نیشتیمان وه‌ک به‌هه‌شت،
نیشتیمان وه‌ک دۆزه‌خ
23.05.2011
له مێژوویه‌کی
دورودرێژه‌وه چنگمان به سه‌رزه‌مینێکه‌وه گیرکردووه و پێی ده‌ڵێین کوردستان
یاخود نیشتیمانی کوردان. ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌ی باوباپیرانمان و باوباپیرانیان له‌سه‌ر
هه‌مان زه‌وی له‌دایکبوون و تیا گه‌وره‌بوون و تیایدا مردوون. هه‌مان ئه‌و سه‌رزه‌مینه‌شه
که ئه‌مڕۆ ئێمه‌ی تیا ده‌ژین. زۆربه‌ی میلله‌تانی جیهانیش به‌هه‌مان شێوه به‌رده‌وامیان
به نه‌وه‌کانی خۆیان داوه له‌و سه‌رزه‌مینه‌ی باوباپیرانیان تیا ژیاون. ئه‌مه
تا ئێره جێگه‌ی سه‌رنج نیه، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ئه‌و پرسیاره‌یه که
ده‌بێت بکرێت، بۆچی زۆربه‌یه‌ک له میلله‌تان نیشتیمانه‌که‌یان کردووه به به‌هه‌شت
و ئێمه کردوومانه به دۆزه‌خ؟
ئه‌گه‌ر باره‌که هه‌ڵگێڕینه‌وه
و به دیوێکی تردا ته‌ماشای بکه‌ین، وه‌ک له‌وه‌ی هه‌تا ئێستا ته‌ماشامانکردووه و
هه‌ر هه‌موویمان خستۆته پاڵ داگیرکه‌ری بێگانه‌وه و بڵێین ئێمه بۆ داگیرکراوی ده‌ستی
بێگانه بووین و هه‌تا ئێستاش داگیرکراوی بێگانه‌ین؟
یه‌کێک له هه‌ره
فاکته‌ره گرنگ و به‌رچاوه‌کان ئه‌وه‌یه که ئێمه به‌درێژایی مێژوو نیشتیمانی
خۆمان به‌هیچ گرتووه، ئێمه هیچ کاتێک خۆمان به خاوه‌نی ئه‌م سه‌رزه‌مینه نه‌زانیوه،
ئیحساسمان نه‌بووه بۆی. ئه‌وه‌ی ئێمه ڕاهاتووین و پێیان ده‌ڵێین داگیرکه‌ر، له
ڕاستیدا ڕوبه‌ڕوی هیچ به‌رگرییه‌ک نه‌بونه‌ته‌وه که بسڵه‌منه‌وه. ئه‌وان به‌ره‌و
ڕوی سه‌رزه‌مینێک ڕۆشتوون که بێخاوه‌ن بووه، ڕاسته کۆمه‌ڵێ مرۆڤی له‌سه‌ر ژیاوه
و ده‌ژی، به‌ڵام خۆیان به خاوه‌نی نه‌زانیوه و نازانن، به‌ڵکو له‌سه‌ری ده‌ژین و
به‌رده‌وامی به‌و ژیانه ده‌ده‌ن که له‌سه‌ری ڕاهاتوون.
ده‌بێت سوپاسی یه‌زدان
بکه‌ین که "داگیرکه‌ران" له سه‌رده‌مانی پێشوودا ئه‌وه‌نده بیری
ناسیونالیستی به‌سه‌ریاندا زاڵ نه‌بووه، ده‌نا هه‌ر زوو ئه‌و سه‌رزه‌مینه بێخاوه‌نه‌ی
که‌وتبووه ژێرده‌ستیان، پاکیان ده‌کرده‌وه له‌و مرۆڤانه‌ی له‌سه‌ی ژیاون، که ده‌کاته
ئێمه‌ی کورد.
له ڕاستیدا ئێمه
نه چیاکان پاراستوویانین، نه به‌رگریمان له خۆمان، له زمان و که‌لتور و مێژوو
کردووه. ئه‌وه‌ی هه‌تا ئه‌مڕۆ ئێمه‌ی هێشتۆته‌وه پاسیڤبوونی خۆمانه، لاموبالاتی
خۆمانه. ئه‌و بێبایه‌خی و گوێنه‌دانه‌یه که هه‌مانه و هه‌مانبووه به‌رامبه‌ر
به‌و سه‌رزه‌مینه‌ی له‌سه‌ری ژیاوین و به‌رامبه‌ر ئه‌و مرۆڤانه‌ی میلله‌تێک پێکده‌هێنن.
ئه‌و به‌هیچ سه‌یرکردنه‌یه که له ژیانه‌وه ده‌ستپێده‌کات و به میلله‌ت و خاک
و نیشتیمان کۆتایی پێدێت. ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی هێشتۆته‌وه ناچالاکبوونمانه،
سستبوونمانه به‌رامبه‌ر هێرش. یاخود وه‌ستان و نه‌جوڵانمانه به‌رامبه‌ر بێگانه.
که‌س بۆ ئێمه بێگانه نه‌بووه، هه‌میشه به‌ناوماندا هاتوون و چوون و تێپه‌ڕیوون
و ماونه‌ته‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی په‌رچه‌کردارێکمان هه‌بێت. ئێمه پێناسه‌ی خۆمان
پێنه‌بووه تا دوژمن و بێگانه و داگیرکه‌ر جیاکه‌ینه‌وه. ئێمه میلله‌تێک بووین
له ئاو، بێ به‌رگری، که‌س نه‌یویستوه و نه‌یتوانیوه له‌وه زیاتر زیانمان پێبگه‌یه‌نێت
له‌وه‌ی که خۆمان به خۆمان گه‌یاندووه.
تا ئه‌وکاته‌ی بێده‌نگ
بووین، که‌س حه‌قی نه‌بووه به‌سه‌رمانه‌وه، له‌و ڕۆژه‌وه‌ی به ده‌نگی تۆپ و جه‌نگی
میلله‌تان ڕاچڵه‌کیوین و به جه‌ندرمه و سه‌رباز کراوین و ڕاپێچی به‌ره‌کانی شه‌ڕکراوین،
وتومانه ئێمه خۆ سه‌ربه‌م نه‌ته‌وانه‌نین له‌پای چی بکوژرێن. یه‌که‌م بیکردنه‌وه،
یه‌که‌م کاره‌ساتیش به دوای خۆیدا دێنێت. باقی چیرۆکه‌که زۆربه‌مان ده‌یزانین،
کوشتن و بڕین له‌و سه‌رده‌مانه‌وه ده‌ستپێده‌کات که کورد هۆشی پیا هاتۆته‌وه و
ده‌ڵێت کوردم و له‌سه‌ر ئه‌م سه‌رزه‌مینه مافم هه‌یه.
بیری نه‌ته‌وایه‌تی
ئێمه پێش بیری نیشتیمانپه‌روه‌ری که‌وتووه. ئێمه هیچ کاتێک خاوه‌نی نیشتیمانێکی
سه‌ربه‌خۆ نه‌بووین تا ببێته بناغه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی. هه‌ر بۆیه خه‌می
ڕزگارکردنی میلله‌تی کورد که‌وتۆته پێش خه‌می ڕزگاری نیشتیمان، چونکه کاتێک به‌ئاگاهاتینه‌وه،
نیشتیمان ده‌مێک بوو دابه‌شکرابوو، ده‌مێک بوو ده‌یان خاوه‌نی به‌ده‌سه‌ڵاتی بۆ په‌یدا
بووبوو، ده‌یه‌ها شه‌ڕی له‌سه‌ر کرابوو، تازه دره‌نگ بوو بێینه‌وه مه‌یدانه‌که
و بڵێین ئه‌رێ ئێوه شه‌ڕ له‌سه‌ر چی ده‌که‌ن، خۆ ئه‌مه "نیشتیمانی"
ئێمه‌یه؟
ئێمه به
هاونیشتیمانی نه‌بووین، چونکه خاوه‌نی نیشتیمان نین. ئێمه به‌هاووڵاتی
نابین،چونکه خاوه‌نی وڵات نین. ئێمه له هاوشاریی زیاتر تێنه‌په‌ڕیووین، ئه‌و
شارانه‌ی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتدارێتی میلله‌تانی سه‌رده‌ستدا تروسکاییه‌کی گه‌شتوه‌تێ
و ئه‌و تۆزه وشیارییه‌ی ئه‌مڕۆمان له ڕۆشنبیری ئه‌و میلله‌تانه‌وه خواستووه.
له دڵه‌وه ئازارم
ده‌دادات گه‌ر بڵێم ئێمه له قه‌ره‌ج ده‌چین. نه به‌زه‌ویدا نوساوین، نه به
میلله‌تدا، نه به مێژوودا، نه به زمان و فه‌رهه‌نگدا، ده‌بێت چی بێت ئه‌وه‌ی له
قه‌ره‌جێتی جیامان ده‌کاته‌وه؟ ئێمه بۆ ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه نێگه‌تیڤه‌کانی
خۆمان هه‌میشه به داگیرکه‌راندا هه‌ڵواسین؟ ئێمه چیمانکردوه له‌و مێژووه
درێژه‌دا که له‌سه‌ر ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌دا ژیاوین، ناڵێین بۆ مرۆڤایه‌تی، به‌ڵکو
بۆ خۆمان؟ هه‌ڵبه‌ته شتێکی ئه‌وتۆ نیه که بوترێت.
ئێمه چۆن ده‌توانین
نیشتیمان بکه‌ین به به‌هه‌شت که نیمانه؟ ئێمه هه‌تا ئێستا هه‌ستی نیشتیمانیمان
به ئاسته‌م جوڵاوه که ڕزگاری بکه‌ین. میلله‌تێكی وه‌ك دانیمارکی که هه‌تا ئه‌مڕۆ
له پێنج ملیۆن تێناپه‌ڕێت، دوو سه‌د ساڵه خاوه‌نی ده‌ستور و په‌رله‌مانه. ڕاسته
ناتوانین خۆمان به‌وان به‌راورد بکه‌ین، به‌ڵام خۆ ده‌توانین وه‌ک دوو وێنه به‌رامبه‌ر
یه‌کتری ڕایانگرین و ته‌ماشابکه‌ین و بپرسین بۆ؟ ئه‌وان بۆ هه‌میشه له‌سه‌ر زه‌مینه‌که‌ی
خۆیاندا ئازاد بوون و ئێمه بۆ هیچ کاتێک نه‌مانزانیوه ئازادی چییه؟ نیشتیمان
چییه؟ میلله‌ت چییه؟ مێژوو چییه؟
ئه‌وان بۆ توانیویانه
نیشتیمانه‌که‌یان بکه‌نه به‌هه‌شتێک که به‌هره‌کانی تیا واڵا بێت و جێگایه‌ک بێت
که شایسته‌ی مرۆڤه‌کانی بێت و له هه‌موو پێشێلکارییه‌ک پارێزراو بێت و حه‌قی ته‌وای
ژیانی هه‌بێت که ئازادانه بژی و ئێمه‌ش هه‌تا ئێستا ده‌مانه‌وێت خاوه‌نی وڵاتێک
بین و نیمانه، ده‌مانه‌وێت خاوه‌نی نیشتیمانێک بین و نیمانه، ده‌مانه‌وێت خاوه‌نی
ده‌ستورێک بین و نیمانه. له‌م ساته مێژووییه‌دا ده‌مانه‌وێت هه‌بین و بژین و ده‌رفه‌تی
ئه‌وه‌نده‌مان پێنادریت، ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌نده‌مان بۆ خۆمان نه‌خولقاندووه که وه‌ک
مرۆڤێک به ڕێز و به سه‌ربه‌رزی و ئازادیه‌وه بژین.
هه‌موو خه‌تاکان هی
میلله‌تانی چوارده‌ور و ئیمپریالیستی جیهانی نیه، ئه‌وه‌تا به چوارده‌ورماندا
تورک و عه‌ره‌ب و فارس و...هتد به‌لایه‌نی که‌مه‌وه خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت و نیشتیمان
و تا ڕاده‌یه‌ک که‌لتور و خاوه‌نی مێژووشن. که‌چی ئێمه له‌ناو جه‌رگه‌ی ئه‌و
میلله‌تانه‌دا له پله‌ی سفرداین. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت شانبه‌شانی میلله‌تانی جیهان
بڕۆین، ئاخۆ ده‌بێ چی بکه‌ین؟
ئه‌و
دۆزوخه‌ی ئه‌مڕۆ تیایدا ده‌ژین، ده‌رئه‌نجامی ئه‌و مێژووه‌یه که ئیشمان تیا نه‌کردووه،
که هیچمان تیانه‌کردووه.