ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسیارێتی
16.06.2011
هه‌موو ئه‌و کێشه و
گرفتانه‌ی سه‌ده‌های ساڵه کۆمه‌ڵگای کوردی به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت، ئه‌م ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانه‌ی
ئه‌مڕۆ لێیبه‌رپرسیارن. ماوه‌ی بیست ساڵه جڵه‌وی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیان به‌ده‌سته‌وه‌یه
و یه‌ک بست کۆمه‌ڵگای کوردیان نه‌بردۆته پێشه‌وه. به پێچه‌وانه‌وه، بونه‌ته
هۆکاری پاشه‌کشه و داڕزانی ئاکاری کۆمه‌ڵایه‌تی و دابه‌زینی ئاستی به‌کارهێنانی
ئه‌قڵ و بۆگه‌ن بوون له زیاده‌ڕۆیی به‌کارهێنانی غه‌ریزه‌دا.
ده‌سه‌ڵاتی کوردی له
ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابوردودا هه‌ر خواردویه‌تی و هیچی بۆ کۆمه‌ڵگا به‌رهه‌م نه‌هێناوه
له خه‌ساندنی زیاتر. یه‌ک کێشه‌ی مێژوویی، کۆمه‌ڵایه‌تی، نه‌ته‌وه‌یی، زانستی،
زمانه‌وانی...هتد چاره‌سه‌ر نه‌کردووه و له قوڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و کێشانه‌دا به‌رده‌وام
بووه، له کاتێکدا به‌رپرسیاری یه‌که‌مه له چاره‌سه‌رکردنیاندا.
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی که
حوکمه‌ت داده‌مه‌زرێنێت و ئه‌رکی کۆمه‌ڵگا ده‌خاته سه‌رشانی خۆی، به‌رپرسیارێتی
مێژوویی ته‌نها جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه‌کانی ئێستا و ئێره‌ی کۆمه‌ڵگا نیه، به‌ڵکو ده‌بێت
هه‌موو هه‌ڵه مێژوویه‌کانی پێش خۆشی بگرێته ئه‌ستۆ و ڕاستیان بکاته‌وه.
له‌و به‌رپرسیارێتیه
مێژووییه ناپه‌ڕێنه‌وه به‌وه‌ی که ئه‌وان فه‌رمانڕه‌وا نه‌بوون و ده‌ستیان نه‌بووه
له‌و هه‌ڵانه‌ی پێشودا که پشکی به‌رپرسیارێتیان به‌رنه‌که‌وێت. هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی
به‌سه‌ر کورددا هاتوه به‌ده‌ست ڕژێمه‌کانی پێشوه‌وه، ساڕێژکردنه‌وه‌ی هه‌موو
برینه‌کان و ئیعتیبار بۆهێنانه‌وه‌ی ڕوی مرۆڤایه‌تی مرۆڤی کورد، که‌وتۆته ئه‌ستۆی
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ماوه‌ی بیست ساڵه فه‌رمانڕه‌وان و له بچوککردنه‌وه‌ی مرۆڤی
کورد و پشتگوێخستنی وه‌ک نه‌ته‌وه، وه‌ک میلله‌ت، وه‌ک خاوه‌نی نیشتیمان، وه‌ک
خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت، دوابه‌دواش وه‌ک مرۆڤێک، هیچی زیاتریان نه‌کردوه.
ده‌سه‌ڵات نه به‌رپرسیارێتی
بیست ساڵی ڕابورددووی هه‌ڵگرتووه، نه به‌رپرسیارێتی مێژوویی، نه خۆی کردوه به
خاوه‌نی هه‌موو ئه‌و ناهه‌قیانه‌ی به‌رامبه‌ر به کورد کراوه.
ئایا ده‌سه‌ڵاتی
کوردی چ به‌رپرسیاریه‌تێکی هه‌ڵگرتووه؟ له کاتێکدا خۆی بێبه‌ری کردوه له هه‌موو
ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌سته به میلله‌ته‌وه؟
کیمیاباران و ئه‌نفال
و ڕاگوێزان و به‌عه‌ره‌بکردن و دێهات سوتاندن و زیندانیانی سیاسی و که‌سوکاری له‌سێداره‌دراوان
و هه‌زاره‌ها تاوانی تر که ده‌رهه‌ق کورد کراوه و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردیه ته‌نها
بۆ پڕوپاگه‌نده و چاوبه‌ستن و ڕاکردن له به‌رپرسیارێتی به‌کاریهێناوه.
هه‌تا ئێستا وا
باوبووه که ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کان، له‌به‌ر مانه‌وه‌ی خۆیان، ڕێزیان له
کوژراوه‌کانی خۆیان گرتووه و به شه‌هید کراون و که‌سوکاره‌کانیان به چه‌ندین
جۆر خه‌ڵاتکردن بێده‌نگ کردووه. که‌چی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردیه‌ی له‌هیچ ڕژێمێک
ناچێت ته‌نانه‌ت ڕێز بۆ کوژراوه‌کانی خۆشی دانانێت.
ئه‌وه‌ی به‌ناوی
بێسه‌روشوێنه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆوه ناوی ده‌رکردوه، وه‌ک ئه‌وه وایه له کۆریاوه
هاتبن و هه‌تا ئه‌مڕۆش که چه‌ند هه‌زارێکن، هه‌ر ده‌کرێت به‌ژێر گڵه‌وه و به
مقاشیش ورته‌یه‌ک له‌ده‌می ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه ده‌رناهێنرێت که چۆن بێسه‌روشوێن
کراون، نه‌ک به شه‌هید حساب بکرێن و خه‌ڵات بکرێن و ڕێزیک بۆ ئه‌و مرۆڤانه
دابنێن که به‌کوشتیان داون و که‌سوکاریان به‌سه‌ربکرێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه به‌رپرسیارێتیه‌که‌یان
بێت به‌رامبه‌ر به چه‌کداره‌کانی خۆیان، ئه‌ی ده‌بێت چۆن بچنه ژێرباری ئه‌وه‌ی
که به‌رپرسیارێتی که‌سوکاری کیمیاباران و ئه‌نفالکراو و ڕ‌اگوێزراو و زیندانیکراوان
و..... بگرنه ئه‌ستۆی خۆیان؟
ئاخۆ به‌رپرسیارێتی
ده‌سه‌ڵابه‌ده‌ستانی ئێمه ئه‌بێ چی بێت؟ یه‌ک له سه‌ر سێی کوردستانی ئێراق، سه‌ر
به فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ناوه‌نده و فه‌رمانڕه‌وایانی کوردیش ماوه‌ی بیست ساڵه مێش
میوانیان نیه، یاخود ببورن خۆ ناکرێت کێشه‌ی خاک و نیشتیمانیش هه‌ر به‌رپرسیارێتی
ئه‌وان بێت. ئه‌وان نیشتیمانیان بۆچیه له کاتێکدا سێ پارێزگاکه‌یان دابه‌شی دوو
کردووه و ده‌میان تێژه‌نیوه و له‌به‌ره‌وه ده‌یخۆن.
ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئێمه
بپرسین و بڵێین، ئێمه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌مان بۆچیه؟ هه‌ڵبه‌ته ناتوانین یه‌ک هۆی
شیاو بدۆزینه‌وه بۆ ده‌ستپێوه‌گرتنی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته.
ئێمه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکین
به‌بێ به‌رپرسیارێتی. ده‌سه‌ڵاتێک ته‌نها خۆی به خاوه‌نی هه‌ق ده‌زانێت و خۆی به
خاوه‌نی خێروبێری ئه‌م نیشتیمانه داده‌نێت و ته‌نها له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیدا ده‌یخاته‌گه‌ڕ،
به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌رپرسیاریه‌تێکی مێژوویی به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵگا و میلله‌ت و
دواڕۆژی میلله‌ت هه‌ڵگرتبێت. به کورتیه‌که‌ی ئه‌وه‌ی بۆی لواوه هه‌تا بتوانێت ده‌ستبه‌رداری
نابێت و که‌سیشی ناوێت به‌شداری بکات و هیچ به‌رپرسیاریه‌تێکیشی ناوێت بیخاته سه‌رشانی
خۆی.