4
"کە وەهم دەکرێت
بە حەقیقەت، واتە حەقیقەت کراوە بە وەهم و شاردراوەتهوه".
ئەوەی لە واقیعدا ڕودەدات، لە ڕاستیدا
چەسپاندنی/ سەلماندنی وەهمە، یاخود واقیع دروستکردنە کە حەقیقەت نیە. ئەگەر سەیری جەنگی
جیهانی یەکەم و دووەم بکەین، یاخود هەر ڕوداوێکی تری مێژوویی، بە کردەوە دەبینین
کە جەنگە و خەڵک یەکتری دەکوژێت، وڵاتە و داگیردەکرێت، شارە کاولدەکرێت. ئەوە
ئەوەیە کە لە واقیعدا ڕودەدات، ئەو ڕوداوەیە کە ناسڕدرێتەوە چونکە بە فعلی ڕودەدات
و جێپەنجەی خۆی لەو زەمان و جێگەیەدا بەسەر مرۆڤەکانهوە بەجێدێڵێت.