هاوکێشه‌ی ئه‌قڵ و
گێلێتی
26.05.2011
ئێمه له زه‌مه‌نێکدا
ده‌ژین یه‌ک و یه‌ک ده‌کاته دوو. ئه‌قڵ له ئاستێکدایه که ده‌توانێت خۆی به‌ڕیوه‌به‌رێت.
تای ته‌رازوی ئه‌قڵانیه‌ت، ئه‌گه‌ر له‌سه‌رو گێلێتیشه‌وه نه‌بێت، ئه‌وا به‌رامبه‌ری
ده‌وه‌ستێته‌وه. ئه‌مڕۆ که زۆربه‌یه‌ک له ئێمه ده‌رکی به پێداویستیه‌کانی خۆی
کردوه و به ژیانی خۆی وشیاره و ده‌زانێت که سامانی وڵات ده‌کرێت باشتر دابه‌شبکرێت
و ئه‌و توانایه له‌خۆیدا ده‌بینێت که جڵه‌وی دوباره داڕشتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا
بگرێت به‌ده‌سته‌وه.
ئێمه له زه‌مه‌نێکدا
ده‌ژین که ده‌ستپیاگه‌شتنی ته‌کنه‌لۆژیا ده‌توانرێت له ڕێگه‌ی پاره‌وه بۆ هه‌مووان
هه‌مواربکرێت، ئه‌وه‌ی ته‌نها بیست ساڵ له‌مه‌وپێش مه‌حاڵ بوو. ڕاهێنانی ئه‌قڵ و
پێشخستنی، ده‌توانرێت له هه‌موو ساتێکدا ده‌ستپێبکرێت. ڕۆشنبیریی و زانیاری بۆ هه‌مووان
ئاماده‌یه و ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه به‌نده که زه‌مینه‌ی بۆ سازبکرێت. ئێمه له
سه‌رده‌می ڕێنیسانسی دووه‌مدا ده‌ژین، هیچ کاتێك مرۆڤایه‌تی ئه‌وه‌نده‌ی پێشکه‌وتن
به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه به یه‌کجار له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا.
کۆمه‌ڵگای ئێمه له
چیدا په‌کیکه‌وتووه که ناتوانێت سه‌رپێی خۆی بکه‌وێت؟ ئێمه خاوه‌نی سه‌رزه‌مینێکی
به‌پیت و فه‌ڕین، خاوه‌نی سامانێکی سروشتی به‌رفراوانین، له میلله‌تێک پێک هاتووین،
خاوه‌نی وشیاریه‌کی مامناوه‌ندین، ده‌زانین چی له جیهانی چوارده‌ورماندا ده‌گوزه‌رێت.
ئه‌ی بۆ کۆنابینه‌وه؟ چی ئه‌و بنه‌مایانه‌ی له‌یه‌کتر دابڕیوه؟ ئه‌و توخمانه‌ی
که پێویستن بۆ پێکهاتنی کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروست، ئه‌گه‌ر هه‌مووشی ئاماده نه‌بێت،
ئه‌وا زۆربه‌ی ئاماده‌یه. ئه‌ی چی وای کردوه که ئه‌و توخمانه پێکه‌وه تێهه‌ڵکێش
نه‌بن؟ چی شیرازه‌ی ئه‌و توخمانه‌ی له‌یه‌کتر هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه و به‌شێوه‌یه‌ک
ڕایه‌ڵی کردۆته‌وه که ببێته ڕێگر له‌به‌رده‌م پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگادا و ئازادی
لێبڕیوه و زۆربه له ده‌گمه‌نێتیدا ده‌ژی؟
ئێمه له مرۆڤ
پێکهاتوین، له‌سه‌ر نیشتیمانێک ده‌ژین، سامانێکی سروشتی جۆراوجۆرمان هه‌یه، خاوه‌نی
وشیاری و ئه‌قڵین، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه لێکدانی ئه‌و توخمانه‌یه بۆ پێکهێنانی یه‌که‌یه‌ک
که ئیشبکات. ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌مانه:
مرۆڤ + زه‌وی +
سامان + ده‌سه‌ڵات = کۆمه‌ڵگایه‌کی په‌نگخواردوو، که ده‌بێت بگۆڕدرێت بۆ:
مرۆڤ + زه‌وی +
سامان + ئه‌قڵ = کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروست.
ئه‌وه‌ی هه‌مانه:
مرۆڤ + زه‌وی +
سامان + گێلێتی داسه‌پێنراو = دۆزه‌خ، ده‌بێت بگۆڕدرێت بۆ:
مرۆڤ + زه‌وی +
سامان + وشیاری = به‌هه‌شت.
هه‌تا ئه‌مڕۆ ئێمه
ناوێرین بژین. ئیحساسی زیندانیبوون زاڵتره له ئیحساسی ئازادبوون. هه‌ست به‌گوناحکردن،
گه‌وره‌تره له پاکیزه‌یی. ترس له نادیار گه‌وره‌تره له ده‌رکپێکردنی ئه‌وه‌ی
هه‌یه....
ئه‌وانه هه‌موویان
وایان کردوه که خۆمان ڕاکێشینه‌وه‌وه ناوه‌وه، به‌ده‌وری خۆماندا چه‌رده‌یه‌ک،
دیوارێک هه‌ڵچنین، زیاتر ڕه‌فز بکه‌ین وه‌ک له قبوڵ. کورد په‌ندێکی هه‌یه زۆر
ناشیرینه، به‌ڵام لێره‌دا پڕاوپڕه، کورد ده‌ڵێت حیزیی و سه‌لامه‌تیی، ئه‌و
پرنسیبه‌ی ڕۆژانه هه‌زاران جار به‌کارده‌هێنرێت. خۆلادان، خۆدزینه‌وه، دوره‌په‌رێزوه‌ستاندن،
حه‌قنه‌بوون به‌سه‌ره‌وه، له‌بیرکردن، به‌سه‌رداڕۆشتن، له‌کۆڵخۆخستنه‌وه، به‌رپرسیارێتی
له‌خۆدورخستنه‌وه، خۆلێده‌رکردن، هه‌میشه گوناحی ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنه‌وه
بۆ په‌روه‌رده‌ی ناو خێزان، ڕاستر بڵێین به‌خێوکردن و گه‌وره‌کردنی منداڵ، به‌بێ
په‌روه‌رده‌کردن. دایک و باوک منداڵه‌کانیان له ترسێک ده‌پارێزن که نازانن چیه.
دایک و باوک خۆیان ئه‌وه‌نده سه‌رکوتکراون، له هه‌موو شتێک ده‌سڵه‌مێنه‌وه، ئه‌وه‌نده
ترسێنراون، چونه‌ته‌وه قاوغه‌که‌ی خۆیان. ئه‌وه‌نده بێبه‌ری کراون، مانه‌وه به
زیندوێتی هه‌میشه له پله‌ی مه‌ترسیدایه و له‌سه‌ری سه‌ره‌وه‌یه. ژیان هیچی پێنه‌داون
تا بزانن چیه. کۆمه‌ڵگا ئه‌و فه‌زایه‌ی دروستنه‌کردوه که له سروشت دایببڕێت و
ژیانێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ناو کۆمه‌ڵگای پێبدات، به پێچه‌وانه‌وه، ڕه‌وانه‌ی دواوه‌ی
کردۆته‌وه وه‌ک درێژکراوه‌یه‌کی سروشتی که ده‌بێت وه‌ک بونه‌وه‌رێکی زیندوو خۆی
له هه‌موو ترسێکی ده‌ره‌وه بپارێزێت. سنوری خۆی، سنوری خێزانه‌که‌ی، منداڵه‌کانی،
نزیکترین که‌سی وه‌ک دایک و باوک، ده‌بێته ئه‌و جیهانه‌ی ژیانی تیابه‌سه‌ر ده‌بات.
ئه‌مه کتومت جیهانی سروشتی ئاژه‌ڵه که به غه‌ریزه به‌رده‌وامی به ژیانی ده‌دات.
ئه‌وه‌یه چونه‌وه ناو قاوغی خۆ. واته تێپه‌ڕنه‌بوون له ژیانی بایۆلۆژی هه‌رچه‌نده
بشتوانێت قسه‌بکات. ئه‌م بونه‌وه‌ره تا سه‌ر لێواری ئه‌قڵ هاتوه و سه‌ره‌تاتکێیه‌کی
خێرای کردوه و له یه‌که‌م ڕوبوڕوبونه‌وه‌دا، له‌یه‌که‌م ترساندان، له یه‌که‌م
سه‌رکوتکردندا، گه‌ڕاوه‌ته‌وه قاوغه بایه‌لۆژیه‌که‌ی که سه‌لامه‌تترینه ئه‌گه‌ر
حه‌قی هیچی نه‌بێت، واته ئه‌گه‌ر توخنی ئه‌قڵ نه‌که‌وێت.
ترس له ژیان، ترس
له ئه‌قڵ، ترس له ئازادی، ده‌بنه کۆڵه‌که‌ی ئه‌و زیندانه‌ی مرۆڤ خۆی تیا زیندان
ده‌کات، ئه‌و زیندانه‌ی پاسه‌وانی ناوێت و مرۆڤ خۆی ده‌بێته زیندان و زیندانه‌وان.
ئه‌و مرۆڤانه که
ده‌بنه دایک و باوک، ده‌بێت چ فه‌لسه‌فه‌یه‌ک بده‌نه منداڵه‌کانیان له پاراستن
و پارێزگاریی زیاتر؟
که پاراستن و
پارێزگاریکردنی منداڵ ببێته ڕێگری ئه‌وه‌ی له ماڵ ده‌رنه‌چێت "نه‌وه‌ک توشی
شتێک بێت". که له گه‌ڕه‌ک ده‌رنه‌چیت،
که له کۆڵان ده‌رنه‌چیت، که له شار ده‌رنه‌چیت، له هه‌موو سنوره فیزیایه‌کاندا
ته‌نها ماڵ ده‌مێنێته‌وه.
که کتێبێک فه‌نتازیای
نه‌جوڵێنێت، که چیرۆکێ مێشکی نه‌کاته‌وه، که چێژ له یاریکردنێک وه‌رنه‌گرێت به
چیدا بزانێت ژیان خۆشه؟ ئه‌و حاڵه‌تی ته‌سککردنه‌وه‌ی ژیانه به‌رده‌وامه تا ده‌بێته
هه‌رزه‌کار و ده‌بێت به گه‌نج و ده‌بێت به مرۆڤێکی گه‌وره "وه‌کو
قاوغ"، به‌ڵام وه‌کو ده‌رون هێشتا منداڵه و ئه‌زمونی هیچی نه‌کردوه، چێژی
له هیچ نه‌بینیوه، نه له‌خۆی، نه له هاوڕێ، نه له گه‌ڕه‌ک، نه له شار نه
له کۆمه‌ڵگا. ئاخۆ چۆن دڵی به ژیان خۆش بێت که وه‌ک مرۆڤێکی گه‌وره نه‌زانێت
چێژ چیه؟
تێگه‌شتنی هه‌ڵه‌ی ئاین،
پشکێکی گه‌وره‌ی گوناهه‌که‌ی به‌رده‌که‌وێت له پێکهێنانی ئه‌و باره ده‌رونیه‌ی
مرۆڤدا. له به‌خشینه‌وه‌ی ترس‌دا له نادیار و له گوناهکردن و ترساندن له خودا،
له لایه‌کی تریشه‌وه دابڕانی ڕه‌گه‌زی نێرومێ له‌یه‌کتری.
له ڕاستیدا حه‌رامه‌کانی
ئاین نیوه‌ی ڕۆحمانی داگیرکردوه. هه‌ر له منداڵیه‌وه به ئاگری دۆزه‌خ ده‌ترسێنرێن،
هه‌ر له منداڵیه‌وه به ئاگایی و نائاگایی ڕێوڕه‌سمی تێگه‌شتنێکی هه‌ڵه‌ی ئاین،
ده‌چه‌قێنرێته مێشکمانه‌وه، ئه‌وه‌ی چۆن چۆنی هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ین و چیمان بۆ هه‌یه
و چیمان بۆ نیه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌وانه‌ی که بۆمان نیه گه‌لێک زیاتره له‌وانه‌ی
بۆمان هه‌یه.
بچوککردنه‌وه‌ی مرۆڤ
به شێوه‌یه‌ک له‌وه‌ی له کۆیله‌یه‌کی ڕوڕه‌ش زیاتر نیه و بۆی نیه له هیچ شتێک
تێبگات و هه‌موو زانسته‌کان له‌لای خودان. هه‌م به‌هانه‌یه‌کی داوه‌ته ده‌ست مرۆڤ
که پێویست ناکات خۆی ماندوبکات، هه‌م هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێکی له مرۆڤ سه‌ندووه‌ته‌وه
و له هه‌موو بۆچوونێکی ئه‌قڵیی دایماڵیوه. وێنه‌ی خودای به‌شێوازێک پێده‌ناسێنرێت
که تۆقێنه‌ره و تۆڵه‌که‌ره‌وه‌یه و سوتێنه‌ره و .... مرۆڤ هه‌ر چۆنێک قاچ
خواردانێت، سزایه‌ک چاوه‌ڕوانیه‌تی.
به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ
ببینێت، له جیهانێکی وه‌همیدا، له نادیارێکدا ژیانه زیندانیه‌که‌ی بۆ چنراوه.
ئه‌گه‌ر یه‌کێک بپرسێت بۆ؟ بۆ ئه‌گه‌ر ژیانێکی ئاسایی بژیم ده‌بێت سزابدرێم؟ ئه‌وه
ئیتر مه‌سه‌له‌که هه‌ر له ڕێوڕه‌سم ده‌رچوون نیه، به‌ڵکو ده‌چێته خانه‌ی کفره‌وه
و هه‌ر له‌م دنیایه‌دا ده‌بێت دادگایی بکرێت.
هه‌ڵبه‌ته هێشتنه‌وه‌ی
ئه‌و هه‌لومه‌رجه له‌سه‌ر ئه‌وه به‌نده که که‌س پرسیار نه‌کات، که که‌س بیرنه‌کاته‌وه،
که ئایا له ڕاستیدا وایه؟ ئایا خوداوه‌ند، ئه‌وه‌ی خولقێنه‌ری هه‌موو گه‌ردوونه،
ئه‌وه‌نده دڵی ڕه‌قه و هه‌رچۆنێک مه‌خلوقه‌کانی هه‌ڵه‌بکه‌ن ده‌بێت سزابدرێن؟ ئه‌ی
ئه‌گه‌ر خوداوه‌ند مه‌به‌ستی نه‌بووه من ئه‌م ژیانه‌ی ئێستام ئه‌زموون بکه‌م بۆ
ڕه‌وانه‌ی خواره‌وه‌ی کردووم؟ خوداوه‌ند منی بۆ چییه شه‌ووڕۆژ ملکه‌چیبم و بیپه‌رستم
و له‌م ژیانه‌ش هیچ تێنه‌گه‌م؟ من چۆن ده‌زنم ڕاستم که هیچ کاتێک هه‌ڵه‌م نه‌کردبێت؟
باش و خراپی خۆم چۆن هه‌ڵسه‌نگێنم و ڕێگه‌ی ڕاست بدۆزمه‌وه که خۆم پیانه‌ڕۆشتبم؟
خوا چ پێویستیه‌کی به کۆیله هه‌یه لێی بترسێت؟
خوا ده‌بێت بناسرێت،
ئه‌زموون بکرێت، نه‌ک کوێرانه مل شۆڕکرێته‌وه و نه‌وێردرێت سه‌یری ئاسمان بکرێت.
ته‌نها یه‌ک پرنسیب له گه‌ردووندا هه‌یه، ئه‌ویش خۆشه‌ویستیه. له خۆشه‌ویستیدا
تێگه‌شتن هه‌یه، حه‌ق هه‌یه و ڕه‌وایه‌تی هه‌یه. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت خودا
بناسیت، ته‌نها له خۆشه‌ویستیدا بژی.
دابڕانی نێر و مێ له
یه‌کتری، یه‌کێکه له گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی بۆچونی ئاینیی بۆ ڕێکخستنی په‌یوه‌ندی
نێوان ژن و پیاو. مرۆڤ ده‌بێت به ئازادی له‌دایکبێت، به ئازادی بژی، به ئازادی
بڕیاری ژیانی خۆی بدات و به ئازادی هاوسه‌ری خۆی په‌یداکات. ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌کان
ئازاد بن، ئه‌گه‌ر هه‌رکه‌س خاوه‌نی خۆی بێت، ئه‌وسا مه‌سه‌له‌ی سێکس له مه‌سه‌له‌یه‌کی
تاکه‌که‌سی و تایبه‌تی هه‌ر یه‌کێک ده‌رناچێت. ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌کان له ئازادی‌دا
نه‌شونمابکه‌ن، ده‌چنه‌وه دووتوێی قاڵبه‌کانی خۆیان، شه‌ره‌فی ژن نابه‌سترێته‌وه
به مه‌سه‌له‌ی سێکسکه‌وه، هه‌روه‌ها پیاو. که مرۆڤ بوو به خاوه‌نی که‌سایه‌تی،
خۆی سنوری هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی ده‌ستنیشانده‌کات، نه‌ک وه‌ک فه‌رمانی کۆمه‌ڵگا و
خونه‌ریتی باو که ده‌بێت جێبه‌جێبکرێت.
مرۆڤ ئه‌وه‌نده ئه‌قڵی
هه‌یه که ئاژه‌ڵ نیه و ئه‌گه‌ر به‌ری بۆ به‌ره‌ڵابکرێت ئیتر نه‌گیردرێته‌وه. وه‌ک
پێشتریش ئاماژه‌مان بۆ کرد ته‌نها ترسه‌که‌یه له ئازادی، ده‌نا به پێچه‌وانه‌وه
مرۆڤ له ئازادی‌دا هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی ڕێکوپێکتر ده‌بێت وه‌ک له‌وه‌ی دابونه‌ریت و
ده‌سه‌ڵاتێک خوڕه‌وشتی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.
له ئه‌وروپا کوڕ و
کچ وه‌ک یه‌ک ئازاده و باوک و دایکیشیان هه‌ر ئازاد بوون، که‌س ڕێگه له کچه‌که‌ی
ناگرێت ئه‌گه‌ر ده‌ستگیرانێکی هه‌بێت. ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ی له منداڵیه‌وه
پێداڕۆشتوه، ئه‌وه‌نده بیروهۆشی بۆ په‌یداکردووه که چۆن ده‌ژی و چۆن هه‌ڵده‌بژێرێت.
ئه‌گه‌ر ئێمه
قبوڵمانبێت خوداوه‌ند به نێر و مێ ئێمه‌ی خولقاندبێت، ئه‌ی بۆ ڕیگه به یه‌کترگه‌شتنیان
ده‌گرێت؟ مه‌گه‌ر کوڕ و کچی ئێمه سه‌ر به خودایه‌کی ترن که ناهێڵێت هیچ شتێک له
یه‌کتری بزانن و بناسن تا شوکردن و ژنهێنان؟
چه‌پاندنی سێکس، چه‌پاندنی
کۆمه‌ڵگایه. کۆمه‌ڵگا ئازاد نابێت نێوه‌ی کۆمه‌ڵ نێوه‌که‌ی تر نه‌ناسێت. نێر و مێ
ئه‌وه‌نده له یه‌ک دابڕاون هه‌ر یه‌که‌یان جیهانێکی تایبه‌تیان بۆخۆیان
دروستکردووه. جیهانی ژنان و جیهانی پیاوان که هه‌رگیز له تێگه‌شتنێکدا به‌ریه‌ک
ناکه‌ونه‌وه. ته‌نانه‌ت که پێکه‌وه خێزانێش پێکده‌هێنن، ئه‌وا هه‌ر وه‌ک دوو غه‌ریبه
به‌رامبه‌ر یه‌کتر ده‌مێننه‌وه.
ئه‌وانه هه‌مووی
کۆکه‌یته‌وه ده‌کاته ئه‌وه‌ی ئێمه هه‌میشه پارویه‌کی چه‌ورین بۆ دیکتاتۆریه‌ت،
ئیتر ئه‌حمه‌د و مه‌حمود هیچ ده‌ورێک نابینێت، ئێمه خۆمان قامچێکه ده‌ده‌ینه ده‌ستی.
ئێمه خۆمان قاچ به‌زده‌که‌ینه‌وه بۆ فه‌لاقه.
پێش ئه‌وه‌ی بگیرێن،
ئێمه خۆمان له زیندانه‌که‌دا دانیشتوین.