گره‌وی ده‌سه‌ڵات و
ئۆپۆزیسیۆن له‌سه‌ر میلله‌ت
01.06.2011
پێشبڕکێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه
که کێ گره‌وه‌که ده‌باته‌وه، گره‌وه‌که له‌سه‌ر میلله‌ته.
میلله‌ت، ئه‌و باوه‌شه‌ی
هه‌موومانی تیاگه‌وره‌بووین. باوه‌شی ئه‌و هه‌مووه منداڵه‌ی ئه‌مڕۆ که دواڕۆژیان
به‌ستراوه‌ته‌وه به‌م نیشتیمانه‌وه. کێ دڵی میلله‌ت به‌لای خۆیدا ڕاده‌کێشێت؟ کێ
خۆی به خاوه‌نی میلله‌ت ده‌زانێت و سه‌ر به میلله‌ته و له پێناویدا ده‌جه‌نگێت؟
میلله‌ت بڕوای خۆی به چ لایه‌نێک ده‌دات؟ کێ ده‌توانێت قه‌ناعه‌ت به میلله‌ت
بکات که ئه‌و ڕاسترینه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ده‌پارێزێت؟
کارنامه‌ی ده‌سه‌ڵات
بۆ هه‌مووان ئاشکرایه و مێژوویه‌کی له ده‌سه‌ڵاتدارێتی بڕیوه و ئه‌و فرتوفێڵه‌ی
کردویه‌تی، نه ده‌شاردرێته‌وه نه ده‌سڕدرێته‌وه. ئه‌وه‌ی که زیاتر ڕوی له حه‌قیقه‌تی
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌ڵماڵی، خۆپیشاندانه‌کانی ئه‌م دواییه بوو، بۆ ئه‌و زۆرینه‌یه‌ی
که تا ساته‌وه‌ختی سه‌رکوتکردنی ده‌نگی ئازادی میلله‌ت، هێشتا تروسکاییه‌کیان له
ده‌سه‌ڵاتدا ده‌بینی به‌وه‌ی به‌ره‌و باشتر بڕوات. هه‌ڵبه‌ته ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستان
ده‌مێکه پێناسه‌که‌یان ئاشکرایه و ده‌یانه‌وێت له زۆربه‌یه‌ک بیشارنه‌وه. به‌ڵام
ئه‌مڕۆ چیتر شاردنه‌وه دادیان نادات و که‌وتونه‌ته کۆمه‌ڵێک فڕوفێڵی تر بۆ قه‌ناعه‌تپێهێنانه‌وه‌ی
خه‌ڵکانێک که هێشتا له‌و نێوانه‌دا ماونه‌ته‌وه، واته نێوانی ده‌سه‌ڵات و
ئۆپۆزیسیۆن. له‌ڕاستیدا ناتوانین ناوی قه‌ناعه‌تپێکردنی لێ بنێن، به‌ڵکو ده‌بێت
باس له فریودان، کڕین، هه‌ڕه‌شه، ترساندن، په‌یمانپێدان و چاوسورکردنه‌وه و
بێده‌نگکردن بکه‌ین.
له وڵاته
دیموکراتیه‌کاندا شه‌ڕی ده‌نگ په‌یداکردن، له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ڕوده‌دات، مه‌به‌ست
له شه‌ڕ، شه‌ڕی به‌ره له‌یه‌کگرتن نیه به چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی. به‌ڵکو شه‌ڕی به‌ده‌ستهێنانی
لایه‌نگرانه له‌ڕێگه‌ی قه‌ناعه‌تپێکردنی زۆربه‌ی هاووڵاتیانه‌وه، به‌وه‌ی ئه‌وه‌ی
ئه‌وان کاری بۆ ده‌که‌ن، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت، ڕاسترینه. ده‌مێکه له‌وه
بونه‌ته‌وه که ده‌بێت هه‌مووان له به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌تدابن، به‌ڵام پرسیاره‌که
له‌وه‌دایه که چ لایه‌نێک باشترینه و ده‌توانێت ئه‌و سیاسه‌ته به‌رێتبه‌ڕیوه
که ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه بپارێزێت. ئه‌وان خولی یه‌که‌میان بردۆته‌وه، ئه‌و
خوله‌ی که ده‌بێت هه‌مووان له خزمه‌تی نیشتیمان و هاووڵاتیاندا بن. ئێمه ئه‌و
بنه‌مایه‌مان دانه‌ڕشتووه و بازمانداوه به‌سه‌ریدا، یاخود ده‌مانه‌وێت بازبده‌ین
به‌سه‌ریدا. ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێمه ده‌یکه‌ین شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی ئه‌وه‌یه که کێ
ده‌توانێت به‌لای خۆیدا دایبتاشێت، نه‌ک بۆ میلله‌ت، نه‌ک بۆ نیشتیمان.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕینه‌وه
بۆ لایه‌نه‌که‌ی تر له‌لای خۆمان که ئۆپۆزیسیۆنه، ئه‌وا پێکهاتوه له دوو به‌ره،
به‌ره‌یه‌کی ئیسلامی و به‌ره‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، یاخود باڵی نه‌وشیروان موسته‌فا.
به‌ره‌ی ئیسلامی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه خه‌ریکی خۆڕێکخستنن، له بنچینه‌دا
ده‌رئه‌نجامی ئه‌و شه‌پۆله‌ی جیهانی ئیسلامی و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن، که له
دوای شه‌ڕی ئه‌فغانستانه‌وه هه‌ڵتۆقاون، ئه‌وا له‌م ڕاپه‌ڕینه نوێیانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا ته‌نها قاوغه‌که‌یان ماوه‌ته‌وه. به‌ره‌ی ئیسلامی زه‌مه‌نی به‌سه‌رچووه
بتوانێت سیاسه‌ت بکات و کۆمه‌ڵگا به‌ڕیوه‌به‌رێت، له جیهانێکدا ئازادی بۆته
داخوازی یه‌که‌م و دانوسانی له‌سه‌ر ناکرێت. له جیهانێکدا خه‌ڵکی چاوی له‌وه‌یه
سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆ بژی.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
به پله‌ی یه‌که‌م، پێکهاتووه له‌و باڵه ناڕازییه‌ی ناو یه‌کێتی نیشتیمانی
کوردستان و سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه که له ده‌سه‌ڵات بێزارن و ده‌یانه‌وێت
گۆڕانێک ڕوبدات که له‌م فه‌رمانڕه‌وایه‌تییه‌ی ئێستا باشتر بێت. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی
گومانی خه‌ڵکانێکی زۆری تره، ئه‌وه‌یه به‌چیدا بتوانرێت، بزانرێت که ئه‌گه‌ر
گۆڕان ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، ئه‌و گۆڕانه ڕادیکاڵه له کۆمه‌ڵگادا ڕوده‌دات،
له کاتێکدا هه‌مووان ده‌زانن که زۆربه‌ی سه‌رکردایه‌تی بزوتنه‌وه‌که، ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ن
که له یه‌کێتی جیابونه‌ته‌وه، ئیتر به هۆی هه‌رچیه‌که‌وه بووبێت. له‌سه‌رێکی
تریشه‌وه هه‌تا ئێستا به ڕونی خۆیان یه‌کاڵانه‌کردۆته‌وه که ئایا له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی
گۆڕانی سه‌رتاسه‌ری کۆمه‌ڵگادان وه‌ک ئه‌و ڕاپه‌ڕینانه‌ی له ناوچه‌که‌دا ڕوده‌دات،
یاخود هێشتا هه‌ر ئاره‌زویه‌کیان ماوه له‌وه‌ی که بتوانن چاکسازی له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی
ئه‌مڕۆدا بکه‌ن. ئه‌وه‌ی زیاتر ئه‌و گومانه تۆخده‌کاته‌وه، به‌شدارینه‌کردنی ئه‌و
بزوتنه‌وه‌یه‌یه به شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی له خۆپیشاندانه‌کاندا و خۆنه‌زانین به
به‌شێک له‌و ڕاپه‌ڕینه‌یه.
گره‌وی ده‌سه‌ڵات و
ئۆپۆزیسیۆن له‌سه‌ر میلله‌ته. ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت به‌زۆر قه‌ناعه‌ت به میلله‌ت بێنێت
که هێشتا ده‌توانێت حوکمی بکات و ئۆپۆزیسیۆن ده‌یه‌وێت پێیبڵێت که ئه‌و باشتره.
له‌و نێوانه‌دا میلله‌تێک هه‌یه که بێخاوه‌نه. له ڕاستیدا نه جه‌ماوه‌ر، نه
ئۆپۆزیسیۆن جڵه‌وی میلله‌تیان به‌ده‌سته‌وه‌یه. له ئێستادا میلله‌ت نه کڕدراوه
نه فرۆشراوه، له ناوه‌ڕاستی دووڕیانێکدا چه‌قیبه‌ستوه و نازانێت ڕو له چ لایه‌ک
بکات. ئه‌و بێده‌نگییه‌ی ئێستای میلله‌ت، چاوه‌ڕوانبوونی به‌رچاوڕونییه‌که، یا ئه‌وه‌تا
ده‌سه‌ڵات به‌زۆر سه‌رکوتی ده‌کات، یا ئه‌وه‌تا ئۆپۆزیسیۆن ده‌یفرۆشێت، یا ئه‌وه‌تا
پشت له هه‌ردووکیان ده‌کات و چاره‌ڕێگه‌ی خۆی ده‌دۆزێته‌وه به‌وه‌ی که ڕاپه‌ڕین،
ڕاماڵینی هه‌موو ئه‌و بۆماوانه‌یه که له شۆڕشی چه‌کداری کورده‌وه که‌وتۆته‌وه
و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌کی شارستانیه که شایانی مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه بێت.