پێداویستی گۆڕان له
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا
04.06.2011
ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌سته‌وه‌نه‌بوونی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م ساته‌وه‌خته‌ی ئێستادا، بواری ئه‌وه‌ی پێده‌دات که ببێته
ئه‌و بزوتنه‌وه ڕاسته‌قینه‌یه‌ی که داواکاری میلله‌ت بکاته سیاسه‌تێک و له‌گه‌ڵ
ڕۆحی سه‌رده‌م، سه‌رده‌می گۆڕاندا، بڕوات. کۆبونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رێکی زۆر به ده‌وری
گۆڕاندا، له‌ماوه‌یه‌کی به‌ڕێژه که‌مدا، ده‌لاله‌تی پێداویستی بزوتنه‌وه‌یه‌ک بوو
که ده‌مێک بوو زه‌مینه‌که‌ی ئاماده و له‌بار بوو، له دوای ئه‌و چه‌قبه‌ستنه‌ی
پارتی و یه‌کێتی له خراپبه‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتدا بۆ خزمه‌تکردنی خۆیان و
پشتگوێخستنی میلله‌ت.
ناکۆکی سه‌ره‌کی له
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا ده‌که‌وێته نێوان سه‌رکردایه‌تی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه و ئه‌و
جه‌ماوه‌ره‌ی له ده‌وری کۆبۆته‌وه. جه‌ماوه‌ر، جه‌ماوه‌ری دوای ڕاپه‌ڕینه و داواکاریه‌کانیان،
داواکاری شارستانیه. سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی، سه‌رکردایه‌تی شاخه و سه‌رده‌مانێک له
پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا بوون و فه‌رمانیان به‌ده‌ست بووه. خاوه‌نی ئه‌زمونی سه‌رکه‌وتن
و شکست و فرتوفێڵی سیاسیین.
جیاوازی ئه‌و دوو نه‌وه‌یه
ته‌نها ته‌مه‌ن نیه، به‌ڵکو جیاوازی دوو ئه‌زموون و دوو دنیابینیه، دوو بۆچوونی
سیاسه‌ت و پێداویستی مێژووییه. گۆڕانی سه‌رده‌میانه دووره له تۆڵه‌کردنه‌وه و
تاکتیکی فروفێڵ له‌یه‌کترکردن و مراوه‌غه‌ی سیاسی.
گۆڕانی سه‌رده‌میانه
ساف و ساکار و ڕون و ئاشکرایه : کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و دادپه‌روه‌ر و سیسته‌مێکی
دیموکراتی که جێگه‌ی هه‌موومانی تیابێته‌وه. سه‌رکردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌گه‌ر
ئه‌و دروشمانه‌ش هه‌ڵگرن، ناتوانن پێیانه‌وه پابه‌ندبن، چونکه ئه‌و دروشمانه له‌م
سه‌رده‌مه نوێیه‌دا، له‌م شه‌پۆلی شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی ناوچه‌که‌دا، پێویستی
به ئه‌قڵه‌تێکی نوێ هه‌یه که گه‌نج و ژیان و دواڕۆژ، بکاته ئامانج و بزوێنه‌ر
و هه‌ڵسوڕێنه‌ر.
دروستبوونی بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان کاردانه‌وه‌ی سیاسه‌ته هه‌ره چه‌وته‌کانی یه‌کێتی بوو، له‌گه‌ڵ ناکۆکی ناو
سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی. هه‌لومه‌رجی پێکهاتنی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ی ئاره‌زویه‌کی
تاکه‌که‌سی بوو، ئه‌وه‌نده بابه‌تیانه نه‌بووه که له‌گه‌ڵ پێداویستی کۆمه‌ڵگای
کوردی‌دا له‌دایکبووبێت، له ڕاستیدا ده‌بوایه هه‌ر له‌دوای ڕاپه‌ڕینی یه‌که‌مه‌وه
بزوتنه‌وه‌یه‌کی له‌و جۆره بهاتایه‌ته ئاراوه، به‌ڵام قۆرغکردنی سیاسه‌ت له‌لایه‌ن پارتی و یه‌کێتیه‌وه،
نه‌یهێشتوه هیچ بزوتنه‌وه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ چاوبه‌دنیا هه‌ڵبهێنێت.
لێره‌دا ناکۆکیه‌کی
ترمان بۆ ده‌رده‌که‌وێت، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر سه‌رکردایه‌تی گۆڕان ئه‌و
که‌سایه‌تیه کۆنانه‌ی ناو سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نه‌بونایه، ئه‌وا پارتی و یه‌کێتی
ده‌مێک بوو ڕاپێچیانکردبوو، ئه‌و هه‌وڵه‌ی دوای 17ی شوبات، یه‌کێک بوو له‌وانه،
به‌ڵام نه‌کرا. به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه ڕاستیه‌که و هه‌موو که‌س ده‌یزانێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
خه‌ڵک تێیناگات و پرسیاری لا دروستده‌کات، ئه‌وه‌یه بۆ له ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ئه‌م
جاره‌ی کوردستاندا نه‌یانتوانی به‌شداریه‌کی ڕه‌سمی بکه‌ن و تێکه‌ڵاوی جه‌ماوه‌ر
ببنه‌وه؟
گۆڕان به‌و هه‌ڵه‌یه‌ی،
فرسه‌تێکی مێژوویی له‌ده‌ستخۆیدا به‌وه‌ی که له‌و گرێکوێره‌یه ڕزگاری بێت که
باڵێکی یه‌کێتیه و ناتوانێت سیاسه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ داڕێژێت. ترسی ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر
گۆڕان به‌شداری خۆپیشاندانه‌کانی بکردایه، ناوچه‌گه‌ری له نێوانی سلێمانی و هه‌ولێردا
دروستده‌بوو، زۆر نابه‌جێیه. ئه‌گه‌ر میلله‌ت بیزانیایه بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به
ڕه‌سمی پشتگیری لێده‌کات، له هه‌موو ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌نگدانه‌وه‌ی
ده‌بوو، هه‌ر وه‌ک چۆن له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی پێشودا له‌گه‌ڵ هه‌موو چاوسورکردنه‌وه‌یه‌کی
ده‌سه‌ڵات، گۆڕان توانی له زۆربه‌ی ناوچه‌کاندا لایه‌نگران بۆخۆی په‌یدا بکات.
گۆڕان ئێستاش ده‌توانێت
به فیعلی ببێته بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ریی، ئه‌گه‌ر له سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی
جیابێته‌وه، چونکه له ئێستا به‌دیلێکی ئه‌وتوی تر له مه‌یدانه‌که‌دا نیه. ده‌ستبه‌رداربوونی
سه‌رکردایه‌تی بزوتنه‌وه‌که و بوون به ڕاوێشکاری، خزمه‌تێکی گه‌وره هه‌م به
خۆیان و هه‌م به جه‌ماوه‌ری کوردستان و هه‌م به‌و ده‌سته گه‌نجه هه‌ڵکه‌وتوه‌ی
جێگه‌یان ده‌گرێته‌وه، ده‌کات.
گۆڕان به‌م سه‌رکردایه‌تیه‌ی
ئه‌مڕۆیه‌وه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیش بگرێته ده‌ست، له حیزبێکی نه‌ریتیی ده‌رناچێت،
ئه‌وه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌دا جێگاینابێته‌وه. جێنه‌بونه‌وه به‌و مانایه‌ی که
ناتوانێت باوه‌شێکی کراوه‌بێت بۆ له‌گه‌ڵداڕۆشتن، بۆ له‌خۆداجێکردنه‌وه‌ی بیری
نوێ، بیری گه‌نج.
گۆڕان به‌هه‌ر
هۆکارێک دامه‌زرابێت، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ببێته بزوتنه‌وه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی جه‌ماوه‌ریی،
ده‌بێت هه‌ر له ئێستاوه، هه‌تا دره‌نگ نه‌بووه، خۆی له سه‌رکردایه‌تیه‌کی
ڕزگاربکات.