پێداویستی
سه‌رکوتکردنی ده‌سه‌ڵات
25.09.2011
میلله‌تی
کورد یه‌کێکه له‌و میلله‌تانه‌ی دره‌نگ به‌ئاگادێته‌وه و زۆربه‌ی بزوتنه‌وه
ڕزگاریخوازه‌کانیش کاتێک به‌رپابوون، که ئیتر هیچ چاره‌سه‌رێکی تر نه‌ماوه له‌وه‌ی
که که‌مێک به‌رگری له‌خۆی بکات. هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌نده‌ی زیانی گه‌یاندوه، ئه‌وه‌نده
به‌رگری نه‌کردوه، چونکه هیچ یه‌کێک له‌و بزوتنه‌وانه به ئه‌نجامی سه‌رکه‌وتن
نه‌گه‌شتون.
کورد
هه‌تا ئه‌مڕۆ، هه‌رێمی کوردستانی ئێراقی لێده‌رچێت، ڕاسته‌وخۆ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی
میلله‌تێکی تردایه و هه‌موو ئه‌و بزوتنه‌وه چه‌کداریانانه‌ی تورکیا و ئێرانیش له
ماڵکاولی بۆ کوردستان، هیچی تری لێنه‌هاتۆته به‌رهه‌م و هیچیشی لێنایه‌ته به‌رهه‌م،
ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی چه‌کداری به‌رده‌وام بن.
سیاسه‌تی
سه‌کوتکردنی کورد وه‌ک میلله‌ت، وه‌ک که‌لتور و وه‌ک ئه‌وه‌ی که میلله‌تێکی
جیاوازه، ئه‌و بزوتنه‌وانه‌ی پێکهێناوه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ئاگایی لێنه‌که‌وتۆته‌وه
که زۆربه وشیاربێته‌وه و جگه له بزوتنه‌وه‌ی چه‌کداری که ده‌شێت ڕێگه چاره‌ی
تریش هه‌بێت بۆ گه‌شتن به ئامانج. هه‌میشه وشیاریه‌که هی بزوتنه‌وه چه‌کداریه‌که
بووه، نه‌ک به پێچه‌وانه‌وه.
تورکیا،
وه‌ک ئێران و سوریا و ئێراق نیه و سه‌رێکی به ئه‌وروپاوه‌یه، واته ده‌نگێک له‌وێ
بکه‌وێته‌وه، له ئه‌وروپاوه ده‌بسترێته‌وه، که‌چی کورد به پله‌ی یه‌که‌م پشتی
به هێزه چه‌کداره‌که‌ی خۆشه که له شاخه‌کاندا گیریان خواردوه و جارجاره‌یه‌ک
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت له‌ژێر پاڵه‌په‌ستۆی سه‌ربازیدا ئه‌نقه‌ره
بچێته سه‌ر مێزی مفاوه‌زات. به‌ڵام بیریان له‌و ده‌یه‌ها ملیۆن کورده نه‌کردۆته‌وه
که بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و دوای مافی ژیانی خۆیان بکه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر
له پاڵپشتێکی چه‌کداری بکه‌نه‌وه.
مه‌گه‌ر
سه‌رکوتکردنی ده‌وڵه‌تی تورکی هه‌تا ئێستا ئه‌وه‌نده نه‌بوه که بیروهۆشی میلله‌تێکی
بیست ملیۆنی بهه‌ژێنێت و ببێته ئه‌و پاڵنه‌ره‌ی که ئاستی ئاگایی به‌رزکاته‌وه و
بتوانن داوای مافی خۆیان بکه‌ن؟
ئایا
ئه‌و چه‌ند سه‌د پێشمه‌رگه‌یه‌ی کوردستانی ئێران ده‌توانێت چ کاریگه‌ریه‌کی هه‌بێت
له‌سه‌ر چاره‌نوسی کوردستانی ئێران؟ جگه له ماڵوێرانی و کوشتن و بڕینی ڕۆڵه‌ی
کورد زیاتر؟ ئایا به‌و هێزه چه‌کداره‌ی ده‌یه‌ها ساڵه به‌و شاخانه‌وه‌ن،
توانیویانه ئاستی ئاگایی مرۆڤی کورد به‌رزبکه‌نه‌وه و ئاماده‌ی شۆڕشی
ڕزگاریخوازی بکه‌ن؟
ئایا
سه‌رکوتکردن و نه‌فیکردنی کورد وه‌ک میلله‌تێکی سه‌ربه‌خۆ، خۆی له‌خۆیدا به‌س نیه
بۆ ئه‌وه‌ی وشیاری بکه‌وێته‌وه و میلله‌ت لێی به‌ئاگابێته‌وه؟ مه‌گه‌ر مرۆڤ له‌م
سه‌رده‌مه‌شدا هه‌ر ده‌توانێت به‌زه‌بری چه‌ک مافاکانی بسه‌نێته‌وه؟
هێزی
چه‌کدار هی زه‌مانێکه که نه‌خوێنده‌واری باڵاده‌سه‌ت بوه و هه‌موو ئامڕازی په‌یوه‌ستبونه‌وه‌یه‌ک
له لوله‌ی تفه‌نگه‌وه بیستراوه‌ته‌وه. ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌رده‌می کۆمپیوته‌ر و
ته‌له‌فونه و ئه‌وه‌نده‌ی بابه‌تێک له ئینته‌رنێتدا ده‌توانێت کاریگه‌ری بخاته‌وه،
هه‌زار فیشه‌ک دروستیناکات. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پیاوکوشتن هه‌ر پیاوکوشتنه و ئه‌و
به‌رگریه‌ی به وشه ده‌کرێت، سه‌د تفه‌نگ ناتوانێت پارسه‌نگی بداته‌وه و ئه‌وه‌نده‌ی
ئه‌مڕۆ ڕێز له وشه ده‌گیردرێت، ئه‌وه‌نده خه‌ڵک ناتوانێت ڕه‌وایه‌تی بۆ زه‌بری
هێز بدۆزێته‌وه، له جیهانێکدا که هه‌مووی به‌یه‌که‌وه په‌یوه‌ستبوه‌ته‌وه.
ماوه‌ی
بیست ساڵه سێ پارێزگای هه‌رێمی کوردستانی ئێراق به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتیه‌وه‌یه
و هه‌تا ئه‌مڕۆش ئێمه لێوان لێوین له سه‌رکوتکردنی ڕژێمی پێشوو، به‌و ده‌لیله‌ی
که ڕاپه‌ڕینی ئه‌مجاره به هێزی چه‌کدار و لێدان و گرتن و ئه‌شکه‌جه سه‌رکوتکرا،
هه‌موو یاده‌وه‌ره‌کانی ڕژێمی پێشوو زیندوو بوه‌وه و له مه‌یدانه‌کاندا بینرایه‌وه.
سه‌رکوتکردنی
ڕژێمی به‌عس، جگه له‌وه‌ی چه‌ندین هێزی چه‌کداری دروستکردبوو، بوه هه‌وێنی ڕاپه‌ڕینی 1991، هه‌رچه‌نده وه‌ک فاکته‌رێکی ده‌ره‌کی، شه‌ڕی ئێراق و ئه‌مریکا، بوه هۆی سه‌رکه‌وتنی
ئه‌و ڕاپه‌ڕینه و ئه‌و به‌ئاگایی بوونه جیهانیه بوو به پاڵپشتی، که‌چی هێزه
چه‌کداره‌کانی به‌ناو به‌رگری کوردیی، به ڕێکه‌وتنێک له‌گه‌ڵ سه‌دام حوسه‌یندا،
چاوی جیهانیان لێ‌کردین و ئێمه‌ش که‌وتینه ژێر ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتیان.
سه‌رکوتکردنی
ده‌سه‌ڵات تا ئه‌و کاته پێداویستیه که میلله‌ت وشیار ده‌بێته‌وه و ده‌پرسێت
بۆ؟ بۆ من سه‌رکوتده‌کرێم؟ بۆ وه‌کو ئه‌وانی تر من مافی ژیانم نیه؟ ئه‌م جیاوازیه‌ی
من بۆ ده‌بێته هۆی سه‌رکوتکردنم؟ ئه‌گه‌ر له‌و کاتانه‌دا میلله‌ت نه‌یتوانی به
ئازادی خۆی بگاته‌وه، ئه‌وا سه‌رکوتکردن ده‌بێته نه‌ریتێک و سه‌رکزی لێده‌که‌وێته‌وه.
واته قبوڵکردنی ئه‌مری واقیع که ده‌بێت وابێت و په‌یڕه‌وبکرێت.
ئالێره‌دایه
که ئیتر سه‌رکوتکردن ترسناکه و ده‌گاته ئاستی تێکشکاندنی مرۆڤه‌کان و
شێواندنیان و له‌قاڵبدانیان به‌و شێوه‌یه‌ی که ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت.
ئێمه
له دوای ڕاپه‌ڕینی یه‌که‌مه‌وه، وه‌ک تێکه‌وتنێک تێکه‌وتین و نه به ئازادی گه‌شتین،
نه ڕاسته‌وخۆ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕژێمی پێشودا ماینه‌وه. ماوه‌ی بیست ساڵ له
گێژاوی ئه‌وه‌ی داخۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردیه ده‌توانێت ئاوات و خواسته‌کانی
مرۆڤی کوردی ئه‌م هه‌رێمه بێنێته دی، یاخود هه‌ر چاوپۆشی لێده‌کات؟ هه‌تا ڕاپه‌ڕینی
هه‌ڤده‌ی شوبات که ئیتر هیچ بوارێک بۆ گومان نه‌مایه‌وه که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته،
تازه به تازه ده‌ست ده‌کاته‌وه به‌سه‌رکوتکردن.
مێژووی
سه‌رکوتکردنی ئێمه درێژه و میلله‌ت له‌و ئاسته‌دایه که به ئاسانی به‌م ده‌سه‌ڵاتی
پارتی و یه‌کێتیه له‌خشته‌نابرێت. ئه‌وه‌ی میلله‌ت چاوه‌ڕوانی بوو ڕویدا، واته
ده‌رکه‌وتنی ڕوی حه‌قیقی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی کورد.
ئێمه
چیتر له‌م سه‌رده‌مه‌ی ئه‌مڕۆماندا پێویستمان به زه‌مه‌نێکی دورودرێژی سه‌رکوتکردن
نیه بۆ ئه‌وه‌ی ماهیه‌تی ده‌سه‌ڵات کاریگه‌ر بێت له دروستکردنی ئه‌و ئاگاییه‌ی
که پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته بگۆڕێت و
سیسته‌مێک پێکه‌وه بنێت که شایانی مرۆڤی هاوچه‌رخ بێت.