ڕاپه‌ڕین له نێوانی
به‌رگری ده‌سه‌ڵات و به‌رگری جه‌ماوه‌ردا
26.10.2011
ڕاپه‌ڕینی میسر
نمونه‌یی بوو، نه له یه‌مه‌ن توانرا دوباره بکرێته‌وه، نه له لیبیا و سوریا.
ئێمه‌ی کوردیش له هه‌رێمی کوردستان، نه له دوور، نه له نزیک نه‌مانتوانی وانه‌یه‌کی
لێوه فێربین. ده‌سه‌ڵاتدارانی تونس و میسر، یاخود ڕاستر بن عه‌لی و حوسنی موباره‌ک،
له‌وه تێگه‌شتن که گه‌ل وشیاربۆته‌وه و چیتر ناتوانن وه‌ک پێش‌و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی
بکه‌ن و له‌خشته‌یان به‌رن. به‌رگری ده‌سه‌ڵات له نزمترین ئاستدا خۆی نواند و ئه‌وه‌نده
نه‌بوو که جه‌ماوه‌ر له‌به‌رامبه‌ریدا به‌رگری بکات، له خۆپیشاندانی به‌رده‌وام
و ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و پێداگرتن له‌سه‌ر داواکاریه‌کانیان زیاتر.
قه‌زافی که گه‌لی
لیبیای له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان بینی داوای ڕوخاندنی ده‌که‌ن، وه‌ک ئه‌وه وابوو که
له خه‌ودا ڕاچڵه‌کیبێت. ئه‌وه‌ی ئه‌و هیچ حسابێکی بۆ نه‌کردبوو ئه‌وه‌بوو که
ڕۆژێک له ڕۆژان جه‌ماوه‌رێک بڕژێته سه‌ر شه‌قام و ئه‌وه‌نده بوێریان تیابێت
داوای ڕوخاندی بکه‌ن. قه‌زافی سیسته‌مه‌که‌ی واداڕشتبوو که هه‌تا هه‌تایه خۆی و
بنه‌ماڵه‌که‌ی له ده‌سه‌ڵاتدا بمێننه‌وه. نه‌هێشتنی هیچ به‌رهه‌ڵستکارێک، نه‌بوونی
هیچ حیزبێک، نه‌بوونی هیچ ئازادییه‌کی تاکه‌که‌سی. به کورتییه‌که‌ی قه‌زافی توشی
شۆک بوو، هه‌روه‌ک به‌شێک له جیهان که ڕاپه‌ڕین له لیبیادا پێش جه‌زائیر و مه‌غریب
و سوریا که‌وت.
هه‌ربۆیه به‌هه‌ڵه‌داوان
که‌وته کوشتن و بڕین و سوتاندن و ئه‌شکه‌نجه‌دانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ڕێگه‌ی قه‌زافی
لایاندابوو. به‌رگری قه‌زافی له خۆی و بنه‌ماڵه و ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان دیسانه‌وه
نمونه‌ییه و که‌م وێنه‌یه له جیهاندا که هێزه چه‌کداره‌کانی هه‌تا ئه‌مڕۆش
پاش کوشتنی هه‌ر به‌رگری لێده‌که‌ن. له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له پاش
مانگێک کوشتن و بڕین، ورده ورده به‌رگری چه‌کداری په‌یدابوو، جگه له پاڵپشتی
ناتۆ.
گه‌لی لیبیاش حه‌زی
ده‌کرد قه‌زافی و ده‌ستوپێوه‌نده‌که‌ی وه‌کو میسر و تونس، تێبگه‌شتنایه و په‌نایان
بۆ هێزی چه‌ک نه‌بردایه و ئه‌وانیش ناچار نه‌بونایه چه‌ک هه‌ڵبگرن. یه‌مه‌ن به‌هه‌مان
شێوه، سوریاش به‌هه‌مان شێوه.
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌کرێت
ئه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی توندوتیژی ده‌سه‌ڵاتدا، جه‌ماوه‌ر ناچاربووه به‌رگری
له‌خۆی بکات و په‌نا بۆ چه‌ک ببات، به‌رامبه‌ر به‌و چه‌که‌ی له‌دژی به‌کار ده‌هێنرێت.
لێره‌وه ده‌گه‌ڕینه‌وه
بۆ ڕاپه‌ڕینی هه‌ڤده‌ی شوباتی هه‌رێمی کوردستان و ئه‌و دروشمه بێناواخنه‌ی
"به ئاشتی به ئاشتی". هێشتا ده‌سه‌ڵات په‌لاماری خۆپیشاندانی نه‌دابوو،
خۆپیشانده‌ران خه‌ڵکیان هانده‌دا که په‌لامار نه‌ده‌ن و به ئاشتی خۆپیشاندان بکه‌ن.
پاش دوو مانگ له خۆپیشاندان و سنورداربوونی له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتیدا
و سنورداربوونی له چه‌ند مه‌یدانێکی شار و شارۆچکه‌کاندا، هێزه چه‌کداره‌کانی یه‌کێتی
ک‌ش ماتی لێکردن و ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه‌ی کردنه‌وه.
وتنه‌وه‌ی دروشمی به‌ئاشتی
به ئاشتی، له پێش ئه‌وه‌ی هێزی چه‌کدار پالامار بدات، ته‌سلیمکردنی جه‌ماوه‌ر
بوو به ده‌سه‌ڵات، به‌وه‌ی که جه‌ماوه‌ر هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی به‌رامبه‌ر به زه‌بری
ده‌سه‌ڵات نابێت، ئه‌گه‌ر په‌لاماریش بدات.
ئه‌گه‌ر ئه‌و ساته
مێژووییه بوه‌ستێنین و ته‌ماشای بکه‌ین ده‌بینین بڕیاری پێشوه‌ختی هه‌ندێک بۆ
ئاڕاسته‌کردنی جه‌ماوه‌ر به‌وه‌ی که به ئاشتی بجوڵێته‌وه له‌پێش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات
په‌لاماربدات، لاسایی کردنه‌وه‌ی ساتێکی مێژوویی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینی گه‌لی میسر بوو
که ئه‌وان له کاتوجێگه‌ی خۆیدا ئه‌و بڕیاره‌یاندابوو که ده‌یانزانی سوپا
پاڵپشتیان ده‌کات و حوسنی مباره‌کیش ئه‌و تێگه‌شتنه‌ی په‌یداکردوه که ناتوانێت
چیتر به‌و شێوازه به‌رده‌وامی به فه‌رمانڕه‌وایه‌تی وڵات بدات.
بڕیاری پێشوه‌ختی به
ئاشتی به‌ئاشتی ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی دا به‌ده‌سته‌وه که ده‌سه‌ڵات ده‌توانێت هه‌موو
شێوازێک به‌کاربهێنێت بۆ په‌رشوبڵاوه‌پێکردنی خۆپیشانده‌ران، ئه‌وه له‌لایه‌ک، له‌لایه‌کی
تره‌وه ئه‌وه ده‌ستنیشانکردنی ڕێڕه‌وی ڕاپه‌ڕینێکه که نازانرێت به چ ئاڕاسته‌یه‌کدا
ده‌ڕوات تا کاردانه‌وه‌کانی به‌پێی قۆناغه‌کان ده‌ستنیشانبکرێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی له
لیبیا ڕویدا و وه‌ک ئه‌وه‌ی له سوریا ئێستا ڕوده‌دات. واته گه‌لی لیبیا و سوریاش
حه‌زیان ده‌کرد به‌ئاشتی بتوانرایه قه‌زافی و ئه‌سه‌د واز له ده‌سه‌ڵات بێنن و
ڕێگه بۆ ئازادی بکرێته‌وه و خه‌ڵکی به ئاواتی ژیانیان بگه‌ن، به‌ڵام ئاڕسته‌ی
ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، جه‌ماوه‌ری ناچار کردوه که له‌به‌رامبه‌ریدا به‌رگریبکات
و ده‌ست بۆ چه‌ک به‌رێت، نه‌ک خۆزگه و ئاره‌زوی ئاشتی.
ده‌بێت پێ له‌وه
بنێین که ئێمه میلله‌تێکی دواکه‌وتووین، نه ئه‌زموونی مێژوویمان هه‌یه، نه
وشیارییه‌کی شارستانی. به ئیحساسێک هه‌ڵده‌چین و به ئیحساسێک داده‌چین.
ئێمه فێری شۆڕشین و
ناتوانین لاسایی ڕاپه‌ڕینی تونس و میسر بکه‌ینه‌وه. ڕاپه‌ڕینی ئێمه واته
شۆڕشکردن و په‌لاماردان و پاککردنه‌وه‌ی داموده‌زگای حیزبی و به‌دیلگرتنی هێزه چه‌کداره‌کانی.
ئێمه
خاوه‌نی ئه‌زموونی ڕاپه‌ڕینی 1991یه‌کین. که جه‌ماوه‌ر پڕبوو، هه‌ڵمه‌ت ده‌بات و
که‌سیش ڕێگه‌وشوێنی بۆ دیاریناکات چۆنچۆنی ئاڕاسته‌ی بکات. ئه‌وسا ئه‌گه‌ر باره‌گاکانی
پارتی و یه‌کێتی داگیرکرا، ئه‌وا چه‌کداره‌کانی ته‌سلیم به جه‌ماوه‌رده‌بنه‌وه و
ئێمه‌ش ئه‌وسا وه‌ک وڵاتانی تازه هه‌ڵچوو، سیسته‌مێکی ئازادیخواز هه‌ڵده‌بژێرین
که له‌گه‌ڵ ئاوات و خواستی گه‌لی کوردا یه‌کبگرێته‌وه.