دادگایکردنی سه‌رۆکه‌کان
07.07.2011
ئه‌گه‌ر ته‌نها به
تاوانی کوشتنه‌کان، سه‌رکرده‌کانمان دادگایی بکرێن و بۆ هه‌ر کوشتنێک ساڵێک حوکم
بدرێن، ئه‌وا ده‌بێت سه‌دان ساڵ له زینداندا بن. ئه‌گه‌ر له سه‌ر هه‌ر بستێکی
نیشتیمانی فرۆشراو، مانگێک حوکم بدرێن، ده‌بێت هه‌زاران ساڵ له زینداندابن. ئه‌گه‌ر
له‌سه‌ر ساڵێکی ته‌مه‌نی سوتاوی گه‌نجێتیمان، دیسانه‌وه مانگێک حوکم بدرێن، ده‌بێت
هه‌تا ئه‌به‌د له زینداندابن.
ده‌بێت حیکمه‌تی سه‌رکرده‌کانی
ئێمه، ئه‌و سه‌رکردانه‌ی به‌زۆر خۆیان وه‌کو سه‌رکرده سه‌پاندووه، له‌چیدا بێت؟
له‌وه‌ی هه‌تا ئێستا نه‌یانتوانیوه ناوچه دابڕاوه‌کان بخه‌نه‌وه سه‌ر کوردستان؟
ده‌بێت بوێریه‌کانیان له چیدابێت، له‌وه‌ی که ناوی ده‌وڵه‌تی کوردستانینان به
زماندا نایه‌ت و نا‌وێرن باسی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بکه‌ن؟ ده‌بێت ئازایه‌تیه‌کانیان
له چیدا بێت، له‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه ئێران و تورکیا سنوره‌کان به تۆپ ده‌کوتن و
ئه‌مانیش فزه‌یان له خۆیان بڕیوه؟ ده‌بێت حیکمه‌تی سه‌رکرده‌کانی ئێمه چی بێت،
له پاش بیست ساڵ دزی ژێربه‌ژێر و ئاشکرا له ده‌رامه‌تی خه‌ڵکی کوردستان، هه‌تا
ئێستاش نه‌وێرن باسی سه‌روه‌ت و سامانی که‌ڵه‌که‌بوویان بکه‌ن؟
ده‌بێت ئه‌و نهێنیه
چی بێت ماوه‌ی بیست ساڵه درۆده‌که‌ن و میلله‌ت هه‌ڵده‌خڵه‌تێنن و په‌یمانی بێکرده‌وه
ده‌ده‌ن و بۆشیان ده‌چێته سه‌ر و هه‌تا ئێستاش له‌سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵاتدارێتی
دانیشتوون و یاری به ئه‌قڵ و مێشک و دواڕۆژی میلله‌ته‌وه ده‌که‌ن. یا ئه‌وه‌تا
ئێمه گێلین و ئه‌وانیش ده‌زانن که گێلین و بۆیان ده‌چێته‌سه‌ر، یا ئه‌وه‌تا
ترسنۆکین و ئه‌وانیش ده‌زانن که ترسنۆکین و به‌چاوسورکردنه‌وه‌یه‌ک ده‌چینه‌وه
قاوغه‌کانی خۆمان و ئه‌وانیش ده‌توانن به‌رده‌وامبن له جه‌رده‌یی و له قامچیوه‌شاندن
و که‌سیش نه‌بێت سنورێکیان بۆدابنێت. یا ئه‌وه‌تا هه‌م ترسنۆکین و هه‌م گێلین و ده‌سه‌ڵاتیش
باشترین بارودۆخی خۆی له‌و دوانه‌دا ده‌بینێته‌وه و هه‌تا ده‌توانێت پاڵپشت و
دروستکه‌ری ئه‌و دوو حاڵه‌ته‌یه و له په‌نایاندا بێخه‌م ئه‌له‌وه‌ڕێ.
ناکرێت نه گێل بین
و نه ترسنۆک و ڕێگه‌شمان به‌م ده‌سه‌ڵاته دابێت ماوه‌ی بیست ساڵ وه‌کو بێگانه و
کۆیله و زیاده مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵدا بکات و ته‌مه‌نی هه‌موومانیان ده‌رخواردی
بنه‌ماڵه‌کانیان دابێت و ئێمه‌ش مرۆڤی ئاقڵ و ته‌واوبین و هیچیشمان نه‌وتبێت و
هیچیش نه‌ڵێن. به هه‌موو لۆژیکێک ناگونجێت و ناهاوسه‌نگ ده‌وه‌ستێته‌وه و ناکۆکه
به هه‌موو ئه‌قڵێکی مرۆڤایه‌تی.
ده‌بێت ئه‌و ده‌سته
سیحرواویه‌ی ده‌سه‌ڵات چی بێت له قورگمانی توندکردوه و نوزه‌ی لێبڕیوین و ئێمه‌ش
ته‌نها جارجاره‌یه‌ک ڕه‌خنه ده‌گرین؟
ئه‌ی ئێمه بۆ هه‌تا
ئێستا ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌مان قبوڵکردوه و له‌جێی خۆمان ناجوڵێینه‌وه؟ بۆ هیچ
کاردانه‌وه‌یه‌کی به‌کرده‌وه‌مان نیه، له بۆڵه بۆڵ و گله‌یی و گازنده زیاتر؟
ده‌سه‌ڵات به ڕه‌خنه ته‌نها خدوتکه‌ی دێت و پێده‌که‌نێت، له‌کاتێکدا ئه‌و به‌کرده‌وه
ئازادی هه‌ڵسوکه‌وت و ئابوری و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی له‌ژێرده‌ستی خۆیادا هێشتوه‌ته‌وه
و به‌پێی ئاره‌زوه‌کانی هه‌ڵیانده‌سوڕێنێت.
ئێمه نه‌ک بۆ ماوه‌ی
بیست ساڵ، بۆ هه‌زار ساڵی تریش کاردانه‌وه‌مان له ڕه‌خنه و بۆڵه‌بۆڵ ده‌رنه‌چێت،
ده‌سه‌ڵات هه‌ر لاشی لێناکاته‌وه. ئێمه ته‌نانه‌ت وه‌ک وڵاته عه‌ره‌بیه‌کانیش
ناتوانین بڵێین بڕۆن به‌جێی بێڵن، ئه‌وه له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر توانیمان بڕژێینه سه‌ر
جاده و داوای مافی به‌مرۆڤبوونی خۆمان بکه‌ین.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی
ئێمه که‌م نمونه‌یه له ئه‌زمونی حوکمڕانی جیهاندا، چونکه له‌م شێوه‌یه به‌ده‌گمه‌ن
ڕویداوه، یاخود هه‌رنه‌بووه. ده‌سه‌ڵاتی ئێمه خاوه‌نی چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێک نیه
که سنورێکی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت و له‌لایه‌ن جیهانه‌وه دانیپیادانرابێت. ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی
ئێمه ئه‌و شۆڕشگێڕه جه‌ربه‌زانه نه‌بوون که به‌زه‌بری هێز توانیبێتیان بستێک
له نیشتیمان له ده‌ستی دوژمن ڕزگاربکه‌ن و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی خۆیانی تیا تاوده‌ن
و ده‌رودراوسێ ڕێزی تایبه‌تیان هه‌بێت بۆیان.
ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی
ئێمه هه‌ڵتۆقاوی هه‌لومه‌رجێکی سیاسین که له ناوچه‌که‌دا به‌ر له بیست ساڵ له‌وه‌وبه‌ر
ڕویداوه. واته هیچ سیفه‌تێکی ڕه‌وایه‌تیان نیه نه له‌لایه‌ن میلله‌ته‌وه، نه
له‌لایه‌ن جیهانی ده‌ره‌وه. ئه‌و سێ پارێزگایه‌ی که‌وتۆته ژێرده‌ستیان، دور له‌چاوی
هه‌موو جیهان، دور له‌چاوی هه‌موو ده‌ستور و یاسایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی توانیویانه و
ده‌توانن به ئاره‌زوی دڵی خۆیان بیڕه‌تێنن، چونکه هیچ سیفه‌تێکی شه‌رعیان نه له‌ناوه‌وه،
نه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا نیه. ئه‌وه هه‌مووی له‌لایه‌ک، که ده‌ڵێین له هیچ
ده‌سه‌ڵاتێکی تری جیهان ناچێت، له‌لایه‌کی تره‌وه، دڕنده‌یی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌یه
که له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی تیا خولقاوه و له‌ناو ئه‌و تارماییه‌ی که
هیچ شه‌رعیه‌تێکی نێوده‌وڵه‌تی نیه، ئه‌وا توانیویه‌تی و ده‌توانێت به ئاره‌زووی
پێویستیه‌کانی سه‌رکوتبکات و بکوژێت و ببڕێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی ئه‌وتۆی
هه‌بێت و پێکهاته خێڵه‌کیه‌کشی ڕێگه‌نادات هیچ ئه‌قڵێک توخنی که‌وێت.
به‌مه ده‌گه‌ینه
ده‌سه‌ڵاتێک که له جیهاندا ناوازه‌یه و ئێمه‌ش میلله‌تێکین له‌مه‌ڕ مه‌ڕترین
و... ئه‌وه‌ی هه‌ستاوه ئه‌سپی ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌سه‌رماندا، له ناومادا تاوداوه، هه‌ر له عه‌ره‌ب و تورک و فارسه‌وه. ئه‌مڕۆش ده‌سه‌ڵاتی کوردی ئه‌لفوبێیه‌ک
فێربووبێت، ئه‌وا له‌و مێژوه دێرینه‌ی ژێرده‌سته‌ییمانه‌وه فێربوه و هه‌ره
شێوه ناشیرینه‌که‌ی ئه‌جوێته‌وه.
وه‌ک وتمان ئه‌م ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانه‌ی
ئێمه به دروشمی "بڕۆن به‌جێیبێڵن" له شوێنی خۆیان ناجوڵێن و هیچ سیفه‌تێکی
شارستانی و شه‌رعیه‌تی نێوده‌وڵه‌تیان پێوه نیه. له ڕاستیدا ناتوانین ناوی ده‌سه‌ڵاتی
کوردیشی لێبنێین، به‌ڵکو له نائاماده‌یی ده‌سه‌ڵاتدا ئه‌م تاقمه جڵه‌وی کاری
خۆیان گرتوه به‌ده‌سته‌وه و باجه‌که ئێمه ده‌یده‌ین. واته شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی
ئێمه نه‌ک هه‌ر پێداویستی مێژووییه، به‌ڵکو بۆ دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێکی شه‌رعیشه.
له غیابی ده‌سه‌ڵاتدا
ئه‌م گێره‌شێوێنیه ڕێگه‌ی پێدراوه و ئه‌م دزوجه‌رده‌یه مافیای ده‌ست له‌سه‌ر په‌له‌پیتکه‌ی
تفه‌نگن بۆ کوشتنی هه‌موو بزاوتێک له دژیان به‌رپابێت. میلله‌ت ناحه‌قی نیه ده‌ترسێت،
به‌ڵام ئه‌م دورگه‌یه‌ی ئێمه‌ی تێکه‌وتووین و ئه‌و مافیایه‌ی دور له‌چاوی جیهان ده‌یه‌وێت
درێژه به مانه‌وه‌ی خۆی بدات، هه‌ر ده‌بێت ڕوبه‌ڕوببنه‌وه و هه‌رگیز وه‌ک هه‌موو
مافیایه‌کی تر، ناتوانن میلله‌ت هه‌مووی سه‌رببڕن.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانه‌ی به‌زۆر خۆیان سه‌پاندوه،
ناتوانن بڕۆن، ناتوانن دورگه‌ی به‌هه‌شتیان به‌جێبێڵن، هه‌تا دوا فیشه‌ک ده‌مێننه‌وه.
ئازایه‌تی له‌وه‌دایه
که چۆن ده‌ستگیرده‌کرێن و ده‌درێنه دادگایه‌ک که بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی
کوردا، سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆ دادگایی بکرێن.