ڕاپه‌ڕینی کوردستان
له نێوانی به‌رداشی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆندا
19.05.2011
ده‌سه‌ڵات ده‌ستی
واڵایه بۆ هه‌موو کرده‌وه‌یه‌ک، بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی سامانی میلله‌ت، بۆ گرتن و
زیندانی کردنی هاووڵاتیان، بۆ ئه‌شکه‌نجه‌دانی به‌رهه‌ڵستکاران. ئه‌وانه هه‌مووی
به‌بێ یاسا و به‌بێ ده‌ستور به‌ڕێوه ده‌چێت. که‌س نازانێت ده‌سه‌ڵات ئه‌و ده‌ستکراوه‌یه‌ی
له کێوه وه‌رگرتووه؟ هیچ خوایه‌ک نیه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێبه‌خشیبێت. میلله‌ت
قه‌د هه‌ڵه‌ی واناکات بڵێت بۆتان هه‌یه مافمان بخۆن؟ ئایا بۆچی ده‌سه‌ڵات حه‌قی
کوشتن و بڕین و دزینی هه‌یه و هاووڵاتیانی ئاسایی بۆیان نیه؟ یا ئه‌وه‌تا ده‌بێت
ئه‌و ئازادییه بۆ هه‌مووان بێت، یاخود ده‌بێت که‌س بۆی نه‌بێت مافی یه‌کێکی تر
بخوات.
له‌بێ یاساییدا،
یاسای جه‌نگه‌ڵ به‌ڕێوه ده‌چێت، گه‌وره و به‌هێز بچوک و لاواز ده‌خوات. جیاوازی
نائاسایی ئێمه له‌گه‌ڵ جه‌نگه‌ڵدا ئه‌وه‌یه که هه‌موومان سه‌ر به‌یه‌ک ڕه‌گه‌زین
واته مرۆڤین. ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته ده‌بێت باقی میلله‌ته‌که‌ی خۆی ملکه‌چکات،
ده‌نا ناتوانێت یاسای جه‌نگه‌ڵ به‌ڕێوه‌ببات. ملکه‌چکردنی زۆربه، زۆر ڕێگای هه‌یه،
درۆکردن، خڵه‌تاندن، شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان. له ته‌نیشت ئه‌وانه‌شه‌وه تۆقاندن،
ترساندن و گرتن و لێدان.
ئێمه بۆ له ئاستی
ئه‌م ڕه‌فتارانه‌ی ده‌سه‌ڵات بێده‌نگ بووین؟ چۆن له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا ده‌توانین سودمه‌ندبین و ئێمه‌ش بگه‌ینه ئه‌و وشیاریه‌ی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی
به‌سه‌رکه‌وتوویی ئه‌نجام بده‌ین؟ ده‌بێت چ ئه‌قڵێک بکه‌وێته‌کار و چ ئه‌قڵێک په‌کبخرێت؟
خاڵی جیاوازی و هاوبه‌شیمان چیه له‌گه‌ڵ میلله‌تانی چوارده‌و‌ردا؟ ڕۆڵی حکومه‌تی
مه‌رکه‌زی له به‌غداد چیه و ڕۆڵی ئه‌مریکا چۆن ده‌که‌وێته‌وه له ئاڵوگۆڕی
سیاسی‌دا له کوردستاندا؟ ئایا به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن ده‌توانێت خه‌ونی جه‌ماوه‌ر
بێنێته دی له‌ڕێگه‌ی دانوسانه‌وه؟ له کاتێکدا سه‌رکوتکردنی خۆپیشاندانه‌کان به
پله‌ی یه‌که‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌شدارینه‌کردنی ئۆپۆزیسیۆن به ڕه‌سمی له‌و
خۆپیشاندانانه‌دا که ماوه‌ی دوو مانگی خایاند؟ بۆ نه‌یانتوانی سه‌روبه‌ری جه‌ماوه‌ر
ڕێکبخه‌ن و له‌و حاڵه‌تی هه‌ڵچونه‌دا به‌رنامه و پڕۆگرامی بۆداڕێژن و ئه‌و خۆبه‌خۆییه
ئاڕاسته‌بکه‌ن و ئه‌جیندایه‌کی ڕون و ئاشکرا داڕێژن؟ له حاڵه‌تێکدا که ده‌یانزانی
خه‌ڵکی کوردستان ئه‌زمونی له‌و جۆره‌ی نیه و فێری ڕێکخستنی سیاسی و خه‌باتی
ئاڕاسته‌کراوه.
ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆن
به‌و هه‌موو ئه‌زمون و ڕێکخستن و به‌و کۆمه‌ڵه ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانیانه‌وه
بترسن بچنه سه‌ر شه‌قام، ده‌بێت گه‌نجی بێ ئه‌زمونی په‌رشوبڵاوی ئه‌م وڵاته، به
چ ئومێدێکه‌وه بتوانن سنگیان بنێن به گولله‌وه؟
هۆکاری دامرکاندنه‌وه‌ی
خۆپیشاندان، ئۆپۆزیسیۆن دای به‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵاته‌وه. ده‌زانین که ده‌سه‌ڵات له
خۆپیشاندان ده‌ترسێت و ڕۆخاندنی نزیکده‌کاته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی مرۆڤ له
ئۆپۆزیسیۆنی کوردی تێناگات بۆ له خۆپیشاندان ده‌ترسان؟ ئه‌وان چیان هه‌بوو
بیدۆڕێنن؟ له کاتێکدا ده‌یانبینی که چۆن ده‌سه‌ڵات شپرزه‌بووه و له جه‌ماوه‌ر
و ئۆپۆزیسیۆن ده‌ترسێت و هه‌رچی پێبکرێت و بۆی بوترێت به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ر و
ئۆپۆزیسیۆن ده‌یکات؟ ئایا زیره‌کی ده‌سه‌ڵات
بوو که توانی ئۆپۆزیسیۆن له جه‌ماوه‌ر بکاته‌وه، یاخود نه‌وێرانی ئۆپۆزیسیۆن
بوو ئه‌و هه‌له‌ی دا به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاته‌وه که جه‌ماوه‌ر له ئۆپۆزیسیۆن
داببڕێت و ده‌بابه بێنێته سه‌ر شه‌قام و ئه‌وانیش ته‌نها پارێزگاری باره‌گاکانی
خۆیان بکه‌ن؟
دوای دوو مانگ له
خۆپیشاندان، ئۆپۆزیسیۆن هه‌ر قه‌ناعه‌تی نه‌کرد تێکه‌ڵی خۆپیشاندان بێت، ئه‌و دوو
مانگه‌ش به‌س بوو بۆ ده‌سه‌ڵات که تێبگات ئۆپۆزیسیۆن نایه‌وێت له‌و ڕێگایه‌وه ده‌سه‌ڵات
بڕوخێنێت/ بگۆڕێت. به‌شداری ئۆپۆزیسیۆن له پاڵپشتیکردنی مه‌عنه‌وی ده‌رنه‌چوو بۆ
خۆپیشانده‌ران، ئه‌وه‌ی که به‌که‌ڵکی ڕاپه‌ڕینی سه‌رشه‌قام نه‌هات و له‌و ڕێگه‌یه‌وه
به‌شوودرا.
هه‌بوونی لایه‌نگرانی
ئۆپۆزیسیۆن، که‌م تا زۆر، له سه‌راسه‌ری کوردستاندا، ده‌یانتوانی ڕۆڵێکی ئێجگار
گه‌وره ببینن له کاتێکدا ده‌یانبینی پارتی به هیچ شێوه‌یه‌ک ناهێڵێت که‌س
خۆپیشاندان بکات. ئه‌گه‌ر ئۆپۆزیسیۆن قه‌ناعه‌تی بکردایه و تێکه‌ڵی خۆپیشانده‌ران
ببوایه. ئه‌وا ئه‌وه‌نده به‌س بوو وه‌ک کرۆکی خۆپیشاندان له‌و ناوچانه‌دا به
ڕێکخراویی بڕژێنه سه‌رشه‌قام و خه‌ڵکه‌که‌ش ترسیان بشکایه‌و دوایان بکه‌وتنایه.
به‌ڵام نه‌یانکرد و خۆپیشاندان له ناوچه‌کانی سلێمانیدا ته‌وق بوو.
ئایا که‌س هه‌یه
پێشبینی ئه‌جیندای ئۆپۆزیسیۆن بکات؟
ئه‌مڕۆ دوای تێپه‌ڕبوونی
سێ مانگدا به‌سه‌ر یه‌که‌م ڕۆژی خۆپیشانداندا، ده‌سه‌ڵات به ته‌واوه‌تی دڵنیا
بووه‌وه که ئۆپۆزیسیۆن له بزوتنه‌وه‌ی سه‌رشه‌قام دابڕاوه و ده‌توانێت ده‌عوه‌تی
سه‌ر مێزی مفاوه‌زاتیان بکات و بزانێت چیان ده‌وێت. داواکاری ئۆپۆزیسیۆن هه‌رچیه‌ک
بێت، ناگاته داواکاری جه‌ماوه‌ر. ئه‌مه ده‌بێته دوا تاقیکردنه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه
به‌رامبه‌ر به خۆیان و به‌رامبه‌ر به جه‌ماوه‌ریش. پرسیاره‌که لێره‌دایه که
ئایا له حاڵه‌تی فه‌شه‌لهێنانی ئه‌م مفاوه‌زاته‌دا ئۆپۆزیسیۆن غیره‌ت و هیمه‌تی
ئه‌وه‌ی ده‌بێت بڕژێته سه‌رشه‌قام و جه‌ماوه‌ر دوای خۆی بخات؟
له ڕستیدا ئه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆ له کوردستاندا پێی ده‌وتریت ئۆپۆزیسیۆن ته‌نها بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه که
پێگه‌یه‌کی تا ڕاده‌یه‌ک جه‌ماوه‌ریی هه‌یه و هه‌ڵگری بیروبۆچونێکی جیاوازه و
ئومێدێکی پێده‌کرێت، دوو لایه‌نه‌که‌ی تر دوو بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامین که وه‌ک زه‌مه‌ن
ڕۆڵێکی ئه‌وتۆیان نه‌ماوه و وه‌ک ده‌سه‌ڵاتیش هیچ ترسێکیان له‌و بزوتنه‌وانه نیه.
واته ده‌وره سه‌ره‌کیه‌که ده‌توانێت گۆڕان بیبینێت، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت، ئه‌گه‌ر
شتێکی شاراوه‌شی هه‌یه ئه‌وا له‌ماوه‌ی داهاتوودا بۆ خه‌ڵکی ڕونده‌بێته‌وه که
ئایا شایانی ئه‌وه‌یه پێی بوترێت ئۆپۆزیسیۆن یاخود له‌به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات حسابی
بۆبکرێت؟