31. okt. 2011

که‌لتوری شه‌ڕ، یاخود شه‌ڕئه‌نگیزیی مرۆڤ



که‌لتوری شه‌ڕ،یاخود شه‌ڕئه‌نگیزیی مرۆڤ
31.10.2011

له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو پێشکه‌وتنه‌ که‌لتوریی و مێژوویی و شارستانیه‌ته‌ی مرۆڤدا، که‌ له‌ هه‌ندێک لایه‌ندا مرۆڤی ئه‌وه‌نده‌ ناسککردۆته‌وه‌ که‌ وه‌ک فریشته‌ بژی، که‌چی هێشتا فکره‌ی شه‌ڕ، ئازاردان، کوشتن، ئه‌شکه‌نجه‌دان و پاڵه‌په‌ستۆی ده‌رونی... هتد. له‌ به‌رۆکی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی نه‌بۆته‌وه‌.

30. okt. 2011

کۆمه‌ڵگای دیموکراتی، به‌بێ ئازادی چه‌وساندنه‌وه‌



کۆمه‌ڵگای دیموکراتی، به‌بێ ئازادی چه‌وساندنه‌وه
30.10.2011
ئێمه‌ نه‌ ده‌توانین لاسایی دیموکراتیه‌تی ئه‌وروپی بکه‌ینه‌وه‌، نه‌ چیتر ده‌مانه‌وێت له‌ ژێر باری دیکتاتۆریه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتیدا ژیان به‌سه‌ربه‌رین. ئه‌وه‌ی پێش هه‌موو شتێک بۆ کۆمه‌ڵگاکانی ئێمه‌ومانان پێویسته، ئازادیه‌، ئازادی ڕاده‌ربڕین، ئازادی هه‌ڵسوکه‌وتکردن، ئه‌و ئازادیانه‌ش به‌بێ به‌ها ده‌مێننه‌وه‌ ئه‌گه‌ر مافی مرۆڤ پاێزراو نه‌بێت له‌ ڕێگه‌ی هه‌موو ده‌زگا ده‌ستوری و دامه‌زراوه‌ ده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه‌. کاتێک ئه‌و بنه‌مایانه‌ چه‌سپێنرا، ئه‌وسا ده‌بێت بیر له‌ سیسته‌مێکی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بکرێته‌وه‌ که‌ به‌ر به‌ دزی و خراپبه‌کارهێنانی دیموکراتی بگرێت، واته‌ ئه‌و که‌لێنانه‌ی که‌ به‌ ناوی ئازادی و دیموکراتیه‌ته‌وه‌ بواری بۆ ده‌کرێته‌وه‌.

26. okt. 2011

ڕاپه‌ڕین له‌ نێوانی به‌رگری ده‌سه‌ڵات و به‌رگری جه‌ماوه‌ردا



ڕاپه‌ڕین له‌ نێوانی به‌رگری ده‌سه‌ڵات و به‌رگری جه‌ماوه‌ردا
26.10.2011

ڕاپه‌ڕینی میسر نمونه‌یی بوو، نه‌ له‌ یه‌مه‌ن توانرا دوباره‌ بکرێته‌وه‌، نه‌ له‌ لیبیا و سوریا. ئێمه‌ی کوردیش له‌ هه‌رێمی کوردستان، نه‌ له‌ دوور، نه‌ له‌ نزیک نه‌مانتوانی وانه‌یه‌کی لێوه‌ فێربین. ده‌سه‌ڵاتدارانی تونس و میسر، یاخود ڕاستر بن عه‌لی و حوسنی موباره‌ک، له‌وه‌ تێگه‌شتن که‌ گه‌ل وشیاربۆته‌وه‌ و چیتر ناتوانن وه‌ک پێشو فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بکه‌ن و له‌خشته‌یان به‌رن. به‌رگری ده‌سه‌ڵات له‌ نزمترین ئاستدا خۆی نواند و ئه‌وه‌نده‌ نه‌بوو که‌ جه‌ماوه‌ر له‌به‌رامبه‌ریدا به‌رگری بکات، له‌ خۆپیشاندانی به‌رده‌وام و ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان و پێداگرتن له‌سه‌ر داواکاریه‌کانیان زیاتر.

23. okt. 2011

کورد بۆ ناتوانێت له‌ هه‌رێمی کوردستانی ئێراقدا ڕاپه‌ڕێت؟



کورد بۆ ناتوانێت له‌ هه‌رێمی کوردستانی ئێراقدا ڕاپه‌ڕێت؟
23.10.2011

ته‌وه‌ری یه‌که‌م:
نه‌بوونی قه‌واره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی/ نه‌بوونی سنورێکی دیاریکراوی نیشتیمان.
په‌رتبوونی کوردستان به‌ سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تی دراوسێدا، په‌رتبوونی ئه‌و هێزو توانایه‌یه‌ که‌ میلله‌تێک پێویستی پێیه‌تی بۆئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ خۆی بکات. هه‌ر پارچه‌یه‌ک نه‌ ده‌توانێت خۆی به‌ میلله‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بداته‌ قه‌ڵه‌م، نه‌ده‌شتوانێت بلکێته‌وه‌ به‌ پارچه‌کانی تره‌وه‌. هه‌ریه‌که‌یان به‌جیا نێچیرێکی بێده‌سه‌ڵات و گه‌مارۆدراوه‌، که‌ هێزی ئه‌وه‌ی نیه‌ هه‌ستێته‌ سه‌رپێ.

11. okt. 2011

بوونی بینراو و بوونی نه‌بینراو



بوونی بینراو و بوونی نه‌بینراو
11.10.2011

بینراو له‌ نه‌بینراوه‌وه‌ هاتووه‌، نه‌بینراو هه‌ر هه‌بووه‌، چونکه‌ هیچ شتێک له‌ هیچه‌وه‌ دروستنابێت. هیچ بوونی نیه‌، ئه‌وه‌ی که‌ هه‌یه‌ بوونه. بوون سه‌ره‌تا و کۆتایی نیه‌، بوون بێسنوره‌. ئه‌وه‌ی که‌ ده‌بینرێت لایه‌نی که‌می ئه‌و بوونه‌یه‌ و سه‌ره‌تا و کۆتایی هه‌یه‌ و سنورداره‌، واته‌ ته‌مه‌نی هه‌یه‌.

9. okt. 2011

ئازادی و دادپه‌روه‌ریی



ئازادی و دادپه‌روه‌ریی
09.10.2011

ئایا ده‌کرێت بیر له‌ ئازادی بکرێته‌وه‌ به‌بێ دادپه‌روه‌ریی؟ یاخود بواری ئازادی هه‌یه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی جێگیربکرێت؟
به‌کارهێنان هه‌زار شێواز له‌ خۆی ده‌گرێت، هه‌ر له‌ خراپبه‌کارهێنانی ئابورییه‌وه‌، تا ده‌گاته‌ خراپبه‌کارهێنانی جه‌سته‌یی و ده‌رونی و خراپبه‌کارهێنان وه‌ک فێڵلێکردن و خڵه‌تاندن و ڕاستی شاردنه‌وه‌ و هه‌ڵه‌شه‌کردن و به‌لاڕێدابردن.

6. okt. 2011

ئایا ئێمه‌ ده‌توانین سیسته‌مێکی دیموکراتی دابمه‌زرێنین؟



ئایا ئێمه‌ ده‌توانین سیسته‌مێکی دیموکراتی دابمه‌زرێنین؟
06.10.2011

ئایا له‌ جیهانی ئه‌مڕۆی سیاسه‌تدا، ئێمه‌ی دانیشتوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که‌ له‌ پێش ئه‌م مێژووه‌ نوسراوه‌ی ئه‌مڕۆوه‌وه‌، که‌ یه‌که‌مین شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تی به‌خۆوه‌ بینیوه‌ و له‌و کاته‌وه‌ له‌شه‌ڕوشۆڕ نه‌که‌وتوه‌، ده‌توانرێت سیسته‌مێک دابمه‌زرێنێت که‌ مرۆڤ ته‌وه‌ر و بنه‌ما و ئامانج بێت؟ واته‌ سیسته‌مێک که‌ هه‌موو مافه‌کانی تاکی مرۆڤی تیا بچه‌سپێت و هیچ که‌سێک، ده‌سه‌ڵاتێک نه‌توانێت پێشێلی بکات؟

4. okt. 2011

سنوره‌کانی دیموکراتی، یاخود دیکتاتۆریه‌تی ئه‌قڵانیه‌ت



سنوره‌کانی دیموکراتی، یاخود دیکتاتۆریه‌تی ئه‌قڵانیه‌ت
04.10.2011

هه‌ڵبژاردنی دیموکراتی که‌ به‌ یاسا ڕێکخراوه،‌ له‌گه‌ڵ دروستبوونی پارته‌ سیاسیه‌کاندا، هه‌مووی له‌ ژێر کاریگه‌ری ئه‌و میدیا زه‌به‌لاحه‌وه‌یه‌ که‌ شه‌و و ڕۆژ له‌کارکردندایه‌ و وه‌ستانی بۆ نیه‌. ئازادی ڕاده‌ربڕین، هۆکاری ئه‌و میدیایه‌یه‌ که‌ ده‌بێت هه‌میشه‌ هه‌ڵسوڕێت و کارا بێت، بۆ له‌ قاڵبدانه‌وه‌ و ئاڕاسته‌کردنی ئه‌و بیروباوه‌ڕانه‌، به‌و ئاقاره‌ی که‌ به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تێکی تایبه‌ت له‌خۆده‌گرێت. واته‌ له‌ هه‌مان کاتدا که‌ ئازادی بیروڕا ده‌ربڕین دابینکراوه‌، هه‌ر به‌ هه‌مان یاسا، واته‌ ئازادی بیروڕا ده‌ربڕین، ئه‌و بیروڕایانه‌ ئاڕسته‌ ده‌کرێت که‌ له‌ سنورێکی تایبه‌تی ده‌رنه‌چن.