تیرۆری ده‌سه‌ڵات
01.08.2011
کاتێک کرده‌وه‌یه‌کی
تیرۆریستی له کۆمه‌ڵگایه‌کدا ڕوده‌دات، هه‌موو خه‌ڵکی ده‌می لێده‌کاته‌وه و ده‌بێته
باس و خواسی گه‌وره و بچووک، له پێش هه‌مووشیانه‌وه ده‌می ده‌سه‌ڵات، ئه‌وه‌ی
ده‌زگای ڕه‌سمی ڕاگه‌یاندنه‌کانی له‌ژێرده‌ستدایه. به‌ڵام کاتێک ده‌سه‌ڵات پلان
داده‌ڕێژێت بۆ تیرۆرکردنی که‌سێک یاخود کۆمه‌ڵه که‌سێک، ده‌چێته خانه‌ی
پارێزگاریکردن له ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه و ئه‌گه‌ر په‌رده‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵنه‌ماڵرێت،
نه‌ک هه‌ر که‌س باسی ناکات، به‌ڵکو ده‌چێته خانه‌ی نهێنیه‌کانه‌وه و ده‌سه‌ڵات
هه‌تا بۆی بکرێت نوکوڵی لێده‌کات،خه‌ڵکیش ژێربه‌ژێر و به‌دزییه‌وه باسی لێوه‌ده‌که‌ن
و ده‌بێته ترسێک و ده‌چێته دڵیانه‌وه.
ده‌سه‌ڵات به‌و هه‌موو
دامه‌زراوه‌یه‌وه بڕیاری کوشتنی یه‌کێک له هاووڵاتیه‌کانی خۆی ده‌دات که له
زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌کاندا بێچه‌که و به‌لایه‌نی زۆریشه‌وه، چالاکێکی سیاسیه که
بیروباوه‌ڕێکی جیاوازی هه‌یه، یاخود ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی فیکره‌وه خه‌ڵکانێکی تر
هانبدات دژی ده‌سه‌ڵاتدار بوه‌ستنه‌وه. له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌که‌دا مرۆڤێکی مه‌ده‌نیه
و خاوه‌نی بۆچونێکی جیاوازه له‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵات هه‌ڵگریه‌تی.
تیرۆری ده‌سه‌ڵات
مێژوویه‌کی کۆنی هه‌یه و زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی جیهان په‌یڕه‌ویان کردوه و ده‌یکه‌ن،
ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی خۆشیان به دیموکراتی ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م. تیرۆری ده‌سه‌ڵات له
ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی خۆپیشانداندا که له دژیان به‌رپاده‌کرێت، به ڕۆژی ڕوناک
ئاشکرا ده‌بێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی ئێستا له لیبیا و یه‌مه‌ن و سوریادا ده‌یبینین.
تیرۆری جه‌سه‌دی هه‌میشه
دوا چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانه‌ی که تێده‌گه‌ن، به‌ڵام یه‌که‌م
کاردانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌یه که ته‌نها ئه‌و زمانه ده‌زانن، زمانی کوشتن.
ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی دیکتاتۆر نایانه‌وێت کارله‌کاربترازێت و بکه‌ونه دیالۆگه‌وه،
ئه‌وان میلله‌تیان وا په‌روه‌رده کردوه که ته‌نها ملکه‌چیی بزانن. ئه‌وه‌ی له‌و
یاسایه لابدات، خوێنی ده‌کرێته کاسه‌وه.
تیرۆری ده‌سه‌ڵات،
به پێچه‌وانه‌ی تیرۆری تاکه‌که‌س و گروپه‌وه، زیاتر سیستیماتیکه و چه‌ندین دامه‌زراوه‌ی
له‌پشته‌وه‌یه، هه‌ر ئه‌وه‌شه که مه‌ترسدارترین تیرۆر، تیرۆری ده‌سه‌ڵاته،
چونکه له پێگه‌ی هێز وده‌سه‌ڵاته‌وه به‌ئه‌نجام ده‌گه‌ێنر‌ێت.
ده‌سه‌ڵات خاوه‌نی
هێز و چه‌که، ئیمکانیاتێکی به‌رفراوانی له‌به‌رده‌ستدایه و فه‌زایه‌کی کراوه‌ی
زه‌مه‌ن و جێگه‌ی بۆ ڕه‌خساوه که تا ڕاده‌یه‌کی زۆر هه‌میشه ئاماده‌یه، ته‌نها
بڕیاردانه‌که ده‌ستنیشانی کات و شوێنه‌که‌ی ده‌کات، واته هه‌ست ده‌کات ئازاده و
که‌س له‌سه‌رویه‌وه نیه که لێیبپرسێته‌وه، هه‌ر بۆیه به وردی پلانی تیرۆره‌کان
داده‌ڕێژێت و به‌کرده‌وه‌ی ده‌کات.
کێشه فه‌لسه‌فیه‌که
لێره‌وه ده‌ستپێده‌کات کاتێک دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت بۆ تیرۆرکردنی
هاووڵاتیانی خودی ئه‌و ده‌وڵه‌ته به‌کارده‌هێنرێت. ده‌وڵه‌ت موڵکی شخسی هیچ که‌س
و تاقمێک نیه که فه‌رمانڕه‌وایه‌تیان له‌ده‌ستدایه، به‌ڵکو ده‌وڵه‌ت که‌سایه‌تیه‌کی
سه‌ربه‌خۆی زیندووه و ژیانی کۆمه‌ڵگا له حه‌قدا ڕاده‌گرێت، یاخود ده‌بێت به‌و
شێوه‌یه بێت. کاتێک ده‌سه‌ڵات ده‌ست ده‌بات بۆ تیرۆر، ئیتر له حه‌قانیه‌ت ده‌که‌وێت،
ئه‌گه‌ر دیموکراتیترین ڕژێمیش بێت و چوار ساڵ جارێکیش ده‌موچاوه‌کان بگۆڕێت.
ئیسرائیل له ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا به دیموکراتیترین ده‌وڵه‌ت هه‌ژمارده‌کرێت، له کاتێکدا سیاسه‌تی
تیرۆری مه‌ده‌نی یه‌کێکه له کۆڵه‌که‌ی مانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته و هه‌میشه
سیاسه‌تێکی کارابووه به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی که‌وتونه‌ته سنوری ده‌وڵه‌تی
ئیسرائیله‌وه. ئه‌مریکا به هه‌مان شێوه نه‌یاره‌کانی ده‌سڕێته‌وه، به‌تایبه‌تی
ئه‌وانه‌ی که‌وتونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی سنوری ئه‌مریکاوه.
ڕژێمه دیکتاتۆره‌کان
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه مه‌فهومی ده‌وڵه‌تیان له‌باربردووه و ئه‌وه‌ی هه‌بوه و هه‌یه
دامه‌زراوه‌یه‌کی پۆلیسیی سه‌رکوتکه‌ر و داپلۆسێنه‌ر له‌جێگه‌ی ده‌وڵه‌ت دانیشتوه
و به‌ناوی ده‌وڵه‌ته‌وه ژیانی سیاسی کۆمه‌ڵگا، یاخود ژیانی سه‌رکرده‌ی تاکوته‌نها
و حیزبی ڕابه‌ر ده‌بات به‌ڕێوه.
ئێمه ناتوانێن
بڵێین به په‌ڕینه‌وه له دیکتاتۆریه‌ته‌وه بۆ دیموکراتی، ئیتر له تیرۆری ده‌سه‌ڵات
ڕزگارمان ده‌بێت و ڕێگه‌خۆش ده‌بێت بۆ ده‌وڵه‌تی حه‌قانیه‌ت، به‌ڵام هه‌نگاوی یه‌که‌مه
که دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تیی دروستبێت و ده‌شێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌وه بنیاتی کۆمه‌ڵگایه‌کی
مه‌ده‌نی و ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ وه‌ک دامه‌زراوه‌یه‌کی بێلایه‌ن پێکبهێنرێت.
کورد به پێچه‌وانه‌ی
زۆربه‌ی ده‌وڵه‌تانی جیهانه‌وه له ڕێگه‌ی هێزی چه‌کداره‌وه له هه‌وڵی قاڵبێکی
ده‌وڵه‌تدا بووه که خۆی پێداپۆشێت، نه‌ک ده‌ستبگرێت به سه‌ر شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کانی
دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تیدا.
دروستکردنی په‌رله‌مان
و هه‌ڵبژاردن له پێگه‌ی جیاوازی هێزی یه‌کێتی و پارتییه‌وه دروستبووه. دابه‌شکردنی
په‌نجا به په‌نجا و دوابه‌دواش ته‌وافوق و ڕێکه‌وتنی ستراتیجی، به‌پێی ته‌رازوی
هێزه‌کانیان کێشراوه و سنوری ده‌سه‌ڵات و ناوچه‌ی نفوزیان پێ جیاکردۆته‌وه.
تیرۆری ده‌سه‌ڵات
پارتی و یه‌کێتی ناگریته‌وه، چونکه خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت و ده‌ستور و ڕه‌وایه‌تی نین
تاوه‌کو بڵێین دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌تییان خراپبه‌کارهێناوه. ئه‌وه‌ی هه‌یه دوو
هێزی چه‌کداره و به‌زه‌بری هێز خۆیان سه‌پاندووه به‌سه‌ر شانوملی میلله‌تدا و ده‌ڵێن
که نوێنه‌ر و فه‌رمانڕه‌وای کوردن. واته ده‌توانن به ئاشکرا و به نهێنی تیرۆر
به‌رامبه‌ر هه‌موو که‌سێک، هێزێک، گروپێک به‌کار بهێنن که دژیان ده‌وه‌ستێته‌وه.
ڕه‌وایه‌تی ئه‌وان
له هێزی چه‌که‌وه هاتوه و نه به په‌رله‌مان دروستکردن، نه به هه‌ڵبژاردن،
نه به میدیا ناتوانن حه‌قیقه‌تی خۆیان په‌رده‌پۆش بکه‌ن.
ئه‌و دوو هێزه چه‌کداره‌ی
ئه‌مڕۆ جڵه‌وی فه‌رمانڕه‌وایه‌تیان خستۆته ژێر ده‌ستی خۆیان و ماوه‌ی بیست ساڵه
بۆیان چۆته‌سه‌ر، خۆیان سه‌رچاوه‌ی تیرۆرن و ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ببینه خاوه‌نی
کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی، ده‌بێت هێزی چه‌کدار له‌و دوو حیزبه داماڵرێت و ده‌ستورێک
دابمه‌زرێنرێت که به‌رژه‌وه‌ندی تاکی کۆمه‌ڵگای کوردی له‌به‌رچاوبگرێت. ئه‌وسا ده‌توانرێت
باس له دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردن و دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵتیی بکرێت.
ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگا
خاوه‌نی سیسته‌مێکی دامه‌زراوه‌یی ده‌وڵه‌تیی و دوابه‌دواش ده‌ستورێک بێت و
ڕژێمێکی دیموکراتی په‌یڕه‌و بکرێت، ئه‌وا هیوای ئه‌وه هه‌یه که سنورێک بۆ
تیرۆری ده‌سه‌ڵات دابنرێت. له‌پێش ئه‌وه‌وه، مه‌حاڵه باس له به‌زه‌یی و لێبورده‌یی
ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری یاساوه بکرێت.