دیسانه‌وه ده‌سه‌ڵاتی
کوردی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
24.09.2011
ئێمه‌ش وه‌ک زۆربه‌ی
وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دوابه‌دوا، بووین به خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکی خۆماڵی
که چه‌قیبه‌ستووه به کوردسی ده‌سه‌ڵاته‌وه و نه ده‌ڕوات و نه بۆمان ده‌گۆڕدرێت.
نه وه‌ک میسر و لیبیا و سوریا ده‌توانین ڕاپه‌ڕین بکه‌ین و به‌رده‌وامی به خه‌باتی
خۆپیشاندان بده‌ین، نه‌وه‌ک جاران ده‌توانین شاخه‌کان بگرین و شه‌ڕی پارتیزانی
دامه‌زرێنینه‌وه.
ئه‌وه‌ی هه‌تا ئه‌مڕۆ
بۆمان ڕونبوه‌ته‌وه، بێ توانایمانه له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکدا که هه‌تا
دوێنێ ده‌ستمان به پشتیه‌وه‌بوو بۆ دامه‌زراندنی. ده‌سه‌ڵاتێک ئه‌وه‌نده له‌خۆیدا
ڕاده‌فه‌رموێت که به هێزی چه‌ک و جبه‌خانه و ژماره‌یه‌کی زۆری چه‌کدار، ڕوبه‌ڕوی
میلله‌ت بێته‌وه، که هه‌تا دوێنێ باوه‌ڕمان نه‌ده‌کرد بۆ سه‌رکوتکردنی ده‌نگی
ئازاد بخرێنه‌گه‌ڕ.
ئه‌مڕۆ ده‌زانین که
ناوێرین ڕاپه‌ڕین ئه‌نجام بده‌ین، یاخود ناتوانین که له هه‌ر دوو حاڵه‌ته‌که‌دا
یه‌ک ده‌رئه‌نجام ده‌دات به‌ده‌سته‌وه، ئه‌ویش هێشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته به‌م شێوه‌یه‌ی
ئه‌مڕۆ، ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتی ماوه‌ی بیست ساڵه پیاده‌ی ده‌که‌ن.
ئایا بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان ده‌توانێت ئه‌م ده‌سه‌ڵاته نه‌رمبکات و به‌شێوه‌ی گفتوگۆ و په‌ڕینه‌وه‌ی
ئاشتیانه بۆ دیموکراتیه‌ت، بتوانێت کۆمه‌ڵگا بگه‌ێنێته ئاستێکه‌وه که ده‌ستاوده‌ستکردنی
ده‌سه‌ڵات به‌پێی ده‌ستور، له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه بێنێته ئاراوه؟
ئایا گۆڕان ده‌توانێت
له‌و ڕێگه‌یه‌وه مافی تاکی کورد فه‌راهه‌م بکات و ئازادی بۆ کۆمه‌ڵگا به‌رقه‌راربێت
و سوکایه‌تی به‌که‌س نه‌کرێت و که‌س به‌بێ هۆ زیندانی نه‌کرێت و ئه‌شکه‌نجه و
لێدان و نانبڕین بنه‌بڕ بکرێت؟ ئه‌گه‌ر نا، ئه‌ی ئه‌لته‌رناتیڤی ئه‌م بارودۆخه ده‌شێت
چی بێت؟
پێش ئه‌وه‌ی ئێمه
بڕوا به‌وه بێنین که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌توانێت ئه‌و گۆڕانکاریانه له ده‌سه‌ڵات
و کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا بکات، ئه‌وا له‌و بڕوایه‌دا نیم که خودی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
ئه‌وه‌ی له خه‌یاڵدا بێت و ئیشی له‌سه‌ر بکات، یاخود له توانایدا بێت و پلانی بۆ
داڕشتبێت که به ئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت. پرسیاره‌که لێره‌دا دروستده‌بێت ، ئه‌ی
گۆڕان چی ده‌وێت؟
گۆڕان نه‌یویست به‌شداری
خۆپیشاندانه‌کان بکات و به هه‌زار لاڵانه‌وه توانی باوه‌ڕ به ده‌سه‌ڵات بێنێت
که له پشتیه‌وه نه‌وه‌ستاوه و که‌سی هاننه‌داوه بۆ خۆپیشاندان و ماوه‌ی دوو
مانگی خۆپیشاندان جوڵه‌یه‌کی تێنه‌که‌وت و ده‌سه‌ڵات لێی دڵنیابوو که به‌شداری
خۆپیشاندان ناکات و به گورزێک بڵاوه‌ی پێکردن. ئه‌وه له‌لایه‌ک، بۆ جه‌ماوه‌ری
ڕاپه‌ڕینیش ڕونبووه که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریدا نیه
بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵات له کوردستاندا. له‌لایه‌کی تره‌وه ده‌بینین گۆڕان نه
توانای نه‌رمکردنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌یه و نه نیازی ئه‌وه‌یه کۆمه‌ڵگایه‌کی
دیموکراتی خاوه‌ن ده‌ستور بێته ئاراوه که تاکی مرۆڤی کورد ئازادانه بتوانێت
بیروڕای خۆی ده‌رببڕێت و ببێته خاوه‌نی مافه‌کانی خۆی وه‌ک مرۆڤێکی سه‌رده‌م.
ئایا گۆڕان گه‌ره‌نتی
ئه‌و گۆڕانکاریه ئاشتیانه‌یه ده‌کات که کۆمه‌ڵگای کوردی بپه‌ڕێنێته‌وه بۆ
سیسته‌مێکی دیموکراتی و خاوه‌ن ده‌ستور و پاراستنی ئازادی تاکه‌که‌س؟ ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌که
"به‌ڵێ"یه، ئه‌ی که‌واته بۆ هه‌تا ئێستا هیچ بیروبۆچونێکی ڕه‌سمی له‌و
باره‌یه‌وه نه‌خراوه‌ته‌ڕو؟ ئه‌گه‌ر "نه‌ء" که‌واته ئه‌م گێرمه‌کێشه‌یه‌ی
له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا چیه؟
ئایا پێویست ناکات
له‌مڕۆ به‌دواوه وه‌ک هه‌موو تاکێکی بێئومێدی کورد له ده‌سه‌ڵاتی کوردی، گۆڕانێش
بخرێته پاڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته و به‌ردێکیش له‌سه‌ر وشه‌ی ئۆپۆزسیۆن دابنرێت تا ئه‌و
کاته‌ی به مانای وشه ئۆپۆزسیۆنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی داده‌مه‌زرێت؟