پێداویستی ده‌سه‌ڵات/
پێداویستی شۆڕش
06.07.2011
کورد هه‌موو شۆڕشه‌کانی
پێشووی، یاخود ڕاستر هه‌وڵه‌کانی شۆڕشی پێشووی بۆ سنوردانانی کوشتن و بڕین و
ڕاگواستن و....بووه. بۆ مانه‌وه‌ی جه‌سه‌دی و به‌رگری له مانه‌وه‌ی میلله‌تێک
بوه.
له جیهانی ئه‌مڕۆدا
ناتوانرێت ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ببین، به واتایه‌کی تر له جیهانێکی ئازاد‌دا
ناژین که ده‌سه‌ڵاتی تیا نه‌بێت و مرۆڤ ئه‌وه‌نده گه‌شه‌یه‌ی کردبێت که بتوانێت
خۆبه‌خۆ له‌ڕێگه‌ی ڕێکخراوه خۆماڵیه‌کانه‌وه، تا ده‌گات به‌سه‌ره‌وه ئیشوکاری خۆی
ڕێکبخات و پێویستی به ده‌سه‌ڵاتێکی مه‌رکه‌زی نه‌بێت له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێکدا،
یاخود له سنوری میلله‌ت و نیشتیمانێکدا. له‌لایه‌کی تره‌وه جیهان دابه‌شی ده‌سه‌ڵاتی
جیاجیایه و هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌کان به‌ناچاری ده‌بێت پارێزگاریی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
خۆیان بکه‌ن به‌رامبه‌ر به به‌رژه‌وه‌ندی دراوسێ و ناوچه و جیهان. ئه‌وه له‌سه‌ر
ئاستی ده‌ره‌وه، له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا، هه‌موو ڕێکخستنه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان،
ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاته که جێبه‌جێیان بکات.