داخستنی ڕۆژنامه‌ی "ڕۆژنامه" و که‌له‌ڕه‌قی سیاسی
13.09.2011
سیاسه‌تکردن له‌داخدا...
ماوه‌ی یه‌ک دوو هه‌فته‌یه
ده‌نگوباسی داخستنی ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه له ئارادایه و هیچ هۆکارێکی دیار و ڕه‌سمیش
نابینرێت که بۆچی ده‌بێت ڕۆژنامه‌یه‌ک دابخرێت که توانیبێتی له‌ماوه‌ی ڕابوردودا
په‌رده له‌سه‌ر زۆرترین گه‌نده‌ڵیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی پارتی و یه‌کێتی هه‌ڵماڵێت
و زۆرترین ڕاپۆرتی که‌موکورتیه‌کانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارێتیه بخاته‌ڕو؟
ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه
نه ئاسته‌نگی ئابوری هه‌یه، نه گوێ به فرۆش و قازانج ده‌دات و نه له نوسه‌ریشی
که‌مه، به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی هه‌ستی به نادادپه‌روه‌ریه‌ک کردبێت و ده‌ستی
قه‌ڵه‌می گرتبێت، ئه‌وا خێرا گه‌یاندویه‌تیه ڕۆژنامه و بڵاوکراوه‌ته‌وه.
ڕۆژنامه په‌یامێکی سیاسی پێ‌بوو که بیگه‌یه‌نێت و پێش ئه‌وه‌ی ئه‌رکه‌کانی به‌ئاکام
بگات به بڕیارێک داده‌خرێت.
ئێستا ئه‌گه‌ر
بپرسین بۆ ده‌بێت ڕۆژنامه‌یه‌ک، له‌و ئاست و ئابوری و پڕ نوسه‌ره‌دا، له‌م ته‌نگه‌ژه
سیاسیه‌ی کوردستاندا که پێویستی به زۆرترین شیکاری و وردکردنه‌وه هه‌یه، ده‌بێت
دابخرێت؟ له کاتێکدا که به‌یه‌کێک له ڕۆژنامه جدیه‌کان هه‌ژماربکرێت و هیچ
کێشه‌یه‌کی یاسایی و ئابوریشی نه‌بێت؟ ئاخۆ سه‌رچاوه‌ی ئه‌و بڕیاره له کوێوه
هاتبێت؟
ئایا هه‌ڕه‌شه‌یه؟
ڕێکه‌وتنی ژێربه‌ژێره له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدا؟ به‌شێکه له گه‌مه‌ی مه‌رجی پێشوه‌ختی
ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی
مفاوه‌زات؟
یاخود له هه‌مووی
گرنگتر، سه‌ره‌تای په‌رشوبڵاوه‌پێکردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه و وه‌ک یه‌که‌م هه‌نگاو
داخستنی ڕۆژنامه‌که‌یه‌تی؟
ئایا ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا
ڕۆژنامه‌یه‌کی دامه‌زراند، هه‌ر ئه‌ویش حه‌قی داخستنی هه‌یه له‌دوای ئه‌وه‌ی که
جه‌ماوه‌ری خۆی په‌یداکرد و بوو به ئه‌مری واقیع و له ڕه‌مزی تاکه‌که‌س جیابووه‌وه؟
ئایا ئیتر نابێت به موڵکی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی به‌شداری له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و
ڕۆژنامه‌یه‌دا ده‌که‌ن و هه‌ریه‌که له جێگه‌یه‌ی خۆیه‌وه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه
لێی بپرسرێت که ئایا کاتی ئه‌وه هاتوه ڕۆژنامه‌که دابخرێت، یاخود نه‌ء؟ به چ
حه‌قێک تاکه‌که‌سێک که خۆی به دامه‌زرێنه‌ری ڕۆژنامه‌که ده‌زانێت، ئه‌و مافه
به‌خۆی ده‌دات که حه‌قی ئه‌وه‌شی هه‌یه که به‌بێ پرس‌وڕای به‌شداربوه‌کانی دوای
بڕیاری دامه‌زرادن، بڕیاری داخستن هه‌ر له‌ده‌ست خۆیدا بمێنێته‌وه؟ ئایا ئه‌و
سیاسه‌ته سیاسه‌تێکی دیموکراتی لێدێته به‌رهه‌م ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست؟
هه‌نگاوی دووه‌م چی
ده‌بێت؟ داخستنی که‌ی.ئێن.ئێن.؟ هه‌نگاوی دوای ئه‌وه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان و بێئومێدکردنی هه‌موو ئه‌و ڕۆحانه‌ی ده‌یانه‌وێت ژیانیان بۆ گۆڕانی کۆمه‌ڵگا
په‌خش بکه‌ن؟
هۆکارێکی تری
داخستنی ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه ده‌شێت ئه‌وه‌بێت ئێمه، هه‌موو ئه‌و ئێمه‌یه‌ی که‌وتوینه‌ته
ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی و ئۆپۆزیسۆنه‌وه، هیچ کاتێک حسابی مه‌ڕیشمان بۆ نه‌کرابێت،
له کاتێکدا نه‌ک هه‌ر زۆربه‌ی میلله‌ت پێک ده‌هێنین، به‌ڵکو خودی میلله‌ت و ژیانی
کۆمه‌ڵگای کورده‌واری له‌سه‌ر شانی ئێمه‌یه.
یه‌کێک له ڕیکلامه‌کانی
که‌ناڵی که‌ی.ئێن.ئێن. ئه‌وه‌یه که "که‌ناڵی ئێوه‌یه" کام ئێمه؟ ئه‌و
ئێمه‌یه‌ی که چه‌پڵه بۆ سیاسه‌تێک لێبده‌ین که به‌بێ پرس‌وڕای ئێمه به‌ڕێوه ده‌چێت؟
ئه‌و ئێمه‌یه‌ی که بۆمان نیه پرسیار بکه‌ین و بڵێن بۆچی ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه داده‌خه‌ن؟
له‌به‌ر کام هه‌ڵه‌ی سیاسی، یاخود کام ڕێکه‌وتنی سیاسی چاره‌نوسی به مه‌رگ ده‌سپێردرێت؟
پرستان به‌کام سه‌رنوسه‌ر و ده‌سته‌ی نوسه‌ران و خوێنه‌رانی ڕۆژنامه کرد که وا
باشتره له‌م ته‌نگه‌ژه سیاسه‌یه‌ی ئه‌مڕۆدا ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه دابخرێت؟
هه‌ڵبه‌ته له‌سه‌رێکی
تره‌وه زۆر باشتره ئێستا دابخرێت و هه‌موو نو‌سه‌ر و کارمه‌نده‌کانی ڕو له میدیا
ئه‌هله‌یه‌کان بکه‌ن، له پێش ئه‌وه‌ی تێکه‌ڵاوی ده‌زگای خه‌ندان بکرێن و له‌وێ له
ڕۆژنامه‌ی ئاسۆدا به‌شوبدرێنه‌وه.
که‌له‌ڕه‌قی سیاسه‌ت
له ئه‌زموونی ئاوهادا ده‌رده‌که‌وێت، له کاتێکدا ئێمه له‌سه‌رده‌می شۆڕش و
گۆڕانکاری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌ژین و هه‌موو ئاڕاسته‌کان ڕو له ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی
و مافی مرۆڤ ده‌که‌ن، که‌چی له‌لای ئێمه ئۆپۆزیسۆنێک که خه‌ڵکانێکی زۆر ئومێدیان
له‌سه‌ر دانابوو، تاکه ڕۆژنامه‌یه‌کی هه‌بێت، ئه‌ویش به بڕیاری سه‌رکرده‌که‌ی
دابخرێت. ده‌بێت ئیتر چ ئومێدێک بۆ زۆربه‌ی زۆری خه‌ڵکی مابێته‌وه که چاوه‌ڕوانی
هیمه‌تی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بن؟
هه‌رچه‌نده له‌سه‌رێکی
تره‌وه ڕه‌نگه حه‌قیقه‌تی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه، به‌م هه‌نگاوه‌ی، زیاتر بۆ زۆربه‌یه‌ک
ڕونبێته‌وه و چیتر هیچ هیوایه‌ک به‌و بزوتنه‌وه‌یه‌وه هه‌ڵنه‌واسن و ڕێگه‌چاره‌ی
خۆیان بدۆزنه‌وه و چاره‌نوسی خۆیان و دواڕۆژیان بگرنه ده‌ستی خۆیان، بۆ گه‌شتن
به ئازادی و دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌ک که به‌ده‌ست تاکه‌که‌سێکه‌وه گیرنه‌خوات
و هه‌میشه به‌رژه‌وه‌ندی زۆربه‌ی زۆری کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی له‌به‌رچاوبگرێت.