پێداویستی
ئۆپۆزیسیۆن، شۆڕش و ده‌وڵه‌ت
27.07.2011
بۆئه‌وه‌ی ببینه
خاوه‌نی نیشتیمان، شۆڕشمان پێویسته. بۆئه‌وه‌ی شۆڕش به‌رپابکرێت، باوه‌شی
ئۆپۆزسیۆنێکمان ده‌وێت میلله‌ت بگرێته باوه‌ش، نه‌ک دوژمنایه‌تی ده‌سه‌ڵات بکات..
بۆئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری به‌رقه‌رار بێت، پێویستمان به ده‌وڵه‌تێکه له‌سه‌ر بنچینه‌ی
ئه‌قڵ دامه‌زرابێت و ئه‌و هه‌سته‌مان تیا دروستبکات که هه‌موومان سه‌ر به
نیشتیمانێکین و هه‌موومان به‌شدارین له خۆشی و ناخۆشیه‌کانیدا.
له هه‌موو میلله‌تێک
زیاتر پێویستی ده‌وڵه‌ت له‌لای کورد که‌ڵه‌که‌بووه. ئه‌گه‌ر شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی
بۆ میلله‌تانی ناوچه‌که ته‌نها دامه‌زراندنی دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی بێت، ئه‌وا
بۆ ئێمه سه‌ره‌ڕای دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت و بوون به
خاوه‌نی نیشتیمانیش له‌خۆی ده‌گرێت.
ئێمه نازانین له
کوێوه ده‌ستپێبکه‌ین و داوای چی بکه‌ین، ئێمه له دوای ڕاپه‌ڕینی 1991 نه‌بوون
به خاوه‌نی هیچ، به‌پێچه‌وانه‌وه ئێمه قه‌زیه‌که‌شمان دۆڕان که ناوی قه‌زییه‌ی
کورد بوو.
پێداویستی ده‌وڵه‌ت،
شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کانی ده‌وڵه‌ت بۆ کورد، پڕکردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌کی گه‌وره‌یه که
به قوڵایی ناخماندا چۆته خوارێ و تاک به تاکی کۆمه‌ڵگای بڕیوه. نه‌بوونی ده‌وڵه‌ت،
واته نه‌بوونی نیشتیمانێک که هاووڵاتیان له‌خۆی بگرێت. له‌وه‌ته‌ی چاوی
مێژووییمان به چوارده‌وردا کراوه‌ته‌وه، کۆمه‌ڵێک میلله‌تی تر خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت
و نیشتیمانی ئێمه‌ش بوون. نیشتیمان ئه‌و پارچه زه‌وییه‌ی مرۆڤی میلله‌ته‌کانی تر
خۆیان به خاوه‌نی ده‌زانن و تیایدا له‌دایک ده‌بن و تیایدا گه‌وره‌ده‌بن، ئێمه
له جێگه‌یه‌کدا له‌دایکده‌بین و گه‌وره ده‌بین که به‌هی خۆمانی نازانین، یاخود
ڕاستر خاوه‌نێکی تریشی هه‌یه. ئێمه هه‌رگیز نه‌مانتوانیوه هه‌ستی نیشتیمان بکه‌ین،
یاخود خۆمان به خاوه‌نی نیشتیمان بزانین، ئه‌و جێگایه‌ی/ ئه‌و ماڵه‌ی که بتوانین
بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ری.
ڕاپه‌ڕین ڕویدا و
ڕژێمی به‌عس له سێ به‌شی کوردستانی ئێراق ڕاونرا و که‌چی نه‌بووین به خاوه‌نی
نیشتیمان، نه‌بووین به خاونی ده‌وڵه‌ت، ته‌نانه‌ت نه‌بووین به خاوه‌نی حوکمی
زاتیه‌که‌ی چل ساڵ له‌وه‌وبه‌ری ڕژێمی به‌عسیش که بڕیاڕبوو بدرێت به کورد. هه‌ستی
بێنیشتیمانی هێنده‌ی تر له ناخماندا قوڵده‌بووه‌وه و شه‌پۆل شه‌پۆل ده‌مانویست
له‌و دۆزه‌خه هه‌ڵبێین.
ئه‌مڕۆ له دوای
بیست ساڵ کاولکاری نیشتیمان و داڕزانی حوکمی زاتی و دانه‌مه‌زراندنی بنه‌مای ده‌وڵه‌ت،
ڕوبه‌ڕوی کۆمه‌ڵێ چه‌کدار بوینه‌ته‌وه که جڵه‌وی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و سامان و ده‌رامه‌تی
ئه‌م به‌شه‌یان له‌ده‌ستدایه ونایانه‌وێت میلله‌تی کورد هه‌ناسه‌یه‌کی ئازادی
بدات.
ئێمه له ماوه‌ی ئه‌م
بیست ساڵه‌شدا نه‌بووین به خاوه‌نی بزوتنه‌وه‌یه‌ک که بتوانێت ببێته به‌رهه‌ڵستکاری
ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایانه و به‌رپه‌رچی ڕه‌وشته چه‌وته‌کانی هه‌ڵسوکه‌وته‌کانیان
بداته‌وه، ئه‌وه‌ی ئه‌وان پێی ده‌ڵێن سیاسه‌ت. نه‌بووین به خاوه‌نی ئۆپۆزسیۆنێک
که ئه‌م ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانه‌مان لێنه‌کات به دوژمن و باوش بۆ میلله‌ت و
نیشتیمان بکاته‌وه.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
له هه‌لومه‌رجێکی نائاسایدا دروستبووه، ڕاسته‌وخۆ له به‌ربه‌ره‌کانی یه‌کێتییه‌وه
بۆ به‌ربه‌ره‌کانێی هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی ئه‌مڕۆی کوردستانی ئێراق که ده‌کاته
پارتی و یه‌کێتی. ئه‌مڕۆ بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت جارێکی تر مه‌یدانی سیاسی
کوردستان بۆته‌وه به دوو به‌ش، به‌ره‌یه‌ک گۆڕان و به‌ره‌یه‌ک پارتی و یه‌کێتی،
یاخود به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستان.
ئێمه ساڵانێکی زۆر
به‌ده‌ست ململانێی پارتی و یه‌کێتیه‌وه ئازارمان چێشتوه و کۆمه‌ڵگای کوردیان وه‌ک
هه‌میشه له‌یه‌کتر دابڕیوه و کردویاته دوژمنی یه‌کتری. ئێمه ئه‌زمونی تاڵی شه‌ڕی
پارتی و یه‌کێتی ده‌بوایه وانه‌یه‌کی فێربکردینایه که هه‌رگیز دوباره‌مان نه‌کردایه‌ته‌وه.
هێشتا "بێسه‌روشوێنانی" ئه‌و شه‌ڕه نه‌دۆزراونه‌ته‌وه و ئاشکرانه‌بون،
ئێمه له لایه‌کی تره‌وه بوینه‌وه به خاوه‌نی ململانێیه‌کی دوبه‌ره‌کی له
کوردستاندا و له‌و نێوانه‌شدا ئه‌وه‌ی هه‌میشه باجه‌که‌ی ده‌دات، هه‌ر میلله‌ته
ڕه‌ش و ڕوته‌که‌یه.
ئێمه له یه‌که‌م
ڕۆژی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پارتی و یه‌کێتیه‌وه، پێویستمان به
ئۆپۆزسیۆنێک، یاخود به بزوتنه‌وه‌یه‌ک هه‌بووه که له به‌رامبه‌ر ئه‌و دوو
هێزه‌دا باوه‌ش بۆ میلله‌ت بکاته‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌تا ئه‌مڕۆ دروستنه‌بووه و
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دیسانه‌وه کۆمه‌ڵگای کوردی شه‌قپێبرده‌وه و هه‌لی دروستبوونی
ئه‌و بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی له‌باربرد و له جێگه‌ی دانیشتوه. ئێمه
پێویستمان به بزوتنه‌وه‌یه‌که که خه‌مخۆری هه‌موو میلله‌ت بێت، نه‌ک لایه‌نێکی
سیاسی، نه‌ک که‌سایه‌تیه‌کی دیاریکراو، نه‌ک کۆمه‌ڵی ئامانج و داواکاری هه‌نوکه‌یی،
به‌ڵکو چاره‌نوسی میلله‌تێک بگرێته ئه‌ستۆی خۆی.
ڕێکه‌وتنی پارتی و
یه‌کێتی، نه ڕێکه‌وتنێکه له بیروباوه‌ڕی کوردایه‌تیه‌وه هاتبێت که به‌رژه‌وه‌ندی
میلله‌تی کورد بکاته ئامانج، نه ڕێکه‌وتنێکی ستراتیجیه بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی
دۆژمنێکی سه‌ره‌کی که هه‌ڕه‌شه له بوونی کورد بکات. ڕێکه‌وتنی ستراتیجی پارتی و
یه‌کێتی ته‌نها له‌سه‌ر دابه‌شکردنی سامان و ده‌رامه‌تی کوردستانه له نێوانی
خۆیاندا. هه‌رکاتێک بچوکترین شڵه‌ژان بکه‌وێته ئه‌و نێوانه‌وه، ئه‌وا پارتی و یه‌کێتی
وه‌ک پیشه‌ی چه‌ندین ساڵه‌یان دیسانه‌وه دوژمنی سه‌رسه‌ختی یه‌کترین.
ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ
ئه‌و ڕێکه‌وتنه‌شیاندا، هێشتا نه‌یانتوانیوه کێشه کۆنه‌کانی نێوانیان چاره‌سه‌ر
بکه‌ن و هێشتا دابه‌شکردنی ناوچه‌ی پارتی و یه‌کێتی هه‌ر وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه، هه‌ر
یه‌ک له‌لای خۆیه‌وه ئیحتیاتی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌وی تر وه‌رگرتووه له هه‌موو
تێکچونه‌وه‌یه‌کی نێوانیاندا. واته نه‌ک ته‌نها به ڕوکه‌ش و کاتی یه‌کیان قبوڵه،
به‌ڵکو له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع هێشتا دوژمنی یه‌کترین و باوه‌ڕیان به‌یه‌کتری نه‌هێناوه.
ئه‌مڕۆ که دوژمنێکی
تریان بۆ په‌یدا بووه، له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که به هه‌ردوولا نه‌هێڵن سه‌ربه‌رزبکاته‌وه،
ئه‌ویش گۆڕانه. گۆڕان بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی توانیویه‌تی پارتی و یه‌کێتی کۆبکاته‌وه
بۆ دژوه‌ستانه‌وه‌ی خۆی، به‌ڵام له هه‌مانکاتدا ناکۆکی پارتی و یه‌کێتی قوڵکردۆته‌وه
و تازه‌بۆته‌وه و هاتۆته‌وه ئاستی سه‌ره‌وه. هه‌موو ئه‌و ناکۆکیانه‌ی نێوانیان،
که هیچ کاتێک له ڕیشه‌وه چاره‌سه‌ر نه‌کراوه، جارێکی تر هاتۆته‌وه مه‌یدانه‌که
و پارتی و یه‌کێتی ناچار کردۆته‌وه که به خۆیاندا و به یه‌کتریدا بچنه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناکۆکیه‌کی گه‌وره هه‌یه له نێوانی پارتی و یه‌کێتیدا له
چۆنێتی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕاندا.
ڕاسته گۆڕان
ئۆپۆزسیۆنی پارتی و یه‌کێتیه له ده‌سه‌ڵاتدا، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع کێشه‌ی
دوبه‌ره‌کی کردووه به‌سێ به‌ره‌وه، که به میلله‌ته‌وه ده‌کاته چوار به‌ره‌ی
جیاواز.
ئێمه پێویستمان به
ئۆپۆزسیۆنێک هه‌بوو که ئه‌وه‌نده‌ی تر کۆمه‌ڵگای کوردی له‌یه‌کتر دانه‌بڕێ، نه‌ک
هێزێکی تر فڕێبداته ناو مه‌یدانی ناکۆکیه‌کانه‌وه. ئۆپۆزسیۆنێک که پارتیبوون و
یه‌کێتیبوون بکاته‌وه به کوردبوون، نه‌ک هێزی سێیه‌م دامه‌زرێنێت و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی
نێوان هه‌ر سێ لایه‌نه‌که تیژکاته‌وه. ئۆپۆزسیۆنێک که ڕۆحی هاونیشتیمانی بوون و
ڕۆحی یه‌کپارچه‌یی بچێنێت، که دوو حیزبه سه‌ره‌کیه‌که چۆکداده‌ن له‌به‌رده‌م گه‌وره‌یی
و لێبورده‌یی و دڵسۆزیی ئه‌و هێزه بۆ نیشتیمان و به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ت، ئه‌و
هێزه خۆکرده خۆڕسکه‌ی له ناودڵی میلله‌ته‌وه هه‌ڵقوڵابێت. به شێوه‌یه‌ک که
نه‌توانن هیچی به‌رامبه‌ر بکه‌ن، زیاتر له‌وه‌ی ته‌سلیمی ببنه‌وه، به‌لایه‌نی که‌مه‌وه
لایه‌نگرانی ئه‌و دوو حیزبه وه‌ک قۆناغی یه‌که‌م.
پێداویستی شۆڕش بۆ
ڕاماڵێنی هه‌موو ئه‌وانه‌یه، بۆ دامه‌زراندنی هه‌موو ئه‌و بنه‌مایانه‌یه که له‌م
ژیانه‌دا لێی بێبه‌ش کراوین. هه‌موو مرۆڤێک که له‌دایکده‌بێت مافی ژیانی هه‌یه،
ئه‌وه‌ی له‌و مافه بێبه‌شی ده‌کات، سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌یه
که چاوی تیاده‌کاته‌وه. ئێمه ئه‌گه‌ر گوناحێکمان هه‌بێت، ئه‌وه‌یه که به
کوردی له‌دایکبووین، ئه‌وه‌ی خۆی له خۆیدا گوناح نیه و بۆ ئێمه نه‌ک هه‌ر بوه
به گوناح، به‌ڵکو بوه به تاوانیش.
پێداویستی شۆڕش له
گێڕاندنه‌وه‌ی مافه سروشیه‌کانه‌وه ده‌ستپێده‌کات که هه‌موومان مافی به‌شداربوونمان
له ژیاندا وه‌ک یه‌که، شۆڕش بۆیه به‌رپاده‌کرێت که ئه‌و مافانه له سیسته‌مێکدا
جێگیر بکرێت و هیچ که‌سێک نه‌توانێت یاری به چاره‌نوسی هاوڕه‌گه‌زه‌که‌ی خۆی
بکات.
ئێمه ته‌مه‌نێکی
زۆرمان له‌و ڕێگایه‌دا خه‌رجکردوه و ئه‌مڕۆ به هیچ گه‌شتووین، نه خۆمان، نه
منداڵه‌کانمان هه‌تا ئێستا ئاسۆی ژیانێکی ئاسایمان لێوه دیار نیه. شۆڕش ده‌بێت
سه‌راپای کۆمه‌ڵگا ببڕێت و سه‌رله‌نوێ دایڕێژێته‌وه، گرنگ ژماره‌ی قوربانیه‌کان
نیه، به‌ڵکو ده‌رئه‌نجامه‌که‌یه‌تی، چونکه ئێمه ده‌مێکه قوربانین و له‌خۆمان
بوردووه که زیندووین. هه‌ڵبه‌ته نه ژیاوین و نه ده‌زانین ژیانی بێ ترس و له‌رز
چیه و نه به‌های ئازادی له چیدایه، چونکه ئه‌زموونمان نه‌کردوه، هه‌ربۆیه
شۆڕش ئه‌گه‌ر به‌سه‌رکه‌وتن بگات، قوربانیه‌کان له ئێمه ئاسوده‌تر ده‌بن به‌وه‌ی
توانیبێتیان کۆمه‌ڵگایه‌ک دامه‌زرێنن شایانی به‌مرۆڤبوون بێت.