ئایا ئێمه ده‌توانین
سیسته‌مێکی دیموکراتی دابمه‌زرێنین؟
06.10.2011
ئایا له جیهانی ئه‌مڕۆی
سیاسه‌تدا، ئێمه‌ی دانیشتوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که له پێش ئه‌م مێژووه
نوسراوه‌ی ئه‌مڕۆوه‌وه، که یه‌که‌مین شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تی به‌خۆوه بینیوه
و له‌و کاته‌وه له‌شه‌ڕوشۆڕ نه‌که‌وتوه، ده‌توانرێت سیسته‌مێک دابمه‌زرێنێت که
مرۆڤ ته‌وه‌ر و بنه‌ما و ئامانج بێت؟ واته سیسته‌مێک که هه‌موو مافه‌کانی تاکی
مرۆڤی تیا بچه‌سپێت و هیچ که‌سێک، ده‌سه‌ڵاتێک نه‌توانێت پێشێلی بکات؟
ئایا له وڵاتێکی وه‌ک
ئێراق که مێژووی به خوێن نوسراوه‌ته‌وه، له تورکیایه‌ک که به‌زه‌بروزۆر دامه‌زراوه،
له ئێرانێکدا که ئه‌شکه‌نجه که‌لتورێکی به‌رده‌وام و مێژویه‌کی هه‌زاره‌ها ساڵه‌ی
هه‌یه، له سوریایه‌کدا که نه‌فی له وجودی کورد ده‌کات و گرتن و کوشتن و ئه‌شکه‌نجه
کارێکی ڕۆتینی ڕۆژانه‌یه، ده‌توانرێت سیسته‌مێک دابمه‌زرێت که که‌رامه‌تی مرۆڤی
تیا پارێزراو بێت؟
تورکیا زیاتر له حه‌فتا
ساڵه ده‌یه‌وێت لاسایی ئه‌وروپا بکاته‌وه و خۆی به ئه‌وروپی بداته قه‌ڵه‌م به
گۆڕینی ئه‌لفوبێ له عه‌ره‌بیه‌وه بۆ سه‌ر لاتینی و به زۆر جیاکرده‌وه‌ی ئاین له
ده‌وڵه‌ت و..... له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ڕوکه‌شکارییه مۆدێرینیه‌ته‌ی ده‌یه‌ها ساڵه
ده‌یه‌وێت ده‌موچاوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی پێبشارێته‌وه، که‌چی که ده‌گات به مافی
مرۆڤ و که‌رامه‌تی مرۆڤ هێشتا سوڵتان فه‌رمانڕه‌وایه و هه‌ر ئه‌و قامچی به‌ده‌سته
و که‌سیش بۆی نیه بڵێت کوا ئه‌و ده‌ستور و یاسایه‌ی که ده‌بێت په‌یڕه‌و بکرێت و
تورکیا له ده‌وڵه‌تێکی ڕۆژهه‌ڵاتیه‌وه بگوازێته‌وه بۆ ده‌وڵه‌تێکی مۆدێرن، نه‌ک
ئه‌وروپی؟
تورکیا له چاو ئه‌و
سێ ده‌وڵه‌ته‌ی تردا به هه‌زار ئاو شۆراوه‌ته‌وه، له کاتێدا کرداری گرتن و
لێدان و ئه‌شکه‌نجه به‌شێکی دانه‌بڕاوه له پاراستنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته و کردارێکی
ڕۆژانه‌یه، نه‌ک به ته‌نها به‌رامبه‌ر به کورد، به‌ڵکو به‌رامبه‌ر به تورک و
له وڵاته‌کانی تریشدا به‌رامبه‌ر به فارس و عه‌ره‌ب.
هه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا ئیسرائیل یه‌کێکی تره له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که گوایه سیسته‌می
دیموکراتی په‌یڕه‌و ده‌کات و چوار ساڵ جارێک هه‌ڵبژاردن ده‌کرێت و حوکمه‌ت ده‌ستاوده‌ست
ده‌کرێت، له کاتێکدا په‌یڕه‌وکردنی ئه‌شکه‌نجه و لێدان و گرتنی هه‌ڕه‌مه‌کی فه‌له‌ستینیه‌کان،
به‌شێکی زیندوی مانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه و دیسانه‌وه ڕۆژانه پیاده‌ده‌کرێته‌وه.
ئه‌مریکا که خۆی به
پێشه‌نگی جیهان داده‌نێت له ئازادی و دیموکراتیه‌تدا، یه‌کێکه له‌و وڵاتانه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی
وڵاته‌که‌ی خۆی، ئه‌شکه‌نجه و لێدان و گرتنی هه‌ڕه‌مه‌کی، له ئێراق و ئه‌فغانستان
و گاوتانامۆ... وه‌ک ئامڕازێکی به‌کار په‌یڕه‌و ده‌کات، به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی
گومانی "دوژمنیان" لێده‌کرێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌وه
بارودۆخی ئه‌و وڵاتانه بن که خۆیان به دیموکراتی ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م، ئه‌ی ده‌بێت
ئه‌و وڵاتانه‌ی که جیهان به دیکتاتۆریان ناوده‌بات، ده‌بێت چ ڕه‌فتارێک به‌رامبه‌ر
به میلله‌ته‌که‌ی خۆیان بکه‌ن؟
ئایا دیسان ده‌پرسین
ئێمه چۆن ده‌توانین بگه‌ینه سیسته‌مێک که مافی مرۆڤی تیا پارێزراوبێت، له
وڵاتێکی ژێرده‌سته‌ی دیکتاتۆریه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتیدا؟ له کاتێکدا ده‌بینین وڵاتێکی وه‌ک
ئه‌مریکا له‌م سه‌رده‌مه نوێیه‌دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ دواوه و دیسانه‌وه په‌نا
ده‌باته‌وه به‌ر په‌یڕه‌وکردنی ئه‌شکه‌نجه و لێدان و سوککردنی مرۆڤ و به‌ها
مرۆڤایه‌تیه‌کان؟ ئایا ئێمه هیچ ده‌رفه‌تێکمان هه‌یه بتوانین سیسته‌مێک دامه‌زرێنین
که مرۆڤ و به‌هاکانی چه‌قی بابه‌ته‌کان بێت؟
ئایا میلله‌تێکی
دواکه‌وتووی وه‌ک کورد، له‌چاو وڵاته خۆرئاوایه‌کاندا، له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا،
به‌بێ ئه‌وه‌ی له مێژووی نوێ‌دا خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی بوبێت، ده‌توانێت
له سیسته‌مێکدا مافی مرۆڤی هاووڵاتیان بپارێزێت، له‌و به‌شه‌ی ئه‌مڕۆ به هه‌رێمی
کوردستانی ئێراق ناوده‌برێت؟
ئه‌گه‌ر پرسیاره‌که
هه‌ڵگێڕینه‌وه و بڵێین بۆ ناتوانین سیسته‌مێکی وه‌ک وڵاتێکی ئه‌وروپی دامه‌زرێنین،
له کاتێکدا زۆربه‌ی هه‌لومه‌رجه‌کان له ئارادایه و ببینه نمونه‌ی ناوچه‌که و
میلله‌تانی تریش چاومان لێبکه‌ن؟
ئێمه هه‌رچی چه‌شنی
ژێرده‌سته‌ییه بینیومانه، چه‌ندین جۆری ڕژێمی دیکتاتۆریمان ئه‌زمون کردوه، له‌سه‌ر
جه‌سته‌مان لێدان و گرتن و ئه‌شکه‌نجه و له‌سێداره‌دان و کوشتن و ڕاونان و
ڕاگوێزان و ئه‌نفال و به‌رگریی و پێشمه‌رگایه‌تی و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌مان ... چێشتوه.
به واتایه‌کی تر،
وه‌ک بارودۆخی ده‌رونیی ئاماده و تینوی ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و دادپه‌روه‌رین. له‌لایه‌کی
تره‌وه خاوه‌نی سامانێکی سروشتی ده‌وڵه‌مه‌ندین و له وانه‌ش گرنگتر فرسه‌تێکی
مێژووی هه‌ڵکه‌وتوومان بۆهاته‌پێشێ، که‌چی هه‌ر چوینه‌وه سه‌ر هه‌مان ڕێچکه‌ی هه‌موو
ئه‌و ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانه‌ی هه‌زاره‌ها ساڵه له ناوچه‌که‌دا به‌رده‌وامن، واته
سه‌رکوتکردنی ئازادیه‌کان و پێشێلکردنی مرۆڤ و مافه‌کانی.
ئێمه بۆ نه‌مانتوانی
کۆمه‌ڵگایه‌کی مرۆڤدۆست دامه‌زرێنین؟ ئایا ئه‌گه‌ر گه‌رماوگه‌رم هه‌ر له دوای
ڕاپه‌رینی 1991ه‌وه ورده ورده بنه‌ماکانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌مان داڕشتایه، نه‌مانده‌توانی
له دوای ڕوخانی ڕژێمه‌که‌ی سه‌دام حوسه‌ینه‌وه بگه‌ینه ئه‌و خه‌ون و خه‌یاڵه‌ی
مرۆڤی کورد که چه‌ندین ساڵه خه‌وی پێوه ده‌بینێت؟
ئایا کاریگه‌ری
وڵاتانی تورکیا و ئێران و سوریا، له کاریگه‌ری ده‌نگی پاڵپشتی جیهانیی گه‌وره‌تربوو
که نه‌توانرێت ئه‌و کۆمه‌ڵگایه دابمه‌زرێنرێت؟ یاخود هۆکارێ سێیه‌م دێته ئاراوه
که ئه‌ویش ئه‌و تاقم و بنه‌ماڵه‌یه‌ی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتیان گرت به‌ده‌سته‌وه، نه‌یانهێشت
هیچ هه‌نگاوێک بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و دادپه‌روه‌ر بنرێت؟
ئایا بۆ وڵاته ئه‌وروپیه
ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان، له دوای ڕوخانی دیواری به‌رلینه‌وه، به ماوه‌یه‌کی زۆر کورت
توانیان هه‌موو کۆمه‌ڵگا له ئه‌قڵیه‌تی دیکتاتۆریه‌ته‌وه بگۆڕنه سه‌ر
دیموکراتیه‌ت و پاراستنی مافی مرۆڤ و به‌هاکانی، که‌چی ئێمه له ماوه‌ی بیست ساڵی
ئه‌م سه‌رده‌مه نوێیه‌دا، پایه‌ی دیکتاتۆریه‌ت قایم بکه‌ین و دروستی بکه‌ینه‌وه؟
ئایا نه‌فره‌تی خوداوه‌نده‌کان هه‌ر به‌ر ئێمه که‌وتوه، ئێمه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست؟
ئه‌وه‌ی له‌و نێوانه‌دا
دیارنیه، ئیراده‌یه، ئیراده‌ی بنیاتنان و دامه‌زراندن، ئه‌وه‌ی هه‌بوه و هه‌یه
ئیراده‌ی داگیرکردن و داڕوخاندنه. ئه‌و مرۆڤانه‌ی ئیراده‌ی ژیانیان تیا زیندوه،
هه‌رگیز کۆڵناده‌ن و هه‌میشه له هه‌وڵی باشتردان و ده‌یانه‌وێ کۆمه‌ڵگایه‌کی که‌مێک
دادپه‌روه‌رانه بێته ئاراوه که زۆربه لێی سودمه‌ند بێت. ئه‌وه‌ی دیاره ده‌سه‌ڵاتی
حیزبه که ته‌نها خۆی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی ده‌بینێت و ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی
خۆی پته‌و ده‌کات، نه‌ک داڕشتنی بنه‌مای کۆمه‌ڵگایه‌کی شارستانی، یاخود هاوچه‌رخ.
هه‌ڵبه‌ته له‌م سه‌رده‌مه
نوێیه‌دا که به سه‌رده‌می پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆژیا به‌ناوبانگه و هه‌موو جیهان
که‌م تا زۆر ئاگای له یه‌کترییه، ئه‌وا هه‌میشه گه‌ل ئاماده‌یه بۆئه‌وه‌ی ئه‌و
کۆمه‌ڵگایه‌ی تیا ده‌ژی، باشتری بکات و دواڕۆژی خۆی و منداڵه‌کان دابینبکات. به‌ڵام
ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارێتی سیاسیه که ڕێگره له‌به‌رده‌م کرانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکدا
به‌ڕوی ژیان و یه‌کتریدا.
ده‌سه‌ڵاتی حیزبی
سیاسی وه‌ک هه‌موو فکرێکی له‌قاڵبدراوی
تری دینی، مرۆڤ به‌رته‌سکده‌کاته‌وه و جیهانبینیه‌کی ساخته‌ی ده‌داتێ که له‌سه‌ری
بڕوات، به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانێت له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی سروشتی کۆمه‌ڵگا به تایبه‌تی، و له‌گه‌ڵ
گه‌شه‌ی مێژوو به گشتی، بڕوات.
دروستبوونی حیزبی
سیاسی به نیسبه‌ت کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیه‌وه هه‌ڵه‌یه‌کی مێژووییه و گه‌مه‌یه‌کی
سیاسیه به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه، هه‌ربۆیه هه‌تا ئه‌مڕۆ درێژه به ژیانی
ده‌درێت و له‌وپه‌ڕی چالاکی خۆیدایه. به شێوه‌یه‌ک کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی ئاڕاسته‌کراوه
که به‌بێ حیزبی سیاسی کۆمه‌ڵگا ناتوانرێت ببرێت به‌ڕێوه.
ڕێکخستنی کۆمه‌ڵگا
هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به حیزبی سیاسیه‌وه نیه و پێداویستیه‌که بۆ ڕێکخستن و به‌ڕێوه‌بردنی
ئیشوکاری هاووڵاتیان. لێره‌دا ده‌شێت بپرسین ئایا کۆمه‌ڵگا ناڕوات به‌ڕێوه ئه‌گه‌ر
له حیزبه سیاسیه‌کان داماڵرێت؟ ئایا ئه‌نجومه‌نێک، به‌هه‌ر ناوێکه‌وه بێت، ئه‌نجومه‌نی
باڵا، ئه‌نجومه‌نی گه‌ل... ناتوانێت به‌پێی ده‌ستورێک وڵات به‌رێت به‌ڕێوه؟ هه‌ڵبه‌ته
ئه‌گه‌ر له حیزبه سیاسیه‌کان بپرسیت ده‌ڵێن نه‌خێر و ئه‌گه‌ر له زۆربه‌ی
هاووڵاتیانیش بپرسیت ده‌ڵێن به‌ڵێ ده‌توانرێت کۆمه‌ڵگا به‌بێ حیزبی سیاسی به‌دروستی
ببرێت به‌ڕێوه. ئێمه هه‌موومان ئه‌و چاوبه‌سته‌مان لێکراوه که ژیانی سیاسی
واته حیزبی سیاسی و هه‌تا ئه‌و مه‌ته‌ڵه هه‌ڵنه‌هێنرێت، هه‌ر له‌ژێر ده‌ستی
حیزبه‌کاندا ده‌ستاوده‌ستمان پێده‌کرێت و له هه‌ڵخڵه‌تاندنێکه‌وه بۆ هه‌ڵخڵه‌تاندنێکی
تر په‌یمانمان پێده‌درێت.
دامه‌زراندنی
کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد، پێویستی به‌وه نیه ناوی دیموکراتی بێت، دیموکراتیه‌ت
خولقێنراوی ئه‌قڵیه‌تی حیزبایه‌تیه که له گه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵاتداراندا به‌کارده‌هێنرێت.
ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگا له ئه‌قڵیه‌تی حیزبایه‌تی پاکبکرێته‌وه، ده‌گه‌ینه‌وه به‌و
مرۆڤه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی له مێژووی خۆیدا ئیش ده‌کات و ده‌گاته‌وه به‌و ئازادیه‌ی
ده‌یه‌ها ساڵه حیزب لێی زه‌وتکردوه. به‌وپێیه خۆی خۆی ده‌بێت و پێناسه له
حیزبه‌وه وه‌رناگرێت که ده‌بێ کێ بێت. له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه ده‌توانرێت سیسته‌مێک
دابمه‌زرێنرێت که گه‌ره‌نتی هاووڵاتیه‌کانی خۆی بکات که چیتر کوشتن و بڕین و
گرتن و ئه‌شکه‌نجه، به‌شێک نه‌بێت له ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک و ئه‌و ترسه بۆ هه‌تاهه‌تایی
ده‌شێت بڕه‌وێنرێته‌وه.