ئۆپۆزیسیۆنی
ئۆپۆزیسیۆن
12.07.2011
ئێمه نه ده‌سه‌ڵاتمان
له ده‌سه‌ڵات ده‌چێت و نه ئۆپۆزیسیۆنیشمان له ئۆپۆزیسیۆن و له ڕاستیشدا نه جه‌ماوه‌رمان
له جه‌ماوه‌ر ده‌چێت. هه‌موومان هه‌موومان هه‌ڵده‌خڵه‌تێنین و ئه‌وه‌ی له‌و
نێوانه‌دا براوه‌یه، ده‌سه‌ڵاته. ساکاری و ساویلکه‌یی میلله‌تی کورد سه‌راپای
کۆمه‌ڵگای داپۆشیوه و هه‌تا له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌ره‌می ده‌سه‌ڵاتداریتی بێیته خواره‌وه،
ئاستی ساویلکه‌یی به‌رفراوانتر ده‌بێت و به‌رزده‌بێته‌وه، تا ده‌گاته ئاستێک که
مرۆڤمان هه‌یه ناتوانێت یه‌ک حه‌رف بخوێنێته‌وه. کۆی کۆمه‌ڵگا له مێژه‌وه له تاریکیدا
هێڵڕاوه‌ته‌وه، به‌مانای وشه‌ش له‌ڕێگه‌ی نه‌بوونی کاره‌باوه، کۆمه‌ڵگایه‌کی
چوار پێنج ملیۆنی ماوه‌ی بیست ساڵه کاره‌بای پێویستی بۆ دابیننه‌کراوه که هه‌ر
هیچ نه‌بیت ماڵه‌کانیان به‌شه‌و ڕوناکبکه‌نه‌وه.
میلله‌تی کورد له
کوردستانی ئێراقدا، له‌و ڕۆژه‌وه‌ی سنوری ئێراق کێشراوه، هیچ کاتێک خاوه‌نی سه‌روه‌ت
و سامانی خۆی نه‌بووه و هه‌ر به‌شخوراو و داپڵۆسراو و پلیشاوه بوه.
ئه‌مڕۆ میلله‌تی
کورد به‌ده‌ست کۆمه‌ڵێک ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستی کورده‌وه، ئه‌گه‌ر خراپتر نه‌ژی، ئه‌وا
به‌دڵنیاییه‌وه باشتر ناژی. ئه‌و کاته‌ی میلله‌ت ڕاپه‌ڕینی یه‌که‌می دژی ڕژێمی
پێش‌و ئه‌نجامدا، نه خاوه‌نی هیچ بوو، نه له‌هیچ دڵنیابوو. میلله‌ت شه‌ڕی مان و
نه‌مانی ده‌کرد، یا ئه‌وه‌تا له زوڵم و زۆر ڕزگاری ده‌بێت، یا ئه‌وه‌تا یه‌کجار
له‌ناوده‌چێت.
دیسانه‌وه له پاش
تێپه‌ڕبوونی بیس ساڵ به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینی یه‌که‌مدا، میلله‌ت هه‌ر خاوه‌نی هیچ نیه و
ئه‌وه‌ی جیاوازه، ده‌سه‌ڵات له به‌غداوه گوازراوه‌ته‌وه هه‌ولێر و سلێمانی.
له‌ڕاستیشدا واته نزیکتر و له په‌ناوه و له ڕه‌گه‌زی خۆت، که باشتر ده‌تناسێت
و باشتر داخت ده‌کات.
ئه‌مڕۆ ئێمه خاوه‌نی
ده‌سه‌ڵاتێکین که نائه‌قڵانیه‌ت باڵی کێشاوه به‌سه‌ریدا و خاوه‌نی نزمترین ئاستی
شارستانی و دابونه‌ریتی مرۆڤایه‌تی نیه. خاوه‌نی هیچ ئیراده‌یه‌کی سیاسی نیه که
یه‌ک هه‌نگاو پرسی کورد له ئێراقدا نه‌ک به‌رێته پێشێ، به‌ڵکو بارودۆخێک بچه‌سپێنێت
که هاووڵاتی ئاسایی دڵنه‌وایی ئه‌وه‌نده‌ی هه‌بێت که ژیانێکی ئاسایی بژی. لاوازی
ئیراده‌ی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستان له ئاستێکدایه که به ئاسته‌م له به‌رژه‌وه‌ندی
بنه‌ماڵه و سه‌رکرده تێده‌په‌ڕێت.
سه‌رکرده‌کانی ئێمه
ته‌نانه‌ت ئیراده‌ی جوابدانه‌وه‌ی به‌غدایان نیه، نه‌ک سیاسه‌تی تورک و فارس که
به هه‌موو سیاسه‌تێکیان پێجێبه‌جێده‌که‌ن و ژێربه‌ژێر ده‌مێکه حسابی براگه‌وره‌یان
بۆکراوه. بێئیراده‌یی ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌سه‌ر ئاستی ئێراق و ناوچه‌که، له
ئاستی ئیراده‌ی چه‌کداره کورده‌کانی ڕژێمی پێشودایه. ده‌سه‌ڵاتێک هه‌موو سیاسه‌تێکی
دراوسێکانی قبوڵبێت و تاکه مه‌رجی مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی/ ده‌سه‌ڵاتپێدراوه‌که‌ی
بێت، ده‌بێت چ ئیراده‌یه‌کی بۆ دواڕۆژی میلله‌تی کورد هه‌ڵگرتبێت. ئه‌و درواسێیانه‌ی
به‌به‌رچاوی جیهانه‌وه حاشا له به‌شه‌کانی تری میلله‌تی کورد ده‌که‌ن و ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی
ئێمه، بازرگانی نه‌وتیان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن و سنوره‌کانیان بۆ ده‌پارێزن و ده‌نگی
ناڕه‌زایه‌تی کوردی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان کپده‌که‌نه‌وه. چه‌کداره کورده‌کانی ڕژێمی
پێش‌و ئه‌رکیان چی بوو؟ مه‌گه‌ر کپکردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئازاد و کوشتنی پێشمه‌رگه و
سنورپاراستنی ژێرڕکێفی سه‌دام حوسه‌ین نه‌بوو.
کورد که‌ی له ده‌وری
بێئیراده‌یی دێته‌ده‌ره‌وه؟ ئاخۆ کوردانی تورکیا و ئێران چیمان پێده‌ڵێن؟ کاتێک
که ئێمه ئه‌وه‌نده سپڵه و بێوه‌فا ده‌رچووین به‌رامبه‌ریان و به‌سه‌ر لاشه‌و
خوێنی ئه‌واندا له‌مدیوه‌وه بازرگانی له‌گه‌ڵ ڕژێمه‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌دا ده‌که‌ین.
ئایا ئه‌م ده‌سه‌ڵابه‌ده‌ستانه
نه‌یانده‌توانی وڵاتێکی تر بدۆزنه‌وه بۆ بازرگانی و یه‌ک تۆز که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌ییان
بپاراستایه؟ ئایا نه‌یانده‌توانی هه‌ر هیچ نه‌بێت هه‌ندێک سوکه مه‌رجی سیاسیان
هه‌بوایه وه‌ک ئیعتیبارێک بۆ میلله‌تی کوردی به‌شه‌کانی تر که ئه‌وانیش باشتر
تێبگه‌شتنایه له بارودۆخی هه‌رێمی کوردستانی ئێراق و ناوچه‌که و جیهان؟
ئه‌وه ده‌سه‌ڵاته
بێئیراده و بێ سیاسه‌ته‌که‌مانه، ئه‌وه‌ش هیچ شوره‌ییه‌کی تیانیه و هیچ نهێنیه‌کیشی
تیانیه که ئه‌وه‌ن که هه‌ن و ته‌نها وته‌نها به‌ر لوتی خۆیان ده‌بینن و هه‌تا
ئێستا بۆیان گونجاو و له‌باره و هه‌تا بتوانن وازی لێناهێنن. به‌ڵام کێشه‌که‌ی
ئێمه له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دایه که هه‌تا ئێستا خۆی له‌قه‌ره‌ی
ناوه‌رۆکی بابه‌ته‌کان نه‌داوه و نایه‌وێت/ ناوێرێت/ نازانێت که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته
له‌چی پێکهاتووه و چۆن به‌ره‌نگاری ده‌بێته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی
ئێمه تا سه‌ر ئێسقان نوقمی نائه‌قڵانیه‌تن، له بیرکردنه‌وه و هه‌ڵسوکه‌وت و فه‌رماڕه‌وایه‌تیاندا.
ئۆپۆزیسۆن له ژێر سێبه‌ری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا دروستبووه و تا ڕاده‌یه‌کی زۆر
هاووێنه‌ی ده‌سه‌ڵاته و هه‌مان پێکهاته‌ی حیزبیی ئه‌وی هه‌یه و به هه‌مان سیاسه‌ت
به هامان ئه‌ندازه‌ی ئه‌و به‌رپه‌رچیده‌داته‌وه.
کاردانه‌وه‌ی
ئۆپۆزیسیۆن هه‌تا ئێستا له ته‌وه‌ری ده‌سه‌ڵات ده‌رنه‌چووه، هه‌رچه‌نده بنکه‌یه‌کی
جه‌ماوه‌ریشی هه‌بێت. حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانیش خه‌ڵکانێکیان له‌ده‌وره، ده‌نا
کاریان بڕی نه‌ده‌کرد. هه‌بوونی جه‌ماوه‌ر به‌ده‌وه‌ری ئۆپۆزیسیۆنه‌وه، ده‌لاله‌ت
له‌وه ناکات که حه‌قیقه‌تی مێژوویان هه‌ڵگرتووه و ده‌بێت هه‌موو میلله‌ت چاوه‌ڕێی
ده‌ستی ئه‌وان بن و پشتوێنی لێبکه‌نه‌وه. له‌ڕاستیدا ڕێک له‌م بارودۆخه‌ی ئێستای
ئێمه‌دا و له‌م ڕاپه‌ڕینه‌ی ئه‌مجاره‌دا، گورزی گه‌وره ئۆپۆزیسیۆن وه‌شاندویه‌تی،
نه‌ک ده‌سه‌ڵات. ده‌سه‌ڵات هه‌رچیه‌ک بکات به کوشتن و گرتن و لێدان و ئه‌شکه‌نجه‌شه‌وه،
پارێزگاری له‌مانه‌وه‌ی خۆی ده‌کات بۆ له‌ده‌ستنه‌دانی جڵه‌وی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی.
به‌ڵام ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه‌ی ئێمه هه‌مانه، به هه‌مان نه‌فه‌سدرێژی ده‌سه‌ڵات
یاری به میلله‌ت ده‌کات.
ئۆپۆزیسیۆن گه‌مه‌ی
سیاسی ده‌کات نه‌ک ڕابه‌رایه‌تی شۆڕش یاخود ڕاپه‌ڕین. هه‌ڵبه‌ته له ڕاستیدا
ئۆپۆزیسیۆنێک له‌سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستادا پێکهاتبێت، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له‌باردا
ده‌بێت و ئه‌گه‌ر لایه‌نه ئیسلامیه‌کان جیاکه‌ینه‌وه که له ناواخنی سیاسه‌ت به‌تاڵبونه‌ته‌وه
و ته‌نها قاوغن، ئه‌وه‌ی هیچ کاتێک مه‌ترسیان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌بووه، ئه‌وا
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌مێنێته‌وه. دروستبوونی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هی پێش ئه‌م ڕاپه‌ڕینه
جه‌ماوه‌ریه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته. بزوتنه‌وه‌یه‌که له‌سه‌ر لاشه‌ی مرداره‌وه‌بووی
یه‌کێتی دروستبووه و بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی میراتیه‌که‌یه‌تی. هه‌ربۆیه بزوتنه‌وه‌یه‌کی
هێواش و به‌ره‌به‌ره و شه‌رمن و هه‌نگاوی حه‌زه‌ر و داواکاریه‌کانی له تموحی
سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵات ده‌رناچێت.
ئێمه له گه‌رمه‌ی
ئه‌و ئاڵوگۆڕه ڕیشه‌ییه‌ی ناوچه‌که‌دا، خاوه‌نی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نه‌ریتیه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستین و خاوه‌نی ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه ڕه‌سمیه‌ین که گه‌مه‌ی سیاسی
نێوانیان ڕاپه‌ڕینی ئه‌م جاره‌یان بۆ ماوه‌یه‌ک دواخست، نه‌ک له‌باربرد، چونکه
ڕاپه‌ڕین به‌رده‌وامه و کڵپه‌ی له دڵی میلله‌تدا هه‌ر زیندووه.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت
له بازنه‌ی ئۆپۆزیسیۆن/ ده‌سه‌ڵات بێینه ده‌ره‌وه، ده‌بێت ئۆپۆزیسیۆنی
ئۆپۆزیسیۆن بین. به‌و واتایه‌ی سنوری بیرکردنه‌وه‌ی حیزبایه‌تی تێپه‌ڕێنین، ئه‌گه‌ر
بمانه‌وێت بگه‌ینه‌وه به‌و شه‌پۆله‌ی که خه‌ریکه له ناوچه‌که‌دا ده‌سه‌ڵاتی
سته‌مکاری ڕاده‌ماڵێت. ئێمه له‌م بارودۆخه‌دا پێویستمان به ئه‌نجومه‌نێک هه‌یه
بۆ ڕاوێژکاری شۆڕش، نه‌ک بۆ ڕابه‌رایه‌تی کردنی. ئه‌نجومه‌نێک پێکهاتبێت له
باشترین ئه‌قڵه بیرکه‌ره‌وه‌کانی میلله‌تی کورد، که ته‌نها کاری ڕاستی هه‌ڵهێنجان
بێت به وه‌رگرتنی ده‌رسه‌کانی شۆڕشی نوێی میسر و وڵاته دراوسێکانی تر.
میلله‌ت هه‌میشه
زیندووه و پێویستی نه به‌سه‌رکرده‌ی نمونه‌یی هه‌یه، نه به حیزبی ڕابه‌ر. ئه‌وه‌ی
پێویستی پێیه‌تی هه‌موو ئه‌و زانیاریه شاراوانه‌یه که ده‌ستی پیاناگات و به هه‌زار
درۆ پێچراوه‌ته‌وه. ئیشی ئه‌نجومه‌نێکی له‌و شێوه‌یه ده‌بێت ئه‌وه بێت که
بتوانێت هه‌موو ئه‌و ڕاستیانه‌ی که پێیده‌گات له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵات و پێکهاته‌ی ده‌سه‌ڵات
و کۆمه‌ڵگای شارستانی و مێژووی مرۆڤایه‌تی، بتوانێت به زمانێکی ساده و ساکار و
پاراو بیخاته به‌رده‌م جه‌ماوه‌ره‌وه و به‌دواداچوون بۆ هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وت و هه‌نگاوێکی
ده‌سه‌ڵات بکات و گه‌رماوگه‌رم ئاشکرای بکات.
ئێمه خاوه‌نی میلله‌تێکی
ساده و ساکارین به ئاسته‌م به‌ر شارستانیه‌ت که‌وتوین، زۆربه‌ی دانیشتوان بنه‌مای
وشیارییان نیه که بگه‌ڕینه‌وه سه‌ری و بتوانن ئه‌وه‌ی له چوارده‌وریان ڕوده‌دات،
هه‌ڵسه‌نگێنن و ده‌رئه‌نجامێکی لێوه به‌ده‌ست بخه‌ن. ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ست
بووه هیچ کاتێک ئه‌وه‌نده بواری به زۆربه‌ی میلله‌ت نه‌داوه که ده‌ستی بگاته
سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌کان و هه‌میشه کورد سه‌رکوتکراو بووه.
پێداویستی ئه‌نجومه‌نیکی
ڕاوێژکاری بۆ شۆڕشی نوێ ئه‌وه‌یه که بتوانێت میلله‌ت له هه‌ڵخڵه‌تاندن و به‌کارهینان
بپارێزێت. کورد له‌وه‌ته‌ی هه‌یه به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان هه‌ڵده‌خڵه‌تێنرێت و
له‌خشته ده‌برێت و خراپبه‌کارده‌هێنرێت.
جێگه‌ی داخه هه‌ندێک
نوسه‌ر و ڕۆشنبیر، به‌بێ مه‌به‌ست ڕۆڵێکی سلبیان هه‌بوو له ڕاپه‌ڕینی ئه‌م جاره‌ی
کوردستاندا، به‌وه‌ی یه‌که‌م نه‌یانتوانی ئه‌نجومه‌نێکی له‌و شێوه‌یه پێکبهێنن،
دووه‌م به‌رامبه‌ر ئۆپۆزیسیۆن لاواز بوون و ده‌رکیان به ڕاز‌و نیازی ئۆپۆزسیۆن نه‌کرد،
سێیه‌م بونه ڕێگری ڕاپه‌ڕینی خۆڕسکی میلله‌تی کورد به لاسایکردنه‌وه‌یه‌کی نه‌شاره‌زایانه‌ی
ڕاپه‌ڕینه‌کانی تونس و میسر. ده‌رکیان به‌وه نه‌کرد که هه‌ر میلله‌ته و هه‌ر
کۆمه‌ڵگایه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له سته‌مکاریدا هاوبه‌شن، ئه‌وا هه‌ندێک تایبه‌تمه‌ندێتی
و ڕه‌سه‌نایه‌تی خۆیان هه‌یه که جیایان ده‌کاته‌وه له کۆمه‌ڵگاکانی تر. به‌هه‌مان
شێوه ده‌سه‌ڵاتداره سته‌مکاره‌کانیش به‌ڕواڵه‌ت له‌یه‌کتر ده‌چن به‌ڵام له‌بواری
ڕۆژانه و به‌کرده‌وه‌دا، هه‌ریه‌که‌یان شێوازێک و ڕێگایه‌کی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ
ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی میلله‌ت.
نه حوسنی موباره‌ک
عه‌لی ساڵحه و نه عه‌لی ساڵح قه‌زافیه و نه هیچیشیان به‌شار ئه‌سه‌دن. له هه‌مان
کاتدا ده‌بینین ئه‌و ئاقاره‌ی شۆڕشی میسر پیاتێپه‌ڕی، هه‌مان ئه‌و ئاقاره نیه که
له یه‌مه‌ن و لیبیا و سوریا هه‌یه. هه‌رچه‌نده له ڕواڵه‌تدا ده‌بینین میلله‌ت
دژی ده‌سه‌ڵاتدارانی سته‌مکار شۆڕش به‌رپاده‌که‌ن. هه‌ربۆیه لاسایکردنه‌وه،
یاخود هه‌وڵدان بۆ دوباره‌کردنه‌وه‌ی ده‌قاوده‌قی ئه‌زمونی میلله‌تیکی تر، هه‌ڵه‌یه‌کی
گه‌وره‌یه و باجه‌که‌ش وه‌ک هه‌میشه هه‌ر میلله‌ت ده‌یدات.
هه‌رچه‌نده پشکی گه‌وره
به‌ر ئۆپۆزیسیۆن ده‌که‌وێت له‌به‌رده‌وامنه‌بوونی ڕاپه‌ڕینی ئه‌م جاره‌دا، به‌ڵام
سنوردارکردنی ڕاپه‌ڕینی ئه‌مجاره‌ی کوردیش له مه‌یدانی شاره‌کاندا، بوه هۆی
گۆجکردنی ڕاپه‌ڕینی خۆڕسکی جه‌ماوه‌ر و باجی ئه‌و لاسایکردنه‌وه‌یه بوو که بۆ
کورد نه‌ده‌شیا که پاشخانێکی ڕۆشنبیریی و شارستانی نیه، هه‌ربۆیه جگه له
سستبوونی ڕاپه‌ڕین و حه‌سربوونی له چه‌ند شارێک و له‌ناو شاره‌کانیشدا له چه‌ند
مه‌یدانێکدا، توانرا به هێرشیکی سه‌ربازی سه‌رکوتبکرێت و ئه‌و به‌شه که‌مه‌ی جه‌ماوه‌ریش
بنێردرێنه‌وه ماڵه‌وه.
ئۆپۆزیسیۆنی
ئۆپۆزیسیۆن به‌و مانایه دێت که بتوانرێت هه‌موو ئه‌و نوسه‌ر و ڕۆشنبیرانه تێپه‌ڕێنرێت
که توانای شێکردنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی مێژووییان نیه.