22. dec. 2013

پیری و پەلەی نەوشیروان موستەفا و داڕمانی ئۆپۆزیسیۆن


پیری و پەلەی نەوشیروان موستەفا و داڕمانی ئۆپۆزیسیۆن

22.12.2013


هەڵپەی گەشتن بەدەسەڵات، ئەگەر چی تەنها بەشداری کردنیش بێت وەک ئەوەی گۆڕان بەتەمایەتی لە ئۆپۆزیسیۆنەوە قاچێک
 بهاوێژێتە دەسەڵاتەوە، تەنازولێکی گەورەیە بۆ ئۆپۆزیسیۆن و دانپیانانێکی گەورەشە بۆ ئەو دەسەڵاتەی هەتا دوێنێ ڕەها و بنەماڵەیی و تۆتالیتاری و بێدەستوور و بێ یاسا و کۆمەڵی بێی تریش بوو 

7. nov. 2011

به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی شه‌ڕ



به‌ره‌نگابونه‌وه‌ی شه‌ڕ
07.11.2011
له‌ جیهانی شه‌ڕدا، ڕۆژی هه‌زاران شه‌ڕ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی زیاتر و نفوزی زیاتر، ڕوده‌دات، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچیان له‌ هیچیان باشتر بن. هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه‌ی له‌ جیهاندا ڕوده‌ده‌ن، له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و نفوزی زیاتره‌، یاخود به‌رگرتنه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتێکی ده‌ره‌کی که‌ خۆی به‌ گه‌وره‌تر ده‌زانێت و ئه‌و مافه‌ به‌ خۆی ده‌دات سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتێکی بچوکتر دانه‌وێنێت.

5. nov. 2011

پێداویستی شه‌ڕ



پێداویستی شه‌ڕ
05.11.2011
شه‌ڕ هاوتا نیه‌ به‌رامبه‌ر به‌ خێر. خێر هێز و ده‌سه‌ڵاتی نیه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ شه‌ڕ به‌بێ هێز و ده‌سه‌ڵات بوونی نیه‌. شه‌ڕ دیارده‌یه‌، ئامڕازه‌، کاتیه‌ و وه‌زیفه‌یه‌کی هه‌یه‌.
شه‌ڕ بۆ دروستبووه‌؟ شه‌ڕ بۆ هه‌یه‌؟ شه‌ڕ به‌و مانا نێگه‌تیڤ و تاریکه‌ی که‌ وه‌ک پێکهاته‌یه‌کی مرۆڤی لێهاتوه‌، به‌و مانایه‌ی که‌بۆته‌ دیوه‌که‌ی تری مرۆڤ. ئایا مرۆڤ له‌ دوو نیوه‌ی شه‌ڕ و خێر پێکهاتوه‌؟ واته‌ لایه‌کی ڕوناک و لایه‌کی تاریک، دیوێکی فریشته‌ و دیوێكی شه‌یتان و ئه‌و دوو لایه‌نه‌ له‌ ململانێدان بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کێکیان زاڵ بێت؟ یاخود لایه‌نێکیان ڕه‌سه‌نه‌ و لایه‌نه‌که‌ی تر پێداویستیه‌؟

31. okt. 2011

که‌لتوری شه‌ڕ، یاخود شه‌ڕئه‌نگیزیی مرۆڤ



که‌لتوری شه‌ڕ،یاخود شه‌ڕئه‌نگیزیی مرۆڤ
31.10.2011

له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو پێشکه‌وتنه‌ که‌لتوریی و مێژوویی و شارستانیه‌ته‌ی مرۆڤدا، که‌ له‌ هه‌ندێک لایه‌ندا مرۆڤی ئه‌وه‌نده‌ ناسککردۆته‌وه‌ که‌ وه‌ک فریشته‌ بژی، که‌چی هێشتا فکره‌ی شه‌ڕ، ئازاردان، کوشتن، ئه‌شکه‌نجه‌دان و پاڵه‌په‌ستۆی ده‌رونی... هتد. له‌ به‌رۆکی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی نه‌بۆته‌وه‌.

30. okt. 2011

کۆمه‌ڵگای دیموکراتی، به‌بێ ئازادی چه‌وساندنه‌وه‌



کۆمه‌ڵگای دیموکراتی، به‌بێ ئازادی چه‌وساندنه‌وه
30.10.2011
ئێمه‌ نه‌ ده‌توانین لاسایی دیموکراتیه‌تی ئه‌وروپی بکه‌ینه‌وه‌، نه‌ چیتر ده‌مانه‌وێت له‌ ژێر باری دیکتاتۆریه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتیدا ژیان به‌سه‌ربه‌رین. ئه‌وه‌ی پێش هه‌موو شتێک بۆ کۆمه‌ڵگاکانی ئێمه‌ومانان پێویسته، ئازادیه‌، ئازادی ڕاده‌ربڕین، ئازادی هه‌ڵسوکه‌وتکردن، ئه‌و ئازادیانه‌ش به‌بێ به‌ها ده‌مێننه‌وه‌ ئه‌گه‌ر مافی مرۆڤ پاێزراو نه‌بێت له‌ ڕێگه‌ی هه‌موو ده‌زگا ده‌ستوری و دامه‌زراوه‌ ده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه‌. کاتێک ئه‌و بنه‌مایانه‌ چه‌سپێنرا، ئه‌وسا ده‌بێت بیر له‌ سیسته‌مێکی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بکرێته‌وه‌ که‌ به‌ر به‌ دزی و خراپبه‌کارهێنانی دیموکراتی بگرێت، واته‌ ئه‌و که‌لێنانه‌ی که‌ به‌ ناوی ئازادی و دیموکراتیه‌ته‌وه‌ بواری بۆ ده‌کرێته‌وه‌.

26. okt. 2011

ڕاپه‌ڕین له‌ نێوانی به‌رگری ده‌سه‌ڵات و به‌رگری جه‌ماوه‌ردا



ڕاپه‌ڕین له‌ نێوانی به‌رگری ده‌سه‌ڵات و به‌رگری جه‌ماوه‌ردا
26.10.2011

ڕاپه‌ڕینی میسر نمونه‌یی بوو، نه‌ له‌ یه‌مه‌ن توانرا دوباره‌ بکرێته‌وه‌، نه‌ له‌ لیبیا و سوریا. ئێمه‌ی کوردیش له‌ هه‌رێمی کوردستان، نه‌ له‌ دوور، نه‌ له‌ نزیک نه‌مانتوانی وانه‌یه‌کی لێوه‌ فێربین. ده‌سه‌ڵاتدارانی تونس و میسر، یاخود ڕاستر بن عه‌لی و حوسنی موباره‌ک، له‌وه‌ تێگه‌شتن که‌ گه‌ل وشیاربۆته‌وه‌ و چیتر ناتوانن وه‌ک پێشو فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بکه‌ن و له‌خشته‌یان به‌رن. به‌رگری ده‌سه‌ڵات له‌ نزمترین ئاستدا خۆی نواند و ئه‌وه‌نده‌ نه‌بوو که‌ جه‌ماوه‌ر له‌به‌رامبه‌ریدا به‌رگری بکات، له‌ خۆپیشاندانی به‌رده‌وام و ڕژانه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان و پێداگرتن له‌سه‌ر داواکاریه‌کانیان زیاتر.

23. okt. 2011

کورد بۆ ناتوانێت له‌ هه‌رێمی کوردستانی ئێراقدا ڕاپه‌ڕێت؟



کورد بۆ ناتوانێت له‌ هه‌رێمی کوردستانی ئێراقدا ڕاپه‌ڕێت؟
23.10.2011

ته‌وه‌ری یه‌که‌م:
نه‌بوونی قه‌واره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی/ نه‌بوونی سنورێکی دیاریکراوی نیشتیمان.
په‌رتبوونی کوردستان به‌ سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تی دراوسێدا، په‌رتبوونی ئه‌و هێزو توانایه‌یه‌ که‌ میلله‌تێک پێویستی پێیه‌تی بۆئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ خۆی بکات. هه‌ر پارچه‌یه‌ک نه‌ ده‌توانێت خۆی به‌ میلله‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بداته‌ قه‌ڵه‌م، نه‌ده‌شتوانێت بلکێته‌وه‌ به‌ پارچه‌کانی تره‌وه‌. هه‌ریه‌که‌یان به‌جیا نێچیرێکی بێده‌سه‌ڵات و گه‌مارۆدراوه‌، که‌ هێزی ئه‌وه‌ی نیه‌ هه‌ستێته‌ سه‌رپێ.

11. okt. 2011

بوونی بینراو و بوونی نه‌بینراو



بوونی بینراو و بوونی نه‌بینراو
11.10.2011

بینراو له‌ نه‌بینراوه‌وه‌ هاتووه‌، نه‌بینراو هه‌ر هه‌بووه‌، چونکه‌ هیچ شتێک له‌ هیچه‌وه‌ دروستنابێت. هیچ بوونی نیه‌، ئه‌وه‌ی که‌ هه‌یه‌ بوونه. بوون سه‌ره‌تا و کۆتایی نیه‌، بوون بێسنوره‌. ئه‌وه‌ی که‌ ده‌بینرێت لایه‌نی که‌می ئه‌و بوونه‌یه‌ و سه‌ره‌تا و کۆتایی هه‌یه‌ و سنورداره‌، واته‌ ته‌مه‌نی هه‌یه‌.

9. okt. 2011

ئازادی و دادپه‌روه‌ریی



ئازادی و دادپه‌روه‌ریی
09.10.2011

ئایا ده‌کرێت بیر له‌ ئازادی بکرێته‌وه‌ به‌بێ دادپه‌روه‌ریی؟ یاخود بواری ئازادی هه‌یه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی جێگیربکرێت؟
به‌کارهێنان هه‌زار شێواز له‌ خۆی ده‌گرێت، هه‌ر له‌ خراپبه‌کارهێنانی ئابورییه‌وه‌، تا ده‌گاته‌ خراپبه‌کارهێنانی جه‌سته‌یی و ده‌رونی و خراپبه‌کارهێنان وه‌ک فێڵلێکردن و خڵه‌تاندن و ڕاستی شاردنه‌وه‌ و هه‌ڵه‌شه‌کردن و به‌لاڕێدابردن.

6. okt. 2011

ئایا ئێمه‌ ده‌توانین سیسته‌مێکی دیموکراتی دابمه‌زرێنین؟



ئایا ئێمه‌ ده‌توانین سیسته‌مێکی دیموکراتی دابمه‌زرێنین؟
06.10.2011

ئایا له‌ جیهانی ئه‌مڕۆی سیاسه‌تدا، ئێمه‌ی دانیشتوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که‌ له‌ پێش ئه‌م مێژووه‌ نوسراوه‌ی ئه‌مڕۆوه‌وه‌، که‌ یه‌که‌مین شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تی به‌خۆوه‌ بینیوه‌ و له‌و کاته‌وه‌ له‌شه‌ڕوشۆڕ نه‌که‌وتوه‌، ده‌توانرێت سیسته‌مێک دابمه‌زرێنێت که‌ مرۆڤ ته‌وه‌ر و بنه‌ما و ئامانج بێت؟ واته‌ سیسته‌مێک که‌ هه‌موو مافه‌کانی تاکی مرۆڤی تیا بچه‌سپێت و هیچ که‌سێک، ده‌سه‌ڵاتێک نه‌توانێت پێشێلی بکات؟