پێداویستی ده‌سه‌ڵات/
پێداویستی شۆڕش
06.07.2011
کورد هه‌موو شۆڕشه‌کانی
پێشووی، یاخود ڕاستر هه‌وڵه‌کانی شۆڕشی پێشووی بۆ سنوردانانی کوشتن و بڕین و
ڕاگواستن و....بووه. بۆ مانه‌وه‌ی جه‌سه‌دی و به‌رگری له مانه‌وه‌ی میلله‌تێک
بوه.
له جیهانی ئه‌مڕۆدا
ناتوانرێت ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ببین، به واتایه‌کی تر له جیهانێکی ئازاد‌دا
ناژین که ده‌سه‌ڵاتی تیا نه‌بێت و مرۆڤ ئه‌وه‌نده گه‌شه‌یه‌ی کردبێت که بتوانێت
خۆبه‌خۆ له‌ڕێگه‌ی ڕێکخراوه خۆماڵیه‌کانه‌وه، تا ده‌گات به‌سه‌ره‌وه ئیشوکاری خۆی
ڕێکبخات و پێویستی به ده‌سه‌ڵاتێکی مه‌رکه‌زی نه‌بێت له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێکدا،
یاخود له سنوری میلله‌ت و نیشتیمانێکدا. له‌لایه‌کی تره‌وه جیهان دابه‌شی ده‌سه‌ڵاتی
جیاجیایه و هه‌موو ده‌وڵه‌ته‌کان به‌ناچاری ده‌بێت پارێزگاریی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی
خۆیان بکه‌ن به‌رامبه‌ر به به‌رژه‌وه‌ندی دراوسێ و ناوچه و جیهان. ئه‌وه له‌سه‌ر
ئاستی ده‌ره‌وه، له‌سه‌ر ئاستی ناوه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا، هه‌موو ڕێکخستنه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان،
ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاته که جێبه‌جێیان بکات.
ئه‌وانه قاوغی ده‌سه‌ڵاتن
و مانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا به‌ستراوه‌ته‌وه به مانه‌وه‌ی ئه‌و
قاوغانه‌وه. به‌ڵام له کاتێکدا که ده‌بینین ده‌سه‌ڵات ده‌بێته ڕێگری گه‌شه‌ی
خودی کۆمه‌ڵگا، پێداویستییه‌کی تر دێته ئاراوه، ئه‌ویش پێویستبوونی شۆڕشه. له
جێگه‌یه‌کی تردا باسی پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵات کراوه، ده‌سه‌ڵاتدارێتی و ئه‌قڵانیه‌ت،که
کاتێک ده‌سه‌ڵات کورتده‌کرێته‌وه بۆئه‌وه‌ی له‌خزمه‌تی تاقمێک، ده‌سته‌یه‌ک، بنه‌ماڵه‌یه‌کدا
بێت، ئه‌وا هه‌موو خێروخێراتی کۆمه‌ڵگا ده‌رخواردی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌درێت و هه‌ر
برسییه.
ئێمه‌ی کورد له
کوردستانی ئێراقدا له بارودۆخێدا ده‌ژین له‌م ساته زه‌مه‌نیه‌ی ئێستادا که هه‌ردوو
حاڵه‌ته‌که له‌یه‌ک کاتدا پێداویستی خۆیان خستۆته‌ڕوو و پێویستی به‌کرده‌وه‌کردنیان
هاتۆته مه‌یدانی سه‌لماندنه‌وه. پێویستمان به ده‌سه‌ڵاتێکه که بتوانێت کۆمه‌ڵگا
ڕێکبخات و پێویستمان به شۆڕشێکه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دامه‌زرێنێت. پێویستمان به
شۆڕشێکه له ئه‌قڵی تاکه‌وه بمانپه‌ڕینێته‌وه ئه‌قڵی به‌کۆمه‌ڵ. ئه‌گه‌ر ئه‌قڵ
ڕێکخه‌ری ژیانی تاکه مرۆڤێک بێت بۆ باشتر ژیانی، ئه‌وا ئه‌قڵانیه‌ت له ده‌سه‌ڵاتدا
ئه‌و ئه‌قڵه به‌کۆمه‌ڵه‌یه که ده‌توانێت ژیانی کۆمه‌ڵگا به باشترین شێوه به‌ڕێوه‌به‌رێت.
جیاوازی ده‌سه‌ڵاتداریتی ئێمه و ده‌سه‌ڵاتداریتی ئه‌وروپی، یاخود ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌کی
دیموکراتی، له‌وه‌دا ده‌رده‌که‌وێت که ئه‌قڵیه‌تی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئێمه له فه‌رمانڕه‌وا
تێناپه‌ڕێت، واته ئه‌و ئه‌قڵه‌ی که ته‌نها پارێزگاری له خۆی ده‌کات و ده‌سه‌ڵاتی
به‌ده‌سته‌وه‌یه (بگه‌ڕێره‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتداریتی و ئه‌قڵانیه‌ت) له کاتێکدا
له سیسته‌مێکی دیموکراتیدا هه‌مان ئه‌قڵانیه‌ته، واته ئه‌قڵ فه‌رمانڕه‌وایه،
به‌ڵام ئه‌قڵێکی به‌کۆمه‌ڵ که پاریزگاری له کۆی ئه‌قڵه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌کات،
واته هه‌موو مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگا.
شکاندنی سنوری ئه‌و
ئه‌قڵه‌ی که ته‌نها له پاریزگاریکردنی فه‌رمانڕه‌وادایه بۆ گشت کۆمه‌ڵگا،
پێویستی به شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌یه که هه‌مووان تیایدا به‌شدار بن و هه‌مووانیش
له‌به‌ری بخۆن.
ئێمه ئه‌قڵانیه‌ت
ڕه‌فز ده‌که‌ین، چونکه بوونی حه‌قیقی مرۆڤ له ئه‌قڵانیه‌تدا ده‌رناکه‌وێت. ئه‌قڵ
ته‌نها ئامڕازێکه که مرۆڤ، کۆمه‌ڵگا ده‌توانێت به‌کاریبهێنێت بۆ ڕێکخستنی ژیانی
ڕۆژانه‌ی، به‌ڵام بوونی حه‌قیقی ده‌که‌وێته وشیارییه‌وه که له تاک، له کۆمه‌ڵگا،
له میلله‌ت، له نیشتیمان ده‌چێته ده‌ره‌وه و هه‌موو مرۆڤایه‌تی ده‌گرێته‌وه و
بگره ده‌گاته‌وه به ئاگایی گه‌ردوونی. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ
ئێمه وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م پێویستمان پێیه‌تی، دامه‌زراندنی ئه‌و ئه‌قڵانیه‌ته‌یه
که هه‌موو کۆمه‌ڵگا ده‌گرێته‌وه و ته‌نها له سه‌رکرده و فه‌رمانڕه‌وادا
گیرناخوات.
ئه‌وه‌نده‌ی
ئێمه پێویستمان به ده‌سه‌ڵاتدارێتیه‌که که ژیانی ڕۆژانه‌مان بۆ ڕێکبخات و
دابینیبکات، که ببێته هۆکاری گۆڕینی ئه‌و گێره‌شێوێنییه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌یه و
سنورێک بۆ پیاوکوشتن و دزی و درۆی ده‌سه‌ڵات دابنێت، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداریتیه‌ی که
ته‌نها له‌خۆیدا گیریخوار‌دوه و کۆمه‌ڵگای کردۆته ئه‌و کێڵگه‌یه‌ی ته‌نها خۆی
لێی ده‌وه‌ڕێ.