کورد بۆ ناتوانێت له
هه‌رێمی کوردستانی ئێراقدا ڕاپه‌ڕێت؟
23.10.2011
ته‌وه‌ری یه‌که‌م:
نه‌بوونی قه‌واره‌یه‌کی
نه‌ته‌وه‌یی/ نه‌بوونی سنورێکی دیاریکراوی نیشتیمان.
په‌رتبوونی کوردستان
به سه‌ر چوار ده‌وڵه‌تی دراوسێدا، په‌رتبوونی ئه‌و هێزو توانایه‌یه که میلله‌تێک
پێویستی پێیه‌تی بۆئه‌وه‌ی هه‌ست به خۆی بکات. هه‌ر پارچه‌یه‌ک نه ده‌توانێت خۆی
به میلله‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بداته قه‌ڵه‌م، نه‌ده‌شتوانێت بلکێته‌وه به پارچه‌کانی
تره‌وه. هه‌ریه‌که‌یان به‌جیا نێچیرێکی بێده‌سه‌ڵات و گه‌مارۆدراوه، که هێزی ئه‌وه‌ی
نیه هه‌ستێته سه‌رپێ.
هه‌ست به که‌مایه‌تی
کردن له‌چاو میلله‌تی سه‌رده‌ستدا حه‌قیقه‌ته و کورد له‌و چوار ده‌وڵه‌ته‌دا به‌ڕێژه‌ی میلله‌تانی ده‌سه‌ڵاتدار، که‌مایه‌تییه.
دووه‌م ژێرده‌سته‌یه، به‌وه فرسه‌تی دروستبوونی وشیاری به نیشتیمان و کۆمه‌ڵگا
به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو دابه‌زیوه. کورد خۆی له چوارچێوه و سنوری ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستێکدا
بینیوه‌ته‌وه که هی خۆی نه‌بووه و هیچ ئیراده‌یه‌کی ئه‌ویشی تیا نه‌بووه له
نه‌خشه و سنوری ئه‌و وڵاتانه‌دا.
له کاتێکدا ده‌زانین
میلله‌تانی تری جیهان له سه‌رده‌می ژێرده‌ستییاندا له‌لایه‌ن کۆڵۆنیالیسته ئه‌وروپیه‌کانه‌وه،
ژێرده‌ستیی بوو به هۆکار و بزوێنه‌ری وشیاری و ڕزگاریی نیشتیمانی لێکه‌وته‌وه،
که‌چی له‌لای ئێمه‌ی کورد به‌پێچه‌وانه‌وه شکاوه‌ته‌وه، به‌وه‌ی که ژێرده‌ستیی
ئێمه کپکردنی وشیاری لێهاتۆته به‌رهه‌م و نه‌توانین و خه‌مساردی لێکه‌وتۆته‌وه.
هۆکاری ئه‌وه‌ی که
ژێرده‌سته‌یی ئێمه نه‌بۆته وشیارییه‌کی کامڵ بۆ ڕزگاریی نیشیمان، ئه‌وه‌یه
سنوری ئێراق و سوریا و تورکیا که له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه‌وه چه‌سپێنراوه
و سێ وڵاتی تازه‌ی خولقاندووه که ئێمه به‌شێکی بچوکی هه‌ریه‌کێک له‌و ده‌وڵه‌ته
تازانه‌یه‌ن و له‌چاو میلله‌تی سه‌رده‌ستدا که‌مینه‌ین. ئه‌و به‌شه‌ش که به‌ر
ئێران که‌وتووه و به‌درێژایی مێژوویه‌کی چه‌ند هه‌زار ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ میلله‌ته‌کانی
تری ئێران‌دا به‌سه‌ربردووه، له‌پڕێکدا، له دوای هه‌مان جه‌نگه‌وه، ده‌بینێت
پارچه‌یه‌کی بچوک و میلله‌تێکی به‌ڕێژه که‌م به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی فارس به‌جێهێڵراوه.
ئێمه بمانه‌وێت و
نه‌مانه‌وێت مێژووی به‌کرده‌وه‌مان له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه‌وه ده‌ستپێده‌کات،
واته میلله‌تێکی تازه‌ین و له سنوری ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌دا، له‌چاو میلله‌تی سه‌رده‌ستدا
که‌مایه‌تیین. ئه‌وه حه‌قیقه‌تێکه که ده‌بێت قبوڵی بکه‌ین، بۆئه‌وه‌ی خاڵی
لاوازی ئێستامان بدۆزینه‌وه.
ده‌وڵه‌تی عوسمانی
کورتکرایه‌وه و بوو به ده‌وڵه‌تی ئه‌و تورکیایه‌ی ئه‌مڕۆ سنوره‌کانی ده‌بینین،
عه‌ره‌ب پارچه‌پارچه‌کراو ئێراق و سوریا و.... وڵاتانی تری لێدروستکرا. ئێران
سنوره‌کانی ئه‌مڕۆی چه‌سپێنرا و وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی به‌هێز له‌ناوچه‌که‌دا مایه‌وه
و ده‌سه‌ڵاتیش هه‌ر له‌لای فارسه‌کان چه‌قیبه‌ست. واته میلله‌ته‌کانی دراوسێمان
له جێگه‌ی خۆیاندا مانه‌وه و بوون به ده‌وڵه‌ت، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه
گوێزراینه‌وه ناو چوار سنوره‌وه و له سفره‌وه ده‌ستمان پێکردۆته‌وه. هه‌ربۆیه
ده‌ڵێین ئێمه میلله‌تێکی تازه‌ین و له‌دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه‌وه وه‌ک چوار
که‌مایه‌تی چوار ده‌وڵه‌ت هاتوینه‌ته ئاراوه.
ئه‌وه خاڵی لاوازی
یه‌که‌می کورده که ناتوانێت وه‌ک میلله‌تێک هێزوتوانای خۆی بدۆزێته‌وه و
نیشتیمانه‌که‌ی ده‌ستنیشان بکات.
ئه‌و بارودۆخه‌ی
میلله‌تی کورد خۆی تیابینیوه‌ته‌وه، گه‌لێک کێشه‌ی به‌دوای خۆیداهێناوه، وه‌ک که‌مایه‌تیه‌ک
له ژێرده‌ستی میلله‌تێکدا که له جێگه‌ی خۆیدا دانیشتوه و کوردیش وه‌ک نامۆیه‌ک
که نه میوانه و نه هاووڵاتیی، نه خاوه‌نی نیشتیمانه، نه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵات،
دوابه‌دواش نه خاوه‌نی که‌لتوره نه مێژوو.
کورد له مێژووه
تازه‌که‌یدا هه‌ر خه‌ریکی زیندوکردنه‌وه‌ی مێژوو بووه. به‌و واتایه‌ی هه‌ر خه‌ریکی
پارێزگاریکردنی زمان و که‌لتور و ڕیشه دۆزینه‌وه و دامه‌زراندنه‌وه‌ی خۆی بوه.
ته‌وه‌ری دووه‌م:
دوو میرنشینیی
بارودۆخی کوردستانی
ئێراق، به تایبه‌تی له دوای ڕاپه‌ڕینی 1991یه‌وه، تایبه‌تی خۆی هه‌یه، به‌وه‌ی
کورد بۆ یه‌که‌م جار له مێژووه تازه‌که‌یدا ده‌ستی گه‌شتووه به شێوه‌یه‌ک له
ده‌سه‌ڵاتدارێتی، که ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارێتی ناوه‌ندییه‌وه حوکم
ناکرێت.
له‌م هه‌رێمه‌دا که
به هه‌موو شێوه‌یه‌ک سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئێراقه، هێشتا سنورێک نیه که
نیشتیمانی کوردان ده‌ستنیشانبکات.
ئایا سنوری پارێزگای
سلێمانی و هه‌ولێر و دهۆک، سنوری هه‌رێمه، یاخود هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ش ده‌گرێته‌وه
که له ماوه‌ی سنورکێشانی ئێراقه‌وه تا ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عس، ورده ورده له‌و
هه‌رێمه دابڕاون؟
ئه‌مڕۆ به کرده‌وه
ده‌سه‌ڵاتی به‌ناو کوردی ته‌نها سێ پارێزگاکه‌یان له‌ژێر ڕکێفدایه، ئه‌وه‌ی دابه‌شی
دوو میرنشین کراوه، میرنشینی به‌رزانی و تاڵه‌بانی. ئه‌وه‌ی بۆته هۆکاری دووه‌م
له دروستنه‌بوونی وشیاری نه‌ته‌وایه‌تی و هه‌ست به که‌مکردن و مانه‌وه له قه‌واره‌ی
که‌مایه‌تیدا.
کورد ئه‌وه‌نده‌ی له
ماوه‌ی ئه‌م بیست ساڵه‌ی ڕابوردوودا دوودڵ بوه به‌رامبه‌ر به سنوری نیشتیمانه‌که‌ی،
هه‌رگیز ئه‌وه‌نده له سنوری هه‌رێمی کوردستانی ئێراق، دوودڵ نه‌بووه.
سه‌رده‌می ژێرده‌سته‌یی،
کورد له پێناوی کوردستاندا خه‌باتی ده‌کرد، واته هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی له
دێرزه‌مانه‌وه کوردنشین بوون و کوردی تیاژیاون. سنوری خه‌یاڵی کورد له حه‌مرین و
خانه‌قینه‌وه ده‌ستیپێده‌کرد و له سنجار کۆتایی پێده‌هات، که‌چی له ئه‌رزی
واقیعدا له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆک ده‌رنه‌چوو.
واقیع هه‌ر به‌وه‌وه
نه‌وه‌ستا به‌ڵکو له‌و سێ پارێزگایه دوو میرنشینی سه‌رده‌می سۆران و بادینانی
زیندوو کرده‌وه و کورد بووه‌وه به خاوه‌نی. واته گه‌ڕاینه‌وه بۆ سه‌رده‌می
عوسمانی، به‌ڵام له سه‌رده‌می نوێ‌دا. سه‌رده‌می دیموکراتی و مافی مرۆڤ و شۆڕشی گه‌لانی
ئازادیخواز، بۆ ئێمه بوه‌وه به زیندانی ده‌ره‌به‌گاتی و پیاده‌کردنه‌وه‌ی ئاغا
و نوکه‌ر.
له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه،
قۆناغێکی نوێ به‌سه‌ر مێژووه تازه‌که‌ی کوردا هاتوه، ئه‌ویش په‌رتبوونه. ئه‌م
په‌رتبوونه‌ی پارتی و یه‌کێتی خستویانه‌ته‌وه، هه‌موو هه‌وڵه‌کانی پێشووی بزوتنه‌وه‌ی
ڕزگاریخوازی کوردی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه و گه‌ڕاندویه‌تیه‌وه بۆ خاڵی سفر. ئه‌وه‌ی
نائومێدییه‌کی تری له دڵی خه‌ڵکدا سه‌وزکردوه به‌وه‌ی که هه‌نگاوێکی تر له
ڕزگاربوون دوورکه‌وتونه‌ته‌وه.
ته‌وه‌ری سێیه‌م:
زۆری هێزی چه‌کدار
دوو بنه‌ماڵه، ده‌ره‌به‌گه،
فه‌رمانبه‌ده‌سته‌که‌ی، دوو په‌رته‌که‌ی سێ پارێزگاکه، یاخود دوو میرنشینه‌که،
له‌چاو ڕه‌عیه‌تی ژێر فه‌رمانڕه‌وایاندا و له ترسی یه‌کتری، دوو له‌شکری ئاماده‌ی
جه‌نگیان دامه‌زراندوه که کورد به درێژایی مێژوو ئه‌وه‌نده هێزی چه‌کداری نه‌بووه.
هه‌رێمی کوردستانی
ئێراق له ئه‌رزی واقیعدا له سێ پارێزگا
پێکهاتوه. پارێزگای دهۆک به حوکمی ئه‌وه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی کوردی بادینین، هه‌ر
له سه‌رده‌می مه‌لا مسته‌فاوه پارتی به موڵکی خۆی زانیوه و بنکه‌و بنه‌مای
ناوچه‌ی بادینان بوه، به ئاسته‌م یه‌کێتی توانیویه‌تی له‌و ناوچه‌یه نزیک بێته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا، یه‌کێتی له پارێزگای سلێمانیدا که دانیشتوانه‌که‌ی کوردی
سۆرانین، بنکه و په‌نای تیاداکوتیوه.
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه
پارێزگای هه‌ولێره که ئه‌و دوو هێزی چه‌کداره ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک خوێنیان له‌سه‌ر
ڕشت و دوایش به‌یاریده‌ی هێزی سه‌ربازی ڕژێمی پێشوی ئێراق، به‌لای پارتیدا شکایه‌وه
و له‌و کاته‌وه له ژێر ڕکێفی ئه‌ودایه.
سلێمانی و هه‌ولێر
ئه‌و دوو پارێزگایه‌ن که چه‌قی قورساییه‌کان ده‌که‌وێته سه‌ریان و زۆرترین
گۆڕانکاریش به‌ر سلێمانی که‌وتووه. دهۆک کاریگه‌ری ئه‌وتۆی نیه له سه‌ر ڕێڕه‌وی
ڕوداوه‌کان و زیاتر له جێگه‌ی خۆی چه‌قیوه و ئاڵوگۆڕی قورسه، به حوکمی پێکهاته
هۆزایه‌تیه‌که‌ی. پارتی و یه‌کێتیش ئه‌م ڕاستیانه ده‌زانن، هه‌ربۆیه هه‌موو
چڕبونه‌وه‌کانیان له‌و دوو پارێزگایه‌دا کۆده‌بێته‌وه.
واته به فیعلی هه‌رێمی
کوردستانی ئێراق له دوو پارێزگا پێکهاتوه که گرنگی سیاسی هه‌یه و ڕۆڵی سه‌ره‌کی
هه‌یه له ئاڵوگۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا، واته له‌دوو گۆڕه‌پانی سیاسی زیاتر
نیه که بزوتنه‌وه و چالاکی سیاسی و ڕاپه‌ڕینی تیاڕوبدات. به واتایه‌کی تر به‌رته‌سکی
بواری جموجۆڵی جه‌ماوه‌ری و چڕبونه‌وه‌ی له نێوانی دوو شاردا. دوو شاره‌که‌ش دابه‌شی
دوو هێزی چه‌کدار کراوه که یه‌کێکیان سه‌ر به پارتیه ئه‌وی تریش سه‌ر به یه‌کێتی.
به‌مه‌ش مه‌ودای جموجۆڵ که‌ڕه‌تێکی تر ته‌سک ده‌بێته‌وه به‌وه‌ی سلێمانی له‌به‌رامبه‌ر
یه‌کیتیدا وه‌ستاوه و هه‌ولێر له‌به‌رامبه‌ر پارتیدا.
یه‌کێک له هۆکاره
سه‌ره‌کیه‌کانی به‌رده‌وامنه‌بوونی ڕاپه‌ڕینی هه‌ڤده‌ی شوباتی 2011 ئه‌و دابه‌شبوونه‌ی
جه‌ماوه‌ری هه‌رێمه له ڕوبه‌رێکی بچوکدا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هێزه چه‌کداره‌ی
هه‌ر یه‌کێک له‌و دوو لایه‌نه پێکه‌وه‌یان ناوه.
هێزه چه‌کداره‌کانی
ئه‌و دوو لایه‌نه هیچ ڕه‌هه‌ندێکی نیشتیمانیان نیه و له سیفه‌تی پێشمه‌رگایه‌تی
داماڵڕاون. دوو هێزی ئاسایش، دوو هێزی موخابه‌راتی، دوو هێزی سه‌ربازی، دوو هێزی
دژه تیرۆر، دوو هێزی پۆلیس.... و هتد. جگه له چه‌ندین یه‌که‌ی سه‌ربازی تایبه‌تی
و شخسی و نهێنی، هه‌موو ئه‌وانه له پارێزگاریکردنی دوو سه‌ره‌ک خێڵه‌که‌دان.
واته خاوه‌نی بیرکردنه‌وه‌ی تایبه‌تی نین و له‌سه‌ره‌وه داڕێژراون که ده‌بێت ئه‌رکه‌کانیان
چی بێت.
ئاسۆی بیرکردنه‌وه‌ی
ئه‌و دوو هێزه چه‌کداره، به‌ستراوه‌ته‌وه به ئاسۆی بیرکردنه‌وه‌ی خاوه‌نه‌کانیانه‌وه،
که ئه‌وانیش له ترسی یه‌کتری و پارێزگاریکردنی خۆیان وه‌ک ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ست،
ناتوانن نه نه‌ته‌وه‌یی بیربکه‌نه‌وه نه نیشتیمانی. ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت هێشتنه‌وه‌ی
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه که که‌وتۆته ژێرده‌ستیان.
به‌مه ئێمه له
وڵاتانی تری دونیا جیاده‌بینه‌وه به‌وه‌ی که یه‌که‌م، خاوه‌نی یه‌ک هێزی سه‌ربازیی
نین، دووه‌م ئه‌و هێزانه نیشتیمانی نین، به‌ڵکو دوو خاوه‌نی هه‌یه که هه‌ریه‌که‌یان
له‌و دوو ڕوبه‌ره جوگرافیایه‌که‌ی له‌ژێر ڕکێفیاندایه، پارێزگاری له خاوه‌نه‌کانیان
ده‌که‌ن. واته ئومێدی ئه‌وه‌ی که ئه‌م هێزانه ببن به یه‌ک هێزی نیشتیمانی که
پارێزگاری له گه‌ل و نیشتیمان بکه‌ن، زۆر لاوازه. ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا ده‌بێته‌وه
به‌و خاڵه‌ی که جه‌ماوه‌ر نه‌توانێت هیچ ئومێدێک به هێزی چه‌کدار ببه‌ستێت وه‌ک
پارێزه‌ری.
ته‌وه‌ری چواره‌م:
به‌تاڵکردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر
به ئۆپۆزسیۆن
له ماوه‌ی بیست
ساڵدا، دوو ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌سته‌که‌ی سێ پارێزگاکه نه‌یانتوانی ئه‌و دوو میرنشینه
بکه‌نه‌وه به‌یه‌ک . نه‌یانتوانی ناوچه‌کانی تری هه‌رێمی کوردستان بخه‌نه سه‌ر
میرنشینه‌کانیان. نه‌یانتوانی بۆ میرنشینه‌کانیان ژیانێکی مسۆگه‌ر دابین بکه‌ن. نه‌یانتوانی
ئازادی به ڕه‌عیه‌ته‌کانیان ڕه‌وا ببینن.
نائومێدی له هه‌موو
ئاستێک ده‌رچوو، بێدادی خه‌ڵکی هه‌راسان کرد و میران هه‌ر تێریان نه‌خوارد.
له‌و نێوانه‌دا ده‌نگی
ناڕازایی به‌رزبوه‌وه، زۆرتر له‌وه‌ی به یه‌ک دوو قامچی بێده‌نگ بکرێت. به‌رهه‌ڵستکارێک
هه‌ڵتۆقا، وتی ئێوه ده‌نگ مه‌که‌ن من حه‌قتان ده‌سێنم. به‌و پێیه "ئۆپۆزسیۆن"
له‌دایکبوو، جه‌ماوه‌ری بۆ ماوه‌یه‌ک هێورکرده‌وه و نائومێدییه‌کی تری خسته سه‌ر
که‌ڵه‌که‌ی نائومێدییه‌کانی تر.
هه‌ڵبه‌ته خۆیان
ناویان له خۆیان ناوه ئۆپۆزسیۆن و له دوای دروستبوونی گۆڕانه‌وه ئه‌و ناوه
بڵاوبوه‌وه. ئیسلامیه‌کان هه‌میشه توانراوه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت و ده‌ستیده‌ستیان
پێبکرێت و له‌ژێر چاودێریدا بهێڵرێنه‌وه. له‌گه‌ڵ په‌یدابونی گۆڕاندا ئه‌وانیش
گوڕێکیان تێکه‌وته‌وه و پێکه‌وه به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنیان داتاشی.
گۆڕان له نێوانی
دوو ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌سته‌که‌ی سێ پارێزگاکه‌دا، له‌گه‌ڵ داواکاریی که‌مایه‌تی میلله‌تێکی
دابه‌شکراودا، له نیشتیمانێکی بێسنوری نیوه داگیرکراودا، نه‌یتوانیوه هاوسه‌نگی
هاوکێشه‌کان ڕابگرێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌رکه‌که قورسه و ئه‌وانیش وه‌ک باڵێکی
جیابوه‌وه‌ی یه‌کێتی، ده‌بوایه و ده‌بێت له نێوانی پارتی و یه‌کێتی و جه‌ماوه‌ردا
پێگه‌یه‌ک دروستبکه‌ن و بتوانن بمێننه‌وه و کاریگه‌ریشیان هه‌بێت، ئه‌وا زۆربه‌ی
سیاسه‌ته‌کانیان که ده‌بێت ئه‌و هه‌مووه ورده‌کارییه‌ی بۆ بکه‌ن، کورتدێنێت. ئه‌وان
ناتوانن هاوسه‌نگی نێوانی دولایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌که ڕابگرن و جه‌ماوه‌ریش زویر
نه‌که‌ن. به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌وان نه‌یانتوانی ببن به "ئۆپۆزسیۆن"
و جه‌ماوه‌ر هه‌ڵبژێرن و به‌یه‌کجار پشت له دوو ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌سته‌که بکه‌ن. به‌وه‌ش
ئاسۆی بیرکردنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان نه‌یتوانی به‌رفراوان بێت و نیشتیمان و
میلله‌ت له‌سه‌رو هه‌موو سیاسه‌تێکه‌وه دابنێت و به مانای وشه ببێته به‌رهه‌ڵستکاری
سیاسه‌ته چه‌واشه‌کانی دوو بنه‌ماڵه خاوه‌ن میرنشینه‌که.
ته‌وه‌ری پێنجه‌م:
نه‌بوونی، یاخود
دروستنه‌بوونی ئیمانی سه‌رکه‌وتن/ گه‌ڵاڵه‌نه‌بوونی وشیاریی
ئه‌گه‌ر ئه‌و
چوار فاکته‌ره‌ی پێشوو کۆبکه‌ینه‌وه، به‌و ده‌رئه‌نجامه ده‌گه‌ین که میلله‌تی
کورد له کوردستانی ئێراقدا گه‌شتۆته ئه‌وپه‌ڕی نائومێدی، له‌وه‌ی که تروسکایی
ڕزگاربوونی لێوه نزیک بێت.
کورد چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێکی
نیه تیا بجه‌نگێت. سنوری نیشتیمانه‌که‌ی دیاری نه‌کراوه که تیا بجوڵێته‌وه.
تاکه فه‌رمانڕه‌وایه‌ک نیه که سیسته‌مێکی هه‌بێت و میلله‌ت بچه‌وسێنێته‌وه.
کوردستان نه‌خشه‌یه‌ک نیه له جیهاندا کورد بتوانێت پاڵپشتی بۆ په‌یدابکات.
ئێمه له ده‌وڵه‌تی
میسر ناچین که خاوه‌نی هێزی چه‌کداری نیشتیمانییه. له لیبیا ناچین که خاوه‌نی
چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێک و سنورێکی دیاریکراو و دیکتاتۆرێکی به‌دناو بوو. بارودۆخی
ئێمه له یه‌مه‌ن و سوریاش ناچێت که ڕاسته‌وخۆ جه‌ماوه‌ر ڕوبه‌ڕوی گولله‌ی هێزی
چه‌کداری ده‌سه‌ڵات ببێته‌وه. هه‌وو ئه‌و ده‌وڵه‌تانه خاوه‌نی ڕوبه‌رێکی گه‌وره‌ی
جوگرافیایین و لیبیای لێده‌رچێت، خاوه‌نی چڕی دانێشتوانێکی زۆرن، که دوو هۆکاری
یاریده‌ده‌ری ڕاپه‌ڕینی ئه‌م جاره‌یان بوو که ئێمه نیمانه. ئێمه که‌مێک له به‌حره‌یه‌ن
ده‌چین به‌وه‌ی وه‌ک دانیشتوان که‌م و وه‌ک ڕوبه‌ری جوگرافیایی به‌رته‌سک و وه‌ک
ناوچه، پشتگوێخراو، به‌ڵام له‌جیاتی میرنشینێک، ئێمه دوو میرنشینیشمان هه‌یه که
ئه‌وه‌نده‌ی تر بارودۆخه‌که‌ی ئاڵوز کردوه.
ئه‌وانه به گشتی
ئه‌و هۆکارانه‌ن که له ئێستادا بونه‌ته ڕیگر له‌به‌رده‌م خۆپیشاندانی به‌رفراوانی
جه‌ماوه‌ریدا له هه‌رێمی کوردستان و هه‌مان هۆکاریش بوون که ڕاپه‌ڕینی شوباتی 2011ه‌ش نه‌یتوانی به‌رده‌وام بێت.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و
بارودۆخانه‌شدا، هێشتا ئێمه تایبه‌تمه‌ندێتی خۆمان هه‌یه. ئه‌وه‌ی که هاتۆته
ئاراوه ئه‌وه‌یه که نائومێدییه‌کی به‌رفراوان یه‌خه‌ی به ده‌رونی زۆربه‌مان
گرتوه. که‌س به که‌س نیه و هه‌رکه‌سه‌ش ده‌یه‌وێت به‌لای خۆیدا ڕایبکیشێت.
تایبه‌تمه‌ندێتی
ئێمه ئه‌وه‌یه که
به‌شێکی میلله‌تێکی
گه‌وره‌ین و له ڕه‌گوڕیشه‌ی خۆمان هه‌ڵکه‌نراوین و له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی
که خۆمانی تیاده‌بینینه‌وه، که‌مینه‌ین. واته سیفه‌تی میلله‌تی ته‌وامان پێنیه.
سنوری نیشتیمانمان هه‌تا ئه‌مڕۆ له هیچ به‌شێکدا نه‌چه‌سپاوه. واته خاوه‌نی سه‌رزه‌مینێکی
دیاریکراو نین له‌سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌وییه. هیچ داموده‌زگایه‌کی ده‌وڵه‌تیی که ڕه‌وایه‌تی
سه‌ربه‌خۆیی و یاسایی هه‌بێت، بوونی نیه، واته خاوه‌نی کۆمه‌ڵگایه‌ک نین که له
شارستانیه‌ته‌وه نزیک بوبێته‌وه.
له هه‌رێمی
کوردستانی ئێراقدا ئێمه ده‌وڵه‌تێک نین که ناوی ده‌وڵه‌تی کوردستان بێت و له سه‌ر
نه‌خشه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا دانمانپیانرابێت. به‌ڵکو ئێمه به‌شێکین له ئێراق و ته‌نها
ڕه‌گه‌زه‌که‌مان جیاوازاه. ئه‌وانه چه‌نده خاڵی لاوازین، ده ئه‌وه‌نده‌ش خاڵی
پێداویستی بنیاتنانی کۆمه‌ڵگایه‌که که شایه‌نی مرۆڤێکی هاوچه‌رخ بێت. ئه‌وانه
تایبه‌تمه‌ندێتی میلله‌تی کوردی به‌شبه‌ش کراوه که بیسه‌لمێنێت که میلله‌تێک
پێک ده‌هێنێت، که نیشتیمانێکی هه‌یه ناوی کوردستانه، که سنورێک هه‌یه له
میلله‌تان و ده‌وڵه‌تانی تری ناوچه‌که‌ی جیایده‌کاته‌وه.
له هه‌رێمی
کوردستانی ئێراقدا، ئه‌رکه‌کان به‌وه خۆی جیاده‌کاته‌وه که سنوری نیشتیمانێک
دیاری‌بکرێت و کۆمه‌ڵگایه‌ک و سیسته‌مێک دابمه‌زرێت که هه‌موومان وه‌ک یه‌ک بگرێته‌وه،
له هه‌مان کاتدا زه‌مانه‌تی پارێزگاریکردنی ئه‌و به‌شه‌ی کوردستان له ده‌ستور و
یاسای ئێراق و کوردستاندا بچه‌سپێنرێت که ئه‌وه مافی کورده و ده‌توانێت سه‌ربه‌خۆیی
خۆی وه‌ک ده‌وڵه‌تێک ڕابگه‌یه‌نێت، چ له چوارچێوه‌ی ئێراقدا، وه‌ک کۆنفیدرالیزم،
چ وه‌ک ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ.
ئه‌و بارودۆخه ده‌رئه‌نجامێکی
سروشتی کۆمه‌ڵگایه‌کی ژێرده‌سته‌یه که ده‌یه‌ها ساڵ له‌ژێر باری دواکه‌وتووییدا
ماوه‌ته‌وه و ئاستی وشیاری سنوری ئه‌قڵی نه‌بڕیوه. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌یه
داڕزانێکی ئاشکرای ئاکار و هه‌موو خووڕه‌وشتێکی کورده‌واری و مرۆڤایه‌تییه. کۆمه‌ڵگایه‌ک
به‌رهه‌مهاتووه که به‌ربه‌ره‌ڵایه و به مانای وشه سنور بۆ هیچ هه‌ڵسوکه‌وتێک
دیارینه‌کراوه، به‌ڵام هه‌ڵبه‌ته به باره خراپ و ناشیرینه‌کاندا.
له‌گه‌ڵ فرۆشی نه‌وتدا،
چینێک ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێناوه که له ده‌وری دوو جه‌مسه‌ری ده‌سه‌ڵاته‌که
کۆبونه‌ته‌وه و هیچ ئاڕاسته‌یه‌کی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و ته‌نانه‌ت مرۆڤانه‌شیان
نیه له گیرفانی تایبه‌تی خۆیان زیاتر. ئه‌وانه مشه‌خۆرێکن له کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌ربه‌ره‌ڵادا
و له وڵاتێکی به‌ربه‌ره‌ڵای وه‌ک ئێراقدا و له جیهانێکی به‌ربه‌ره‌ڵای سه‌رمایه‌دار
و به‌رژه‌وه‌ندپه‌رستی وه‌ک ئه‌مڕۆدا که که‌س ئاوڕ له که‌س ناداته‌وه، ئه‌گه‌ر
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی تایبه‌تی تیا نه‌بێت.
نه‌وه‌یه‌ک ده‌بێت
ده‌ستپێشخه‌ری بکات و سه‌رله‌به‌ری کۆمه‌ڵگا ڕاماڵێت و له سفره‌وه ده‌ستپێبکاته‌وه.
هیچ جێگایه‌ک نیه که ده‌ستیلێوه‌پێبکرێت و ده‌بێت هه‌مووی بگۆڕدرێت، ده‌بێت
ئیمانێک و گوڕ و باوه‌ڕێکی نوێ بێته ئاراوه و بتوانێت بیرکردنه‌وه بکاته
ئامڕازێک که ئه‌قڵ به‌کاربێنێت، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ونه و له هیچ بستێکی ئه‌م خاکه‌دا
جێگه‌ی نابێته‌وه.