به‌مه‌یمونکردنی
مرۆڤ
13.06.2011
چه‌رخی کۆمه‌ڵگای
کوردی به‌ده‌ست دێوێکی شاخداره‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه ده‌چه‌رخێ و له‌و وه‌رچه‌رخانه‌دا
مرۆڤه‌کان به‌مه‌یمون ده‌کرێنه‌وه.
هه‌موو منداڵێک که
له‌دایک ده‌بێت، فریشته‌یه‌ک له سه‌ر زه‌وی ده‌که‌وێته‌وه. ئه‌وه‌ی ناهێڵێت ئه‌و
فریشته‌یه ببێت به مرۆڤ، ئه‌و کارگه‌یه‌یه که کۆمه‌ڵگای تێخزێنراوه و به‌ده‌ست
ده‌سته‌یه‌که‌وه هه‌ڵده‌سوڕێت و له‌وسه‌ره‌وه به‌مه‌یمونی به‌رهه‌مده‌هێنرێته‌وه.
به‌مه‌یمونکردنی مرۆڤ ئاسانتره له‌وه‌ی که ڕێگه‌ی پێبدرێت وه‌ک مرۆڤ بژی. هه‌موو
هه‌لومه‌رجه‌کان ئاماده‌ن بۆ داماڵینی ڕوی مرۆڤایه‌تی له مرۆڤ و کردنه‌وه‌ی به
مه‌یمون.
ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستنانی
کورد پێویستیان به مرۆڤ نیه، جگه له‌وه‌ی که مرۆڤ نین، دژی به‌مرۆڤبوونیشن. هه‌ربۆیه
ده‌بێت چه‌رخه‌که‌یان شه‌وڕۆژ وا بسوڕێت که له‌گه‌ڵ هه‌ر له‌دایکبونێکدا ئاماده‌بن
بۆ به‌مه‌یمونکردنی.
به‌مرۆڤبوون
کردارێکی سه‌خت و په‌روه‌رده‌یه‌کی به‌رده‌وام و مێژوویه‌کی دورودرێژی پێویسته.
هه‌ندێکجار چه‌ندین نه‌وه ده‌خایانێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ر ڕاسته بکه‌وێت. کرداری به‌مه‌یمونکردنی
مرۆڤی پێنه‌گه‌شتوو، نانه‌ڕه‌قه و قامچیه‌کی به‌سه.
ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی
ئێمه ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌یان ڕاده‌ستکرا که ڕژێمی پێشوو له ناوه‌ڕاستی ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا
بوو. هێشتا ئه‌و زه‌مانه ڕوی مرۆڤایه‌تی به مرۆڤی کورده‌وه تۆختر بوو، چونکه
له به‌رگریدا بوو.
ئه‌مڕۆ له دوای
بیست ساڵ فریودان، ئه‌و مرۆڤه‌ی به‌رهه‌میانهێناوه، له‌ڕوی مرۆڤایه‌تی داماڵڕاوه.
بونه‌وه‌رێکیان خستۆته‌وه که ناتوانێت سه‌رپێی خۆی بکه‌وێت. به ئیراده لاواز و
به ته‌ماح گه‌وره. به ئه‌قڵ بچوک و له‌بیرکردنه‌وه‌دا هه‌ژار. دابڕاو له
مێژوو، به‌ره‌ڵا له ئاکار.
ئه‌وه‌ی ئێستا و
لێره‌دا پێویسته، ڕاوه‌ستاندنی ئه‌و چه‌رخه‌یه و ئاڕاسته کردنه‌وه‌یه‌تی به‌ره‌و
ڕێڕه‌وی مێژوویی ژیان، ئه‌وه‌ش کاری ده‌وێت و ئه‌رکی تاک و دوان و سیان نیه، به‌ڵکو
ئه‌رکی نه‌وه‌یه‌که که ده‌بێت وشیار بکرێته‌وه و به ڕوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی
ئاشنا بێته‌وه. ده‌بێت قبوڵی نه‌کات به‌مه‌یمون بکرێت و بڕیاری مرۆڤبوونی
خۆیبدات.
ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستان
ته‌نها داهات و سامانی میلله‌ت نادزن، به‌ڵکو بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دزیه‌یان مسۆگه‌ر و
به‌رده‌وام بێت، ده‌بێت سه‌رتاپای میلله‌ت له خه‌وی غه‌فڵه‌تدا بمێنێته‌وه. ده‌بێت
نه چاو و نه گوێ و نه ده‌می هه‌بێت. ده‌بێت مه‌یمون بێت و به نانه ڕه‌قه‌یه‌ک
ڕازیبێت و ئه‌گه‌ر یاخی بێت به قامچیه‌ک بچێته‌وه جێی خۆی.
پرۆسه‌ی به‌مه‌یمونکردن،
شێوازی زۆر له خۆده‌گرێت، له‌وانه: پشتگوێخستنی ئه‌قڵ، به بره‌ودان به غه‌ریزه‌ی
مانه‌وه، قوڵبونه‌وه له جه‌سه‌ددا، به دورکه‌وتنه‌وه له ڕۆح. نقومبوون له
لۆکاڵیبووندا، به سڕینه‌وه‌ی جیهان و ده‌رگاله‌سه‌رداخستنی کۆمه‌ڵگا. درۆکردنی به‌رده‌وام،
تا به ڕه‌وایه‌تیکردنی. په‌روه‌رده‌کردنی مرۆڤی به‌ئامێرکراو، که هه‌ر کاتێک
قورمیشبکرێت، بکه‌وێت ئیش و داپلۆسێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی بپرسێت بۆ. هێشتنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی
مێ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی نێردا، مه‌یمونئاسا هه‌ر کاتێک نێرێک ویستی، به ئاسانی بپه‌ڕێت.
ته‌سکردنه‌وه‌ی فه‌زای
کۆمه‌ڵگا بۆ کۆمه‌ڵێک مشه‌خۆر و به‌قوربانی کردنی پاشماوه‌که‌ی که منداڵ و پیر و
ژن و هه‌ژار و کاسبکار و مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر ده‌گرێته‌وه.
چۆن له‌م کابوسه
ڕزگارمان بێت؟ ئه‌مه ته‌نها ژیانی من و تۆ نیه، به‌ڵکو ژیانی منداڵه‌کانیشمانه
که پێویستیان به نیشتیمانێک هه‌یه تیا گه‌وره‌بن و تیایدا بژین، به‌بێ ئه‌وه‌ی
ناچاربن که به‌جێیبێڵن و له وڵاتێکی تردا په‌ناهه‌نده‌بن.
مرۆڤبوون به‌بێ کتێب
له جیهانی ئه‌مڕۆماندا ئه‌گه‌ر مه‌حاڵ نه‌بێت، ئه‌وا زۆر دژوار و سه‌خته. مه‌سه‌له
نه‌بوونی کتێب نیه، به‌ڵکو نه‌خوێندنه‌وه‌ی کتێبه و ته‌رجومه‌نه‌کردنیه‌تی بۆ
واقیعی به‌کرده‌وه، به‌زیندوێتی ڕانه‌گرتنی ڕۆژانه‌ی نوسینه. له‌گه‌ڵدانه‌ڕۆشتنی
ڕوداوه جیهانیه‌کانه، ئه‌گه‌ر به‌شێوه ڕوکه‌شه‌که‌شی بێت. پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و
بۆشایه گه‌وره‌یه‌ی نێوان کتێب و مرۆڤه‌کان، یه‌ک دنیا که‌لتور و دامه‌زراو و
مرۆڤه، که به به‌رده‌وامی ئیشی تیاده‌کرێت و داده‌ڕێژرێته‌وه و پاکده‌کرێته‌وه
و پوخت ده‌کرێته‌وه و گه‌شه‌ی پێده‌درێت.
کۆمه‌ڵگای کوردی له
نه‌خوێنده‌واریدا هێڵراوه‌ته‌وه، نه‌ک که نازانێ بخوێنێته‌وه، به‌ڵکو کار به
ده‌قی نوسراو ناکات. هه‌ر له به‌رزترین ئاستی ده‌سه‌ڵاته‌وه تا ده‌گاته نزمترین
ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تی ناو کۆمه‌ڵگا. نێوانی نوسین و ژیان، دابڕانێکی گه‌وره
لێکیانجیاده‌کاته‌وه. هه‌تا ئێستا نوسین ئه‌و گوڕوتینه‌ی نیه که بتوانێت بگاته‌وه
به ژیان. مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێمه به شێوه‌یه‌ک شێوێنراون که ناپه‌رژێنه سه‌ر
کتێب، سه‌ر فکر و هیچ کاتێک له مێژوویاندا فکر سه‌رچاوه‌یه‌ک نه‌بووه بۆ ژیان،
به‌ڵکو چه‌ند که‌سێک بۆ بێتاقه‌تی ده‌رکردن شیعریان نوسیوه و له دیوه‌خانه‌کاندا
خوێندویانه‌ته‌وه. فکری ئێمه له شیعر تێنه‌په‌ڕیوه، هیچ دیوارێکی نه‌ڕوخاندووه،
هیچ مێشکێکی نه‌کردۆته‌وه که بزانێت چی له ژیاندا ده‌گوزه‌رێت.
ئه‌مه ده‌رئه‌نجامێکی
گشتیه و تاکوته‌را ناگرێته‌وه، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که تاک و ته‌نها هیچ
گۆڕانێکی ئه‌وتۆ ناخولقێنێت که به مێژووه‌وه دیاربێت. ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌مانه
ئه‌و کۆمه‌ڵگا نه‌خوێنه‌واره‌یه له پڕێکدا له جه‌نجاڵی جیهانێکدایه که به‌س
فریای فێربوونی په‌لاماردان بوون، بۆ ئه‌وه‌ی فریابکه‌ون، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن
فریای چی بکه‌ون. ئه‌وه‌ی ده‌یبینن دنیایه‌کی خۆشگوزه‌رانی ماددییه، به‌ڵام پشتی
ئه‌و به‌هایانه نابینن که بنه‌مای ئه‌و خۆشگوزه‌رانیه‌ی ئه‌فراندووه، ئه‌ویش ئه‌و
ئه‌قڵه‌یه که و بیرده‌کاته‌وه و ده‌ق ده‌نوسێت و ده‌یخوێنێته‌وه و به واقیعی
کرده‌وه‌ی ده‌کات.
به‌بێ فکر ئێمه به
هیچ که‌نارێک ناگه‌ین. نه ژماره‌ی قوربانیه‌کان، نه شه‌هیده‌کان، نه هه‌وڵدانه‌کان
نه خۆماندووکردنه‌کان، ناتوانێت له نه‌زانیه‌وه بمانپه‌ڕێنێته‌وه و بمانکاته‌وه
به مرۆڤ. هه‌ربۆیه کراداری به‌مه‌یمونکردنه‌وه‌مان ساکارتر و ئاسانتره و که‌متری
تێده‌چێت بۆ هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانه‌ی ده‌ستاوده‌ستمان پێده‌که‌ن.
که‌لتوری نوسین و
خوێندنه‌وه و به‌کارهێنانی به‌کرده‌وه‌ی، ده‌بێت به‌ڕه‌سمی بکرێت، هه‌ر له فه‌رمانڕه‌واوه
تا ده‌گاته به‌خێوکردنی منداڵ و په‌روه‌رده‌کردن و بڕینی هه‌موو کۆمه‌ڵگا.
هه‌تا ئێستا خوێندنه‌وه
و نوسین له‌لای ئێمه له ئاره‌زویه‌کی تاکه‌که‌سی ده‌رنه‌چووه، ئه‌وه‌ی ناتوانێت
کاردانه‌وه‌ی له کۆمه‌ڵگادا هه‌بێت. ئه‌و دابونه‌ریته نه‌نوسراوه‌یه‌ی چه‌ندین
ساڵه له جێگه‌ی ده‌قی نوسراو کاریپێده‌کرێت، ئه‌وه‌نده ئه‌ستور بووه که به
ئاره‌زو و ئاواتی تاکه‌که‌سی نابڕدرێت و ته‌نها خدوتکه‌ی ڕوه‌که‌ی ده‌دات.
ئه‌وه‌ی ئێمه
پێویستمانه ڕاماڵینی سه‌رتاپای ئه‌و ناکه‌لتورییه‌یه و دامه‌زراندنی که‌لتورێکه
که که بورای ئه‌وه‌ی تیا نه‌بێت مرۆڤ بکرێته‌وه به مه‌یمون.
نهێنی ئه‌وه‌ی له
ئه‌وروپا دیکتاتوریی ناتوانێت بگه‌ڕیته‌وه سه‌ر حوکم، ئه‌وه‌یه که مرۆڤه‌کان
بوون به مرۆڤ و ناتوانرێت بکرێنه‌وه به مه‌یمون.