ده‌نگی ویژدان
23.06.2011
ئایا ده‌کرێت له
کۆمه‌ڵگایه‌کدا بژین که مرۆڤ ئه‌وه‌نده دڵنابێت له ژیانی ده‌رگای ماڵی دانه‌خات
و ترسی له هیچ که‌سێک نه‌بێت هه‌ڕه‌شه له ژیانی بکات، ئازاری بدات، خراپبه‌کاریبێنێت،
فریویبدات؟ ئایا ده‌کرێت له هه‌رکوێ پێویستی به یارمه‌تی بێت، ئه‌و که‌سه‌ی لێوه‌ی
نزیکه له‌و کاته‌دا ده‌ستی بگرێت و یارمه‌تی بدات؟ ئایا ده‌شێت ئه‌و کۆمه‌ڵگایه
دامه‌زرێت که گه‌وره و بچوک به هاوسۆزی و هاوئاهه‌نگیی پێکه‌وه بژین وه‌ک ئه‌وه‌ی
هه‌موو که‌سی یه‌کتری بن و خه‌می یه‌کتری بخۆن؟
کۆمه‌ڵگایه‌کی له‌و
شێوه‌یه چی پێویسته و چۆن داده‌مه‌زرێت؟ ئایا جگه له ده‌ستور و یاسا، چ په‌روه‌رده‌یه‌ک
ده‌توانێت لا تاریک و شه‌ڕانیه‌کی مرۆڤ، وه‌رگێڕێته سه‌ر خێرخوازیی و ئاشتی و
ڕوناکی و خۆشه‌ویستی؟ ئایا لایه‌نه دڕنده‌که‌ی مرۆڤ هه‌تاهه‌تایه هه‌ر کێوی ده‌بێت
و هه‌رگیز ماڵیناکرێت؟ ئایا ڕاسته ئێمه هه‌موومان هه‌ڵگری هه‌ردوو لایه‌نه‌که‌ین
به‌ڕیژه‌ی زۆروکه‌م و له‌بارودۆخی جیاوازدا، ئه‌و لایه‌نه زاڵ ده‌بێت که دۆخه‌که‌ی
بۆ له‌بارتره؟ ئایا هیچ مرۆڤێک هه‌یه له‌م ژیانه‌دا له‌سه‌دا سه‌د جێگه‌بڕوا
بێت؟
ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌موومان
له خێر و شه‌ڕ پێکهاتبین، ئه‌ی جیاوازیه‌کانمان له چیدایه؟ ئه‌و مرۆڤه‌ی که
هێمنه و له‌سه‌رخۆیه، ده‌شێت بکه‌وێته هه‌ڵوێستی واوه که ئارامیی و ژێرێتیی
له‌ده‌ستبدات و زۆرجاریش په‌لامار بدات. ئه‌و جه‌للاده‌ی کاره‌که‌ی ئه‌شکه‌نجه‌دانی
مرۆڤه، دڵداری ده‌کات و خێزان پێکه‌وه ده‌نێت و منداڵی ده‌بێت و خۆشیشی ده‌وێت و
وه‌ک هه‌موو باوکێکی ئاسایی ده‌یپارێزێت.
ئایا له بنه‌ڕه‌تدا
هه‌موومان وه‌ک یه‌کین و ته‌نها که‌موزۆری ڕێژه‌ی باشه و خراپه له‌یه‌کترمان
جیاده‌کاته‌وه، یاخود ئه‌و ده‌نگه‌ی ناوه‌وه‌مان که پێی ده‌وترێت ویژدان، هه‌ندێک
هه‌یه‌تی و هه‌ندێک هێشتا تیایدا دروستنه‌بووه؟ ئایا ده‌شێت مرۆڤێک له‌دایکبێت
ویژدانی نه‌بێت؟ یاخود ته‌نها جیاوازیه‌کان له‌وێوه دروست ده‌بێت که هه‌ندێکمان
هه‌ر له ته‌مه‌نێکی زووه‌وه ده‌نگی ویژدانی تیاکپده‌کرێته‌وه و تا له گه‌وره‌بووندا
به‌ته‌واوه‌تی نوزه‌ی لێده‌بڕێت و ته‌نها قاوغێکی به‌له‌ش زیندوو، به‌ڕۆح مردوویی
ده‌مێنێته‌وه؟
واته باشیی و
خراپیی مرۆڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕێژه‌ی زیندوێتی و چالاکی ده‌نگی ویژدان، ئه‌ی ده‌نگی
ویژدان چیه؟ ئه‌وه‌ی سه‌ر به ڕه‌گه‌زی مرۆڤ بێت، به‌بێ ده‌نگی ویژدان له‌دایک
نابێت. له ویژداندا ئێمه هه‌موومان یه‌کده‌گرینه‌وه، یاخود له ویژداندا یه‌کیین،
واته مرۆڤین. ئه‌و کاتانه‌ی که به‌رامبه‌ر یه‌کتری له‌سه‌دا سه‌د به ویژدانێکی
به‌ئاگا و زیندووه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کتردا هه‌ڵسوکه‌وت ده‌ین، مه‌حاڵه بتوانین
ئازاری یه‌کتری بده‌ین. چونکه له‌و دۆخه‌دا، به‌رامبه‌ره‌کان به‌هاکانی یه‌کتری
وه‌ک به‌های خۆیان ده‌بینن و هیچ لایه‌کیان ناتوانێت ئه‌وی به‌رامبه‌ر پێشێل بکات،
چونکه وه‌ک ئه‌وه وایه که خۆی پێشێل بکات. ئه‌مه ڕه‌نگه له واقیعی ڕۆژانه‌دا
ده‌گمه‌ن بێت، به‌ڵام ئه‌مه حه‌قیقه‌تێکه که هه‌موو مرۆڤێک خاوه‌نیه‌تی.
که‌موزۆری به‌ئاگایی
له‌و هه‌سته ناوه‌کیه‌ی به‌یه‌کترمان ده‌به‌ستێته‌وه، که‌وتۆته سه‌ر زیندوێتی و
چالاکی ده‌نگی ویژدانمان به‌رامبه‌ر یه‌کتری. ئه‌و کاتانه‌ی به ته‌واوه‌تی ده‌توانین
ده‌ست بخه‌ینه قورگی یه‌کتری، ئه‌وه ئه‌و کاتانه‌یه که ده‌نگی ویژدان تیاماندا
خنکاوه و ده‌مێکه مردوین.
مرۆڤ به ڕێکه‌وت له‌سه‌ر
گۆی ئه‌م زه‌ویه نه‌که‌وتۆته‌وه، به هه‌زاره‌ها تاڵی نه‌بینراوه‌وه له تۆڕێکی
گه‌وره‌تردا، به‌ستراوه‌ته‌وه به سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه. گۆی زه‌وی له‌خۆیه‌وه نه‌گونجاوه
بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤی تیا په‌روه‌رده‌بێت، ئه‌و هاوسه‌نگیه‌ی له سروشتدا هه‌یه به‌بێ
بیرکردنه‌وه‌یه‌ک ڕاناگیردرێت.
ئه‌و مرۆڤانه‌ی هه‌ست
به گوناه ده‌که‌ن، خاوه‌نی ویژدانێکی زیندوون. مرۆڤ بۆ هه‌ست به گوناه ده‌کات،
کاتێک هه‌ڵه‌یه‌ک به‌رامبه‌ر مرۆڤێکی تر ده‌کات، یاخود ده‌بێته هۆی ئازارێک بۆ یه‌کێکی
تر؟ ئایا لێرده‌دایه که ده‌توانین پێناسه‌یه‌ک بۆ ویژدان به‌ڕونی ببینینه‌وه.
ده‌نگی ویژدانمان ده‌زانێت که ئێمه هه‌موومان سه‌ر به‌یه‌ک سه‌رچاوه‌ین و
ئازاردانی یه‌کێکی تر، ئازاردانی خودی خۆمانه. له‌ڕاستیشدا زۆرجار هه‌ست به
گوناهکردن، گه‌لێک به‌ئازارتره له‌و هه‌ڵه‌یه‌ی که ئه‌نجامدراوه. واته مرۆڤ
خۆی سزای خۆی ده‌دات، چونکه به نائاگایی ده‌زانێت هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌ر به خۆی
کردوه.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه
بۆ پرسیاره‌که‌ی سه‌رتا، که بۆ ناتوانرێت کۆمه‌ڵگایه‌کی گونجاو و له‌بار بۆ مرۆڤ
دامه‌زرێنرێت. ڕه‌نگه نه‌توانریت له‌سه‌دا سه‌د ئه‌و په‌روه‌رده‌یه په‌یڕه‌وبکرێت
که هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ، هه‌میشه به ویژدانێکی به‌ئاگا و زیندووه‌وه له‌گه‌ڵیه‌کتریدا
هه‌ڵسوکه‌وتبکه‌ن. هه‌ربۆیه له کۆمه‌ڵگا ڕۆژئاواییه‌کاندا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو
وشیارکردنه‌وه و په‌روه‌رده‌کردنه‌دا، به‌ناچاری هه‌تا بۆیانبکرێت کونوکه‌له‌به‌ری
هه‌موو خراپبه‌کارهێنانێک ده‌کرێته یاسا و ئه‌و بوارانه هه‌تادێت به‌رته‌سکتر ده‌کرێته‌وه،
به‌وپێیه‌ش ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه خاوه‌نی زۆرترین یاسای ڕێکخستنه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانن
و ژماره‌شیان هه‌ر ڕو له‌زیادبوونه.
ئه‌وه‌ی ده‌کرێت ئه‌وه‌یه
که بتوانرێت زۆرترین مرۆڤی کۆمه‌ڵگا به‌ده‌نگی ویژدانه‌وه ژیان به‌سه‌ربه‌رن، به‌وپێیه
سیفه‌تی باشه باڵڕاده‌کێشێت به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا و خراپه‌کاران ده‌بنه که‌مینه و
له ڕێزی کۆمه‌ڵگا بێبه‌ش ده‌بن.
له‌لای ئێمه به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه،
ئه‌وانه‌ی به‌ده‌نگی ویژدانه‌وه ده‌یانه‌وێت بژین، که‌مینه‌ن و هه‌میشه له‌لایه‌ن
زۆرینه‌یه‌کی بێویژدانه‌وه ڕاوده‌نرێن. ئێمه‌ش ده‌بێت ئه‌و بارودۆخه هه‌ڵگێڕینه‌وه،
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت خاوه‌نی کۆمه‌ڵگایه‌ک بین که مرۆڤ ببێته‌وه به خاوه‌نی به‌هاکانی
خۆی و ژیانێکی ئاسوده بژی و له دواڕۆژی دڵنیابێت.