کۆمه‌ڵگای حه‌ق
26.09.2011
بۆئه‌وه‌ی شایانی
ناونیشانی مرۆڤ بین، ده‌بێت کوشتن به هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانیه‌وه، سه‌رنوگوم بکه‌ین.
ده‌بێت کاریگه‌ریه‌کانی له‌سه‌ر بیرکردنه‌وه و بواری به‌کرده‌وه کردنی ئه‌وه‌نده
ته‌سکبکرێته‌وه که بواری سه‌رهه‌ڵدانی ده‌گمه‌ن بێت و بخرێته قاڵبی کێشه‌ی تاکه‌که‌سه‌وه.
به‌و مانایه‌ی له بیری کۆمه‌ڵ ده‌ربهێنرێت و وه‌ک ڕێگه‌چاره‌سه‌ری کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان،
ئه‌لته‌رناتیڤ نه‌بێت. چ بۆ ده‌سه‌ڵات و چ بۆ به‌رهه‌ڵستکارانی ده‌سه‌ڵات و چ بۆ
کۆمه‌ڵ و تاقمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی تر و به گشتیش وه‌ک بیرکردنه‌وه و ئاگایی
کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵگا.
ڕاپێچکردنی که‌لتوری
کوشتن بۆ پشتی پشته‌وه‌ی بیرکردنه‌وه و داچه‌پاندنی، ڕێگه بۆ چاره‌سه‌ری
ناتوندوتیژی خۆشده‌کات بۆ کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌کی
دیاریکراو.
شاخ چه‌ند کوردی
پاراستوه، ئه‌وه‌نده‌ش کوردی له جیهانی چوارده‌وری دابڕیوه. دوابه‌دواش بوه به
په‌نای یاخیبوون بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی نه‌یانتوانیوه له‌و کۆمه‌ڵگا خۆماڵیه‌دا
جێگه‌یان بێته‌وه، ئیتر به هه‌ر هۆیه‌که‌وه بووبێت. بۆ خۆپاراستنیش، هه‌میشه
چه‌ک بوه به هاوڕێ و هاوده‌م. چه‌کبه‌ده‌ستبونیش ده‌سه‌ڵاتی به‌کارهێنان ده‌به‌خشێت،
به حه‌ق و ناحه‌ق، به‌تایبه‌تیش که مێشکێکی بیرکه‌ره‌وه‌ی له پشته‌وه نه‌بێت.
یاخیبوون و هه‌ڵهاتن
له‌ناو میلله‌تی کورددا بوه به که‌لتور و ده‌رئه‌نجامه‌که‌شی شکستی کۆمه‌ڵگایه
که ئه‌و هه‌موو گه‌نجه پێگه‌شتوه ڕو له هه‌نده‌ران ده‌کات و کۆمه‌ڵگای پێ پوچ
ده‌بێته‌وه. له سی ساڵی ڕابوردودا ئه‌وه‌نده‌ی گه‌نجی کوردی ئێراق ڕوی له هه‌نده‌ران
کردوه، که ئه‌گه‌ر بۆ زۆربه‌یه‌کیان بکرایه بمانایه‌ته‌وه، ئه‌وا ئه‌مڕۆ باری
کۆمه‌ڵایه‌تی کوردی له ئاستێکی تردا ده‌بوو که ده‌سه‌ڵات نه‌یتوانیایه به
ئاسانی بیچه‌مێنێته‌وه.
ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی
که هه‌ڵکه‌وته سروشتیه‌کان که‌متر بوون به هۆکار، وه‌ک جه‌نگڵ و شاخ، بۆ به‌تاڵکردنه‌وه‌ی
پاڵه‌په‌ستۆی ناویان، زیاتر په‌نایان بۆ بیرکردنه‌وه بردوه بۆ چاره‌سه‌رکردنی
کێشه‌کانیان، وه‌ک له یاخیبوون و دوابه‌دواش کوشتن و بڕین وه‌ک چاره‌سه‌ر.
ڕه‌نگه که‌م میلله‌ت
هه‌بێت وه‌کو کورد ڕوی له ڕاکردن کردبێت. ئاسانترین ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی کێشه،
ڕاکردنه. ئێمه‌ش له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا ئه‌و چاره‌سه‌ره‌مان هه‌ڵبژاردوه. هه‌ڵبه‌ته
شێوه و چۆنێتی و زۆریی هه‌ڵاتنه‌کان له به‌شێکی کوردستانه‌وه تا به‌شێکی تر
جیاواز بووه. ئه‌وه‌ی ئاشکرایه، ئه‌وه‌یه هه‌تا پاڵه‌په‌ستۆکان له‌سه‌ر به‌شێک
زیاتر بوبێت، ڕاکردنه‌کان له‌و به‌شه‌دا زۆرتر بوه، بۆ نمونه کوردستانی ئێراق له
هه‌موو به‌شه‌کانی تر زیاتر کورد هه‌ڵهاتوه، وه‌ک هه‌میشه‌ش له پێشدا و زۆربه
هه‌ر گه‌نجه‌کان بوون.
کۆمه‌ڵگای ئه‌مریکی
چه‌ند دیموکراسی بێت و چه‌ند ئازادی تاک به‌رفراوان بێت، نابێته ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ی
مرۆڤایه‌تی شانازی پێوه‌بکات، چونکه که‌لتوری هێز و که‌لتوری کوشتن به‌شێکی دانه‌بڕاوی
پێکهاته‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌یه.
کاتێک مرۆڤکوشتن ده‌بێته
ڕێگه‌چاره‌ی کێشه‌کان، چ له‌سه‌ر ئاستی ده‌سه‌ڵات و چ له‌سه‌ر ئاستی په‌یوه‌ندیه
کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و چ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، چیتر ناتوانرێت حه‌ق بچه‌سپێنرێت،
ئه‌گه‌ر ده‌ستور و یاساش پایه‌گوزاری ئه‌و کۆمه‌ڵگایه بێت.
هه‌رکاتێک مێشکی
مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگا له‌چه‌ک داماڵرا، ئه‌وسا ڕو له ئه‌قڵ ده‌کات و ڕێگه‌چاره‌ی
زۆر زیاتر خۆی واڵاده‌کات.
ئێمه‌ی کورد ئه‌گه‌ر
چه‌کداریش نه‌بین، به‌و ئه‌قڵیه‌ته‌وه بیرده‌که‌ینه‌وه که "ئه‌گه‌ر ئێستا
ده‌مانچه‌یه‌کم پێئه‌بوو، ئه‌وسا خۆم ده‌مزانی چیم ده‌کرد" واته هه‌میشه
بوونی چه‌ک، بوونی هێز ئاماده‌یی هه‌یه و پانتاییه‌کی گه‌وره‌ی له بیروهۆشماندا
داگیرکردوه.
له‌جیاتی
ئه‌وه‌ی به‌ره له یه‌کتری بگرین و به دوژمن سه‌یری یه‌کتری بکه‌ین، ده‌شێت سه‌رێک
به‌رزبکه‌ینه‌وه و بپرسین ئاخۆ ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌ی که هه‌ردووکمانی له‌سه‌ر وه‌ستاوین،
جێگه‌ی هه‌ردووکمانی تیانابێته‌وه؟