کورد و هێزی چه‌کدار
08.06.2011
ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی
کوردی له کوردستانی ئێراقدا خاوه‌نی چه‌ندین جۆری هێزی چه‌کداره که سه‌ر به
دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ن. هه‌رگیز کورد له مێژوودا ئه‌وه‌نده هێزی چه‌کداری
نه‌بووه، له کاتێکدا که پێویستی پێنیه. هیچ کاتێک کورد به‌درێژایی مێژوو نه‌یتوانیوه
ئه‌وه‌نده هێز کۆبکاته‌وه بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی دوژمنه‌کانی. به‌ڵام له‌و سه‌رده‌مه‌ی
که ڕاسته‌وخۆ له جه‌نگدا نیه، بۆته خاوه‌نی له‌شکر و سوپا و هێزی تایبه‌ت و...
جۆره‌های تریش.
پێکه‌وه‌نانی ئه‌و
هه‌مووه هێزه، له‌دوای ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی کورد، ته‌نها ناگه‌ڕێته‌وه
بۆئه‌وه‌ی که کورد هیچ کاتێک بواری نه‌بووه ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه‌بگرێت و هێزی
تایبه‌تی خۆی دروسبتکات، به‌ڵکو به پله‌ی یه‌که‌م بوار بۆ دوو حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ی
ئێستا ڕه‌خسا که هه‌رلایه‌ک به په‌له له‌شکرێک پێکه‌وه بنێت بۆ خۆپاراستنی له‌وی
تر.
ئه‌وه‌ی له ساڵه‌کانی
شه‌ڕی ناخۆدا بینیمان، ئه‌و خۆئاماده‌کردنه بوو بۆ ئه‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه.
هێشتا ڕژێمی سه‌دام له ئێراقدا فه‌رمانڕه‌وا بوو، ئه‌مان له‌سه‌ر ئه‌و تۆزه
داهاته و جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌سته‌وه‌گرتن، که‌وتنه شه‌ڕه‌وه. دوژمنه سه‌ره‌کیه‌که‌ی
کورد که ئه‌نفالی به‌سه‌ر کوردا هێنابوو، له به‌غداد پێیان پێده‌که‌نی و له‌شکری
ده‌نارد بۆ یارمه‌تی لایه‌کیان.
له کاتێکدا ئه‌و
دوو حیزبه کوردیان به‌رامبه‌ر یه‌کتری پڕچه‌ک ده‌کرد، زۆربه‌یه‌ک نانی ڕۆژانه‌ی نه‌بوو
بیخوا. قووتی خه‌ڵک به‌زۆر داگیرده‌کراو ئاودیوده‌کرا و ده‌کرا به‌چه‌ک و ده‌نرا
به‌سنگی ئه‌و کوردانه‌ی له نه‌بوونیدا بووبونه چه‌کداری لایه‌نێکیان. هه‌ر لایه‌ک
له‌ژێر ناوچه‌ی نفوزی خۆیدا، خه‌ڵکی ده‌کڕی و لایه‌نه‌که‌ی تری پاکده‌کرده‌وه.
ئه‌وه چیرۆکی پێکه‌وه‌نانی
ئه‌و هه‌موو له‌شکرو سوپا‌و هێزه چه‌کداره‌ی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی ئه‌مڕۆی کورده
له کوردستانی ئێراقدا که ته‌نانه‌ت یه‌ک ڕۆژیش له‌گه‌ڵ داگیرکه‌ران نه‌خراونه‌ته‌گه‌ڕ.
ئێمه دوا شت که پێویستمان بوو له‌شکر و سوپا بوو، که‌چی دوو حیزبه‌که یه‌که‌م
شت له‌شکرو سوپایان لێدروستکردین و پێدروستکردین و له خۆماندا تاقیانکرده‌وه.
به‌درێژایی ساڵانێک
ئێران و تورکیا تۆپبارانی سنوره‌کانی هه‌رێمیان ده‌کرد، که‌چی هێزه چه‌کداره‌کانی
دوو حیزبه‌که له شوێنی خۆیان نه‌جوڵان، به‌ڵام له خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دوایه‌ی
کوردستاندا، به فیکه‌یه‌ک هه‌موویان له‌ناو شاره‌کاندا ئاماده‌بوون بۆ سه‌رکوتکردنی
هه‌موو ئه‌و گه‌نجه بێچه‌کانه‌ی زۆر به هێمنی، له‌و مه‌یدانی ئازادیانه‌وه که
بۆخۆیان ناویان لێنابوو، که دوژمنی میلله‌تی کورد نه‌بوون، که ڕۆڵه‌ی ئه‌م میلله‌ته
بوون، که داوای ژیانێکی ئازاد و دادپه‌روه‌ریان ده‌کرد بۆ هه‌مووان، هێزی چه‌کداری
دوو حیزبه‌که داڕژانه سه‌ریان و وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و دوژمنه‌یان دۆزیبێته‌وه که
چه‌ندین ساڵه کورد ئه‌نفال ده‌کات و نه‌فی له بوونی ده‌کات، که‌وتنه گیانیان،
به لێدان، به ئه‌شکه‌نجه‌دان، به جنێو و سوککردن، به هه‌ڕه‌شه، به
زیندانیکردن..... هه‌تا ئێستاش که‌سانێک هه‌یه که ڕه‌نگه باوه‌ڕنه‌کات که ئه‌وه‌ی
دایپڵۆسین، هێزی چه‌کداری کورد بوو بێ.
که‌واته ئایا کورد
چ پێویستیه‌کی به هێزی چه‌کداری له‌و جۆره هه‌یه؟ ئایا هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا
کورد نه‌ک هه‌ر له کوردستانی ئێراقدا، به‌ڵکو له پارچه‌کانی تریشدا، پێویستی به
هێزی چه‌کدار هه‌یه، له سه‌رده‌مێکدا که شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی، شۆڕشی سپی، ناوچه‌که‌ی
گرتۆته‌وه؟
ئێمه به‌درێژایی
مێژوویه‌ک نه‌ک هه‌ر به هێزی چه‌کدار، به‌ڵکو هه‌تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش به
دانوسانیش نه‌مانتوانیوه مافه سه‌ره‌تایه‌کانمان له میلله‌ته داگیرکه‌ره‌کان
وه‌ربگرینه‌وه، ئایا ده‌توانین به چه‌ک ڕوبه‌ڕوی سوپای تورک و ئێران و سوریا و
ئێراق ببینه‌وه؟
جگه له‌وه‌ی سه‌رده‌می
شۆڕشی چه‌کداری به‌سه‌رچووه، ئێمه له بزوتنه‌وه چه‌کداریه‌کانماندا ته‌نها
ماڵوێرانی به‌دوادا هاتووه بۆ میلله‌تی کورد، له کاتێکدا له هیچ یه‌کێک له‌و
بزوتنه‌وه چه‌کداریانه، به‌زه‌بری چه‌ک نه‌مانتوانیوه هیچ ئازادییه‌ک، هیچ سه‌ربه‌خۆییه‌ک
به‌ده‌ست بێنین.
کاتی ئه‌وه هاتووه
چه‌ک فڕیده‌ین و وه‌ک میلله‌تێکی زیندوو بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای مافی
ژیانبوونمان بکه‌ین. ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕینی وشیارییه، سه‌رده‌می
ئیراده‌ی ئازاده، هیچ سوپایه‌ک له جیهاندا ناتوانێت ئیراده‌ی میلله‌تێک
تێکبشکێنێت، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت به ئازادی بژی و سه‌ربه‌ست بێت.
کاتی ئه‌وه هاتووه
به هێزه چه‌کداره‌کانماندا بچێنه‌وه و ئه‌و هه‌مووه گه‌نجه له تراژیدیای
کوشتن وبڕین ڕزگاربکه‌ین. به کوشتن، نه دوژمن کۆتایی دێت، نه میلله‌ت، له‌و
نێوانه‌دا ڕێگه‌چاره‌ی ئه‌قڵانیه‌ت گه‌لێک زۆره.
ئه‌وه‌ی چه‌کبه‌ده‌ستبێت،
ئاماده‌ی کوشتنیشه. بائه‌و ده‌ستانه له چه‌ک داماڵین، ئه‌وسا هه‌ر خۆی ده‌گه‌ڕێت
به‌دوای قه‌ڵه‌مێکدا، به‌دوای خاکه‌نازێکدا، به‌دوای کارێک‌دا که ده‌سته‌کانی پێ
پڕبکاته‌وه.