زه‌مه‌نی دزراوی
ئێمه
15.06.2011
نیشتیمان هه‌ر ئه‌و
پارچه زه‌ویه نیه مرۆڤی تیا له‌دایک ده‌بێت. منداڵیی چاوی تیاده‌کاته‌وه و
کۆڵان، ده‌رگا به‌سه‌ر "شوێن"دا ده‌کاته‌وه. ئێمه له‌دایکبووی
نیشتیمانین و هه‌تا مردن پێویستمان پێیه‌تی. مرۆڤ به‌مانای وشه ڕه‌گوڕیشه‌ی نه‌بینراوی
هه‌یه له‌و جێگایه‌ی تیایدا له‌دایک ده‌بێت، هه‌روه‌ک هه‌موو ڕوه‌کێک که ڕه‌گوڕیشه‌ی
هه‌یه له خاک‌دا. دلخۆشبوون به که‌لاوه‌ی نیشتیمان، ته‌نها دڵخۆش بوون نیه به‌وه‌ی
مرۆڤ منداڵیی تیا به‌سه‌ربردووه، به‌ڵكو ئه‌و دڵخۆشبوونه ئه‌و په‌یوه‌ستبوونه‌وه‌یه‌یه
به هه‌موو ئه‌و تاڵه نه‌بینراوانه‌وه، به زادگه‌که‌یه‌وه.
زه‌مه‌نی منداڵیی زه‌مه‌نێکی
کراوه‌یه، که ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی له گه‌وره‌بووندا مرۆڤ تیایدا
ده‌ژی. زه‌مه‌نی گه‌وره‌یی ته‌نها درێژکراوه‌ی زه‌مه‌نی منداڵی نیه، به‌ڵکو دوریی
بۆدانانی ئه‌و سه‌رچاوه پڕه‌یه که له منداڵی‌دا ده‌بینه خاوه‌نی.
له منداڵی‌دا له زه‌مه‌نی
ئێستادا، ده‌بینه خاوه‌نی سبه‌ینێ و دوێنێ به تێکپچڕاوی. له گه‌وره‌یدا ته‌نها
تاڵ تاڵ ئه‌و زه‌مه‌نه وه‌رده‌گرینه‌وه و ڕۆژانه‌مانی پێده‌چنین، به‌وپێیه‌ش ده‌بینه
خاوه‌نی مێژوویه‌ک که له دوێنێوه ده‌ستپێده‌کات و له ئێستادا به‌رده‌وامه و
سبه‌ینێ ده‌هێنێت.
ئه‌مه هه‌مووی
سروشتیه و هه‌ستی پێناکرێت تا ئه‌و کاته‌ی وه‌ک گه‌وره‌یه‌ک مرۆڤ ناچارده‌کرێت ئه‌و
سه‌رچاوه زه‌مه‌نیه‌ی، ئه‌و مێژووه‌ی بپچڕێت و لێیجیابێته‌وه.
تا نزیکه‌ی حه‌وت
ساڵی، مرۆڤ له‌و زه‌مه‌نه کراوه‌یه‌دا ده‌ژی، ئه‌و ده‌ریای زه‌مه‌نه بنه‌مای هه‌موو
ته‌مه‌نه و قوم قوم له‌و ده‌ریایه به‌درێژایی ته‌مه‌ن ده‌میپێته‌ڕده‌کرێت و مرۆڤ
ده‌چێته‌وه سه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه‌یه و وێستێک ده‌کات و وێنه‌ی خۆی تیا ده‌بینێته‌وه
و دیسانه‌وه به‌جێیدێڵێته‌وه. له کاتێکدا له‌وه دڵنیایه که ته‌نها هی خۆیه‌تی
و هه‌موو کاتێک ده‌توانێت بێته‌وه سه‌ر ئه‌و ده‌ریاچه‌یه.
نیشتیمان ته‌نها
پانتایی شوێنێک نیه که له‌سه‌ری له‌دایک ده‌بین، به‌ڵکو ئه‌و دوورییه زه‌مه‌نیه
تایبه‌تیه‌شه که هه‌ریه‌ک له ئێمه بۆ خۆمانی ده‌چنین.
ئێمه بۆ له
نیشتیمانی خۆماندا بێ نیشتیمانین؟ بۆ هه‌ست به غه‌ریبی ده‌که‌ین؟
له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی
هه‌ر ساڵێکی ته‌مه‌ندا، ئێمه که‌متر و که‌متر ده‌توانین خاوه‌نی زه‌مه‌نی خۆمان
بین. هه‌ر له ناو خودی خێزانه‌وه، ورده ورده کاته‌کانی منداڵ به‌رته‌سکده‌کرێته‌وه
و هه‌تا گه‌وره‌تر ده‌بێت، چوارده‌ور زیاتر داگیریده‌کات. کاتێک به‌ته‌واوه‌تی گه‌وره
ده‌بێت، هه‌موو زه‌مه‌نه‌که‌ی داگیرکراوه و ته‌نها دووریه جوگرافیاییه‌که‌ی ماوه‌ته‌وه
له‌سه‌ری بوه‌ستێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی زه‌مه‌نی خۆی بێت. به‌مه‌ش په‌تی په‌یوه‌ندی
به سه‌رچاوه‌ی زه‌مه‌نه کراوه‌که‌ی منداڵیه‌وه ده‌پچڕێت و ناتوانێت پێوه‌ی په‌یوه‌ستبێته‌وه،
ناتوانێت هیچی لێهه‌ڵهێنجێت، ناتوانێت هێڵی به‌رده‌وامبوونی له‌گه‌ڵدا بدۆزێته‌وه.
به‌مه‌ش له ماڵه‌که‌ی خۆیدا ده‌بێته غه‌ریبه و له نیشتیمان‌دا ده‌بێته په‌ناهه‌نده.
پچڕانی ئینتیما به
خوده‌وه، سه‌ره‌تای پچڕانی ئینتیمایه به هه‌موو ئه‌و پێداویستیه ڕۆحیانه‌ی بۆ
مرۆڤێک پێویسته، وه‌ک مێژوو، کۆمه‌ڵگا، مرۆڤ، که بتوانێت به سروشتی له چوارده‌وره‌که‌یدا
هه‌ڵسوکه‌وتبکات.
زه‌مه‌نی ئێمه کێ
ده‌یخوات؟ کێ، چی گه‌نجێتیمان هه‌ڵئه‌پڕوسکێنێت و گه‌وره‌یمان له قاڵبده‌دات و له
ته‌مه‌نی سی ساڵیه‌وه پیرمان ده‌کات و له چلدا که‌نارمان ده‌خات و له په‌نجادا
خانه‌نشین و چاوه‌ڕانی مردن کردن؟
زه‌مه‌نی ئێمه
داگیرکراوه و له ماڵه‌کانی خۆشمان‌دا خاوه‌نی هیچ کاتێک نین که هی خۆمان بێت. زه‌مه‌نی
هه‌موو کۆمه‌ڵگا به لاڕێیه‌کی مێژوویدا ئاڕاسته ده‌کرێت. زه‌مه‌نی مێژوویی ئه‌وه‌یه
که هه‌ر یه‌ک له ئێمه خاوه‌نی زه‌مه‌نی خۆمان بین و ئازادبین. کۆی ئه‌و زه‌مه‌نانه
ده‌کاته مێژووییه‌کی ڕاسته‌قینه و له ڕاڕه‌وی مێژووی جیهاندا جێگه‌ی خۆی ده‌کاته‌وه
و تێیده‌ڕژێته‌وه.
ئاڕاسته‌کردنی کۆی
زه‌مه‌نی کۆمه‌ڵگا به لاڕێیه‌کی مێژوویدا بۆ مه‌به‌ستێکی دیاریکراو په‌یڕه‌و ده‌کرێت.
هه‌موو به‌لاڕێبردنێکی مێژوویی، کردارێکی سه‌خت و دژواره و ده‌بێت به زه‌بروزه‌نگ
به‌ڕێوه بچێت.
به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی
ئێمه له‌وه‌دایه که خاوه‌نی زه‌مه‌نی هه‌موومان بن و هه‌ناسه‌مان له‌ژێر په‌له‌پیتکه‌ی
ئه‌وندا بێت. مرۆڤ ته‌نها له شوێندا ناژی، به‌ڵکو پێویستی به زه‌مه‌نیش هه‌یه
که هاناسه‌ی تیابدات.
ده‌سه‌ڵات واده‌خوازێت
زه‌مه‌نت نه‌بێت بیربکه‌یته‌وه، ئه‌گه‌ر بیریشتکرده‌وه، بۆ ئه‌و بیربکه‌یته‌وه.
ئه‌و پێویستی به بێده‌نگی هه‌موو ئه‌وانی تره که بۆ ئه‌و بیرناکه‌نه‌وه و زه‌مه‌نه‌کانیان
ته‌سلیمی ئه‌و نه‌کردوه.
ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی
ئێمه ده‌سته‌یه‌کی بچوکن و کۆمه‌ڵێ به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی خۆیان هه‌یه له‌دوی
که‌وتوون. له‌و هه‌لومه‌رجه مێژووییه‌ی که‌وتۆته ژێرده‌ستیان، ڕێگه به‌هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی
تر ناده‌ن ڕکه‌به‌رایه‌تیان بکات. هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ده‌توانن به‌رگری له خۆیان و
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان ده‌که‌ن، به هه‌موو ئه‌و هێز و سامانه‌ی خستویانه‌ته ژێر
ڕکێفی خۆیان.
به‌کۆیله‌بوون
بریتیه له‌وه‌ی که یه‌کێکی تر خاوه‌نی زه‌مه‌نه‌که‌ی تۆ بێت. ئێمه هه‌موومان
کۆیله‌ی ده‌سه‌ڵاتێکین که ده‌ستیگرتووه به‌سه‌ر کۆی زه‌مه‌نه‌کاندا و ده‌یه‌وێت
له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌گه‌ڕیبخات.
ده‌سه‌ڵاتی ئێمه ئه‌گه‌ر
چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌کیش بن، هه‌ر به‌مانای یه‌ک که‌س ده‌گرنه‌وه، چونکه له ته‌ماحی
تاکه‌که‌سی ده‌رناچێت. ده‌سه‌ڵات پڕۆژه‌ی زۆره بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی، پێویستی
به‌وه‌یه چه‌ندین که‌س له خۆی هه‌بێت بۆ جێبه‌جێکردنی. هه‌موو یه‌کێک که بۆ ئه‌و
ئیش ده‌کات، زه‌مه‌نه‌که‌ی خۆی خستۆته سه‌ر زه‌مه‌نی ئه‌و. به‌و پێیه ده‌سه‌ڵات
له یه‌ک کاتدا خاوه‌نی چه‌ندین زه‌مه‌نی خۆیه‌تی، یاخود خاوه‌نی زه‌مه‌نی هاوشێوه‌ی
خۆیه‌تی.
بۆئه‌وه‌ی هه‌موو
که‌س ببێته‌وه به خاوه‌نی زه‌مه‌نه‌که‌ی خۆی، ده‌بێت هه‌موومان وه‌ک یه‌ک ئازاد
بین. ئازادی ئێمه له ئازادی هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌سه‌ڵات که‌مده‌کاته‌وه و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی
ده‌گێڕێته‌وه قاڵبه تاکه‌که‌سیه‌که‌ی خۆی که به ته‌نها به‌پێی تواناکانی خۆی
پڕیبکاته‌وه، نه‌ک به خاوه‌ندارێتی زه‌مه‌نی ئێمه.
لێره‌دا ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌کان
ڕوده‌دات و ئه‌و خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی چه‌کبه‌کارهێنان و به‌رگری له‌خۆکردنه به‌هه‌موو
ئه‌و توانایانه‌ی ژێرده‌ستی خۆی خستووه. ده‌سه‌ڵات تائه‌و کاته ده‌توانێت به‌رگری
له‌خۆی بکات که خاوه‌نی زۆربه‌یه‌ک له زه‌مه‌نه‌کانی ئێمه بێت و خۆی تیا به‌رجه‌سته‌بکات.
کاتێک ئێمه ورده
ورده ده‌بینه‌وه به خاوه‌نی زه‌مه‌نی خۆمان و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان به‌کاریده‌هێنین،
ئه‌وا ده‌سه‌ڵات له ڕاستیدا خۆی گۆجه و ناتوانێت هیچ کارێک ئه‌نجامبدات. ئه‌وه
ئێمه‌ین به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌پارێزین و له‌جیاتی ئه‌و کارده‌که‌ین و ده‌رخوادیده‌ده‌ین.
ڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بارودۆخه خوارڕۆشتووه، له ئه‌ستۆی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌دایه که ده‌یانه‌وێت
خاوه‌نی ژیانی خۆیان بن. که‌س نیه نه‌یه‌وێت خاوه‌نی ژیانی خۆی بێت، ته‌نها ئه‌وه‌یه
که هه‌ندێکمان زوتر ده‌رکی پێده‌که‌ین و هه‌ندێکمان دره‌نگتر.
ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی
ئه‌مڕۆ گره‌وه‌که‌یان له‌سه‌ر ئه‌وانه‌یه که دره‌نگ ده‌رک به ژیانی خۆیان ده‌که‌ن.