پێداویستی شه‌ڕ
05.11.2011
شه‌ڕ هاوتا نیه به‌رامبه‌ر
به خێر. خێر هێز و ده‌سه‌ڵاتی نیه و به پێچه‌وانه‌وه شه‌ڕ به‌بێ هێز و ده‌سه‌ڵات
بوونی نیه. شه‌ڕ دیارده‌یه، ئامڕازه، کاتیه و وه‌زیفه‌یه‌کی هه‌یه.
شه‌ڕ بۆ دروستبووه؟
شه‌ڕ بۆ هه‌یه؟ شه‌ڕ به‌و مانا نێگه‌تیڤ و تاریکه‌ی که وه‌ک پێکهاته‌یه‌کی مرۆڤی
لێهاتوه، به‌و مانایه‌ی که‌بۆته دیوه‌که‌ی تری مرۆڤ. ئایا مرۆڤ له دوو نیوه‌ی
شه‌ڕ و خێر پێکهاتوه؟ واته لایه‌کی ڕوناک و لایه‌کی تاریک، دیوێکی فریشته و
دیوێكی شه‌یتان و ئه‌و دوو لایه‌نه له ململانێدان بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کێکیان زاڵ بێت؟
یاخود لایه‌نێکیان ڕه‌سه‌نه و لایه‌نه‌که‌ی تر پێداویستیه؟
گریمان ژیانی فیزیکی
مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی، به‌بێ گرێوگۆڵی لایه‌نی خراپه بڕۆشتایه به‌ڕێوه، ئایا
ژیانی مرۆڤایه‌تی ده‌گه‌شت به کوێ؟ ئایا مرۆڤ له هیچ تێده‌گه‌شت؟ ئایا مرۆڤ ده‌یتوانی
خۆی بناسێت و خۆی پێناسه‌بکات؟ یاخود وه‌کو گیانله‌به‌رێکی بێیادگه و بێ وشیاریی
درێژه‌ی به به‌رده‌وامی خۆی ده‌دا؟
من له‌و بڕوایه‌دام
له‌گه‌ڵ ژیان و بوونی فیزیکیدا، تاریکیی وه‌ک پێداویستییه‌ک له‌دایک بووه. گه‌شه‌کردن
ڕوینه‌ئه‌دا ئه‌گه‌ر پاڵه‌په‌ستۆی تاریکی نه‌بوایه. ڕوناکی/ خێر سنوری نیه و سه‌رچاوه‌یه،
تاریکی/ شه‌ڕ دیارده‌یه‌که بۆ ده‌ستنیشانکردن و تێگه‌شتن له ڕوناکی/ خێر، واته
په‌یدابوونی وشیاریی به خود. به‌وپێیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ پێداویستیه، له‌هه‌مان
کاتدا وه‌زیفه‌یه‌کی هه‌یه و ته‌نها دیارده‌یه‌کی کاتییه. کێشه‌که له‌وێوه ده‌ستپێده‌کات
که وه‌ک بوونێکی سه‌ربه‌خۆ ده‌رده‌که‌وێت و خۆی لێده‌بێت به سه‌رچاوه و ڕه‌سه‌ن.
بونی فیزیکی یاخود بینراو به‌ته‌نها بوونی نیه ئه‌گه‌ر له بوونی نه‌بینراوی بکه‌ینه‌وه.
له‌لایه‌کی تره‌وه
له‌و ساته‌وه‌ی ده‌بینه خاوه‌نی بونێکی فیزیکی، له تاریکیداین و کاروانه‌که له‌وێوه
ده‌ستپێده‌کات. له‌و سه‌ره‌تایه‌دا، ڕێژه‌ی ڕوناکی نزیکه له ئاستی سفره‌وه، به‌ڵام
هه‌تا ته‌مه‌ن هه‌ڵده‌کشێت، ڕێژه‌ی ڕوناکی به‌رزده‌بێته‌وه و لایه‌نه‌کان له ته‌مه‌نی
لاوێتیدا به‌رابه‌ر ده‌بنه‌وه و ململانێکه له‌وێوه ده‌ستپێده‌کات.
ته‌مه‌نی لاوێتی ئه‌و
ته‌مه‌نه‌یه که مرۆڤ ده‌یه‌وێت هه‌موو جیهان بگۆڕێت و سه‌رچاوه‌ی خێر بته‌قێنێته‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌ر پێکدادانێکیدا له‌گه‌ڵ واقیع، هه‌نگاوێک ئه‌کشێته‌وه ناو خۆی و هه‌ڵوێسته‌یه‌ک
ده‌کات و ده‌بێته هۆکاری بیرکردنه‌وه. به‌وپێیه ماوه‌یه‌کی زۆر له هه‌ڵبه‌زودابه‌زدا
ده‌بێت تا خۆی به‌لایه‌نێکیاندا ساغده‌کاته‌وه، زۆرجار ئه‌و ململانێ و هه‌ڵبه‌زودابه‌زه
هه‌موو ته‌مه‌ن ده‌خاێنێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی خاوه‌نه‌که‌ی بتوانێت خۆی به‌لایه‌کدا
بدات.
زۆربه‌ی خه‌ڵک
خراپ نین، به‌ڵام له‌ژێر سێبه‌ری تاریکیدا ده‌ژین، واته بارودۆخی ژیانیان قبوڵه
و ڕازین به‌وه‌ی که هه‌یانه. به مانایه‌کی تر، هه‌لومه‌رجی ژیانی مادی/
فیزیکییان وه‌ک حه‌قیقه‌تێک قبوڵ کردوه و مه‌ودای بیرکردنه‌وه‌یان له‌وه زیاتر
تێناپه‌ڕێت. ئه‌و چه‌قبه‌ستنی زۆربه‌یه‌یه که شه‌ڕ، یاخود بوونی شه‌ڕ ده‌کات به
زه‌روره‌ت، وه‌ک ئامڕازێک که وشیاری ئازاد بکات. واته بوونی ئازار زه‌روره‌یه
بۆ ئه‌وه‌ی ڕێز له چێژ بگیردرێت و دوریه‌کانی بناسرێته‌وه و پۆلین بکرێت.
ژیان ئیجبارییه و
له ژیانیشدا شه‌ڕ زه‌روره‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ئازارانه‌دا که‌چی هێشتا
مرۆڤایه‌تی له زه‌روره‌تی شه‌ڕ نه‌گه‌شتوه و وه‌ک سروشتێکی خۆی، یاخود وه‌ک نیوه‌که‌ی
تری خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کات. به‌وه‌ش هه‌تا ئه‌مڕۆ شه‌ڕ/ تاریکی نه‌ک هه‌ر
وه‌ک هاوتایه‌کی خێر بوونی هه‌یه، به‌ڵکو وه‌ک هێز و ده‌سه‌ڵاتێکی زاڵ ده‌رده‌که‌وێت.
کێشه‌که‌ش لێره‌وه ده‌ستپێده‌کات کاتێک بۆ ماوه‌یه‌کی مێژوویی ئه‌و بارودۆخه به‌رده‌وام
ده‌بێت، ئه‌وا له جێگه‌ی ئه‌وه‌ی که ته‌نها ئامڕازێک بێت بۆ وشیاری، ده‌بێت به
ئاڕاسته‌یه‌کی مێژوویی و مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و فه‌وتانی خۆی پاڵپێوه ده‌نێت.