سایتی ده‌سه‌ڵات بۆ؟
ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه تایبه‌ته به لێکۆڵینه‌وه له ژوره تاریکه‌کانی ده‌سه‌ڵات، به‌و هیوایه‌ی ڕوناکییه‌ک بخاته سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی که هه‌میشه جێگه‌ی سه‌رنج و تێڕوانینه. هه‌میشه ده‌بێت چه‌ندین چاو چاودێری بکات.
ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتدارێتی بابه‌تێکی ئه‌وه‌نده ژێیارییه که هه‌موومان و هه‌موو ساتێکی ژیانمان
ده‌گرێته‌وه و که‌سی لێبه‌ده‌ر نییه، هه‌ربۆیه ئیش‌کردن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات پێداویستییه‌کی به‌رده‌وامه و لێپرسینه‌وه و وردبونه‌وه‌یه‌کی سات به‌ساته، له هه‌مان کاتدا پراکتیزه‌کردنی ده‌سه‌ڵات ڕه‌نگه هه‌ستیارترین وه‌زیفه بێت که‌تیایدا جیاوازی حه‌ق و ناحه‌ق زۆرجار له تاڵه موویه‌ک باریکتره و بواری خراپبه‌کارهێنانی هه‌میشه ئاماده‌یه
ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتدارێتی بابه‌تێکی ئه‌وه‌نده ژێیارییه که هه‌موومان و هه‌موو ساتێکی ژیانمان
ده‌گرێته‌وه و که‌سی لێبه‌ده‌ر نییه، هه‌ربۆیه ئیش‌کردن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات پێداویستییه‌کی به‌رده‌وامه و لێپرسینه‌وه و وردبونه‌وه‌یه‌کی سات به‌ساته، له هه‌مان کاتدا پراکتیزه‌کردنی ده‌سه‌ڵات ڕه‌نگه هه‌ستیارترین وه‌زیفه بێت که‌تیایدا جیاوازی حه‌ق و ناحه‌ق زۆرجار له تاڵه موویه‌ک باریکتره و بواری خراپبه‌کارهێنانی هه‌میشه ئاماده‌یه
ئێمه له‌وه‌ته‌ی چاومان کردۆته‌وه.... له‌وه‌ته‌ی یادگه‌مان بڕده‌کات بۆ ڕابردوو... له‌وه‌ته‌ی ده‌توانین بیریخۆمانی بخه‌ینه‌وه و له‌و تۆزه مێژووه نوسراوه‌ی بۆمان به‌جێماوه، بخوێنینه‌وه، ئه‌وا هه‌میشه ئێمه، ئێمه‌ی میلله‌تی کورد خۆمان له پرۆسه و قۆناغی گواستنه‌وه‌دا بینیوه‌ته‌وه. قۆناغی ئاڵوگۆڕ و هه‌ڵبه‌زودابه‌ز. نه‌ک هه‌ر ئه‌م نه‌وه‌یه‌ی ئێمه به‌ڵکو نه‌وه‌ی پێش ئێمه و نه‌وه‌ی پێش ئه‌وان و پێش ئه‌وانی تریش. ئه‌وه‌ی که ئێستاش خۆمانی تیاده‌بینینه‌وه له‌وه ناچێت هێشتا بستێک له‌و قۆناغه چوبینه پێشه‌وه.
ئێمه هێشتا نه‌گه‌یشتووین، به‌هیچ نه‌گه‌یشتووین، نه‌گه‌یشتوین به‌و ئامانجه‌ی خاوه‌نی کۆمه‌ڵگایه‌کی چه‌سپاوبین، خاوه‌نی کۆمه‌ڵگایه‌ک که بتوانین ئاوڕێک له خودی خۆمان بده‌ینه‌وه، خۆمان بناسین و خۆمان بناسێنین.
ناکرێت هه‌تا هه‌تایه بڵێین "هه‌روابوه‌و هه‌ر وا ده‌بێت". ناکرێت هه‌تا هه‌تایه بڵێین میلله‌تی کورد دوعا‌و نوشته‌ی لێکراوه و هیچ کاتێک نابێت به‌هیچ. هه‌موو کاتێک کاتی ئه‌وه‌یه که بپرسین هه‌تاکه‌ی؟ هه‌موو کاتێک کاتی ئه‌وه‌یه که بڵێین پێویسته هه‌وڵێک بده‌ین ئه‌م بارودۆخه به‌لایه‌کدا بخه‌ین و به‌ره‌و باشتری به‌رین. هه‌موو کاتێک، چونکه ئێمه هه‌میشه خۆمان له‌م قۆناغه‌ی ئێستادا بینیوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش هه‌وڵه‌کان، تێکۆشانه‌کان، خه‌باته‌کان، شۆڕشه‌کان... ئه‌وه‌نده نه‌بون که بمانپه‌ڕێنێته‌وه. هه‌ر بۆیه به‌درێژایی ئه‌و مێژووه‌ی به‌بیرماندێت لێره‌و له‌وێ ده‌نگێک، نوزه‌یه‌ک، هه‌وڵێکی په‌رشوبڵاو له زه‌مه‌نی جیاجیادا نه‌یتوانیوه ببێته ئه‌و هێزه‌ی که زۆرینه پێکبهێنێت و کۆمه‌ڵگا هه‌ڵبگێڕێته‌وه و یه‌کجار بڵێن ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه "ئێمه‌ش" خۆمان له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی بژمێرین.
هه‌ڵبه‌ته هه‌موو گوناهه‌کان ته‌نها هی خۆمان نییه، ئێمه له جیهانێکدا ده‌ژین که پێش ئێمه کۆمه‌ڵێک میلله‌تی تر ده‌ستی خۆیان وه‌شاندووه و خۆیان به‌سه‌ردار داوه‌ته قه‌ڵه‌م. ئه‌وان گه‌شتوون به "ده‌سه‌ڵات" ئه‌و وشه‌یه‌ی ئێمه هه‌میشه سڵی لێده‌که‌ینه‌وه و هه‌میشه به ئاشکرا و به نهێنی لێی ده‌ترسین و به‌درێژایی مێژووش نه‌یارمان بووه و هیچ کاتێک نه‌بۆته یار.
ده‌سه‌ڵات به ئێمه دوژمن بووه و ئێمه به ده‌سه‌ڵات نامۆبووین و له‌ده‌ستی خۆماندا نه‌بووه و هه‌میشه به‌ده‌ست میلله‌تێکی تره‌وه بووه که خۆیان به چاوساغ و نوێنه‌ر و بگره خۆشیان به خاوه‌نمان زانیوه. ئه‌مڕۆ له‌دوای بیست ساڵ له ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی، ئێمه هه‌مان هه‌ست و دۆخی جارانمان هه‌یه.
به کورتی و زۆر به ساکاری ده‌توانین ده‌سه‌ڵات به شێوه هه‌ره کلاسیکییه‌که‌ی دابه‌شکردن، دابه‌شکه‌ین به دوو به‌شه‌وه، یاخود دوو لایه‌نه‌وه، ئه‌ویش باش و خراپ ه.
باش و خراپ هه‌ر چه‌نده زۆر گشتییه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ وردکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا زۆر به ئاسانی ده‌توانین باش و خراپ لێکجودابکه‌ینه‌وه.
له لایه‌کی تره‌وه ده‌شێت بپرسین ئایا ده‌سه‌ڵات باشی هه‌یه؟ ئایا ده‌کرێت له ڕوانگه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤه‌وه بڕوانینه ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه پۆزه‌تیڤ و ژیارییه‌کان ببینین؟ یاخود ده‌توانین کۆمه‌ڵگایه‌ک به‌بێ ده‌سه‌ڵات له‌به‌رچاوماندا وێنابکه‌ین؟ ئایا جگه له‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ده‌کرێت ده‌سه‌ڵاتی حیکمه‌ت بێته دی؟
هه‌موو که‌سێک ئازاده له کۆپیکردنی بابه‌ته‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه، به‌مه‌رجێک
.ئاماژه بۆ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات
هه‌موو که‌سێک ئازاده له کۆپیکردنی بابه‌ته‌کانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه، به‌مه‌رجێک
.ئاماژه بۆ سه‌رچاوه‌که‌ی بکات