ئه‌قڵیه‌تی ده‌سه‌ڵات
21.07.2011
ده‌سه‌ڵات و
دۆڕاندن/ ئه‌قڵیه‌تی به‌رگریی
ئه‌قڵیه‌تی خام و ئه‌قڵیه‌تی
پێگه‌شتوو
ئه‌قڵی خام یاخود ئه‌وه‌ی
به غه‌ریزه ناوده‌برێت، نزمترین ئاستی ئه‌قڵه که وه‌زیفه‌کانی له
پارێزگاریکردنی هه‌ڵگره‌که‌ی تێناپه‌ڕێت. ئه‌قڵ ئه‌گه‌ر په‌روه‌رده نه‌کرێت له‌و ئاسته‌ی
خۆیدا قوڵده‌بێته‌وه و ته‌نها به‌رده‌می خۆی ده‌بینێت. ڕه‌نگه ئه‌مه مه‌ترسیدارترین
ئه‌قڵ بێت، به تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا، چونکه گه‌وره‌بوون به‌و ئه‌قڵه‌وه
هه‌موو ئه‌زمونێک، زانیارییه‌ک ده‌رخواردی به‌روپێشچوونی خۆی ده‌دات، یاخود له به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیدا ده‌یخاته‌گه‌ڕ. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی/ که‌سانه‌ی ده‌که‌ونه سه‌رڕێی، ده‌شێت
بوارێکی به‌کارهێنانی بۆ ئه‌م تیابێت.
ئه‌م ئه‌قڵه ئه‌گه‌ر
هیچ که‌سێک، چوارده‌ورێک، کۆمه‌ڵگایه‌ک نه‌بێت په‌روه‌رده‌یبکات، خۆی خۆی په‌روه‌رده
ده‌کات به‌وه‌ی که ته‌نها خۆیه‌تی. خۆی ناوه‌ندی ژیانه، ناوه‌ندی کۆمه‌ڵگایه،
ناوه‌ندی جیهانه. ئه‌قڵی خام ناتوانێت که‌سی تر له ده‌ره‌وه‌ی خۆی قبوڵ بکات، وه‌ک
ئه‌وه وایه له خۆیدا جام بووبێت/ داخرابێت.
ئه‌و ئه‌قڵه یا ده‌بێته
فه‌رمانده‌رکه‌ر یا ده‌بێته فه‌رمانبه‌ر به ڕێژه‌ی زۆر و که‌م به‌پێی هه‌لومه‌رجه‌کان
ده‌گۆڕێت. به‌و واتایه‌ی که هه‌ردوو سیفه‌ته‌که له خۆیدا هه‌ڵده‌گرێت و به‌پێی
بارودۆخه‌کان ئاڵوگۆڕده‌کات. ئه‌گه‌ر هه‌لی به‌رده‌می بۆ فه‌رمانده‌رکردن بگونجێت
نکوڵی لێ‌ناکات و ئه‌گه‌ر له‌خۆی گه‌وره‌تر هاته به‌رده‌می، ئاماده‌یه فه‌رمانبه‌ربێت
و فه‌رمایشته‌کان جێبه‌جێ بکات. جه‌للاد و قوربانی دوو دیوی ئه‌م ئه‌قڵه‌ن.
به تێپه‌ڕبوون له‌م
ئه‌قڵه ده‌که‌وینه ئاستێکه‌وه له‌سه‌روی ئه‌و غه‌ریزه‌یه‌وه، یاخود ئه‌و ئه‌قڵه
سه‌ره‌تاییه‌وه و پێده‌نێنه ناو کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی که له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ستبوونه‌وه
و په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی داده‌مه‌زرێت. ده‌گه‌ین به ئه‌قڵێک به‌ناوی ئه‌قڵی به‌ڕێوه‌بردنه‌وه،
ئه‌و ئه‌قڵه‌ی خۆی له ڕێکخستن و جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه‌کاندا خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی
تردا ده‌بینێته‌وه. ئه‌قڵێک که گشتگیره و جێگه‌ی زۆربه‌ی تیا ده‌بێته‌وه له‌سه‌ر
ئه‌و بناغه‌یه‌ی ژیانی هه‌مووان به‌یه‌که‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و تاڵی و شیرینی،
پێکه‌وه هه‌موومان ده‌گرێته‌وه.
بۆ گه‌شتن به ئاستی
ئه‌قڵی به‌ڕێوه‌بردن، پێویستمان به په‌روه‌رده هه‌یه، به فه‌زای ئازاد هه‌یه
که مرۆڤ هه‌ر له منداڵیه‌وه بتوانێت گه‌شه به به‌هره‌کانی خۆی بدات و له په‌یوه‌ستبوونه‌وه‌یه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تیدا، له به‌ریه‌ککه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا بتوانێت ببێته خاوه‌نی
ئه‌و گۆش و هۆشه که ئه‌وانی تریش وه‌کو ئه‌ون و مافی ته‌واوی ژیانیان هه‌یه و
هه‌رکه‌س به‌پێی تواناکانی خۆی مافی به‌شداربوونی کۆمه‌ڵگا و بازاڕی کار و په‌یوه‌ندییه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی له‌به‌رده‌ستدایه.
ئه‌وه‌ی که پێی ده‌وترێت
ئه‌قڵانیه‌ت، له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و ئه‌قڵه‌وه پێکهاتووه. ئه‌قڵێک که جێگای ئه‌وی
تری تێدا ده‌بێته‌وه و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌کان له ئاستی هێزی فیزیاویه‌وه ده‌گۆڕدرێته
سه‌ر هێز و توانای ئه‌قڵیی.
کاتێک ئه‌قڵیه‌تی
زۆربه‌ی زۆری کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌قڵی خام پێکدێت، تێهه‌ڵکێشه کۆمه‌ڵایه‌تی
و سیاسیه‌کان ته‌نها یه‌ک بوار له‌به‌رده‌م هاووڵاتیاندا ده‌هێڵێته‌وه، ئه‌ویش
یا سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتیت یاخود ژێرده‌سه‌ڵات که‌وتوویت، یا جه‌لادیت یا بویته
قوربانی، بواری سێیه‌م بوونی نیه.
ئه‌وه‌ی که هه‌موو
بونه‌وه‌ره‌کان له هه‌وڵی ده‌سه‌ڵات و هه‌ڵکشاندان به‌ره‌و سه‌ره‌وه، میکانیزمی
کۆمه‌ڵگا به‌و ئاڕاسته‌یه‌دا ده‌ستنیشانی ده‌کات و له ده‌ره‌وه‌ی بیرکردنه‌وه‌ی
تاکه‌وه‌یه. واته ئه‌وه‌ی ده‌ستی له ئه‌ڵقه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵات گیر بوو، نایه‌وێت
ده‌ستی لێبه‌ربدات، چونکه خۆهه‌ڵواسین به پاپۆڕی ده‌سه‌ڵاته‌وه حه‌قی به‌شداربوون
له ژیاندا مسۆگه‌ر ده‌کات، حه‌قی به‌زیندوێتی مانه‌وه. ده‌سه‌ڵات له بارودۆخێکی
له‌و شێوه‌یه‌دا له به‌له‌می ڕزگارکه‌ر ده‌چێت ئه‌وه‌ی بتوانێت ده‌ستی پێوه‌بگرێت
یاخود سه‌رکه‌وێته سه‌ره‌وه، ئه‌وا به دڵنیایه‌وه له مردن ڕزگاری بووه. واته
ئه‌قڵیه‌تی ده‌سه‌ڵات ته‌نها ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستان خاوه‌نی نین، به‌ڵکو ئه‌قڵیه‌تێکه
هه‌موو کۆمه‌ڵگا به‌شداره تیایدا و هه‌مووان هه‌ڵگری هه‌مان ئه‌قڵیه‌تن به ڕێژه‌ی
که‌موزۆر و به‌پێی پێگه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانیان. که ده‌وترێت ئێمه هه‌موومان
دیکتاتۆرین، مه‌به‌ست له‌وه‌یه هه‌موومان هه‌ڵگری تۆوی دکتاتۆریه‌تین، چونکه له
کۆمه‌ڵگایه‌کدا گه‌وره‌بووین که نه‌یهێشتووه هیچ ئه‌قڵێک جگه له ئه‌قڵی خام په‌روه‌رده‌بێت.
کۆمه‌ڵگا به گشتی
له په‌یژه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ده‌چێت له‌سه‌ر حه‌وزێکی ئاگر، ئه‌وه‌ی ده‌ست به
پله‌ی یه‌که‌میشه‌وه بگرێت له سوتاندن ڕزگاری بوه، ئه‌وانه‌ی ده‌توانن چه‌ند
پله‌یه‌ک سه‌رکه‌ون، ژیانیان مسۆگه‌رتره و ترسی مردنیان که‌متربۆته‌وه، ئه‌وانه‌ی
له‌سه‌ری سه‌ره‌وه‌ن، ده‌توانن هه‌میشه هه‌ڕه‌شه له هه‌موو ئه‌وانه‌ی خواره‌وه‌ی
خۆیان بکه‌ن که ده‌یانخه‌نه حه‌وزه ئاگره‌که‌وه.
هیچ که‌سێک به ئاره‌زوی
خۆی جێپێی خۆی به‌رنادات بۆ یه‌کێکی تر. به شێوه‌یه‌ک ژیان به ده‌سه‌ڵاته‌وه
گرێدراوه که له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ژیان ته‌نها موجازه‌فه‌یه‌کی نائومێدییه و
هه‌موو ساتێک له مه‌ترسی له ناوچوندایه. مرۆڤ بێکه‌س و بێ پشتوپه‌نایه و که‌س
له‌سه‌ری هه‌ڵناداتێ، که‌س به‌سه‌ری ناکاته‌وه، که‌س ده‌ستی یارمه‌تی بۆ
درێژناکات، ته‌نیا و ته‌نیایه، داماڵڕاو له هه‌موو حه‌ق و ئیمتیازێک، هیچ که‌س
حسابی هیچی بۆ ناکات. ته‌نها هیمه‌تی خۆیه‌تی ئه‌گه‌ر بیه‌وێت له ژیاندا به‌رده‌وام
بێت و کۆڵنه‌دات.
ئه‌گه‌ر مرۆڤ له ده‌وڵه‌ته
ڕۆژئاوایه‌کاندا ته‌نها ژماره‌یه‌ک بێت، ئه‌وا له کۆمه‌ڵگاکانی ئێمه‌وماناندا ئه‌وکاته
حسابی بۆ ده‌کرێت که ده‌ستی گه‌شتبێته په‌یژه‌ی ده‌سه‌ڵات. ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستان
له توانایاندا نیه واز له ده‌سه‌ڵاته‌کانیان بهێنن، چونکه هیچ پێگه‌یه‌کی تر
نیه که بیانگرێته‌خۆ. هه‌ربۆیه هه‌تا ده‌توانن به‌رگری له ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان
ده‌که‌ن و هه‌موو ئه‌وانی تریش چاویان بڕیوه‌ته ئه‌و پێگه‌یه. کێشه‌که له ئه‌حمه‌د
و مه‌حوددا نیه، به‌ڵکو له کۆی کۆمه‌ڵگادایه و ده‌بێت سه‌رله‌به‌ری بگۆڕدرێت به‌وه‌ی
که ئه‌قڵ وه‌ک قۆناغی یه‌که‌م بکه‌وێته کار و بتوانێت به‌بێ جیاوازی کۆمه‌ڵگا له
ئامێزبگرێت. ئه‌وسا جیاوازیه‌کانی تر له‌ڕێگه‌ی گفتوگۆوه بخرێته به‌ر باس و
لێکۆڵینه‌وه.
کایه‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌ک
کایه‌ی موگناتیس وایه و بارگه‌ی پۆزه‌تیف و نێگه‌تیف هه‌ڵده‌گرێت. ئێمه هه‌موومان،
له‌هه‌ر جێگه‌یه‌کی جیهاندا بین، خۆمان له کایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتیدا ده‌بینینه‌وه.
هیچ که‌سێک له کایه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریتی به‌ده‌ر نیه، ئه‌وه‌ی مه‌به‌سته ئایا له
چ کایه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتدارێتیدا ده‌توانین وه‌ک مرۆڤ هه‌ناسه بده‌ین و جێگه‌مان
بێته‌وه.
هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێک
چه‌قی قورسایی هه‌یه، چه‌قی قورسایی ده‌سه‌ڵات هێزی ڕاکێشان و پاڵپێوه‌نانی هه‌یه،
لێکچووی خۆی ڕاده‌کێشێت و نه‌یاری خۆی دورده‌خاته‌وه. ئه‌گه‌ر ناوه‌رۆکی ده‌سه‌ڵات
پۆزه‌تیڤ بێت، هه‌موو ئه‌و هێز و توانا پۆزه‌تیڤانه‌ی کۆمه‌ڵگا به ده‌وری خۆیدا
ڕاده‌کێشێت و له خۆی کۆده‌کاته‌وه و نێگه‌تیڤه‌کانیش له خۆی دورده‌خاته‌وه،
یاخود که‌ناریان ده‌خات. به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر چه‌قی ده‌سه‌ڵات نێگه‌تیڤ
بێت، ئه‌وا ته‌نها نێگه‌تیڤه‌کان به‌ره‌و خۆی ڕاده‌کێشێت و پۆزه‌تیڤه‌کانیش به‌ره‌و
ده‌ره‌وه پاڵپێوه‌ده‌نێت. هه‌ڵبه‌ته هیچ ده‌سه‌ڵاتێک نیه له سه‌دا سه‌د پۆزه‌تیڤ
یاخود نێگه‌تیڤ بێت، به‌ڵکو هه‌میشه ڕێژه‌یه‌کی که‌م له بارگه‌ی به‌رامبه‌ر جێگه‌ی
خۆی له ده‌سه‌ڵاتدا ده‌کاته‌وه. هه‌میشه کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی باش له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی
دیکتاتۆردا جێگه‌ی خۆی ده‌کاته‌وه و ده‌توانێت سنورێک بۆ ده‌ستدرێژیه‌کانی ده‌سه‌ڵات
دابنێت، به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌میشه کۆمه‌ڵێک مشه‌خۆر بواری دزی و تاڵانی،
یاخود تاوانکردن له سیسته‌مێکی دیموکراتیدا ده‌دۆزنه‌وه و خراپبه‌کاریده‌هێنن.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه
بۆ ئه‌قڵیه‌تی ده‌سه‌ڵاتدار له کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێمه‌دا که سه‌رتاپای
له سه‌ر ئه‌قڵیه‌تی سه‌ره‌تایی، یاخود خام پێکهاتووه، ئه‌وا ده‌زانین که مه‌فهومی
ده‌سه‌ڵات نه‌ک هه‌ر بۆ هاووڵاتی ئاسایی ڕوننه‌بۆته‌وه، به‌ڵکو له‌لای ده‌سه‌ڵاتدارانیش
مه‌فهومێکی ون و نادیاره. ئه‌وه‌ی پیاده‌ی ده‌که‌ن کتومت ئه‌حکامه‌کانی ئه‌قڵی
خامه، که وه‌ک وتمان ئه‌قڵێکی نه‌زۆکه و ته‌نها خاوه‌نه‌که‌ی ده‌ناسێت.
کاتێک که ده‌سه‌ڵاتێکی
به‌رفراوان ده‌که‌وێته ژێر ڕکێفی ئه‌و ئه‌قڵه‌وه، ئه‌و که‌سایه‌تیه سروشتیه به
شێوه‌یه‌ک فویتێده‌کرێت که سه‌دان جار له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تر ده‌نوێنێت، به
شێوه‌یه‌ک که له ئه‌نجامدا خۆشی باوه‌ڕ ده‌هێنێت که ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه و
دابه‌زینی یه‌کێکه له مه‌حاڵه‌کانی دونیا. له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌وانه‌ی که که‌وتونه‌ته
ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌وه، که زۆربه‌ی میلله‌ت ده‌گرێته‌وه،
بچوکده‌بنه‌وه به‌شێوه‌یه‌ک که نه‌ک هه‌ر هیچ ڕیزێکیان لێناگیردرێت، به‌ڵکو هیچ
حسابێکیان بۆ ناکرێت که سه‌ر به ڕه‌گه‌زی مرۆڤن.
ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی
ئێمه له‌و ئه‌قڵیه‌ته به‌ده‌ر نین و میلله‌تی ئێمه له‌و گێژاوی ده‌سه‌ڵاته‌دا
خۆی ده‌بینێته‌وه و هیچ مه‌فهومێکی لا ڕون نیه. نه ده‌سه‌ڵاتدار، نه میلله‌ت
ناتوانێت سنوری ده‌ستپێکردن و ده‌ستپیاڕاگه‌شتنی ده‌سه‌ڵات بدۆزێته‌وه و
دیاریبکات. نه سنورێک هه‌یه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارێتی، نه سنورێک هه‌یه بۆ ژیانی مه‌ده‌نی.
له هه‌موو سات و جێگه‌یه‌کدا ده‌سه‌ڵات ده‌توانێت هه‌ڕه‌شه‌ی مردن به‌سه‌ر هه‌موواندا
به‌بێ جیاوازی دابارێنێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت خۆشی بتوانێت سنوری ده‌ستدرێژیه‌کانی
خۆی دیاریبکات.
ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه
چاره‌سه‌ریان نیه، هیچ ئاغایه‌ک ڕێگه به نۆکه‌ره‌که‌ی خۆی نادات قسه له قسه‌یدا
بکات، هیچ پاشایه‌ک خزمه‌تکاره‌که‌ی ناخاته سه‌ر خوانه‌که‌ی.
چاره‌سه‌ری ئه‌و
کۆمه‌ڵگایانه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه ده‌خولقێنێت، ته‌نها ئازادییه، ته‌نها له
ئازادی‌دا ده‌توانرێت مرۆڤه‌کان له ته‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵات ببنه‌وه و ژیانێکی ئاسایی
پێکه‌وه بنێن. له ئازادی‌دا بونه‌وه‌ره‌کان ده‌بنه‌وه به مرۆڤ و له ئازادی‌دا
ئه‌قڵ ده‌توانێت گفتوگۆ بکات و گوێ له‌یه‌کتری بگیردرێت. ته‌نها له ئازادیدایه
که ده‌توانرێت ئه‌وی تر قبوڵبکریت وه‌ک ئه‌وه‌ی که هه‌یه و هه‌مان مافی ژیانی
ئه‌وانی تری هه‌یه. له ئازادی‌دا مرۆڤ خۆی ده‌ناسێته‌وه و به‌و پێیه‌ش ئه‌وی
تریش ده‌ناسێته‌وه.
پرسیاره‌که ڕه‌نگه
لێره‌دا بێت چۆن به‌و ئازادییه ده‌گه‌ین؟ له کاتێکدا ده‌زانین ده‌سه‌ڵات و ژێرده‌سته‌ی
ده‌سه‌ڵات پێکه‌وه قوربانی ئه‌قڵیه‌تێکن که ده‌بێت پێکه‌وه ڕاماڵدرێن، ده‌نا هه‌مان
ده‌سه‌ڵات له‌به‌رگێکی نوێ‌دا دیسان له‌دایک ده‌بێته‌وه. ڕاماڵینی ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته
و گه‌شتن به ئازادی سه‌رتاسه‌ری و دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی ئه‌قڵانی که هه‌موو
ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا به‌شداربن له خۆشی و ناخۆشی ژیاندا، به به‌رپاکردنی شۆڕشێک،
شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نرێت. ئه‌مڕۆش که‌م که‌س هه‌یه نه‌زانێت
شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی چیه و چۆن به‌سه‌رکه‌وتن ده‌گه‌یه‌نرێت و چۆن مه‌فهومی ده‌سه‌ڵات
و ده‌سه‌ڵاتدارێتی بۆ هه‌تاهه‌تایه ده‌گۆڕێت.