کاتێک مرۆڤه‌کان یه‌کتری
ده‌کوژن
31.05.2011
که‌لتوری کوشتن
هه‌زاران ساڵه
مرۆڤه‌کان یه‌کتری ده‌کوژن، هه‌زاران ساڵه له‌گه‌ڵ هه‌موو کوشتنێکدا، هه‌نگاوێک
له‌یه‌کتری دورده‌که‌ونه‌وه، به‌ره له‌یه‌کتری ده‌گرن. هه‌زاران ساڵه مرۆڤ له
خودی خۆی دورده‌که‌وێته‌وه و خۆی لێبۆته غه‌ریبه، ده‌موچاوی خۆی پێناناسرێته‌وه.
تا کار گه‌شتۆته ئه‌وه‌ی به خه‌مساردیه‌وه ده‌ستی بچێته براکه‌ی خۆی، دراوسێکه‌ی
خۆی، هاوشاریه‌که‌ی خۆی بکوژێت و ئێواره‌ش بگه‌ڕێته‌وه لای خێزانه‌که‌ی و بێخه‌م
بخه‌وێت.
مرۆڤایه‌تی خه‌رمانێک
فه‌رهه‌نگی دوژمنکاریی له‌سه‌ر ده‌رونی خۆی که‌ڵه‌که کردوه، په‌روه‌رده‌یه‌کی
درێژخایه‌تی پێویسته بۆ خۆپاککردنه‌وه و ده‌رون سافکردن.
کوشتن بوه به که‌لتور،
ده‌بێت له که‌لتوری کوشتن ڕزگارمان بێت و له یادگه‌شماندا بسڕدرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی
ببینه‌وه به مرۆڤ. ده‌بێت ڕۆژێک بێت ئه‌گه‌ر کوشتنێک ڕوبدات، هه‌موو جیهان بێته
ده‌نگ و به زه‌نگی مه‌ترسیدار له‌قه‌ڵه‌م بدرێت.
که‌لتوری کوشتن و
لێدان و سزادان و ئه‌شکه‌نجه و ڕه‌زیلکردن و زیندانیکردن، ده‌بێت ته‌نها له مۆزه‌خانه‌دا
ببینرێت. که‌س مافی ئه‌وه‌ی نیه چاره‌نوسی ژیانی مرۆڤێکی تر بخاته ژێر ده‌ستی
خۆی.
هه‌موو که‌سێک مافی
ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌لی ژیانی هه‌بێت، که‌س بۆی نیه ئه‌و هه‌له (هه‌لی ژیانی
مرۆڤێکی تر) بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بقۆزێته‌وه. ئه‌مه گه‌وره‌ترین کێشه‌ی ئێمه‌یه
له ڕاستیدا، ئه‌و خاڵه‌یه که ده‌بێت ئیشی زۆری تیابکرێت، چونکه په‌یوه‌ندی به
بونیاتی ئه‌و بیرکردنه‌وه هه‌یه که له‌سه‌ری گه‌وره‌بووین و ئه‌و ڕوانگه‌یه‌یه
که "ئه‌وی تری" پێده‌خوێنینه‌وه.
ئێمه ئه‌وه‌مان تیا
دروست نه‌بووه، تیا په‌روه‌رده‌نه‌کراوه، که ئه‌وی تر وه‌ک ئێمه مافی ژیانی هه‌یه.
هه‌ر له منداڵیه‌وه فێری ئه‌وه ده‌کرێین که ئێمه له دراوسێکه‌مان باشترین،
که ته‌نها "من" گرنگم، ئه‌وی تر، هه‌موو ئه‌وانی تر ئه‌گه‌ر نێچیر نه‌بن،
دوژمنن.
ئه‌م تێڕوانینه ڕێک
پێچه‌وانه‌ی ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌یه که له ڕۆژئاوادا په‌یڕه‌و ده‌کرێت. هه‌ر له
منداڵیه‌وه ئه‌و بنچینه‌یه داده‌مه‌زرێنرێت که مرۆڤ بونه‌وه‌رێکی کۆمه‌ڵایه‌تیه
و به‌بێ یه‌کتری که‌سمان هه‌ڵناکه‌ین، هه‌ر بۆیه ده‌بێت ئه‌و مافه‌ی به خۆمانی
ده‌ده‌ین، به وانی تریشی بده‌ین. هه‌ر له منداڵیه‌وه فێری ئه‌و ده‌کرێن که ده‌بێت
ڕێز له به‌رامبه‌ر بگیردرێت و پێکه‌وه ژیانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی فێرده‌کرێن که
بتوانن له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا هه‌ڵبکه‌ن، یاخود هه‌ڵسوکه‌وتبکه‌ن.
ئه‌م په‌روه‌رده
کردنه له ماڵه‌وه، له‌لای دایکوباوکه‌وه ده‌ستپێده‌کات و به‌رده‌وام ده‌بێت له
دایه‌نگه و باخچه‌ی ساوایان و قوتابخانه، تا ده‌گه‌نه ئه‌وه‌ی دیسانه‌وه له‌سه‌رکار
تێکه‌ڵی یه‌کتری ده‌بنه‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌س کێشه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌بێت که نه‌توانێت
له‌ناو تیمێکدا، له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا کار بکات.
زیره‌کی و گرنگی ئه‌م
سیسته‌مه له‌وه‌دایه که له پرۆسه‌ی به کۆمه‌ڵایه‌تیکردنی تاکه‌کاندا، تاکایه‌تی
و که‌سێتی هه‌ر یه‌کێک دروستده‌بێت و ده‌پارێزرێت و گه‌شه‌ی پێده‌درێت.
پێچه‌وانه‌ی ئه‌و
حاڵه‌ته، پرۆسه‌ی به‌کۆمه‌ڵایه‌تیکردنی تاک، ئه‌وه‌ی له لای ئێمه هه‌یه، تاک
به‌کۆمه‌ڵایه‌تی ناکرێت، فێری ئه‌وه‌ناکرێت ئه‌وی تر هه‌مان مافی ژیانی هه‌یه، به
باره سروشتیه‌که‌ی خۆی، به‌کاڵی گه‌وره‌ده‌کرێت و فڕێده‌درێته کۆمه‌ڵ/ تۆپه‌ڵگاوه.
مه‌به‌ست له تۆپه‌ڵگا
به‌سوک سه‌یرکردنی کۆمه‌ڵگا نیه، به‌ڵکو بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و زاراوه‌یه‌یه که
نزیکترین بێت له‌و حاڵه‌ته‌ی که کۆمه‌ڵگای ئێمه خۆی تیا ده‌بینێته‌وه. ئێمه
تاکایه‌تیمان بۆ دروستنه‌بوه و به تۆپه‌ڵ ده‌ژین، واته هه‌رکه‌س بۆ خۆی، بۆ
خێزانه‌که‌ی خۆی، بۆ منداڵه‌کانی خۆی ده‌ژی و تیایدا ده‌ژی و ناتوانێت له‌و سنوره
ده‌رچێت. ناسنامه‌که‌ی به‌وانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و به ته‌نها ناتوانێت ته‌عبیر
له‌خۆی بکات، هه‌ربۆیه ئه‌و به تۆپه‌ڵ ژیانه ده‌بێته سنوری هه‌ڵسوکه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی.
هه‌ر ئه‌و ڕاسته،
هه‌ر ئه‌وان ڕاستن، هه‌ر ئه‌وان له‌سه‌ر حه‌قن، هه‌موو ئه‌وانی تر هه‌ڵه‌ن، ناحه‌قن،
درۆده‌که‌ن، پیاوخراپن،... کێشه‌کان لێره‌وه ده‌ستپێده‌کات که ئه‌وی تر هه‌میشه
گومانی له‌سه‌ره و ده‌شێت به هه‌موو شتێک ببێت، به دۆست، به دوژمن، به نێچیر،
به هاوڕێ.. ساغنه‌بونه‌وه‌ی ئه‌وی به‌رامبه‌ر کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یه و ده‌لاله‌ت
له ساغنه‌بونه‌وه‌ی "من" ده‌کات به‌رامبه‌ر خۆم.
هه‌ربۆیه هه‌موو ئه‌وانی
تر ده‌شێت که‌مبایه‌خ بن، ده‌کرێت به‌کاربهێنرێن، ده‌کرێت هه‌ڵبخڵه‌تێنرێن. جا
کاتێک ئه‌م تێڕوانێنه ده‌سه‌ڵات به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت، ئه‌وا ده‌شکرێت ڕه‌زیلبکرێن،
قامچیوه‌شێن بکرێن، زیندانبکرێن و ئه‌شکه‌نجه‌ش بدرێن، تا ده‌گاته ئه‌وه‌ی حه‌قی
ژیانیشیان لێبسه‌ندرێته‌وه و بکوژرێن.
له هه‌مووی
تراژیدیاتر ئه‌وه‌یه که له‌و ژێرپێخستنه‌ی به‌رامبه‌ردا، بچوکترین هه‌ستپێکردن
به قوربانیه‌که ڕونادات و بگره چێژیشی لێوه‌رده‌گیردرێت، چونکه ئه‌وه‌ی به‌رده‌ست
هیچ نیه له وه‌سیله‌یه‌کی یاری زیاتر و هیچ به‌هایه‌کی نیه. به پێچه‌وانه‌وه
کوشتنی به‌رمبه‌ر ده‌بێته هۆی هه‌ست به ژیانکردنی ئه‌م، هه‌ڵبه‌ته هه‌ستپێکردنێکی
بۆش، چونکه حه‌قیقه‌تی نیه و هه‌ر زوو بۆشایه گه‌وره‌که‌ی ناخی داوای وجود ده‌کاته‌وه
و به‌دوای خۆیدا وێڵ ده‌بێته‌وه تا نێچیرێکی تری به‌رده‌ست ده‌که‌وێت خۆی تیا به‌تاڵبکاته‌وه..
ئه‌گه‌ر ئێستا بگه‌ڕێینه‌وه
بۆ که‌لتوری کوشتن و هه‌رکه‌س له جێگه‌ی خۆیه‌وه به‌خۆیدا بچێته‌وه و بپرسێت:
ئایا ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به ڕاستی دوژمنه؟ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی پرسیاره‌که کرا، ته‌مێک
له‌و نێوانه‌دا ده‌ڕه‌وێته‌وه. ئه‌گه‌ر زیاتر قوڵبێته‌وه، ورده ورده دیواره‌کان
داده‌ڕمێن و ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه که ئێمه نه خۆمان ده‌ناسین نه ئه‌وان،
ئێمه گوێ له‌یه‌کتری ناگرین تا بزانین هۆی جیاوازیه‌کانمان چیه.
ئه‌وه‌ی له ناو
کۆمه‌ڵگایه‌کدا ڕوده‌دات، به هه‌زاره‌ها جار له نێوانی میلله‌ته جیاجیاکاندا، له
مێژودا ڕویداوه، ئه‌وه‌ی زۆر ئاسانتره میلله‌تێکی تر بکرێته ئامانج و به دوژمن
بکرێت. هه‌موو دوژمنکاریه‌کان به‌هه‌مان پرنسیب کارده‌که‌ن و دروستبوون. پرنسیبی
دروستنه‌بوونی ئه‌و توخمه له بیرکردنه‌وه‌دا، که ئه‌وی تریش هه‌مان حه‌قی ژیانی
هه‌یه که ئێمه هه‌مانه.
ئه‌و پرنسیبه‌ی که
من مافی ئه‌وه‌م هه‌یه هه‌لی ژیانی یه‌کێکی تر بۆخۆم به‌کاربهێنم. ئه‌و ناته‌واویه‌یه
که هه‌ر یه‌که له ئێمه‌دا له ناخیدا به بۆشی ماوه‌ته‌وه به‌رامبه‌ر ئه‌وی
تر. ئه‌و فێرنه‌بونه‌یه که ڕێزی ئه‌وی به‌رامبه‌ر بگرین.
هه‌موو هه‌نگاوێک به‌ره‌و
ناوه‌وه، هه‌نگاوێک له ده‌ره‌وه له یه‌کتریمان نزیکده‌کاته‌وه. هه‌موو
خۆناسینێک، ئه‌ویتر ناسینێکی به‌دوادادێت. هه‌موو فرسه‌تدانێک به‌وی به‌رامبه‌ر،
فرسه‌تدانه به خودی خۆمان. هه‌موو گوێگرتنێک، ده‌روازه‌ی گفتوگۆیه‌ک واڵاده‌کات.
جه‌وهه‌رێک هه‌یه
به‌یه‌کتریمانه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، که هه‌موو جیاوازیه‌کانمان، هه‌موو
دوژمنکاریه‌کانمان به‌رامبه‌ر یه‌کتری، ناگاته دامێنی.
من له‌و بڕوایه‌دام
که هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت بگاته ئه‌و ڕوئیایه‌ی که کاتێک ده‌بینێت دوو که‌س
به‌شه‌ڕدێن، سه‌رسام بێت و بڵێت: ئه‌رێ ئه‌وانه بۆ له‌خۆیان ده‌ده‌ن؟ له‌یه‌کتردان
به‌مانای وشه له خۆ دانه، ئیتر به‌ڵگه بۆهێنانه‌وه‌که‌ی هه‌رچیه‌ک بێت.