ده‌سه‌ڵات و
تێکشکاندنی ئیراده
23.07.2011
کاتێک ده‌سه‌ڵات ده‌بێته
ئامێری تۆقاندن، له سیفه‌تی به‌ڕێوه‌بردن ده‌رده‌چێت و ده‌بێته کوره‌ی ئاگر و مه‌رگ
په‌خشده‌کاته‌وه و په‌رده‌ی ترس به‌سه‌ر ژیاندا ڕاده‌کێشێت و دودڵی و دڵه‌ڕاوکێ
ده‌خاته‌وه. ئه‌مه ده‌بێته سیفه‌تی هه‌موو ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی که نایانه‌وێت
له‌وه تێبگه‌ن که زه‌مه‌نیان به‌سه‌رچووه و ده‌یانه‌وێت به زه‌بری زۆرکردن،
زۆربه ملکه‌چبکه‌نه‌وه بۆ ژێر ئیراده‌یان. ئیراده‌ی ژیان ئیراده‌ی ئازادیه و له
ئازادی‌دا هیچ ده‌سه‌ڵاتدارێک ناتوانێت ئیراده‌ی خۆی به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا بسه‌پێنێت،
هه‌ربۆیه یه‌که‌م هه‌نگاوی دیکتاتۆریه‌ت له تێکشکاندنی ئیراده‌ی ئازادی زۆربه‌وه
ده‌ستپێده‌کات. تێکشکاندنی ئیراده به بڵاوکردنه‌وه‌ی ترس و به‌کرده‌وه‌کردنی
ئازاردان و سوککردنی به‌های مرۆڤه‌کان ده‌ستپێده‌کات.
مرۆڤ بونه‌وه‌رێکی
ناسکه و چه‌ندین ساڵی ده‌وێت تا سه‌رپێی خۆی ده‌که‌وێت، هیچ بونه‌وه‌رێکی تر له
سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌ویه ئه‌وه‌نده کاتی ناوێت بۆئه‌وه‌ی پشت به خۆی ببه‌ستێت.
مرۆڤ چه‌ندین ساڵ پێویستی به ناز و خۆشه‌ویستی و چاودێریی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانێت ژیانی خۆی به‌ڕێوه‌ببات. به‌هه‌مان شێوه مێشکی مرۆڤ جگه له‌وه‌ی که چه‌ندین
ساڵی ده‌وێت تا پێده‌گات، پێویستی به په‌روه‌رده و فێرکردن و ڕاهێنان هه‌یه بۆ
ئه‌وه‌ی بتوانێت به شێوه‌یه‌کی ڕاست و دروست کاربکات و وه‌زیفه‌کانی خۆی جێبه‌جێبکات.
مرۆڤ هه‌تا ته‌مه‌نێکی گه‌وره له‌سه‌رو بیست ساڵێشه‌وه، هێشتا هه‌ر پێویستی به
چاودێریی و ڕاوێشکاریی و ڕێگه‌نیشاندان هه‌یه. کرداری فیرێبوونیش هه‌رگیز ته‌واو
نابێت و هه‌تا کۆتایی ته‌مه‌ن به‌رده‌وامی هه‌یه. ئه‌وه پێکهاته‌ی ناسکێتی مرۆڤه
که ده‌سه‌ڵاتێکی زۆردار دێت و ئه‌وه‌ی هێشتا له پێگه‌شتندایه تێکیده‌شکێنێت و
هه‌ر به نه‌مامی ده‌یچه‌مێنێته‌وه و ده‌یکاته گۆچان و ئه‌وانی تری پێ سه‌رکوت
ده‌کات.
هه‌ر وه‌ک چۆن پێگه‌شتن
و گه‌شه‌کردن کردارێکی له‌سه‌رخۆیه و کاتێکی زۆری ده‌وێت، به هه‌مان شێوه‌ش
تێک‌شکاندن و سوککردنی به‌هاکانی مرۆڤ، پرۆسه‌یه‌کی درێژخایه‌نه و زه‌مه‌نێکی ده‌وێت
تا ترس داده‌چۆڕێته زۆربه‌ی دڵه‌کانه‌وه. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی په‌روه‌رده‌وه،
ترس دابه‌شکردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی پێویستی به‌وه نیه که ڕاسته‌وخۆ ئاڕاسته‌ی که‌سه‌که
بکرێت، به‌ڵکو ناڕاسته‌وخۆ به‌ده‌نگ و ڕه‌نگ و به باس و گێڕانه‌وه‌ش وه‌ک نه‌خۆشی
بڵاوده‌بێته‌وه و ده‌توانێت گه‌وره و بچوک بگرێته‌وه.
کاتێک ترس ڕه‌شماڵی
خۆی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا ڕاده‌خات، ترسی گرتن له خودی گرتن گه‌وره‌تر ده‌بێت و
ترسی ئه‌شکه‌نجه‌دان له ئه‌شکه‌نجه‌دان و ترسی مردن له خودی مردن خۆی. شکاندنی
ترسی شته‌کان، خودی شته‌کان پوچه‌ڵ ده‌کاته‌وه، ئه‌وسا نه گرتن ترسی هه‌یه نه
ئه‌شکه‌نجه‌دان ئازاری هه‌یه نه مردن. ئه‌وه‌ی له وڵاته عه‌ره‌بییه‌کاندا
ڕویداوه و هه‌تا ئه‌مڕۆش له لیبیا و یه‌مه‌ن و سوریا به‌رده‌وامه، شکاندنی ترسی
شته‌کانه، نه‌ک نه‌هێشتنی گرتن و لێدان و ئه‌شکه‌نجه و ڕێگرتن له کوشتن.
ده‌سه‌ڵاتدارێتی
کوردی ئێستا ده‌یه‌وێت ترس بکات به پرۆسه‌یه‌کی گشتگیر و په‌خشیبکات. ئه‌وه‌ی که
توانی ڕاپه‌ڕینه‌که‌ی ئه‌مجاره به هێرشێک دامرکێنێته‌وه، هێزو توانای چه‌کداره‌کانی
نه‌بوو، به‌ڵکو پاشماوه‌ی ئه‌و ترسه که‌ڵه‌که‌بوه‌ی ڕژێمی پێشوبوو که به ده‌یان
ساڵ له گرتن و ئه‌شکه‌نجه و له‌سێداره‌دان کۆماری ترسی پێدروستکردبوو، که هه‌تا
ئێستاش له ده‌رونی مرۆڤی کورددا زیندووه و به هێرشێک هه‌مووی هاته‌وه مه‌یدانه‌که
و له یادگه‌دا ژیایه‌وه. ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت ئه‌و ترسه ته‌وزیف بکاته‌وه. گره‌وی
ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر ئه‌وه به‌نده که تا چه‌ند ده‌توانێت ئه‌و ترسه به زوترین
کات په‌رشکاته‌وه و هه‌مووانی پێکڕبکاته‌وه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م زه‌مه‌نه زه‌مه‌نی
سه‌دام حوسه‌ین نیه و جیهان ئه‌و جیهانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه نیه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتێکی
دۆڕاو که هیچ شتێکی تری به‌ده‌سته‌وه نه‌مابێت، په‌نا بۆ چڵه پوشێکیش ده‌بات
ڕۆژێک بخاته سه‌ر ته‌مه‌نی.
ئیراده‌تێکشکاندن زه‌مه‌نی
به‌سه‌رچووه و جیهان ناتوانێت چاوپۆشی لێبکات، ده‌سه‌ڵاتی کوردی نه‌ک وه‌ک لیبیا
و سوریای پێده‌کردێت، نه‌وه‌ک وه‌ک تونس و میسریش خۆی ده‌دات به‌ده‌سته‌وه. هه‌تا
بتوانێت گه‌مه‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆندا ده‌کات و کاتی ڕاپه‌ڕینه سه‌رتاسه‌ریه‌که
دواده‌خات. کورد به هه‌ڵپه‌یه و ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره ته‌قیه‌وه، ده‌سه‌ڵات فریای
چه‌ند فیشه‌کێک ناکه‌وێت و سه‌رانی هه‌ره تاوانبار، به‌ره‌و ئه‌وروپا هه‌ڵدێن و
کۆمه‌ڵگایه‌کی شڵه‌قاو به‌جێدێڵن.
ده‌سه‌ڵاتگرتنه‌ده‌ستی
ئۆپۆزسیۆن له‌دوای ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارێتییه‌وه ده‌بێته کاره‌سات و فلیمه‌که له‌سه‌ره‌وه
ده‌ستپێده‌کاته‌وه. ئه‌وه‌ی گرنگه له دوای نه‌مانی ترسه‌وه، له‌دوای تێکشکاندی
دیواری بێده‌نگی و له‌دوای ئیراده به‌به‌رداهاتنه‌وه‌ی مرۆڤی کورد، ئه‌وه‌یه که
جارێکی‌تر ڕێگه نه‌درێت تاکه حیزبێک، ده‌سته حیزبێک خۆی بکاته پێشه‌نگ و دیسانه‌وه
ئازادییه‌کان پێشێلبکاته‌وه. ئازادی کۆمه‌ڵگا، ئیراده‌ی ئازدی تاک به‌تاک، ده‌بێت
ببێت به به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی که سبه‌ینێی نه‌وه‌کانمان ده‌ستنیشاده‌کات.