ترسی ژیان، ترسی
مردن و ترسی ده‌سه‌ڵات
03.08.2011
کاتێک منداڵ له‌دایک
ده‌بێت، له هه‌موو شتێک ده‌ترسێت، له ژیان ده‌ترسێت. منداڵ هه‌رچیه‌ک فێرده‌بێت،
بۆ ئه‌وانی به‌رامبه‌ری فێرده‌بێت، بۆئه‌وه‌ی قبوڵبکرێت. منداڵ له پشتگوێخستن ده‌ترسێت
و نایه‌وێت ڕه‌فز بکرێت، ده‌ترسێت هه‌لی ژیانی له‌ده‌ستبدات. منداڵ به‌نائاگایی ده‌زانێت
فرسه‌تێکی له‌به‌رده‌ستدایه و بۆ ماوه‌یه‌کی سنورداره و ده‌بێت خۆی له تێکشکان
و دۆڕاندن و ژێرکه‌وتن بپارێزێت. ترسی ژیان هه‌تا مردن به‌رده‌وامه و زۆربه‌یه‌ک
هه‌رگیز فێرنابن به ئازادی بژین و به به‌رده‌وامی له ژیان و ژێرکه‌وتن و
دۆڕاندن ده‌ترسن.
ترسی مردن کاتێک
زاڵده‌بێت که مرۆڤ ده‌گاته هه‌رزه‌کاریی. منداڵ هه‌ر له‌منداڵیه‌وه له تێکه‌ڵه‌یه‌ک
له ترسی ژیان و مردن‌دا گه‌وره ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که زیاتر زاڵه، سه‌ره‌تا
ترسی مانه‌وه‌یه. که پێ ده‌نێته هه‌رزه‌کاریه‌وه و تا ڕاده‌یه‌ک له مانه‌وه‌ی
وجودی مسۆگه‌ر ده‌بێت، ئه‌وسا پێده‌نێته ژیانه‌وه. له‌گه‌ڵ ژیاندا مردن سه‌ره‌تاتکێ
ده‌کات و جێگه‌ی ترسی ژیان ده‌گرێته‌وه. هێشتا جێپێی ژیان خۆش نه‌بووه، مردنیش
ده‌بێته سه‌رباری خه‌مه‌کان.
هه‌تا ته‌مه‌ن به‌ره‌وه
پێشه‌وه بڕوات، ترسی ژیان و مردن که‌مترده‌بێته‌وه و جێگیربوونێکی کاتی به‌خۆیانه‌وه
ده‌بینن و زیاتر ده‌چنه پشتی په‌رده‌وه، جارجاره‌یه‌ک له بۆنه‌ی جیاجیادا سه‌رده‌رده‌هێننه‌وه.
گه‌مه‌ی ترسی ژیان و مردن جێگۆڕکێ ده‌که‌ن و هه‌رجاره‌ی یه‌کێکیان چالاک ده‌بێت و
ده‌بێته بڕیارده‌ری زاڵ.
هه‌موو ئه‌وانه ده‌چنه
خانه‌ی سروشتی ژیانه‌وه و له کۆمه‌ڵگا شارستانیه‌کاندا به وردی چاودێری ده‌کرێت
و له‌کاتی پێویستدا، هه‌میشه ده‌ستی یارمه‌تی ئاماده‌یه. جگه له‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا
به جۆرێک ئاماده کراوه که جێگه‌ی هه‌موو ته‌مه‌نێکی تیاببێته‌وه و هه‌رکه‌سه‌و
به‌پێی ته‌مه‌نی خۆی له‌و جیهانه‌دا ده‌ژی که پێویستی پێیه‌تی، هه‌مووی له‌ژێر چه‌تری
کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد‌دا.
کۆمه‌ڵێ جیهانی
بچکۆله‌ی گونجاو بۆ هه‌مووان و بۆ هه‌موو ته‌مه‌نێک له‌به‌رده‌ستدایه، به‌شێوه‌یه‌ک
که که‌س هه‌ست نه‌کات مافی ته‌مه‌نی جیهانه‌ی خوراوه. به‌وپێیه مرۆڤ گه‌شه‌ی
سروشتی خۆی له فه‌زایه‌کی هێمندا ده‌باته‌سه‌ر و هێدی هێدی ترسی ژیان و مردنی ده‌ڕه‌وێته‌وه
و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا ده‌بێت که به ئاره‌زوه‌کانی، خواسته‌کانی خۆی بگات و
بیانسه‌لمێنێت.
لێره‌دا هیچ ترسێک
نیه به‌ناوی ترسی ده‌سه‌ڵاته‌وه که له کۆمه‌ڵگاکانی ئێمه‌و ماناندا هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه
تیکه‌ڵی ترسی ژیان و مردن ده‌بێت و ده‌بێته کوچکه‌یه‌کی زیندوو که دوو ترسه‌که‌ی
تر له‌خۆیدا کۆده‌کاته‌وه‌و ده‌بێته کۆڵه‌که‌ی ترسه‌کان.
سێ کوچکه‌ی ترس له
ئێمه‌دا له‌گه‌ڵ له‌دایکبووندا له پێشمانه‌وه، له‌به‌رده‌مماندا گه‌وره ده‌بێت
و ورده ورده ته‌مه‌نمان ده‌خوات، ته‌مه‌نمان داده‌خورێنێت به‌ره‌و داڕزان. ئێمه
فریای ئه‌وه ناکه‌وین له ترسی ژیان تێبگه‌ین، ترسی مردن زاڵ ده‌بێت و ده‌سه‌ڵات
جڵه‌وی ژیان ده‌گرێته ده‌ست خۆی و بڕیاری ژیان و مردن ده‌دات. ئێمه هه‌موومان ده‌بێت
له‌ژێر ئه‌و ترسه‌دا ژیانه هه‌ره سه‌ره‌تایه‌کانمان بوگزه‌رێنین. هیچ کاتێک
کاتی ئه‌وه‌مان نیه هیچ یه‌ک له ترسه‌کان لێکبده‌ینه‌وه و لێیتێبگه‌ین، چونکه
ترسی ده‌سه‌ڵات بۆته پێشه‌نگ و ده‌بێت له‌ژێر سێبه‌ری ئه‌ودا بیر له ژیان و مردن
بکرێته‌وه.
ئێمه کاتێک له‌دایک
ده‌بین هیچ گوناحێکمان نه‌کردوه، که‌چی ژیانمان داگیرکراوه و ده‌بێت به‌و
ئاڕاسته‌یه‌دا بڕوات که ده‌سه‌ڵات بڕیاری له‌سه‌ر ده‌دات. ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت له
ترس‌دا ژیانمان به‌سه‌ر به‌رین و تروسکایی ژیان نه‌بینین. نه‌زانین کێین و نه‌زانین
کێ نین. ده‌سه‌ڵات ده‌یه‌وێت هه‌بین و نه‌بین، به‌و واتایه‌ی ڕه‌نگمان هه‌بێت و ده‌نگمان
نه‌بێت. ئه‌و قاڵبه‌کانمانی ده‌وێت، نه‌ک ناواخنه‌کانمان.
ئێمه پێش ئه‌وه‌ی
له ترسی ژیان و مردن تێبگه‌ین ده‌بێت ترسی ده‌سه‌ڵات بڕه‌وێنینه‌وه. ئێمه
ناتوانین له ژێر سێبه‌ری ترسی ده‌سه‌ڵاتدا مانایه‌ک بۆ ژیانمان په‌یدابکه‌ین.
ترسی ده‌سه‌ڵات ترسێکی سروشتی نیه و ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی ئێمه خولقاندویانه و
کردویانه به به‌شێکی "زیندوی" ژیانمان.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت
منداڵه‌کانمان به سروشتی له ترسی ژیان و مردن بگه‌ن، ده‌بێت له ئێستاوه کۆمه‌ڵگایه‌ک
ئاماده‌که‌ین که ده‌سه‌ڵات ترسهێنه‌ر نه‌بێت، به‌ڵکو پارێزه‌ر و پشتوپه‌نا بێت،
ئه‌وه‌ی له کۆمه‌ڵگا شارستانیه‌کانی تری جیهاندا ده‌یبینین. ئه‌وسا هه‌موو
لێکدانه‌وه‌کان بواری گفتوگۆکردنه و ده‌شێت مرۆڤ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ترسی ژیان و
مردن تێپه‌ڕێنێت و مه‌فهومێکی تر له جێگه‌یان دابنێت.