کێشه‌ی ئازادی
06.06.2011
ئه‌گه‌ر مرۆڤ خاوه‌نی
ئیراده‌ی ئازاد نه‌بوایه، ده‌بوایه خوداوه‌ند ڕاسته‌وخۆ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بکردایه.
ئه‌وساش مرۆڤ له‌ده‌ست ده‌ستور و فه‌رمانه‌کانی خودا بێتاقه‌ت ده‌بوون و کۆده‌بونه‌وه
و شۆڕ‌شیان به‌رپاده‌کرد له پێناوی ئه‌وه‌ی خۆیان ببنه خاوه‌نی ئیراده‌یه‌کی
ئازاد و هه‌قی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌سه‌ت خۆیاندا بێت.
مرۆڤ خاوه‌نی ئیراده‌یه‌کی
ئازاده له هه‌ڵبژاردنی ژیانیدا، کێشه‌که‌ش هه‌ر لێره‌وه ده‌ستپێده‌کات. کاتێک
مرۆڤ خاوه‌نی ئیراده‌یه‌کی ئازاده، ده‌توانێت باش هه‌ڵبژێرێت و ده‌شتوانێت خراپ
هه‌ڵبژێرێت. ڕێژه‌ی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه له کۆمه‌ڵگایه‌کی دیاریکراودا، ده‌ستنیشانی
چۆنێتی ئاراسته‌ی کۆمه‌ڵگاکه ده‌کات. ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی باشه زاڵ‌بێت، ئه‌وا کۆمه‌ڵگا
بواری ئه‌وه‌ی تێدایه کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراتی و تا ڕاده‌یه‌ک دادپه‌روه‌رانه و
ئازادی تیا به‌رجه‌سته بکرێت. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی خراپه زیاتر
بێت، ئه‌وا ڕێخۆشکه‌ری کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌رکوتکه‌ر و دیکتاتۆریه و ئیراده‌ی ئازادی
تیا ده‌خنکێت.
کۆمه‌ڵگای کوردی به‌م
پێوه‌ره ناپێورێت، چونکه نه‌گه‌شتۆته ئه‌وه‌ی مافی هه‌ڵبژاردنی هه‌بێت، هێشتا
نه‌بۆته خاوه‌نی ئیراده‌ی ئازاد. هێشتا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌بووه ویست و خواست
و ئاره‌زووه‌کانی واڵاکات و خۆی ساغبکاته‌وه که چی هه‌ڵده‌بژێرێت.
ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌م
جیهانه‌دا مه‌ڕ بێت، هه‌میشه شوانێکی بۆ په‌یدا ده‌بێت. هه‌میشه شوانه‌کان به‌دوای
مه‌ڕدا ناگه‌ڕێن، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌شه‌وه ڕاسته.
ئیراده‌ی ئازاد،
گرتنه‌ده‌سه‌تی چاره‌نوسی ژیانه. ئه‌گه‌ر ئێمه خاوه‌نی ئیراده‌ی ئازاد بین، ده‌توانین
ئه‌و ژیانه بخولقێنین که ده‌مانه‌وێت. واته چاره‌نوسی خۆمان، خۆمان دروستی ده‌که‌ین.
له ڕاستیدا مرۆڤ
خاوه‌نی ئیراده‌ی ئازاده، واته به‌و ئیراده‌یه‌وه له‌دایک ده‌بێت. ئه‌وه‌ی سه‌ری
لێده‌شێوێنێت، ئێمه‌ین، ئێمه‌ی گه‌وره، ئێمه‌ی دایک و باوک، ئێمه‌ی مامۆستا، ئێمه‌ی
دابونه‌ریت، ئێمه‌ی کۆمه‌ڵگا، ئێمه‌ی ده‌سه‌ڵات. هه‌ر یه‌ک له ئێمه چڕنوکێ له‌و
ئیراده‌یه ده‌گرین، کاتێک ئه‌و منداڵه گه‌وره ده‌که‌ین، کاتێک هۆشی به‌به‌ردادێته‌وه،
هیچی به‌به‌ره‌وه نه‌ماوه‌ته‌وه، نه‌بووه به خاوه‌نی هیچ ئیراده‌یه‌ک و له‌قاڵبدراوه.
ده‌بێته ئه‌و بونه‌وه‌ره‌ی که ئێمه ده‌مانه‌وێت، نه‌ک خۆی.
که زۆربه‌ی منداڵه‌کانمان
له‌و پر‌ۆسه‌یه‌دا گه‌وره بووبێت، پرۆسه‌ی داماڵینی ئیراده، ده‌بینه خاوه‌نی
کۆمه‌ڵگایه‌ک، ئه‌وه‌ی بمانناسێته‌وه، ده‌بێته خاوه‌نمان. واته ئێمه مه‌ڕ به‌خێو
ده‌که‌ین، نه‌ک مرۆڤ.
له ڕۆژئاوادا ڕێک
به پێچه‌وانه‌وه‌یه، هه‌ر که‌س هه‌ڵده‌ستێت، هه‌لێک ده‌خاته به‌ر منداڵه‌که که
ئیراده‌ی خۆی تیا بناسێته‌وه و خۆی تیا تاقیبکاته‌وه و خۆی ئه‌زموون بکات. هه‌ر
له دایک و باوکه‌وه تا ده‌گاته به‌خێوکه‌ر و مامۆستا و دابونه‌ریت و کۆمه‌ڵگا،
هه‌ر لایه‌نێک بواری ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت که ته‌نها خۆی خۆی بێت، به‌وه‌ش
ئیراده‌ی ئازادی خۆی ده‌دۆزێته‌وه و ده‌بێته خاوه‌نی و چاره‌نوسی ژیانی خۆی ده‌که‌وێته
ژێر ئه‌و ئیراده‌یه‌وه که چۆنی بوێت به‌و شێوه‌یه دایده‌ڕێژێت.
کورد وه‌ک هه‌ر
میلله‌تێکی تری جیهان مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که خاوه‌نی ئیراده‌ی ئازادی خۆی بێت و
خۆی چاره‌نوسی خۆی دیاریبکات. ئه‌وه‌ی بۆ تاکێک ڕاسته بۆ میلله‌تێکیش ڕاسته. له
دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه ده‌بوایه ئێمه‌ش ئه‌و بواره‌مان بۆ بخولقایه که ببینه خاوه‌نی
ئیراده‌یه‌کی ئازاد و کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروست بۆ نه‌وه‌کانی داهاتومان ئاماده‌بکه‌ین.
که‌چی ئه‌و تۆزه
ئیراده‌ی شۆڕشگێڕێتیه‌ی تیاماندا مابووه‌وه، فرۆشراو پاره‌که‌ی چووه گیرفانی ئه‌و
ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانه‌ی هه‌تا ئه‌مڕۆشمانیان داگیرکردوه که ده‌کاته بیست ساڵ ته‌مه‌ن.
واته ئه‌و منداڵه‌ی له سه‌ره‌تای ڕاپه‌ڕیندا له‌دایکبووه، ئێستا ته‌مه‌نی بیست
ساڵه و خاوه‌نی ئیراده‌یه‌کی دۆڕاوه و ده‌سه‌ڵات یاری پێده‌کات. له کاتێکدا ده‌سه‌ڵاته‌که‌مان
کوردیه و داگیرکه‌ری بێگانه نیه.
ئێمه به ناچاریی،
وه‌ک داکه‌وته‌یه‌کی مێژوویی، وه‌ک داسه‌پاوێکی واقیعی، ده‌بێت بجه‌نگینه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی
ئه‌و ئیراده ئازاده. به‌بێ ئیراده‌یه‌کی ئازاد نه ژیانی تاکه‌که‌س هه‌یه نه
جاره‌نوسی میلله‌ت دیاره. ئه‌م سه‌رده‌مه زێڕینه ده‌بێته دوا ده‌رفه‌تی میلله‌تی
کورد، یا ئه‌وه‌تا وه‌ک مه‌ڕ ده‌مێنێته‌وه و به‌دوای شوان‌دا ده‌گه‌ڕێت، یا ئه‌وه‌تا
جڵه‌وی ژیانی خۆی ده‌گرێته ده‌ست و دواڕۆژی خۆی له‌به‌ره‌وه ده‌چنێت.