کێ شۆڕش ده‌کات؟
23.09.2011
کێ شۆڕش هه‌ڵده‌گیرسێنێت؟
کێ شۆڕش به‌ڕێوه‌ده‌بات؟
بۆچی ده‌وترێت شۆڕشی
گه‌نجان؟ گه‌نج له چیدا شۆڕشگێڕه؟
گه‌نجێتی یاخود هه‌ڕه‌تی
ژیان، به‌و مانایه‌ی مرۆڤ سه‌ره‌تای ژیانی ده‌ستپێده‌کات و هێشتا ناسکه و توشی
گێژاوی ژیان نه‌بووه و فڕوفێڵ و خڵه‌تاندن، هێشتا نه‌یهه‌ژاندووه. ژیان هه‌ر ڕوه
شیرینه‌که‌ی ده‌رکه‌وتووه و ڕوه ناشیرینه‌که‌ی شاراوه‌یه. گه‌نج پڕه له ژیان
و ده‌یه‌وێت داگیریبکات، ده‌یه‌وێت ئه‌زمونی بکات، ده‌یه‌وێت له‌خۆی بێته ده‌ره‌وه
و به‌کرده‌وه‌ی بکات.
گه‌نج ده‌یه‌وێت خۆی
تاقیبکاته‌وه و تامی ژیان له‌سه‌ر له‌شی، ده‌رونی له نزیکه‌وه به‌رکه‌وێت. له
هه‌مووی گرنگتر، گه‌نجێتی به‌و توێژه ده‌وترێت که هێشتا فڕوفێڵی ژیان فێرنه‌بوون
و هێشتا که‌سایه‌تیان ساغنه‌بۆته‌وه و نه‌که‌وتونه‌ته داوی "من"ه‌وه.
تا ته‌مه‌نی گه‌نجێتی،
مرۆڤ له ڕۆحێکی به‌کۆمه‌ڵدا ده‌ژی، وه‌ک درێژکراوه‌یه‌کی سروشتی که له له‌دایکبونه‌وه
ده‌ستپێده‌کات. ژیان هێشتا زیاتر خه‌یاڵه وه‌ک له‌وه‌ی واقیع و حه‌قیقه‌ت بێت. گه‌نج
به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌س پێیبڵێت به سروشتی، به‌نائاگایی خۆی به یه‌کێک له‌وانی تر ده‌زانێت.
گه‌نج ناتوانێت خۆی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وانی تردا ببینێته‌وه و دوای تاکایه‌تی
ژیانی خۆی بکه‌وێت. گه‌نج به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ گه‌نجه‌کانی تردا ده‌بینێته‌وه
و هه‌میشه دژی "گه‌وره‌کانن" که ژیانیان داگیرکردوه، که ڕێگری ژیانی
ئه‌وانن.
سروشتی کۆمه‌ڵایه‌تی
مرۆڤ هه‌ر له منداڵیه‌وه ده‌رده‌که‌وێت و له‌گه‌ڵیدا گه‌وره ده‌بێت و له گه‌نجێتیدا
به ته‌واوه‌تی به‌رجه‌سته ده‌بێت که مرۆڤ له‌گه‌ڵ هاوڕه‌گه‌زه‌که‌ی خۆیدا نرخ
و به‌هایه‌کی هه‌یه و وجودیان پێکه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی گه‌نج
توشی سه‌رسوڕمان ده‌کات، ئه‌و کاتانه‌یه که ڕاسته‌وخۆ ڕوبه‌ڕوی ژیانی گه‌وره‌کان
ده‌بێته‌وه و ده‌بێت هه‌ڵسوکه‌وتی له‌گه‌ڵدا بکات. گه‌نج لێره به‌دواوه توشی په‌رتبوون
ده‌بێت، له ڕاستیدا توشی ئازاری ژیان، ئازاری وجود ده‌بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانێت،
یاخود بتوانێت وشه‌ی له‌سه‌ر دابنێت. گه‌نج ناچارده‌کرێت خۆی له توێژه‌که‌ی
بپچڕێنێت، خۆی جیابکاته‌وه، خۆی داببڕێت. له‌ڕاستیدا ئه‌مه مه‌رگی یه‌که‌می
مرۆڤه که له سه‌رچاوه‌ی ژیانی خۆی داده‌بڕێت و ده‌بێت له‌وه‌ودوا خۆی ژیانی خۆی
به‌رێتبه‌ڕێوه. واته تائه‌وکاته‌ی به‌رپرسیارێتی ژیانی خۆی هه‌ڵده‌گرێت، هێشتا
هه‌ر گه‌نجه و نه‌که‌وتۆته داوی ژیانی گه‌وره‌کانه‌وه.
هه‌ڵبه‌ته ئێمه‌ی
گه‌وره پیاوان، سه‌رمان له‌ژیان شێواندوه، نه‌ک ته‌نها بۆ خۆمان، به‌ڵکو بۆ هه‌موو
توێژه‌کانی تری کۆمه‌ڵگاش وه‌ک گه‌نج و منداڵ و ژن. ئێمه‌ین شیر و تیر له یه‌کتری
ده‌سوین و دوژمنایه‌تی یه‌کتر ده‌که‌ین و یه‌کتری خراپبه‌کارده‌هێنین و له هه‌وڵی
زاڵبوون و چه‌وساندنه‌وه‌ی یه‌کتریداین.
توێژه‌کانی تری کۆمه‌ڵگا
هه‌ڵه‌نین له‌سه‌ر ئێمه ڕاستبکرێنه‌وه، به‌ڵکو ئه‌وه ئێمه‌ی گه‌وره پیاوانین
که ژیانمان له هه‌مووان شێواندوه و له به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیدا ده‌مانه‌وێت
لێیخوڕین و ئاڕاسته‌ی بکه‌ین. هه‌ربۆیه هه‌موو کردارێکی ژیان ئازاراویی و ژه‌هراویی
و پڕ له‌ژانه بۆ زۆربه‌ی زۆری کۆمه‌ڵگا.
منداڵ و گه‌نج و ژن
به سروشتیه‌که‌ی خۆیان ژیانیان بۆ هه‌موان ده‌وێت. ئه‌وه ئێمه‌ین ڕێگه‌یان لێده‌گرین
و په‌رشوبڵاویان ده‌که‌ینه‌وه و به‌گژیه‌تریاندا ده‌که‌ینه‌وه. ئه‌وه ئێمه‌ین
مێژوومان به‌لاڕێدا بردوه و ده‌مانه‌وێت هه‌تاسه‌ر به‌وشێوه‌یه ڕایبکێشین. ئه‌وه‌ش
گه‌نجانن که ده‌یانه‌وێت کۆتاییه‌ک بۆ ئه‌و به‌زۆر ڕاکێشانه دابنێن و ژیان بخه‌نه‌وه
ڕاڕه‌وه سروشتیه‌که‌ی خۆی و کۆمه‌ڵگا ببێته‌وه به مۆڵکی هه‌مووان و هه‌مووان
بتوانن وه‌ک یه‌ک به‌شداربن تیایدا.
گه‌نج جگه له‌وه‌ی
خاوه‌نی ئه‌و تێڕوانینه‌یه، خاوه‌نی وزه‌یه‌کی به‌کارنه‌هاتوی لێوانلێوی ژیانه
که ده‌یه‌وێت بیته‌قێنێته‌وه، که ده‌یه‌وێت ئه‌زمونی بکات. به‌ڵام وه‌ک وتمان
له هه‌مووی گرنگتر، ئه‌و ڕۆحی به‌کۆمه‌ڵه‌یه که هێشتا له گه‌نجدا هه‌ر زیندوه
و به‌ده‌ستی گه‌وره مردارنه‌کراوه‌ته‌وه، که له ڕاستیدا هه‌ڵگری حه‌قیقه‌تی
ژیانن و ژیان ده‌بێت له‌و ڕۆحه به‌کۆمه‌ڵه‌دا ببرێته‌سه‌ر.
تاکایه‌تی و
دابڕانی تاکه‌که‌س، ئه‌و خۆپه‌رستیه‌ی لێوه‌به‌رهه‌مدێت که له ژیانی خۆرئاوادا
ده‌یبینین. هه‌ڵبه‌ته ده‌بێت مرۆڤ ببێت به خاوه‌نی که‌سایه‌تی خۆی و خۆیبناسێت و
خۆی له‌ناو ئه‌وانی تردا بناسێته‌وه، به‌ڵام له‌و ڕۆحه به‌کۆمه‌ڵه‌ی که هه‌موومان
به‌شدارین تیایدا و هه‌ریه‌که‌مان به‌شێکی بچوکی پێکده‌هێنین، واته له‌هه‌مان
کاتدا که خاوه‌نی که‌سایه‌تی خۆمانین، دورین له خۆپه‌رستیه‌وه که هه‌موو
شتێکمان ته‌نها بۆ خۆمان بوێت.
ئه‌وه‌ی له
ڕۆژئاوادا ده‌یبینین، دروستکردنی تاکه‌که‌سه به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕۆحێکی به‌کۆمه‌ڵی له
پشته‌وه بێت و منداڵ هه‌ر له منداڵیه‌وه ئه‌وه‌ی فێرده‌کرێت که ته‌نها پشت به‌خۆی
ببه‌ستێت و ته‌نها بۆ خۆی بژی. هه‌ربۆیه کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و ته‌نهایی و
دابڕان و جیابونه‌وه، هه‌میشه کێشه‌یه‌کی زیندووه و له‌و ئاڕاسته‌یه‌ی که
مێژووی ئه‌مڕۆی پیاتێپه‌ڕ ده‌بێت، چاره‌سه‌ر ناکرێت.
گه‌نجێتی له
ڕۆژئاوادا که له جیهانی منداڵ جیابووه‌وه و مردنی یه‌که‌می جیابونه‌وه‌ی ده‌ستپێکرد،
ئیتر هه‌ر به‌و ئاڕاسته ته‌نیایه‌دا ده‌ڕوات که به زه‌حمه‌ت زیندوده‌بێته‌وه،
واته چه‌قبه‌ستن له‌خودی خۆیدا و پشتکردنه هه‌موو ئه‌وانی تر و په‌یوه‌ندی
دروستکردن، ته‌نها له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش.
شۆڕشی گه‌نجان ڕۆحبه‌به‌رداکردنه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵگا و هێنانه‌وه‌یه‌تی بۆ سه‌ر ڕاسته‌ی ژیان، تازه‌کردنه‌و و به‌خشینی
گوڕوتینی نوێیه که کۆن ڕاده‌ماڵێت و به‌ربه‌ست و ڕێگری ڕێچکه‌ی ژیان پاکده‌کاته‌وه.
هه‌ربۆیه
گه‌نج شۆڕشگێڕه، چونکه هێشتا له ڕه‌گی سه‌رچاوه‌ی ژیان نه‌پچڕاوه که ژیان له
هه‌موومان پێکدێت و ئێمه پێکه‌وه ده‌توانین پڕاوپڕ بژین و گه‌نج دیسان ده‌توانێت
به ڕوخساری حه‌قیقه‌تی ژیان بمانناسێنێته‌وه، ئه‌و ڕوخساره‌ی ئێمه له به‌رژه‌وه‌ندی
خۆماندا ناشیرینمان کردوه.