ده‌سه‌ڵاتدارێتی و
ئه‌قڵانیه‌ت
26.06.2011
ده‌سه‌ڵات به دیوه
ناشیرینه‌که‌یدا.
ده‌سه‌ڵات وه‌ک
زاڵبوون، زاڵبوون به‌سه‌ر ئیراده‌یه‌کی ئازادی به‌رامبه‌ردا، سڕینه‌وه‌ی
بیروبۆچونه جیاوازه‌که‌ی، یاخود ڕاستکردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئیراده و بۆچونی خۆی، بۆ
به‌کارهێنانی وه‌ک ئامڕازێک، دارده‌ستێکی ده‌ستی بۆ جێبه‌جێکردنی ئیشوکاره‌کانی،
ئه‌و ئیشوکارانه‌ی که خۆی پیاڕاناگات، واته مرۆڤه ئیراده سڕاوه‌که ده‌بێت به
درێژکراوه‌ی مرۆڤه زاڵه‌که.
مرۆڤ بۆ حه‌زده‌کات
زاڵ‌بێت به‌سه‌ر مرۆڤێکی تردا؟ چ چێژێکه وا له مرۆڤ ده‌کات ئه‌وی تر مردارکاته‌وه
و هه‌ڵیسوڕێنێت؟ چ ئازادییه‌که مرۆڤ ده‌یگاتێ که مرۆڤێکی تر ڕیسوا ده‌کات؟ له چ
به‌شێکی که‌سایه‌تیدا حه‌زده‌کات و ده‌یه‌وێت زاڵ‌بێت و فه‌رمان ده‌ربکات و فه‌رمانه‌کانی
جێبه‌جێبکرێت؟
ئه‌قڵ، ئه‌و
تێکپچڕاوه‌ی که وه‌زیفه‌یه‌تی سه‌ردارێتی خاوه‌نه‌که‌ی مسۆگه‌ر بکات و له ژیاندا
باشترین هه‌لی مانه‌وه‌ی بۆ بڕه‌خسێنێت، تاوانباری یه‌که‌مه. وه‌زیفه‌ی ئه‌قڵ
پارێزگاریکردنی هه‌ڵگره‌که‌یه‌تی، ئه‌قڵ گوێ له‌که‌س ناگرێت، ئه‌گه‌ر له قازانجی
نه‌بێت، ئه‌قڵ که‌س ناناسێت له خۆی زیاتر. هه‌موو کاره‌ساته مرۆییه‌کان، ئه‌قڵ
هێناویه‌تی به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تیدا.
ئه‌قڵ چیه؟ هه‌موو
مرۆڤێک که له‌دایکده‌بێت، ده‌بێت میکانیزمێک هه‌بێت که بیپارێزێت له مه‌ترسی و
له له‌ناوچوون ئاگاداریبکاته‌وه.
هه‌موو بونه‌وه‌رێک
ده‌بێت ئه‌و میکانیزمه‌ی هه‌بێت، ده‌نا ناتوانێت پاریزگاری له ژیانی بکات،
ناتوانێت وه‌چه‌ی دواڕۆژی مسۆگه‌ر بکات، یاخود درێژه به مانه‌وه و به‌رده‌وامی
خۆی بدات.
مرۆڤ له‌و یاسایه
به‌ده‌رنیه و بگره له هه‌موو بونه‌وه‌ره‌کانی تر میکانیزمی به‌رگری به‌هێزتره
و خاوه‌نی مێشکێکی گه‌وره‌یه که ده‌توانێت بیربکاته‌وه و ئه‌گه‌ره‌کان لێکبداته‌وه
و پێشبینی خراپترین و باشترین بکات و له‌و نێوه‌نده‌دا ڕێگای مانه‌وه‌ی خۆی ده‌ستنیشانبکات.
مرۆڤ بونه‌وه‌رێکی وریا و زرنگه له خۆلادان له مه‌ترسی و له خۆپاراستن و له
به‌رده‌وامبوونی ژیانیدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌نی مێشکێکه و ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێین
ئه‌قڵ، له‌وێدا ده‌گوزه‌رێت. ده‌توانێت پلان دا‌نێت، ده‌توانێت خاوه‌نه‌که‌ی به‌کرده‌وه‌وه
بخاته‌گه‌ڕ، ده‌توانێت ده‌رئه‌نجامه‌کان شیبکاته‌وه و لێوه‌ی فێربێت، ده‌توانێت
ئه‌زموونبکات و ئه‌زمونه‌کانی که‌ڵه‌که بکات و ده‌رئه‌نجامی نوێی لێهه‌ڵهێنجێت.
ده‌توانێت زانیاری و ئه‌زمون ئه‌مباربکات و له‌کاتی پێویستدا بیهێنێته‌وه پێشه‌وه
و که‌ڵکی لێوه‌ربگرێت.
ئه‌قڵ توانایی
بیرهێنانه‌وه و زیندوکردنه‌وه‌ی یادگاریه کۆنه‌کان و هێنانه‌وه‌ی سه‌ر شانۆی
ئێستا و بینییه‌تی و خۆی وه‌ک ئه‌کته‌رێک و ڕه‌خنه‌گرێک ده‌توانێت ته‌ماشابکات و
به‌شداریشبێت تیایدا.
ئه‌وه‌ی ئه‌قڵ پێی
قبوڵ ناکرێت ژێرکه‌وتنه، هه‌ڵه‌کردنه، له‌ده‌ستدانه، نشوستی هێنانه. ئه‌قڵ هه‌موو
دۆڕاندنێک ڕه‌فز ده‌کات و ته‌نها بیر له‌بردنه‌وه ده‌کاته‌وه و ته‌نها بردنه‌وه‌ی
پێ قبوڵه. ئه‌قڵ بۆ ئه‌وه هاتۆته ئاراوه که پارێزگاری ژیان بکات، هه‌ربۆیه
هیچ کاتێک ناتوانێت ژێرکه‌وتن قبوڵبکات، چونکه هه‌موو بیرێکی ژێرکه‌وتن، به‌ره‌و
مردنی ده‌بات و ئه‌قڵ وه‌زیفه‌که‌ی له ژیاندایه و ناتوانێت مردن قبوڵ بکات.
له فه‌رهه‌نگی ئه‌قڵدا
ژێرکه‌وتن و مردنی تێدا نیه، چونکه ده‌زانێت هه‌موو سه‌رولێژبونه‌وه‌یه‌ک له
مردن نزیکی ده‌کاته‌وه و سوریش ده‌زانێت له‌گه‌ڵ مرندا ده‌بێت ئه‌ویش بمرێت. ئه‌قڵ
له‌گه‌ڵ مردنی فیزیکی مرۆڤدا ده‌مرێت و وه‌زیفه‌که‌ی ته‌واو ده‌بێت، هه‌ربۆیه هه‌تا
ده‌توانێت پارێزگاری له مانه‌وه‌ی فیزیکی مرۆڤ ده‌کات.
ئه‌قڵ لاسایکه‌ره‌وه‌یه‌کی
ناته‌واوی ڕۆحه، ئاوێنه‌یه‌کی شێواوی ڕۆحه، ده‌یه‌وێت جێگه‌ی بگرێته‌وه. هه‌موو
هه‌وڵێکی ئه‌و لاسایکردنه‌وه‌ی، وه‌ک ئه‌وه‌ی له ژیاندا ده‌مێنێته‌وه و هه‌تا هه‌تایه
هه‌ر ده‌ژی، ده‌یه‌وێت وه‌ریگێڕێته سه‌ر ژیانی مادی و وه‌زیفه‌که‌ی خۆی له‌بیرده‌چێته‌وه
که کاتییه و نایه‌وێت بڕوا به‌وه‌بهێنێت که ده‌مرێت. ئه‌قڵ هیچ هه‌ستێکی نیه
به‌رامبه‌ر ئه‌وانی تر له خۆی زیاتر.
ئه‌وه‌ی که باسی
مرۆڤایه‌تیه، ناکه‌وێته بازنه‌ی ئه‌قڵه‌وه، به‌ڵکو ده‌بێت له‌جێگه‌یه‌کی تردا
بۆی بگه‌ڕێین، ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت وشیاریی، وشیاریی له ئاگایی وجوددایه و گه‌وره‌تر
له ئه‌قڵ و له‌سه‌رو ئه‌قڵه‌وه‌یه، ئه‌و بوونه‌یه که ئه‌قڵ ده‌یه‌وێت لاسایی
بکاته‌وه و له جێگه‌ی دابنیشێت و خۆی لێببێت به ئه‌و.
ئه‌قڵ ده‌یه‌وێت به
زاڵبوونی خۆی و بێئراده‌کردنی ئه‌ویتر و کۆنترۆڵکردنی "سڕینه‌وه و
مردارکردنه‌وه‌ی" ڕێگه بۆ خۆی و مانه‌وه و به‌رده‌وامبوونی خۆی خۆشبکات و
ڕێگه پاکبکاته‌وه. ئه‌قڵ ته‌نها خۆی ده‌ناسێت و ته‌نها خۆی ده‌په‌رستێت. که ده‌ڵێین
خۆپه‌رستی مرۆڤ له‌کوێوه سه‌رچاوه‌ی وه‌رگرتووه، ده‌بێت بزانین که مرۆڤ خاوه‌نی
ئه‌قڵێکی سه‌ربه‌خۆی خۆپه‌رسته که ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندی خاوه‌نه‌که‌یدا کارده‌کات.
هه‌تا ئه‌قڵ زۆرتر زاڵ‌بێت به‌سه‌ر وشیاریدا، مرۆڤه‌که خۆپه‌رستتر ده‌رده‌چێت و به
پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر ڕاسته، واته هه‌تا وشیاریی زاڵتربێت، ئه‌وا مرۆڤه‌که که‌متر
خۆپه‌رسته و زیاتر خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا ده‌گونجێنێت و له‌گه‌ڵیان به‌شده‌کات.
تاوانباری یه‌که‌م
ئه‌قڵه، له کاتێکدا له نائه‌قڵانیه‌تدا، هاواری ئه‌قڵانیه‌ت ده‌که‌ین و ده‌مانه‌وێت
به‌لایه‌نی که‌مه‌وه دادپه‌روه‌رییه‌ک له سایه‌ی ئه‌قڵدا فه‌راهه‌م بکه‌ین.
ئه‌قڵ پێویستی به‌ده‌سه‌ڵاته
بۆ جێبه‌جێکردنی وه‌زیفه‌که‌ی، له جیهانێكدا که ده‌زانێت پڕه له ڕکابه‌ر و ده‌بێت
له‌گه‌ڵیاندا بکه‌وێته ململانێوه. کاتێک ئه‌و ئه‌قڵه له کۆمه‌ڵگایه‌کی دواکه‌وتووی
وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه‌دا ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست، به سروشته خامه‌که‌ی خۆی هه‌ڵسوکه‌وت
ده‌کات.
سروشته خامه‌که‌ی
ئه‌وه‌یه که له سنوری خۆی ده‌رناچێت، ئه‌وانی تر ناناسێته‌وه که سه‌ر به‌ڕه‌گه‌زی
ئه‌ون، هه‌موو فڕوفێڵێک ده‌خوات و کراوه‌یه بۆ به‌کارهێنان، شتێک نیه به‌ناوی
ئاکاری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه، پێکهاته‌ی خێڵایه‌تی به‌رهه‌می ئه‌و ئه‌قڵه‌یه و ده‌سه‌ڵات
به شێوه‌ی هه‌ره‌می داده‌چۆڕێته خواره‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی ژێره‌وه
هیچ ده‌سه‌ڵاتێکی به‌کرده‌وه‌یان به‌ده‌سته‌وه بێت، به‌ڵکو ته‌نها ئامڕازن.
سروشته خامه‌که‌ی ئه‌قڵ ڕێگه به‌خۆی ده‌دات ئه‌وانی تر ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ڕێگه‌یدا
وه‌ستان، پاکیانبکاته‌وه و ڕایانماڵێت. کوشتن و لێدان و ئازاردانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی
ده‌بنه هۆی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر مانه‌وه و به‌رده‌وامی ئه‌و ئه‌قڵه، کارێکی ڕه‌وا
و ڕێگه‌پێدراوه، به‌بێ ئه‌وه‌ی بچوکترین موچوڕکه به "له‌شیدا" بێت.
ئه‌م ئه‌قڵه ڕێگه نادات ده‌نگی ویژدان بچوکترین گومان و دوودڵی تیا دروستبکات،
به واتایه‌کی تر ده‌نگی ویژدان به‌ته‌واوه‌تی خنکێنراوه.
ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی
ئێمه خاوه‌نی ئه‌قڵێکن له‌و جۆره. گۆڕینی ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته، گۆڕینی هه‌موو کۆمه‌ڵگای
پێویسته، پێویستی به شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه که ئه‌و ئه‌قڵیه‌تانه
ڕاماڵێت. پینه‌ی کێشه‌کان هه‌تاسه‌ر ناکرێت و چاکسازی له‌و ئه‌قڵیه‌ته‌دا، ئاسنی
سارد کوتینه. بۆ نمونه ئایا ده‌کرێت که‌لتوری کوشتن و لێدان و ئه‌شکه‌نجه له
ڕێگه‌ی په‌روه‌رده‌یه‌که‌وه له سایه‌ی ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته‌دا بنه‌بڕبکرێت، له
کاتێکدا ده‌سه‌ڵات ڕه‌وایه‌تی به‌خۆیداوه که موماره‌سه‌ی بکات؟ ئایا ده‌کرێت
باسی ئازادی بیروڕاده‌ربڕین بکرێت، له کاتێکدا ده‌سه‌ڵات هه‌موو ئازادییه‌کی ته‌نها
به‌خۆیداوه و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌دا ده‌وه‌ستێت ده‌یسڕێته‌وه؟ ئایا ده‌کرێت
چاکسازی له‌دابه‌شکردنی سامان و داهاتی وڵات‌دا بکرێت، که بۆ ده‌سه‌ڵات ئامڕازی
مانه‌وه‌یه و به موڵکی خۆی ده‌زانێت؟ ئایا ده‌کرێت چاکسازی له خودی ده‌سه‌ڵاتدا
بکرێت، به‌وه‌ی که زۆربه‌ش پشکی هه‌بێت له‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا، له کاتێکدا مانه‌وه‌ی
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له‌سه‌ر ئه‌وه به‌نده که ده‌بێت هه‌ره‌می بێت و ته‌نها ئه‌وانه‌ی
سه‌ری سه‌ره‌وه بڕیاربه‌ده‌ستبن؟
ئه‌و ئه‌قڵه‌ی له‌سایه‌ی
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێمه‌دا خۆی هێشتۆته‌وه و پارێزگاری له‌خۆی ده‌کات، به ئاسانی
نه‌ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی ده‌بێت، نه وازده‌هێنێت، نه ده‌هێڵێت که‌س به‌شداری
بکات. ئه‌و ئه‌قڵه تا دوا گوڕی هێز و ده‌سه‌ڵاتی به‌رگری له مانه‌وه‌ی خۆی ده‌کات،
هه‌روه‌ک قه‌زافی و عه‌لی ساڵح و به‌شار ئه‌سه‌د و....هتد.