شۆڕش
20.09.2011
ئایا ده‌کرێت له
دیکتاتۆریه‌ته‌وه بپه‌ڕیته‌وه بۆ دیموکراتی، به‌بێ ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری و به‌رپاکردنی
شۆڕش؟ ئایا هیچ سیسته‌مێکی دیکتاتۆری ڕێگه به‌و ئاڵوگۆڕه ده‌دات؟ ئایا بۆ نمونه
له ئێراقی سه‌دام حوسه‌ینی دوێنێدا، ده‌کرا خه‌ڵکی ئومێد له دڵیدا سه‌وزبێت، به‌وه‌ی
ڕۆژێک له ڕۆژان ڕژێمی به‌عس به‌ره‌و دیموکراتی و مافی مرۆڤ و ئازادی هه‌نگاو ده‌نێت؟
ئایا ده‌کرێت له ئێرانی ئێستادا خه‌ڵک چاوه‌ڕوانی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی له‌و شێوه‌یه
بێت؟
ئه‌ی جه‌ماوه‌ر که‌ی
ئاماده‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌بێت؟ که‌ی له زوڵم و زۆر پڕده‌بێت؟ تا چه‌ند به‌رگه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی
ڕژێمی دیکتاتۆری ده‌گرێت؟
ئه‌گه‌ر که‌مێک بگه‌ڕێنه‌وه
بۆ مێژوو، ئایا ده‌کرێت شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی له فه‌ره‌نسا، که ئازادی و یه‌کسانی
و برایه‌تی دروشمه‌کانی بوو، له‌گه‌ڵ شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ری ڕوسیادا به‌راورد بکرێت که
دیکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا ئامانجی بوو؟ ئه‌و بازه مێژوویه چیه بۆ دواوه که
زیاتر له سه‌ده‌یه‌کیشیان نێوانه، که‌چی شۆڕش له ڕۆژهه‌ڵاتدا بۆ دیکتاتۆریه‌ت
به‌رپاده‌کرێت و له ڕۆژئاواشدا، به‌ر له سه‌ده‌یه‌ک بۆ ئازادی و یه‌کسانی و
برایه‌تی؟ له کاتێکدا کۆمه‌ڵگای ژێرده‌ستی پاشایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی فه‌ره‌نسا
و کۆمه‌ڵگای ڕوسی سه‌رده‌می قه‌یسه‌ره‌کان، له زۆر باره‌وه له‌یه‌کده‌چوون که
هه‌ردووکیان له‌سه‌ربنه‌مای فیودالیزمی دامه‌زرابوون.
بیروباوه‌ڕی شۆڕشی
فه‌ره‌نسا بوو به هه‌وێنی هه‌موو ئاڵوگۆڕه‌کانی تر و هه‌موو کیشوه‌ری ئه‌وروپای
ته‌نیه‌وه. له‌به‌رامبه‌ریشدا، شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ری ڕوسیا به‌ره به‌ره ته‌شه‌نه‌ی
کرده زۆربه‌ی وڵاته دواکه‌وتوه‌کان، ئه‌وه‌ی به جیهانی سێ ناوزه‌ند ده‌کرێت، به
تایبه‌تی له دوای ڕزگاری نیشتیمانی له ده‌ستی داگیرکه‌رانی بیگانه.
یه‌که‌م ئه‌و
دابڕانه مێژوویه چیه که ئه‌و جیاوازیه دروست ده‌کات، دووه‌م بۆ نه‌توانرا
شۆڕشی به‌ناو سوشیالیستی سه‌ربگرێت و بوو به دیکتاتۆریه‌ت، که هه‌تا ئه‌مڕۆش
ماکه‌کانی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی زۆربه‌یه‌ک له ڕۆژهه‌ڵات و وڵاته پاشکه‌وتوه‌کانی
گرتۆته‌وه؟
ئا لێره‌دایه که
ده‌کرێت بوترێت به‌لاڕێبردنی مێژوویی و ئاڕاسته‌کردنی له ڕێگه‌ی تاکه ئایدیایه‌که‌وه،
ده‌بێت قوربانیه‌کی زۆری بۆ بدرێت، هه‌تا سه‌رڕێ ده‌که‌وێته‌وه. ئه‌وه‌ی له
ڕوسیا له ساڵی 1917دا ڕویدا شۆڕشی جه‌ماوه‌ری ده‌رخواردی ئایدیایه‌ک درا و ماوه‌ی
حه‌فتا ساڵ میلله‌تانی ژێر ده‌ستی ئه‌و سۆشیالیزمه باجه‌که‌یان دا.
شۆڕش شۆڕشی جه‌ماوه‌ره
دژی زۆڵم و زۆر و چه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی له‌سه‌ر کاره، شۆڕش هی
ئایدۆلۆژیایه‌ک نیه به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ردا به‌زۆر داسه‌پێنرێت و ئاره‌زوه‌کانیان،
له پێناوی گه‌شتن به‌ده‌سه‌ڵاتی ئایدیایه‌کدا، ئاڕاسته‌بکرێت و به‌کارببردرێت.
حیزبی سیاسی شۆڕش ناکات، به‌ڵکو ململانێی ده‌سه‌ڵات ده‌کات و ده‌یه‌وێت خۆی له
جێگه‌ی دا‌نیشێت.
داواکاری و
پێداویستی خه‌ڵک ڕون و ئاشکرایه، ده‌یانه‌وێت ئازاد بژین، ده‌یانه‌وێت سه‌ربه‌ست
بژین، ده‌یانه‌وێت وه‌کو مرۆڤ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بکرێت، ده‌یانه‌وێت برسی نه‌بن
و هه‌موویان له پیت و فه‌ڕی وڵاته‌که‌یاندا به‌شداربن.
داخوازی
خه‌ڵک ساده و ساکاره و ده‌زانن که ده‌سه‌ڵات بۆیان پڕناکاته‌وه، بۆیه په‌نا
ده‌به‌نه به‌ر شۆڕش. هاوکێشه‌ی خه‌ڵک و ده‌سه‌ڵات پێویستی به هه‌زار پارتی سیاسی
و فروفێڵی ئۆپۆزسیۆن نیه و وه‌کو ڕۆژی ڕوناک دیار و ڕونه. ئه‌وه‌ی به‌ناوی خه‌ڵکه‌وه
ده‌یه‌وێت به ده‌سه‌ڵات بگات، ده‌یه‌وێت فێڵێکی تر له جه‌ماوه‌ر بکات.