ئازادی و دادپه‌روه‌ریی
09.10.2011
ئایا ده‌کرێت بیر له
ئازادی بکرێته‌وه به‌بێ دادپه‌روه‌ریی؟ یاخود بواری ئازادی هه‌یه به‌بێ ئه‌وه‌ی
دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی جێگیربکرێت؟
به‌کارهێنان هه‌زار
شێواز له خۆی ده‌گرێت، هه‌ر له خراپبه‌کارهێنانی ئابورییه‌وه، تا ده‌گاته
خراپبه‌کارهێنانی جه‌سته‌یی و ده‌رونی و خراپبه‌کارهێنان وه‌ک فێڵلێکردن و خڵه‌تاندن
و ڕاستی شاردنه‌وه و هه‌ڵه‌شه‌کردن و به‌لاڕێدابردن.
ئازادی مرۆڤ کاتێک
به‌رجه‌سته ده‌بێت، که دادپه‌روه‌ریی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی
داڕشتبێت. دادپه‌روه‌ریی له هه‌موو به‌ریه‌ککه‌وتنه‌کاندا ئاماده بێت، به‌وپێیه‌ی
که‌س نه‌توانێت مافی یه‌کێکی تر پێشێل بکات، یاخود بۆ خۆی به‌کاریبهێنێت، له‌و
کاتانه‌دا که مرۆڤه‌کان به‌رامبه‌ر یه‌کتر/ له‌گه‌ڵ یه‌کتردا یه‌کسان ده‌بن و هه‌مان
ماف و ئه‌رکیان ده‌بێت به‌پێی پێگه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان، ته‌نها ئه‌وسا ده‌توانن
به‌رامبه‌ر به خودی خۆیان و ئه‌وانی تریش ئازاد بن.
گه‌وره‌ترین بێدادی
له سه‌ر ئاستی جیهاندا که کرابێت و هه‌تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وام بێت، به‌کۆیله‌کردنی
میلله‌تانی جیهانی ده‌ره‌وه‌ی ڕۆژئاوایه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی جیهانی
ڕۆژئاواوه. هه‌ر له به‌کۆیله‌کردنی جه‌سه‌د‌ییه‌وه تا سه‌رپێشۆڕکردن و سیاسه‌ت
پێپڕکردنه‌وه و دزینی ئابوری و جه‌نگ به‌سه‌ردا سه‌پاندن و کوشتن و بڕین. میلله‌تانی
ده‌ره‌وه‌ی جیهانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌وه‌ر ساڵانێکی زۆر ڕاسته‌وخۆ ژێرده‌سته‌ی
ئیمپریالیستی جیهانی بوون و له دوای ڕزگاربونیشه‌وه له ڕیگه‌ی فه‌ڕمانڕه‌وا
خۆماڵیه‌کانیانه‌وه، درێژه‌یان به‌هامان ژێرده‌سته‌یی داوه به ناڕاسته‌وخۆ.
کاتێک میلله‌تێک
ژێرده‌سته‌ی میلله‌تێکی تر ده‌بێت، زۆربه‌ی زۆری میلله‌تی سه‌رده‌ست به‌شداره له
خێروبێری ئه‌و میلله‌ته ژێرده‌سته‌یه‌دا، چ ڕاسته‌وخۆ وه‌ک بازرگان و خاوه‌ن
کارگه‌کان، چ ناڕاسته‌وخۆ وه‌ک هه‌موو ئه‌و به‌روبوومه‌ی ڕو له وڵاته‌که‌یان ده‌کات
به‌بێ ئه‌وه‌ی نرخی ته‌واوی پێدرابێت. واته بێده‌نگبوونی میلله‌تی سه‌رده‌ست له‌و
ڕاوڕوتکردنه، نیشانه‌ی به‌شداربوون و پشکی خۆشگوزه‌رانیانه.
ئه‌وان خۆیان به
ئازاد ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م که توانیویانه میلله‌تێکی تر سه‌رشۆڕبکه‌ن و بۆ خۆیان
به‌کاریبێنن. نادادپه‌روه‌ریی له جیهاندا له‌وێوه ده‌ستپێده‌کات، کاتێک میلله‌تێک،
یاخود چه‌ند میلله‌تێک خۆیان به به‌رزتر ده‌زانن له ئاست میلله‌ته‌کانی تردا، له‌وێ
به‌دواوه مێژوو له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌سه‌ر ئازادی میلله‌ته‌کانی تردا لێده‌خوڕن.
ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له
خۆرئاوادا په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌کاندا،
ده‌گونجێنێت، به شێوه‌یه‌ک که بتوانێت باشترین باری کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌پێی ئه‌و
سیاسه‌ته‌ی نوێنه‌ریه‌تی، به‌رێتبه‌ڕێوه. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی خۆی ڕاسته‌وخۆ خاوه‌نی
کۆمپانیا و بازرگانی نیه، به‌ڵکو نێوه‌ندێکه کاروباری هه‌ردوولا ده‌که‌وێته سه‌رشانی،
واته ڕێکخستنی بازاڕی کار و سه‌رمایه و بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تیش له‌و نێوانه‌دا
ده‌بێت هاوسه‌نگی ڕابگیردرێت.
تاکی ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه
هه‌میشه ده‌یه‌وێت ببێت به خاوه‌نی زیاتر و ڕاسته‌وخۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی تاوانبار
ناکات، ئه‌گه‌ر که‌متری هه‌بێت. تاکی ڕۆژئاوایی ئه‌وه‌نده ئاگایی په‌یداکردوه،
ده‌زانێت ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌وا، هه‌ر ئه‌وه‌نده بڕده‌کات و له پشت ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌وه
ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌وره‌تر فه‌رمانڕه‌وایه.
له کۆمه‌ڵگاکانی
ئێمه‌ی ده‌ره‌وه‌ی جیهانی ته‌وه‌ر، له‌به‌رئه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وا کراوه به فه‌رمانبه‌ری
ده‌سه‌ڵاتێکی گه‌وره‌تر، هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌بووه و هه‌یه که خۆی
ڕاسته‌وخۆ حوکمی میلله‌ته‌که‌ی بکات و خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکی ڕه‌هابێت له چوارچێوه‌ی
ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌ی بۆی دیاریکراوه. واته تا ڕاده‌یه‌کی زۆر ڕێگه‌پێدراوه
خۆی به خاوه‌نی سامان و میلله‌تیش بزانێت و به پێی ئاره‌زوه‌کانی، کۆمه‌ڵگا
لێبخوڕێت.
هه‌ر بۆیه تاکی
ئێمه هه‌میشه ده‌زانێت که ڕاسته‌وخۆ ئه‌و نادا‌دپه‌روه‌رییه‌ی که خۆی تیا ده‌بینێته‌وه،
به‌ستراوه‌ته‌وه به ده‌سه‌ڵاتی فه‌رمانڕه‌واوه.
گوڕی شۆڕشگێڕی تاکی
ڕۆژئاوایی بۆ دادپه‌روه‌ری جیهانی، له نێوانی خێرکردن و منداڵ هه‌ڵگرتنه‌وه له
جیهانی دووه‌مدا، گیری خواردوه و هیچی تری پێناکرێت. تاکی ڕۆژئاوایی هه‌رئه‌وه‌نده
ده‌سه‌ڵاتی بۆهێڵراوه‌ته‌وه که ئه‌گه‌ر تۆزێک له ژیانی تاکه‌که‌سی خۆی زیاتر
بیربکاته‌وه و به‌و ئازادییه‌ی هه‌یه‌تی، بیه‌وێت دادپه‌روه‌رییه‌ک جێگه پێبکاته‌وه
و ویژدانی خۆی پێ ئاسوده بکات.
ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند
ئه‌و ئازادییه‌ی فه‌راهه‌م کردوه که هه‌ر که‌س بتوانێت ژیانێکی مسۆگه‌ر دابین
بکات و قه‌ناعه‌تی به زۆربه هێناوه که وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌وه‌ر دواکه‌وتویه‌تیه‌کانیان
خۆیان لێی به‌رپرسیارن و خۆیان نه‌یانتوانیوه پێشبکه‌ون، هه‌رچه‌نده که‌سانێکی
زۆریش هه‌ن که هه‌ست به نادادپه‌روه‌ریی جیهانی ده‌که‌ن، به‌ڵام چالاکییه‌کانیان
له ده‌ستپێشخه‌ری تاکه‌که‌سی ده‌رناچێت و هیچ کاریگه‌رییه‌کی سیاسی لێناکه‌وێته‌وه.
میلله‌تانی سه‌رده‌ست
له جێگایه‌کی نائاگاییاندا ده‌زانن ته‌واو ئازاد نین، له کاتێکدا ده‌سه‌ڵاتدارێتی
ناوه‌ند به‌رپرسیاری یه‌که‌مه له ڕه‌تاندن و پاشخستنی زۆربه‌ی میلله‌ته‌کانی تری
جیهاندا، هه‌ربۆیه هه‌میشه سۆزێکیان به‌رامبه‌ر به میلله‌تانی ده‌ره‌وه‌ی
جیهانه‌که‌یان هه‌یه و حه‌زده‌که‌ن خێریان پێبکه‌ن، هه‌ڵبه‌ته بۆ خۆڕزگارکردن له
ئازاری ویژدان و خۆبه‌تاڵکردنه‌وه که هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان له‌ده‌ست دێت.
زۆربه‌ی وڵاته
ڕۆژئاواییه‌کان به‌شێک له بودجه‌ی ساڵه‌نه‌یان ته‌رخان ده‌که‌ن بۆ یارمه‌تی وڵاته
"دواکه‌وتوه‌کان/ داگیرکراوه‌کان"، هه‌ڵبه‌ته وه‌ک به‌شێک له سیاسه‌تی
سه‌رپێدانه‌واندن و بێده‌نگکردن و وه‌خستنه‌گه‌ڕی ئه‌و پاره‌یه که سه‌د ئه‌وه‌نده
به‌رهه‌م ده‌هێنرێته‌وه و ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ده‌رکپێکردن و هه‌ستپێکردنی
بێدادی و نه‌بوونی ئازادی ئێمه، ڕاسته‌وخۆیه و ڕۆژانه له‌سه‌ر جه‌سته و ده‌رونمان
ئه‌زمونی ده‌که‌ین، یاخود ڕاستر ناچار ده‌کرێین که خۆمانی تیا ببینینه‌وه.
ڕۆژئاوا به ئاسانی
ده‌ستبه‌رداری ئه‌و سه‌روه‌رێتی و ده‌سه‌ڵاته‌ی ژێرده‌ستی نابێت، وه‌ک هه‌موو پێگه‌یه‌کی
تری ده‌سه‌ڵات به‌رگری لێده‌کات و چاویپاده‌خشێنێته‌وه و به‌رده‌وامی پێده‌دات،
ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی که‌وتونه‌ته ژێر کاریگه‌ری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌رگرییه‌کی ئه‌وتۆ
نه‌که‌ن که سنورێک بۆ ده‌سه‌ڵاتیان دابنێن، یاخود پاشه‌کشه‌یان پێبکه‌ن.
ئێمه ناتوانین
ڕاسته‌وخۆ به‌ره‌نگاری ده‌سه‌ڵاتدارێتی جیهانی ببینه‌وه، له‌کاتێکدا فه‌رمانڕه‌واکانی
خۆمان وه‌لاوه نه‌نابێت و ئاگایی کۆمه‌ڵایه‌تی، کۆمه‌ڵگای نه‌بڕیبێت، به شێوه‌یه‌ک
که چیتر سه‌رشۆڕکردن و به‌که‌متر سه‌یرکردن وه‌ک میلله‌ت و ده‌وڵه‌ت، قبوڵ نه‌کرێت.
به‌هاری عه‌ره‌بی ده‌بێت
زۆربه‌ی زۆری وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌وه‌ر بگرێته‌وه، ئه‌وسا ئه‌گه‌ر بتوانرێت
پاڵه‌په‌ستۆیه‌کی به‌رگریی به‌رامبه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی ڕۆژئاوا دروستبکرێت که پاشه‌کشه
بکات و دان به میلله‌ته‌کانی تری جیهاندا بنێت که به‌شدارن له پێکهێنان و ڕه‌وتی
مێژوودا و ته‌نها پاشکۆ و زبڵدانی وڵاتانی خۆرئاوا نین. ئه‌وسا ده‌توانرێت بیر له
دادپه‌وه‌ریی جیهانی و ئازادی ڕاسته‌قینه بکرێته‌وه، نه‌ک ته‌نها بۆ کۆمه‌ڵێ
میلله‌تی هه‌ڵبژارده، به‌ڵکو هه‌موان هه‌ست به‌و ئازادییه بکه‌ن و له به‌روبوومی
دادپه‌روه‌ریی بێبه‌ش نه‌بن.