شه‌ڕی پژاک و په‌که‌که
بۆ له‌ناوبردنیان نیه، به‌ڵكو بۆ پارێزگاریکردنی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتیه
12.09.2011
تۆپارانکردنی سنوره‌کانی
هه‌رێمی کوردستانی ئێراق له‌لایه‌ن ئێران و تورکیایه‌وه و کێشه‌ی کورد و کێشه‌ی
په‌که‌که و پژاک.
کێشه‌ی کورد له
تورکیا، کێشه‌ی په‌که‌که و تورکیا نیه و به‌هه‌مان شێوه‌ش له ئێران‌دا کێشه‌ی
پژاک و ئێران، هه‌موو کێشه‌ی کوردی ئه‌و به‌شه نیه.
هه‌ردوو پارتی پژاک
و چاره‌سه‌ری کوردستان که بۆ ئێران و ئێراق له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه دروستکراوه،
بۆ پاڵپشتی و ڕه‌وایه‌تی به‌خشین بوو بۆ په‌که‌که. په‌که‌که به‌ستراوه‌ته‌وه به
عه‌بدوڵا ئۆجه‌لانه‌وه.
کێشه‌ی ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ
هه‌رێمی کوردستانی ئێراقدا به‌ستراوه‌ته‌وه به قبوڵنه‌کردنی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی
هه‌رێمه‌وه له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تی په‌که‌که‌وه، که هه‌ر ئۆجه‌لان خۆیه‌تی. ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی
هه‌رێم خۆی له پارتی و یه‌کیتیدا ده‌بینێته‌وه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش دوابه‌دوا له
خودی بارزانی و تاڵه‌بانیدا ده‌گیرسێته‌وه.
په‌که‌که هه‌ر زوو
ویستی بارودۆخی شێوا و هه‌ڵوه‌شاوه‌ی کوردستانی ئێراق، له دوای ڕاپه‌ڕینی کوردستانه‌وه،
بقۆزێته‌وه و بیکات به بنکه‌یه‌ک بۆ لێدانی تورکیا. دروستکردنی پژاک و پارتی
چاره‌سه‌ری کوردستان، دوای فه‌شه‌لکردنی ئه‌و سیاسه‌ته‌یان بوو که هه‌موو کورد
بکه‌ن به په‌که‌که، ده‌نا سه‌ره‌تا لاوانی کوردی هه‌رێم ده‌کران به په‌که‌که و
ڕه‌وانه‌ی شه‌ڕی ئه‌ودیو ده‌کران. ئه‌وه جگه له شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک
له پارتی و یه‌کێتی بۆ مانه‌وه و ناوچه‌ی نفوزی خۆی له کوردستانی ئێراقدا.
ئه‌مڕۆ په‌که‌که و
پژاک که ده‌ڵێن قه‌ندیل چۆڵ ناکه‌ین و به موڵکی خۆمانی ده‌زانین، له‌لایه‌ک دوا
بنکه‌یانه له هه‌رێمی کوردستاندا و له‌لایه‌کی تریشه‌وه هیچ جه‌ماوه‌رێکی ئه‌وتۆیان
به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه له ناوه‌وه‌ی هه‌رێمدا که پاڵپشتیان بێت. له‌سه‌رێکی
تریشه‌وه ئه‌وان هه‌موو کوردستان به موڵکی خۆیان ده‌زانن، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه که
هه‌موو کوردێک په‌که‌که‌یه، یاخود په‌که‌که‌یه‌کی له خۆیدا حه‌شارداوه.
مانه‌وه‌ی قه‌ندیل
له‌ژێر ده‌ستی په‌که‌که و پژاکدا، چه‌نده سه‌رسه‌ختی ئه‌و دوو پارته، که له
حه‌قیقه‌تدا یه‌ک پارته، ده‌رده‌خات، ئه‌وه‌نده‌ش بێده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی
ده‌خاته‌ڕوو، چ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که ناتوانن سنوری هه‌رێمی کوردستان بپارێزن، چ
وه‌ک ئه‌وه‌ی ناتوانن ڕوبه‌ڕوی ئێران و تورکیا ببنه‌وه. ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تێکیشدا
ویستبێتیان وه‌ک کارتێکی سیاسی به‌رامبه‌ر به ئێران و تورکیا به‌کاریبهێنن، ئه‌وا
نه‌ک هه‌ر سه‌رکه‌وتوونه‌بوون، به‌ڵکو کێشه‌یه‌کیان ناوه‌ته‌وه که بۆیان پینه‌ناکرێت.
هه‌روه‌ک چۆن بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر ئیسلامیه‌کان، ناوچه‌ی هه‌ورامانیان له‌ژێرده‌ستدا
بوو، له‌به‌ر ئێران نه‌یانده‌وێرا توخیان بکه‌ون، هه‌تا به موشه‌کی ئه‌مریکی هه‌ڵته‌کێنران
و ناوچه‌که‌یان که‌وته‌وه ژێرده‌ست.
به پێچه‌وانه‌وه
په‌که‌که به زه‌بری هێز خۆی سه‌پاندوه، ده‌نا پارتی و یه‌کێتی ده‌مێک بوو، نه‌ک
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌ندیل که‌وتۆته هه‌رێمی کوردستانه‌وه، به‌ڵکو له‌به‌ر خاتر‌ی
براگه‌وره‌کانی ئێران و تورکیا، ناوچه‌که‌یان پێچۆڵده‌کردن.
تۆپباران و هه‌ڕه‌شه‌کانی
ئه‌م دوایه‌ی تورکیا و ئێران بۆ سه‌ر سنوری هه‌رێم، له قازانجی پارتی و یه‌کێتیدا
ده‌ستیپێکرده‌وه و وه‌ک ده‌ستێکی سیحراوی، له کاتی خۆیدا تۆپباران و شه‌ڕی پژاک
و په‌که‌که هاته‌وه مه‌یدان و سه‌رنجی هه‌مووانی ڕاکێشایه‌وه. بێده‌نگییه‌که‌ی
جارانی یه‌کێتی و پارتی بوو به‌ده‌نگ و گه‌وره‌کراو له هه‌ولێری پایته‌ختیشدا
ڕێگه به خۆپیشاندانی دژی تۆپبارانه‌کان درا و چه‌ند سه‌د که‌سێکێش هاتنه سه‌ر
شه‌قامه‌کان.
ئایا پارتی و یه‌کێتی
کارته سیاسیه‌که‌یان باش به‌کارهێنا؟
لێدانی پژاک و په‌که‌که
بۆ له‌ناوبردنیان نیه، به‌ڵکو بۆ پارێزگاریکردنی ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتیه له
هه‌رێمی کوردستانی ئێراقدا. ئێران و تورکیا باش ده‌زانن و ده‌رکیان به‌وه کردوه
که سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی، شۆڕشی سپی له هه‌رێمی کوردستاندا، نه‌ک هه‌ر
ڕاسته‌وخۆ له به‌رژه‌وه‌ندیان ده‌دات، به‌ڵکو پریشکی ئه‌و شۆڕشه‌ش کو‌رده‌کانی ئه‌و
دوو ده‌وڵه‌ته ده‌گرێته‌وه و بارودۆخێک ده‌هێنێته ئاراوه که ناتوانرێت
کۆتاییه‌که‌ی ببینرێت. ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه، واته ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و
تاڵه‌بانی، ده‌مێکه ئه‌مسه‌روسه‌ری خوێندراوه‌ته‌وه و له هه‌موو مه‌ترسییه‌ک به‌تاڵکراوه‌ته‌وه.
واته جگه له به‌رژه‌وه‌ندییه
ئابورییه‌کان که ساڵانه به ملیاره‌ها دۆلار مه‌زه‌نده ده‌کرێت له نێوانی هه‌رێمی
کوردستان و هه‌ریه‌ک له ئێران و تورکیادا، ئه‌وا به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی گه‌وره‌تری
سیاسی له‌پشته‌وه خۆی مه‌لاس داوه، ئه‌ویش مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌م شێوه‌یه‌ی
ئێستای له کوردستانی ئێراقدا، زه‌مانه‌تێکی کاتی نه‌ته‌قینه‌وه‌ی بارودۆخی به‌شه‌کانی
تری کوردستانی ئێران و تورکیا، بۆ کاتێکی نادیار دورده‌خاته‌وه.
ئه‌وه‌ی که زیاتر
ئێران و تورکیای هانداوه پارێزگاری له ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی ئه‌مڕۆی کوردستانی
ئێراق بکه‌ن، ڕاپه‌ڕین و شۆڕشی گه‌لانی سوریایه به میلله‌تی کوردی ئه‌و پارچه‌یه‌شه‌وه،
که خه‌ریکه له سه‌رکه‌وتن نزیک ده‌بێته‌وه. واته ئه‌وه‌ی له ناوچه‌که‌دا
ماوه‌ته‌وه و هێشتا به ته‌واوه‌تی پریشکی شۆڕشی به‌رنه‌کوتووه، کوردانی ئێران و
تورکیایه و تاکه په‌رژینێکیش له‌و پریشکه بیانپارێزێت، مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
پارتی و یه‌کێتیه و سه‌رنه‌که‌وتنی شۆڕش و ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستانی
ئێراقه. به‌تایبه‌تی که بینیان بۆ ماوه‌ی دوو مانگ چۆن زه‌مینی ده‌سه‌ڵاتدارێتی
له‌رزاند و له‌به‌ر چه‌ند هۆکارێک نه‌توانرا به‌رده‌وامی به‌و خۆپیشاندانانه
بدرێت، که له جێگه‌ی تردا باسکراوه و پێویست ناکات لێره‌دا دوباره بکر‌ێته‌وه.
واته تۆپبارانکردن
و سه‌رباز هێنانه سه‌ر سنور و شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه له‌گه‌ڵ پژاک و په‌که‌که‌دا،
به‌تایبه‌تی له‌م کاته‌دا و گه‌وره‌کردنی قه‌باره‌که‌ی به‌و شێوه‌یه‌ی که
سیناریۆکه له ڕاستی بچێت و حوکمه‌تی به‌غدا و ئه‌مریکا باسی لێوه‌بکه‌ن و ئێران
و تورکیا زۆر به جدی وه‌ریبگرن، ئه‌وا ته‌نها له‌باربردن و له‌بیربردنه‌وه و
دورخستنه‌وه‌ی شۆڕشی هه‌ڵچوی ناوچه‌که‌یه له هه‌رێمی کوردستان که ڕاسته‌وخۆ
ئێران و تورکیاشی پێوه‌به‌ستراوه‌ته‌وه، نه‌ک ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌ک له‌و
دوو وڵاته به‌شێک له نیشتیمانی کوردانیان له‌ژێر ده‌ستدایه، به‌ڵکو له‌دوای
ڕوخاندنی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د له سوریا، هه‌رێمی کوردستان ده‌بێته دوا سنور،
یاخود ده‌روازه‌ی گۆڕانکارییه‌کان.