بوونی بینراو و
بوونی نه‌بینراو
11.10.2011
بینراو له نه‌بینراوه‌وه
هاتووه، نه‌بینراو هه‌ر هه‌بووه، چونکه هیچ شتێک له هیچه‌وه دروستنابێت. هیچ
بوونی نیه، ئه‌وه‌ی که هه‌یه بوونه. بوون سه‌ره‌تا و کۆتایی نیه، بوون بێسنوره.
ئه‌وه‌ی که ده‌بینرێت لایه‌نی که‌می ئه‌و بوونه‌یه و سه‌ره‌تا و کۆتایی هه‌یه و
سنورداره، واته ته‌مه‌نی هه‌یه.
کێشه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ
بووندا، بوونی بینراوه، ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێین ژیان، زه‌وی، ئه‌ستێره، گه‌ردوون.
ئێمه له کێشه‌ی ئه‌م بوونه تێناگه‌ین ئه‌گه‌ر له بوونی نه‌بینراو دایبماڵین،
هه‌ربۆیه زۆربه‌ی کات هیچ کێشه‌یه‌کمان بۆ چاره‌سه‌ر ناکرێت، چونکه ده‌مانه‌وێت
له‌و سه‌ره‌تایه‌وه، سه‌ره‌تای بوونی دیاره‌وه، ده‌ستپێبکه‌ین.
کێشه‌ی ژیان له‌سه‌ر
گۆی ئه‌م زه‌وییه‌وه، یاخود له‌سه‌ر هه‌ر گۆی زه‌ویه‌کی تر، له‌وێوه ده‌ستپێده‌کات
که له‌بوونی نه‌بینراو داده‌بڕدرێت و هه‌وڵ ده‌درێت هه‌موو وه‌ڵامه‌کان له‌و
سنوره‌دا، سنوری ژیاندا، ده‌سته‌به‌ربکرێت.
بوون له ژیانی
بینراودا، زبره، ڕه‌قه، دڕنده‌یه، ئه‌وه‌ش وه‌ک سه‌ره‌تا واپێویست ده‌کات، تا
تێگه‌یشتن ده‌گاته ئه‌و ئاسته‌ی ئه‌م ژیانه ده‌بێته دیارده‌یه‌کی گوزه‌ر له
بوونی نه‌بینراودا.
ده‌شێت ئه‌م ژیانه
بینراوه له‌به‌ر ڕوناکی بوونی نه‌بینراودا هێوربکرێته‌وه و جارێکی تر دابڕێژرێته‌وه،
به‌وه‌ی ژیانی سه‌ر گۆی زه‌وی گه‌شتێکی فێربوون و چێژوه‌رگرتنه، به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌س
ئازاری که‌س بدات.
وه‌ک وتمان، وه‌ک
سه‌ره‌تا ئه‌م بوونه بینراوه، یاخود ئه‌م ژیانه، زبر‌و ڕه‌ق و دڕنده‌یه. هه‌موو
بونه‌وه‌رێک له هه‌موو بونه‌وه‌رێک ده‌ترسێت، هاوڕه‌گه‌زه‌کانی خۆی نه‌بێت، به‌ڵام
له مرۆڤدا پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه، مرۆڤ به پله‌ی یه‌که‌م له مرۆڤی هاوڕه‌گه‌زی
خۆی ده‌ترسێت. مرۆڤ خۆی له مرۆڤه‌کانی چواردوه‌ری خۆی ده‌پارێزێت، مرۆڤ ئه‌گه‌ر
بزانێت مرۆڤه‌که‌ی به‌رامبه‌ری له خۆی لاوازتره، په‌لاماری ده‌دات، به‌کاریده‌هێنێت.
مرۆڤ هێشتا دوژمنی خۆیه‌تی و ناتوانێت به دۆست سه‌یری هاوڕه‌گه‌زه‌که‌ی خۆی بکات.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌کی به‌رهه‌م هێناوه، بۆ هێرش و بۆ به‌رگری. زمان و میلله‌ت
و سنوری جیاکردۆته‌وه، قه‌ڵا و ده‌وڵه‌تی دروستکردوه، له‌شکر و سوپای پێکه‌وه‌ناوه.
له‌و ڕۆژه‌وه هه‌تا
ئه‌مڕۆ مرۆڤ له دوبه‌ره‌کایه‌تی یه‌کتر نه‌که‌وتووه و ته‌واو نه‌بووه. هه‌تا
ئێستا تێنه‌گه‌شتوه که زبریی و ڕه‌قیی و دڕنده‌یی، پێداویستی مانه‌وه‌ی ژیانی
بینراوه له قۆناغێکدا. مانه‌وه له‌و قۆناغه‌دا، ده‌رخواردانی هه‌موو پێشکه‌وتنێکی
تره بۆ ئه‌و ململانێیه‌ی قۆناغه‌که‌ی به‌سه‌رچوه و ڕێکردنه‌وه‌یه له‌به‌رده‌م هه‌موو
هێزێکی ده‌ره‌کی تردا که دڕندایه‌تی خۆی داسه‌پێنێت.
ئه‌م به‌گژیه‌کداهه‌ڵچونه
بواری په‌یوه‌ستبونه‌وه به ڕه‌گه‌وه لاواز ده‌کات و مرۆڤ دورده‌خاته‌وه له سه‌رچاوه
نه‌بینراوه‌که‌ی و ده‌یکاته بونه‌وه‌رێکی بێ دایک و باوک. مه‌ترسیه‌که‌ش هه‌ر له‌وێدایه،
چونکه ئه‌وسا خۆی لێ ده‌بێت به سه‌رداری ژیان و گه‌ردوون و ده‌یه‌وێت
داگیریبکات. هه‌ڵبه‌ته بونه‌وه‌ری تریش زۆر پێش مرۆڤی سه‌ر ئه‌م زه‌ویه، به‌و هه‌ڵه‌یه‌داچوون
و چاره‌نوسیان له ونبوون زیاتر نه‌بووه و نابێت، هه‌رچه‌نده به گه‌شه‌یه‌که‌ی
زۆر به‌رزیش گه‌شتبن.
مرۆڤ وه‌ک بونه‌وه‌رێک
که ته‌مه‌نێکی دیاریکراوی هه‌یه ده‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو بوونێکی
بینراودا بشکێت، ده‌یه‌وێت جێگه‌ی بوونی نه‌بینراو بگرێته‌وه، یاخود خۆی لێده‌بێت
به‌و. کێشه گه‌وره‌که‌ی بوونیش هه‌ر له‌وێوه ده‌ست پێده‌کات، کاتێک مرۆڤ وه‌ک
بونه‌وه‌رێک، ده‌یه‌وێت له جێگه‌ی خودا دابنیشێت. خودا به‌و تێگه‌شتنه‌ی که سه‌رچاوه‌ی
بوونی بینراوه.