به‌ره‌نگابونه‌وه‌ی
شه‌ڕ
07.11.2011
له جیهانی شه‌ڕدا،
ڕۆژی هه‌زاران شه‌ڕ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و پێگه‌ی زیاتر و نفوزی زیاتر، ڕوده‌دات، به‌بێ
ئه‌وه‌ی هیچیان له هیچیان باشتر بن. هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه‌ی له جیهاندا ڕوده‌ده‌ن،
له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و نفوزی زیاتره، یاخود به‌رگرتنه له ده‌سه‌ڵاتێکی ده‌ره‌کی
که خۆی به گه‌وره‌تر ده‌زانێت و ئه‌و مافه به خۆی ده‌دات سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتێکی
بچوکتر دانه‌وێنێت.
ئه‌ی داخۆ شه‌ڕی
ڕزگاریخوازی گه‌لانی ژێرده‌سته چۆن له‌و هاوکێشه‌یه‌دا جێگه‌ی ده‌بێته‌وه؟ یاخود
پرسیاره‌که به دیوێکی تردا بکه‌ین و بڵێین، ئه‌و میلله‌تانه‌ی شه‌ڕی
ڕزگاریخوازیان کرد و سه‌رکه‌وتن، چ جۆره ده‌سه‌ڵاتێکیان پێکهێنا؟ ئایا له حه‌قیقه‌تدا
هیچ میلله‌تێک هه‌یه ڕزگاری بوبێت، به میلله‌تانی وڵاته ئیمپریالیسته‌کانیشه‌وه؟
بێگومان نه‌خێر، هیچ میلله‌تێک، به‌ڵام که کۆمه‌ڵێک میلله‌ت له کۆمه‌ڵێکی تر باشتر
ده‌ژین، مانای ئه‌وه نیه له ڕوناکیدا، یاخود له "خێر"دا ده‌ژین، به‌ڵکو
ئه‌وانیش له هه‌مان تاریکیدا ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن، بگره له زۆر حاڵه‌تدا، زۆر
تاریکتره، چونکه به وشیارییه‌وه له‌و تاریکیه‌دان، یاخود به وشیاری هه‌ڵیانبژاردوه.
لێره‌وه ده‌بێت به
ناچاری بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و دابه‌شبوونه جیهانییه‌ی ئه‌مڕۆ، که به‌شێکی بچوکی
دانیشتوانی جیهان له‌ژێر سایه‌ی فه‌ڕمانڕه‌وایه‌تیه‌کی چه‌قبه‌ستوی سه‌رمایه‌داری
خۆرئاوادا، سێ به‌شه‌که‌ی تری جیهانی له هه‌ژاریدا هێشتۆته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی
"ده‌وڵه‌مه‌ند"بوونیان له ئاسۆوه دیار بێت، خۆرئاوا نه‌ک به مه‌فهومه
جوگرافیاییه‌که‌ی، به‌ڵکو به مه‌فهومه مه‌جازییه‌که‌ی که وڵاته ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی
جیهان ده‌گرێته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی هه‌ره‌می،
له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه و ئه‌وه‌ی له هه‌مووان به‌هێزتر و ده‌وڵه‌مه‌ندتره،
مافی بڕیاردان و ئاڕاسته‌کردنی مێژوویی له‌ژێرده‌ستدایه، ئه‌و هه‌ڵه مێژووییه‌ی
که هه‌تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامه و جه‌نگه‌کان له دنیای شه‌ڕدا له‌سه‌ر پله و پایه‌ی
پێگه‌ی به‌رزونزمی ئه‌و هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاته‌یه. پلانی یه‌کجیهانی و به‌جیهانیکردنی
ده‌سه‌ڵات، له‌دابه‌شکردنه‌وه و داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاته‌وه، سه‌رچاوه‌ی
وه‌رگرتووه و ئه‌وه‌ش یه‌که‌م جار نیه له مێژوودا هه‌وڵی له‌و چه‌شنه ده‌درێت.
له مێژوویی کۆندا ڕۆمه‌کان و له‌سه‌رده‌می نوێتردا، ئیمپریالیستی به‌ریتانییه‌کان
و له‌سه‌رده‌می ئێستاشدا، سه‌ره‌تا ئه‌مریکا و دوابه‌دواش خۆرئاوا به‌گشتی.
مرۆڤایه‌تی هیچ
شێوازێکی تری ده‌سه‌ڵاتی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، هه‌ربۆیه به سروشتی وه‌رگیراوه
و هه‌موو که‌س واتێگه‌یه‌نراوه که ده‌بێت ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ره‌وه دابه‌زێته
خواره‌وه و ده‌بێت هه‌ره‌می بێت.
داڕوخانی مه‌فهومی
هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵات له‌هه‌ر یه‌کێکماندا، سه‌ره‌تای داڕوخانی واقیعی هه‌ره‌می ده‌سه‌لاته.
که‌س هه‌یه بڕوا به‌وه نه‌هێنێت که ئه‌گه‌ر له‌سه‌دا نه‌وه‌دی خه‌ڵک بڕژێنه سه‌ر
شه‌قامه‌کان، هیچ ده‌سه‌ڵاتێک نیه بتوانێت خۆی پێڕابگیردرێت و هه‌ره‌س نه‌هێنێت؟،
ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌هێزترین ده‌سه‌ڵاتی جیهانیش بێت؟
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
شه‌ڕ، نه‌ک هه‌ر به شه‌ڕ ناکرێت، به‌ڵکو شه‌ڕ ته‌نها شه‌ڕ تۆخده‌کاته‌و و شه‌ڕی
زیاتر به‌رهه‌مده‌هێنێت. شه‌ڕ/ تاریکی یه‌ک ده‌رمانی هه‌یه ئه‌ویش خێر/ ڕوناکییه.
ئه‌و کاته‌ی مۆمێک
داده‌گیرسێت، تاریکی خۆی پاشه‌کشه ده‌کات، ڕوناکی مۆمه‌که شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تاریکیدا
ناکات، به‌ڵکو ئه‌وه تاریکییه به‌رگه‌ی ڕوناکی ناگرێت، هه‌میشه ڕوناکی ده‌توانێت
له تاریکیدا جێگه‌ی خۆی بکاته‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز تاریکی ناتوانێت پنتێک له
ڕوناکی داگیربکات، یاخود جێگه‌ی خۆی تیا بکاته‌وه.
مرۆڤ ده‌بێت له‌وه
تێبگات که که‌س نایه‌ت ڕزگاری بکات، چ له‌ده‌ره‌وه و چ له ناوه‌وه، چ له‌سه‌ر
ئه‌م زه‌وییه‌وه، چ له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م زه‌وییه‌وه. ڕزگاربوونی مرۆڤ ته‌نها له‌ده‌ست
خۆیدایه، ئه‌وی ڕۆژێ زوتر تیده‌گات، ڕۆژێ زوتر ڕزگاری ده‌بێت، هه‌ربۆیه خوداوه‌ند
هیچ پێغه‌مبه‌رێکی نه‌ناردووه بۆ ڕزگارکردنی مرۆڤ، چونکه کلیلی وجودی خۆی ته‌نها
به خۆیه‌تی و له‌گه‌ڵیدا له‌دایکبووه.
من ناڵێم نێردراو
نیه، به‌ڵکو نێردراو هه‌یه، به‌ڵام له بوونی یه‌که‌مه‌وه نیه و بوونی دووه‌میش
به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی نێردراوی ناردووه، هه‌ربۆیه ئه‌و هه‌موو
جیاوازی و شه‌ڕی ئاینه‌کان، مێژووی داگیرکردوه و هه‌تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه. به‌هه‌مان
شێوه‌ی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاته‌کان و له ئامانجیشدا یه‌کده‌گرنه‌وه، ئه‌ویش به‌کۆیله‌کردنی
مرۆڤه‌کانه و سه‌ردانه‌واندنیانه بۆ ده‌سه‌ڵاته باڵاکان، ده‌سه‌ڵاته‌کانی سه‌رو
خۆیان، چ بینراو چ نه‌بینراو.
ئه‌وه‌ی له‌و نێوانه‌دا
نه‌یوتووه من نێردراوی خوداوه‌ندم، بودایه. بودا هه‌تا ئه‌مڕۆش له‌و
بڕوایه‌دایه که هه‌موو مرۆڤێک هه‌ڵگری ڕوناکی خۆیه‌تی و هه‌موو که‌س ده‌توانێت
خۆی و ژیانی پێ ڕوناکبکاته‌وه. له‌وسه‌رده‌مانه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ هه‌مان پرنسیب
چالاک و به‌رده‌وامه. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شه‌ڕی جیهان و تاریکی سه‌ر گۆی زه‌وی،
ته‌نها به هه‌ڵکردنی مۆمی مرۆڤه‌کانه.
ئه‌م دوو دێڕه
شیعره چ مه‌حوی بیڵێت یاخود بودا، وه‌ک یه‌که و بۆ سه‌رده‌مانێکی تریش که مرۆڤ
هه‌ر له تاریکیدا هه‌نگاو ده‌نێت، ده‌بێته چرا و مرۆڤ ده‌بێت هه‌ڵوێسته‌ک به‌رامبه‌ری
بکات و تێڕامانێ که تاکه‌ی کوێرانه هه‌نگاو ده‌نێت.
بە ئاوی تێگەیشتن
ئێمە دنیا، هەر سەرابێ بوو
هەموو دەشچن بە خنکان و لە وشکیشە مەلەی مەخلووق
هەموو دەشچن بە خنکان و لە وشکیشە مەلەی مەخلووق
لە سووقی دەهردا
دوکانی هەر کەس موددەتی عومرە
گوهەر-دانە بە پشکڵ دانە ''مەحوی''! مامەڵەی مەخلووق
گوهەر-دانە بە پشکڵ دانە ''مەحوی''! مامەڵەی مەخلووق
ئایا ئێمه ده‌توانین
چی بکه‌ین له‌م جه‌نگه‌ڵی ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌مڕۆدا و له‌ژێر تارمایی ئه‌م شه‌ڕه‌دا؟
له ڕوانگه‌ی ئه‌وه‌وه
که هه‌موو مرۆڤێک به به‌هایه و هیچ که‌سێکیش به زیاده له‌دایک نه‌بووه، ئه‌وا
هه‌میشه ده‌بێت بیر له‌وه بکرێته‌وه که ژیانی تاکه مرۆڤێکیش زۆره بکرێته
قوربانی، به‌ڵام ژیان که له ئازادی‌دا چه‌که‌ره ده‌کات، ئه‌وا ڕازیبوون به
کۆیله‌یی سڕینه‌وه‌ی وجوده و سه‌ردانه‌واندنه بۆ ئه‌و چاره‌نوسه‌ی له‌ده‌ستی یه‌کێکی
تردایه.
ڕاسته ناتوانرێت له
ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا کۆمه‌ڵگایه‌کی حه‌قانی دابمه‌زرێنرێت، به‌ڵام ده‌توانرێت سیسته‌مێک
دابمه‌زرێنرێت (ئه‌گه‌ر کاتیش بێت، کاتیی به‌و مانایه‌ی چه‌ند سه‌د ساڵێکیش درێژبێته‌وه،
هه‌ر کاتییه) که بتوانێت له ته‌وه‌ری مرۆڤ و به‌هاکانیدا بخولێته‌وه و بیکاته
پێوانه‌ی هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی. ئه‌وسا ڕه‌نگه بوار بۆ مرۆڤه‌کان واڵابێت که بتوانن
به حه‌قیقه‌تی بوونیان بگه‌نه‌وه و له تاریکی تێبگه‌ن.