حه‌تمیه‌تی گۆڕان
30.05.2011
له ئیستاوه تا
ساڵێکی تر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گۆڕاوه، هه‌ر بۆیه خۆئاماده‌کردن هه‌ر له ئێستاوه
پێویستیه‌کی ڕۆژانه‌یه بۆ دامه‌زراندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌قامگیر، که ئه‌م
جاره به حه‌قیقی و به پێویستی ده‌بێته نمونه و هۆکاری گۆڕان له به‌شه‌که‌ی
تری ئێراقدا، چونکه گۆڕانی ده‌سه‌ڵات له کوردستاندا، ته‌نها گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و مافانه
نیه که له لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، به‌ڵکو گه‌ڕانه‌وه‌ی
به‌شه دابڕاوه‌کانی هه‌رێمی کوردستانیشه بۆ سه‌ر نیشتیمان.
له ئێستاوه تا
ساڵێکی تر نه‌خشه‌ی سیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆته ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی که
دوباره ڕۆژئاوا ده‌بێت سیاسه‌تی خۆی، له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی نوێ له‌گه‌ڵیدا
داڕێژێته‌وه. له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رابه‌ری و ڕێزی هاوسه‌نگی و ئیعتیبارهێنانه‌وه
بۆ میلله‌ته جیاوازه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌و نێوانه‌شدا میلله‌تی کورد.
هه‌موو گۆڕانه‌کانی
ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌ڕژێنه یه‌ک ڕاڕه‌وه‌وه، ئه‌ویش ڕاڕه‌وی سه‌ردارێتی مرۆڤه له‌یه‌ک
مێژوودا. به واتایه‌کی تر له‌ناوچوونی لادانه فه‌رعیه‌کانی مێژوو که له خزمه‌تی
ده‌سته‌یه‌کی بچوکی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌رنه‌ده‌چوو. بۆ یه‌که‌م جار مێژوویه‌ک داده‌مه‌زرێت
که کۆی مرۆڤایه‌تی تیایدا به‌شداربێت. کرانه‌وه‌ی مرۆڤ به‌ڕوی یه‌کتریدا و ڕوهه‌ڵماڵین
و داڕمانی ئه‌و جیاوازیه ده‌ستکردانه‌ی بۆ مرۆڤی میلله‌ته جیاوازه‌کان
پێکهێنراوه.
ئه‌م سه‌رده‌مه، سه‌رده‌می
ناسینه‌وه‌ی مرۆڤه، سه‌رده‌می سڕینه‌وه‌ی جیاوازی که‌لتوریی و ناوچه‌یی و ڕه‌گه‌زپه‌رستیه.
ته‌نانه‌ت جیاوازی زمانیش نابێته ڕێگر له ده‌رکپێکردنی یه‌کتریدا که مرۆڤایه‌تی
یه‌ک چاره‌نوسی هه‌یه له‌سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌ویه.
ئه‌وه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا ڕوده‌دات، گۆڕانه بچوکه‌که‌یه، بزوێنه‌ری یاخود بنه‌ما و سه‌ره‌تای
ئه‌و گۆڕانه‌یه که له جیهاندا به‌ڕێوه‌یه و هه‌موو مرۆڤایه‌تی ده‌گرێته‌وه.
گۆڕانه گه‌وره‌که له ڕۆژئاوادا ده‌بێت ڕوبدات، ئه‌ویش گۆڕانی ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته‌یه
که هه‌تا ئێستا هه‌ڵسوکه‌وتیان پێکردوه له‌گه‌ڵ جیهانی ده‌ره‌وه‌ی ته‌وه‌ردا.
ئه‌مه ئه‌و ساته
مێژووییه‌یه که ده‌یسه‌پێنێت به‌سه‌رماندا، به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌وتوینه‌ته
ده‌ره‌وه‌ی جیهانی ته‌وه‌ره‌وه، که به پێوه ڕاوه‌ستین و بیسه‌لمێنین که خاوه‌نی
ئیراده‌ین و ئاماده‌ی به‌شداربوونی چالاکی مێژووین. ئه‌وه‌ی تر له‌سه‌ر کاردانه‌وه‌ی
جیهانی ته‌وه‌ر ده‌وه‌ستێت که تا چه‌ند ده‌توانن به‌رگری له‌م شه‌پۆله بکه‌ن و
تا چه‌ند ئاماده‌ن له‌و پێگه‌یه‌ی بۆ خۆیان دامه‌زراندوه، بێنه‌خواره‌وه.
تێکه‌ڵاوبونه‌وه‌ی
مێژووه‌کان داسه‌پاوێکی حه‌تمیه، هه‌نگاوێکه بۆ به‌رزبونه‌وه‌ی کۆی وشیاری
مرۆڤایه‌تی بۆ ئاستێک که بتوانێت بیر له خۆی بکاته‌وه که بۆ له‌دایکده‌بێت؟ بۆ
ده‌ژی؟ بۆ ده‌مرێت؟ مه‌به‌ست له‌م ژیانه چیه؟ هه‌موو ئه‌و پرسیارانه‌ی هه‌زاره‌ها
ساڵه کراوه، به‌شێوه‌یه‌ک دێته‌وه مه‌یدان که هه‌موو که‌س به‌شداربێت له وه‌ڵامدانه‌وه‌یدا،
نه‌ک ته‌نها به‌ده‌ست کۆمه‌ڵێک فه‌یله‌سوفه‌وه گیربخوات.
ئه‌م گۆڕانه
خێرایانه‌ی جیهان، کۆمه‌ڵێکی زۆر له داواکاری له‌سه‌ر ئێمه جێده‌هێڵێت که ده‌بێت
فریابکه‌وین. گۆڕانێکی خێرا له‌سه‌ر ئاستی وشیاریی گشتی وه‌ک هه‌نگاوی یه‌که‌م
پێویسته بۆ پێڕاگه‌شتنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له کیسمان چووه. جگه له‌وه‌ی ئێمه کۆمه‌ڵێک
کێشه‌ی هه‌ڵواسراومان هه‌یه که ئیشی تیانه‌کراوه، یاخود به ئاسته‌م وروژێنراوه،
وه‌ک مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی، نیشتیمان، زمان و که‌لتور، نوسینه‌وه‌ی مێژوو. ئه‌و
بابه‌تانه‌ی که ده‌شبێت به‌چڕی پێداگیری له‌سه‌ر بکرێت، مه‌سه‌له‌کانی مافی مرۆڤه،
دامه‌زراندنی ده‌ستور و داڕشتنه‌وه‌ی یاسا کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه، سه‌رله‌به‌ری په‌روه‌رده‌یه،
دامه‌زراندنی جیهانبینیه‌کی نوێیه که له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕه‌وتی گۆڕانه جیهانیه‌دا
بگونجێت.
خۆئاماده‌کردن ئه‌رکی
یه‌کودوان نیه، ئه‌رکی هه‌موومانه، ئه‌رکی ڕوناکبیریی لێره‌دا ده‌رده‌که‌ویت، له
هه‌مان کاتدا ئه‌و به‌رپرسیاریه مێژوویه‌یه که دووجار ڕوناداته‌وه، ئه‌و بواره‌یه
که ده‌شێت هه‌موو هێزو تواناکانی تیا تاوبدرێت و تیا ئه‌زموون بکرێت.
په‌رته‌وازه‌یی و هه‌ڵه‌شه‌یی
ئێمه له‌م کاته‌دا له قازانجی مانه‌وه‌ی زیاتری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستادایه.
کۆمه‌ڵگای کوردی له‌م دۆخه‌ی ئێستایدا، شڵه‌ژاوه. پێویستی به ئارامبونه‌وه‌یه‌ک
هه‌یه بۆ ڕایه‌ڵکردنه‌وه‌ی تواناکان به ئۆپۆزیسیۆنیشه‌وه.
هه‌تا ئێستا
ئۆپۆزیسیۆن به‌رچاوی ڕون نیه و نازانێت له چ ده‌رگایه‌ک بدات، به کورتیه‌که‌ی هێشتا
خۆی ساغنه‌کردۆته‌وه و ئاماده‌ی ئه‌و گۆڕانه گه‌وره‌یه نیه، یاخود هێشتا دودڵه
له‌وه‌ی که ئایا به‌و زۆرانبازیه ده‌وێرێت یاخود نه‌ء. ئۆپۆزیسیۆن هێشتا توانای
خۆی ناناسێت و نه‌یتوانیوه توانای میلله‌ت هه‌ڵسه‌نگێنێت. هێشتا به قه‌باره‌ی ئه‌و
گۆڕانه‌ی به‌ڕێوه‌یه، ئاشنا نیه و نه‌بۆته خاوه‌نی ئه‌و جیهانبینیه‌ی بتوانێت
له چوارچێوه‌ی حیزب بێته ده‌ره‌وه و له‌وێوه گۆڕانکاریه‌ن خۆماڵی بکات، به‌ڵکو
هه‌تا ئێستا به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵسوکه‌وتی کردوه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه پشتبه‌ستن به‌و
بیرکردنه‌وه خۆماڵیه بۆ گۆڕان و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان له چوارچێوه‌ی پینه‌کردن و
چه‌کوشکاری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌مڕۆ له مه‌یدانه‌که‌دا هه‌یه.