سیاسه‌ت به جۆرێکی
تر
گۆڕان له ئه‌قڵیه‌تی سیاسی‌دا
05.06.2011
ئه‌قڵی پێگه‌شتوو
سیاسه‌تی پێگه‌شتوو به‌رهه‌م دێنێت. ئه‌قڵی کاڵ سیاسه‌تی کاڵ و کرچ.
له جێگه‌یه‌کی تردا
باس له‌وه کراوه که ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به ڕکوکینه بڕوخێت، ڕکوکینه له‌جێگه‌ی
داده‌نیشێت. ئێمه ناتوانین سیسته‌مێکی نوێ دامه‌زرێنین که کۆنه‌که‌مان به
بوغزوکینه له ده‌سه‌ڵات داماڵیبێت. ڕکی ده‌سه‌ڵات، زه‌بروزه‌نگی ده‌سه‌ڵات،
ڕاونان و زیندانیکردن و ئه‌شکه‌نجه‌دانی ده‌سه‌ڵات، سادییه‌تی ده‌سه‌ڵات، به‌رامبه‌ر
به هاوڕه‌گه‌زه‌کانی خۆی، ئه‌و شێرپه‌نجه‌یه‌یه که ده‌بێت له کۆمه‌ڵگادا له
ڕیشه‌وه هه‌ڵکه‌ندرێت. ده‌بێت ئێمه چاره‌سه‌ری ئه‌و شێرپه‌نجه‌یه بین، نه‌ک
ببین به شێرپه‌نجه‌یه‌کی گه‌وره‌تر و ئه‌و قووتبده‌ین.
ئێمه له‌سه‌ر هه‌ق
نین چونکه قوربانین، به‌هه‌مان شێوه ده‌سه‌ڵاتیش له‌سه‌ر هه‌ق نیه چونکه جه‌لاده.
ده‌بێت ئه‌و هاوکێشه‌یه هه‌ڵوه‌شێته‌وه که جه‌لاد و قوربانی پێکه‌وه ڕاماڵێت،
نه‌ک قوربانی بکات به جه‌لاد و جه‌لادیش به قوربانی.
ڕاسته یه‌که‌م
کاردانه‌وه‌ی زه‌بروزه‌نگ، ده‌شێت زه‌بروزه‌نگ بێت وه‌ک یاسا سروشتیه‌که‌ی کار و
کاردانه‌وه، به‌ڵام به یه‌ک تۆز بیرکردنه‌وه ده‌گه‌ینه‌وه به بنه‌ما و هۆکاری
ئه‌وه‌ی مرۆڤ بۆ ده‌یه‌وێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بگۆڕێت. مه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه نیه
نادادپه‌روه‌ری نه‌هێڵرێت و خۆشه‌ویستی ژیان له‌جێگه‌ی ڕکوکینه دابنێت؟
بوغزی ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ر
به به‌رهه‌ڵستکارانی، ڕون و ئاشکرایه، ده‌یه‌وێت به هه‌ر نرخێک بێت له‌ده‌سه‌ڵاتدا
بمێنێته‌وه. ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت به‌رهه‌ڵستکارانی ناشیرین بکات، توڕه‌بکات، ده‌سه‌ڵات
ده‌یه‌وێت کاردانه‌وه‌ی زه‌بروزه‌نگه‌که‌ی به زه‌بروزه‌نگ بێت. ده‌سه‌ڵات خۆی فه‌رمانڕه‌وایه
و ئه‌و هه‌قه به‌خۆی ده‌دات سزای ئه‌و که‌سانه بدات که توندوتیژی به‌رامبه‌ر ده‌که‌ن.
ئێمه نامانه‌وێت ده‌سه‌ڵات سزابده‌ین، ده‌مانه‌وێت بیگۆڕین به‌وه‌ی که سزانه‌دات.
ده‌سه‌ڵات به‌وه
توڕه ده‌بێت که ده‌سته‌که‌ی ده‌که‌وێته ڕو، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌رهه‌ڵستکارانه،
خستنه‌ڕوی ڕاستیه‌کانه و ئاشناکردنی زۆرترین به‌شی میلله‌ته له‌و پێشێلکاری و
دزی و جه‌رده‌ییه‌ی ده‌سه‌ڵات په‌یڕه‌وی ده‌کات. ئێمه نامانه‌وێت به‌ره له ده‌سه‌ڵات
بگرین، به‌ڵکو ده‌بێت ئه‌و به‌ره‌یه‌ی ده‌سه‌ڵات له میلله‌تی گرتووه، ورده ورده
ته‌نکبکرێته‌وه و که‌سانێکی زۆری لێبته‌کێنرێته‌وه، تا دوا پێگه‌ی له ناو کۆمه‌ڵگادا
نامێنێت و داده‌بڕێت. به‌وه‌ش ته‌نها هێزه چه‌کداره هه‌ره مشه‌خۆره‌کانی به‌ده‌وردا
ده‌مێنێته‌وه.
به‌ره‌گرتن له ده‌سه‌ڵات،
بارگاویکردنی ئه‌و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه‌یه به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵات به‌هه‌مان
ڕکوکینه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ر به به‌رهه‌ڵستکارانی. چاندنی ڕۆحی تۆڵه‌کردنه‌وه‌یه
که له درێژه‌دان به بازنه‌ی کوشتن و بڕین زیاتر نیه، دوابه‌دواش پێکهێنانی ده‌سه‌ڵاتێکه
که نه‌یاره‌کانی به‌هه‌مان ده‌ردی پێشوو ده‌بات.
ڕزگاربوون له‌و
بازنه ڕه‌شه، بازنه‌ی به‌دوژمنکردنی ئه‌وی به‌رامبه‌ر له‌ناو یه‌ک کۆمه‌ڵگادا،
هه‌ڵسوکه‌وتکردنه به ڕحی شۆڕشگێڕیه‌وه، لێبوردنه له دڵه‌وه. لێبوردن به
مانای ئه‌وه نایه‌ت که ئه‌وانه‌ی تاوانیان ئه‌نجامداوه به‌ره‌ڵابکرێن، به‌ڵکو
ده‌بێت به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت وه‌ک ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به‌خراپبه‌کارهێناوه
بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاکه‌که‌سی، دادگایی‌کردنی ئه‌و که‌سانه مانای تۆڵه‌کردنه‌وه
نیه لێیان، به‌ڵکو به‌ری ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وته چه‌وته‌یه که ئه‌نجامیانداوه.
لێبوردن ئه‌وه‌یه
که ئه‌و هاووڵاتیانه لاوازبوون و تێکه‌وتوون و نه‌یانتوانیوه له کاتی خۆیدا هه‌ڵوێست
وه‌ربگرن، هه‌ر بۆیه ده‌شێت پارسه‌نگی هه‌ڵه‌کانیان بده‌ن. هه‌ڵسوکه‌وتی
شۆڕشگێڕانه ئه‌و ڕۆحه‌یه که ورده ورده دووبه‌ره‌کیه‌کان ده‌کاته‌وه به‌یه‌ک
و گونجاندنێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خاته جێگایان، دڵسۆزی و خیانه‌تنه‌کردن به
نیشتیمان هه‌موو که‌سێک ده‌گرێته‌وه و هه‌رکه‌س له جێگای خۆیه‌وه ده‌بێته پاسه‌وانی
نیشتیمان و هاونیشتیمانی. به کورتیه‌که‌ی ڕێژه‌ی باشه زاڵده‌بێت به‌سه‌ر خراپه‌دا
و ڕوناکی تاریکی ڕاوده‌نێت. بۆ خوێندنه‌وه‌ی زیاتر بگه‌ڕێره‌وه بۆ بابه‌تی ڕۆحی
شۆڕش.