کۆمه‌ڵگای
دیموکراتی، به‌بێ ئازادی چه‌وساندنه‌وه
30.10.2011
ئێمه نه ده‌توانین
لاسایی دیموکراتیه‌تی ئه‌وروپی بکه‌ینه‌وه، نه چیتر ده‌مانه‌وێت له ژێر باری دیکتاتۆریه‌تی
ڕۆژهه‌ڵاتیدا ژیان به‌سه‌ربه‌رین. ئه‌وه‌ی پێش هه‌موو شتێک بۆ کۆمه‌ڵگاکانی ئێمه‌ومانان
پێویسته، ئازادیه، ئازادی ڕاده‌ربڕین، ئازادی هه‌ڵسوکه‌وتکردن، ئه‌و ئازادیانه‌ش
به‌بێ به‌ها ده‌مێننه‌وه ئه‌گه‌ر مافی مرۆڤ پاێزراو نه‌بێت له ڕێگه‌ی هه‌موو ده‌زگا
ده‌ستوری و دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه. کاتێک ئه‌و بنه‌مایانه چه‌سپێنرا،
ئه‌وسا ده‌بێت بیر له سیسته‌مێکی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی بکرێته‌وه که به‌ر به دزی
و خراپبه‌کارهێنانی دیموکراتی بگرێت، واته ئه‌و که‌لێنانه‌ی که به ناوی ئازادی
و دیموکراتیه‌ته‌وه بواری بۆ ده‌کرێته‌وه.
بۆ نمونه ده‌بێت ته‌نها
ده‌وڵه‌ت خاوه‌نی بانک بێت، هه‌موو زه‌ویوزاری نیشتیمان بکه‌وێته ژێر ده‌ستی ده‌وڵه‌ته‌وه،
هه‌موو سامانه سروشتیه‌کان موڵکی ده‌وڵه‌ت بن. به‌رپرسیارێتی ئاسایش، ته‌ندروستی،
خوێندن، له‌گه‌ڵ هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌کانی تردا وه‌ک ئاو و کاره‌با و ڕێگاوبان و
نیشته‌جێبوون و...هتد، ببێت به ئه‌رکی ده‌وڵه‌ت. به‌و پێیه ئه‌رک و به‌رپرسیارییه‌تێکی
گه‌وره ده‌که‌وێته سه‌ر شانی حوکمه‌ت که ده‌بێت له توانایدا بێت جێبه‌جێی
بکات.
به‌وه‌ش پێویستی به یه‌که‌یه‌کی به‌رفراوانی کارگێڕی و کاردابه‌شکردنێکی گه‌وره
هه‌یه و ده‌بێت سه‌رمایه‌یه‌کی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌ستدا بێت. ده‌وڵه‌ت که ببێته
خاوه‌نی سامانه سروشتیه‌کان و داهاته‌کانی، ده‌توانێت ئیشوکاری هاووڵاتیان به‌ڕێوه‌ببات.
کاتێک ئه‌مه ڕویدا، شانی هاووڵاتیان سوکده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ژیانی تاکه‌که‌سی
خۆیان ڕێکبخه‌ن، به‌وه‌ی ته‌نها له ژیانی شه‌خسی خۆیان به‌رپرسیاربن. ئه‌وسا ده‌وڵه‌ت
ده‌بێته ئه‌و باوکه‌ی که هاوڵاتیان متمانه‌ی پێده‌به‌خشن و په‌یوه‌ندی ده‌وڵه‌ت
و هاونیشتیمانی ده‌بێت به په‌یوه‌ندییه‌کی زیندوو و لێکدانه‌بڕاو.
دیموکراتی باوی ئه‌مڕۆ
به مانای فه‌رمانڕه‌وایه‌تی گه‌ل نایه‌ته‌وه، به‌ڵکو به مانای فه‌رمانڕه‌وایه‌تی
سه‌رمایه ده‌شکێته‌وه. فه‌رمانڕه‌وایه‌تی سه‌رمایه هه‌موو ئازادییه‌ک پێشێل ده‌کات
و ته‌نها خۆی مه‌به‌سته و له پێناوی خۆیدا ده‌جه‌نگێت، واته مرۆڤ ته‌نها دارده‌سته
نه‌ک ئامانج، به‌و پێیه ئازادییه‌کان ده‌رخواردی به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه ده‌درێن
و ئه‌وسا له ئازادی ده‌رده‌چن و ده‌بن به به‌ره‌ڵاییه‌کی ئاڕاسته‌کراو.
ئێمه، یاخود مرۆڤ
به گشتی ئازادییه‌کی ده‌وێت ئازاد بێت، واته ئاڕاسته‌کراو نه‌بێت و له پێناوی
ئامانجێکی دیاریکراودا نه‌خرابێته‌گه‌ڕ، چونکه له هه‌مان ساتدا که ئاڕاسته ده‌کرێت،
ئازادی مانای خۆی له‌ده‌ست ده‌دات و ده‌بێت به کۆیله‌یی، یاخود به یه‌کێک له
حاڵه‌ته‌کانی چه‌وساندنه‌وه.
دیموکراتیه‌تی ئه‌مڕۆ،
دیموکراتیه‌تی سه‌رمایه‌یه، کێ سه‌رمایه‌ی گه‌وره‌تر بوو، مافی زیاتره و پشکی ده‌نگدانی
زۆرتره، به‌وپێیه به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌و هه‌میشه له‌سه‌روی سه‌ره‌وه‌یه. ئه‌و
دیموکراتیه‌ته له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌رمایه‌ی سه‌رمایه‌دارێکه‌وه تا ده‌گاته ده‌وڵه‌تێک،
تا ده‌گاته کیشوه‌رێک و تا ده‌گاته خۆرئاوا به‌رامبه‌ر خۆرهه‌ڵات و نیوه‌ی سه‌روی
گۆی زه‌وی به‌رامبه‌ر نیوه‌ی خوارو، ده‌گرێته‌وه.
ئازادی ئه‌وه‌یه
مرۆڤ بتوانێت خۆی له قاڵبی هه‌موو بیرکردنه‌وه‌یه‌ک ڕزگاربکات. وه‌ک دین،
ئایدۆلۆژیا، حیزب، نه‌ته‌وه...
هه‌تا سنوری بیرکردنه‌وه ده‌قبه‌ستوه‌کان
تێکبشکێنرێت، ترسی مرۆڤ زیاتر ده‌ڕه‌وێته‌وه و به‌وپێیه‌ش له ئازادی نزیک ده‌بێته‌وه.
بیرکردنه‌وه‌ی مرۆڤ سنوری نیه، مرۆڤ بۆیه ده‌یه‌وێت
له قاڵبی بیروبۆچونێکدا خۆی ساغکاته‌وه، چونکه له ئازادی بیرکردنه‌وه ده‌ترسێت.
بوون له قاڵب نادرێت هه‌ربۆیه ته‌نها له
ئازادی‌دا ده‌توانێت هه‌بێت.
که ده‌ڵێین ئێمه
ناتوانین لاسایی دیموکراتیه‌تی ڕۆژئاوایی بکه‌ینه‌وه، چونکه دیموکراتیه‌تی
ڕۆژئاوایی له‌سه‌ر ڕاووڕوتی وڵاتانی دواکه‌وتوو دامه‌زراوه. دیموکراتیه‌تی
ڕۆژئاوایی له‌سه‌ر شان و ملی هه‌زاره‌ها و هه‌زاره‌ها ڕه‌نج بێوه‌ری ئه‌و میلله‌تانه‌وه
به‌م ڕۆژه گه‌شتوه که که‌وتونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ڕۆژئاواوه. ئێمه ناتوانین
مۆدێلی دیموکراتیه‌تی ئه‌وروپی به‌کاربێنین، چونکه ناتوانین له‌سه‌ر ڕه‌نجی میلله‌تێکی
تر بنیاتی شارستانیه‌ت بنێین. هه‌روه‌ک چۆن دیموکراتیه‌تی ئیسرائیل له‌سه‌ر خوێنی
فه‌له‌ستینیه‌کان دامه‌زراوه، به‌هه‌مان شێوه دیموکراتیه‌تی ئه‌وروپی له‌سه‌ر
پێشێلکردنی مافی مرۆڤه‌کانی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا پایه‌گوزارکراوه. واته
ئه‌وه‌ی به‌ناوی دیموکراتیه‌ته‌وه ناسراوه، دیموکراتیه‌ت نیه، به‌ڵکو ده‌سه‌ڵاتی
سه‌رمایه‌یه که له جێگه‌ی خۆیه‌وه پێویستی به مافی مرۆڤ و ئازادی ڕاده‌ربڕین
و هه‌ڵسوکه‌وت هه‌یه. به‌واتایه‌کی تر دیموکراتیه‌ت واته جیاکردنه‌وه‌ی ئێمه و
ئه‌وان و ده‌سه‌ڵاتهێشتنه‌وه له‌ده‌ستی ڕۆژئاوادا.
ئه‌و مودێله‌ی ئه‌وان، بۆ ئێمه
له‌سه‌رابێک زیاتر نیه. ئێمه هه‌رگیز ناتوانین سیسته‌مێکی وه‌ک ده‌وڵه‌تانی
ڕۆژئاوا دامه‌زرێنین، چونکه به کورتیه‌که‌ی هیچ ده‌وڵه‌ت و میلله‌تێک نه‌ماوه
له خوار ئێمه‌وه که بتوانین ئێمه‌ش له‌سه‌ر شانوملیان خۆمان پێبگه‌یه‌نین. له‌لایه‌کی
تریشه‌وه ڕۆژئاوا جێگه‌ی شه‌ریکی تازه ناکاته‌وه.
ئه‌وه‌ی که ئومێدێک
ده‌به‌خشێت، وشیاری گه‌لان و شۆڕشی نوێیه وه‌ک به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی چه‌وساندنه‌وه
و خراپبه‌کارهێنانی دیموکراتیه‌ت له پێناوی کۆمه‌ڵێک میلله‌تی هه‌ڵبژارده‌ی
ڕۆژئاوادا.
ئه‌وان واز له ده‌سه‌ڵاتی
خۆیان ناهێنن، ئه‌وه ئێمه‌ین ده‌بێت سنورێک بۆ ده‌ستدرێژیه‌کانیان دابنێین. میلله‌ت
به میلله‌ت، ده‌وڵه‌ت به ده‌وڵه‌ت له‌و ئیمپریالیزمه جیهانیه ببینه‌وه و
پێداگری له‌سه‌ر مافی بوونمان وه‌ک هاووڵاتی پله یه‌ک بکه‌ینه‌وه. واته پاشه‌کشه‌ی
ده‌ستی خۆرئاوا به ویست و خواستی خۆی یه‌ک بست ناجوڵێت، به‌ڵکو ده‌بێت ناچاربکرێت
که ئێمه‌ش قبوڵبکر‌ێن.
ئه‌وسا
دیموکراتیه‌تی خۆرئاوا ده‌بێت به‌ناچاری به‌خۆیدابچێته‌وه و مه‌فهومێکی تر بۆ
دیموکراتی و مافی مرۆڤ و ئازادی بدۆزێته‌وه که به فیعلی هه‌موو کۆمه‌ڵگاکانی
مرۆڤایه‌تی بگرێته‌وه. واته کرانه‌وه‌ی ڕۆژئاوا به‌ڕوی جیهاندا و به‌وپێیه‌ش
مرۆڤایه‌تی یه‌که‌م هه‌نگاو ده‌نێت به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی جیهانی که ئازادی تاک و
میلله‌ت و ده‌وڵه‌ته‌کان یه‌کسان و به‌رابه‌ربن.