ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش
22.06.2011
ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره
شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌رنه‌که‌وێت، ده‌بێت هه‌ریه‌ک له ئێمه په‌یکه‌رێکی بچوکی
سه‌رکرده‌کانمان له ماڵه‌کانماندا هه‌بێت و به‌یانیان له‌گه‌ڵ له‌خه‌وهه‌ڵسان
سوژده‌یان بۆ به‌رین و ماچیان بکه‌ین و ستایشیان بکه‌ین و سوپاسیان بکه‌ین که ئه‌مڕۆش
له سایه‌ی سه‌ری ئه‌وانه‌وه له ژیانداین.
ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش
نه‌مانوێرا ئازاد بین و ملکه‌چیمان هه‌ڵبژرارده‌وه، پێویسته ناوی خۆمان له
مێژوودا بسڕینه‌وه و منداڵه‌کانمان فێربکه‌ین که هیچ کاتێک له‌سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌ویه
میلله‌تێک نه‌بووه باناوی کورده‌وه و هیچ سه‌رزه‌مینێکیش نه‌بووه ناوی کوردستان
بوو بێت.
ئه‌گه‌ر نه‌مانوێرا
سه‌ربه‌خۆ بین، هه‌ر له‌ئێستاوه ده‌ست به‌نوسینه‌وه‌ی مێژوو بکه‌ینه‌وه و بۆ
جیهانی بسه‌لمێنین که میلله‌تێک هه‌یه نایه‌وێت سه‌ربه‌خۆبێت، نایه‌وێت خاوه‌نی
سه‌روه‌ریی بێت، فێری ژێرده‌ستییه و هه‌میشه ده‌بێت شوانێک، دووان، سه‌دان شوان
لێیبخوڕێت. میلله‌تێک هه‌یه ڕکی له ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌رێتی ده‌بێته‌وه.
نایه‌وێت سه‌ربه‌رز بژی. پێویسته هه‌ر هه‌موومان ئیمزا له‌سه‌ر ئه‌و دانپیانانه
بکه‌ین و به ڕه‌سمی به جیهاندا بڵاویبکه‌ینه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش
نه‌مانتوانی ببینه خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت و دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هه‌موو میلله‌ت
مسۆگه‌ر نه‌کرێت، پێویسته له‌سه‌ر هه‌ر یه‌کێکمان پاکانەیه‌ک بۆ سه‌رۆکه‌کان
پڕبکه‌ینه‌وه و بێبه‌ری خۆمان و منداڵ و منداڵی منداڵه‌کانمانی تیا به‌یان بکه‌ین
له هه‌قی هه‌بوونی ده‌وڵه‌ت و هه‌موو مافێک که به خوێی چێشت پێمان بگات.
ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش
ئه‌م شه‌پۆله به‌جێمانبێڵێت و ده‌ستمان لێیببێته‌وه، ده‌بێت هه‌ریه‌ک له ئێمه
به‌ده‌ستی خۆی نه‌مامی ئه‌و جه‌نگه‌ڵستانه بچێنێت که له‌وه‌ودوا تیایدا ده‌ژێن.
له هه‌موو پیره‌دارێک په‌یکه‌رێک بۆ سه‌رکرده قامچیبه‌ده‌سته‌کانمان داتاشین و
سه‌ری کوچه و کۆڵانه‌کانمانی پێبڕازێنینه‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش
ئه‌م شه‌پۆله ئێمه‌ش نه‌بڕێت، بۆ مردن باشین و هیچ پێویست ناکات چیتر خه‌و بە ژیانێکی ئازاده‌وه ببینین و بڵێین ئێمه‌ش مرۆڤین و به‌شێکین له مرۆڤایه‌تی. نه‌خێر
ئه‌وسا به‌شێک نین له مرۆڤایه‌تی، به‌ڵکو پاشماوه‌ی نمونه‌ی میلله‌تێکی ترسنۆکین
که ناوێرین ئیراده‌ی ژیان به‌کاربێنین.
ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش
به مێژووه‌وه په‌یوه‌ست نه‌بینه‌وه وه‌ک میلله‌تێکی سه‌ربه‌خۆ، پێویسته له
ئێراق و سوریا به عه‌ره‌بی و له ئێران به فارسی و له تورکیا به تورکی قسه‌بکه‌ین.
چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌بێته هه‌قی ڕه‌وای میلله‌تانی عه‌ره‌ب و فارس و
تورک و ئێمه‌ش چه‌پڵه‌لێده‌ری فه‌رمانڕه‌واکانیان.
ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره‌ش
هه‌ر چاوه‌ڕوانی مفاوه‌زات بین به‌ڵکو کورد شتێکی ده‌ستکه‌وێت، وه‌ک شه‌سته‌کان،
حه‌فتاکان، هه‌شتاکان، نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی پێشوو، ئه‌وا له سه‌ده‌ی بیستویه‌کیشدا
هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌سکه‌وتی ده‌بێت و ده‌بێت بێشه‌و سه‌ربنێینه‌وه و ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی
ئه‌و خه‌یاڵپڵاوه بێت که بۆ منداڵه‌کانمانی بکه‌ین به چیرۆکی شه‌وانه‌خه‌وێ.