به‌جیهانیبوون و نه‌ته‌وایه‌تی
18.05.2011
هێشتنه‌وه و ده‌ستپێوه‌گرتنی
قاوغی نه‌ته‌وایه‌تی له‌لایه‌ن ڕۆژئاواوه هه‌تا ئه‌مڕۆ، ده‌لاله‌تی ئه‌و
جیاخوازییه که ڕۆژئاوا بۆ خۆی قبوڵی ده‌کات. به واتایه‌کی تر هێشتا میلله‌تانێک
هه‌ن که له خوار/ له‌ژێر ئه‌و ستاندارته‌وه‌ن که مرۆڤی ئه‌وروپی بۆ خۆی قبوڵیه‌تی.
نه‌ته‌وایه‌تی له
قۆناغێکی مێژوویی زیاتر نه‌بوو له په‌ره‌پێدانی که‌سایه‌تیی و
ته‌واوکردنی ئه‌و که‌سایه‌تیه‌دا.
ئه‌مڕۆ له جیهانی ڕۆژئاوادا له نێوانی میلله‌تانی
جیاوازی هه‌مان سیسته‌می دیموکراتیدا نه‌ته‌وایه‌تی به کرده‌وه سڕاوه‌ته‌وه و
ته‌نها دیوه ڕه‌سمیه‌که‌ی ماوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ک چۆن ته‌نها به ڕه‌سمی سنوره‌کان
له نێوانی ده‌وڵه‌ته ئه‌وروپیه‌کاندا بوونی هه‌یه، هه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ش سه‌ر به
نه‌ته‌وه‌یه‌کی ئه‌وروپی ته‌نها ورده جیاوازیه، که نه ڕێگره له تێکه‌ڵاوبوون،
نه له‌یه‌کترتێگه‌شتن. کاتێک دیالۆگ له سۆزه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌قڵ،
جیاوازییه زمانه‌وانییه‌کان و که‌لتورییه‌کانیش به شێوه‌یه‌ک تێکه‌ڵاوبوون و
مرۆڤێکی پێکهێناوه ناوی مرۆڤی ئه‌وروپییه. واته نه‌ته‌وایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپادا
کاری پێناکرێت. له هه‌مانکاتدا ده‌ستبه‌ردارنه‌بوونی قاوغی نه‌ته‌وایه‌تی، بۆته
ڕێگرێک له یه‌کترناسینه‌وه‌ی مرۆڤانه‌یاندا.
ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر زۆر له خۆیان بکه‌ن،
تا ڕاده‌ی ئه‌وه‌نده ده‌ڕۆن که ئه‌وروپین، واته ده‌توانن به‌رامبه‌ر یه‌کتری وه‌ک
ئه‌وروپیه‌ک هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه بۆ نه‌ته‌وه‌کانیان بکه‌ن.
له‌وه زیاتر ناتوانن سنوری ئه‌وروپا ببڕن و خۆیان وه‌ک مرۆڤێکی جیهانی بناسێنن.
له‌به‌رئه‌وه‌ی هێشتا له جیهاندا میلله‌تانێک هه‌ن که له خوار ئه‌وانه‌وه‌ن و
گه‌لێکێش هه‌یه له‌سه‌رویانه‌وه، ئه‌ویش گه‌لی ئه‌مریکیه. ئه‌وه‌ی له‌و نێوانه‌دا
ده‌یه‌وێت خۆی بپارێزێت و سه‌ر به هیچ لایه‌کیانیش نه‌بێت، ئه‌وروپایه. یه‌کێتی
ئه‌وروپا چه‌ند قازانجی به میلله‌ته جیاوازه‌کانی گه‌یاندووه، ئه‌وه‌نده‌ش
زیانی پێگه‌یاندوه، نه وه‌ک ئه‌مریکا ده‌توانێت تێکه‌ڵه‌یه‌ک له میلله‌تان
پێکبهێنێت، نه ده‌شتوانێت هه‌تا هه‌تایه ده‌ست به قاوغی نه‌ته‌وه‌وه بگرێت.
پێناسه‌ی ئه‌وروپی، پێناسه‌یه‌کی میانڕه‌وه که تاسه‌ر ناچێته‌سه‌ر.
له ڕاستیشدا ڕاگرتنی ئه‌و هاوسه‌نگیه گه‌لێک قورس و گرانه. له‌لایه‌ک هه‌ر میلله‌ته له هه‌وڵی پارێزگاریکردنی که‌لتور و زمانی خۆماڵیدایه و له لایه‌کی تریشه‌وه ده‌بێت ئه‌وروپیانه بیربکاته‌وه. ئه‌وه‌ش هه‌مووی له‌لایه‌ک، ده‌بێت له‌نێوانی به ئه‌مریکاییبوون و به‌جیهانیبوونیشدا بمێنێته‌وه. ئه‌وه‌ی له‌و نێوانه‌دا به‌کارده‌هێنرێت، نه‌ته‌وایه‌تیه. دروستبوونی یه‌کێتی ئه‌وروپا بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و د‌وو جیهانه‌یه، ئه‌مریکا و هه‌موو وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا و مسۆگه‌رکردنی مانه‌وه‌ی خۆیه‌تی له‌و نێوانه‌دا. هه‌رئه‌وه‌شه که بۆته ڕێگری تێکه‌ڵاوبونه‌وه‌یه‌ک که نه‌ته‌وایه‌تی ببێته لایه‌نی که‌مترین. بۆیه له‌هه‌مان کاتدا که یه‌کێتی ئه‌وروپا هه‌یه، هه‌ر میلله‌ته‌ش به‌جیا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌نی که‌لتور و زمانی ڕه‌سمی خۆیه‌تی. واته هێشتا نه‌توانراوه له‌و قاوغه نه‌ته‌وایه‌تیه بێنه ده‌روه که سه‌ده‌ها ساڵه ڕاهاتون له‌سه‌ری. به‌وه‌ش دروستبوونی ئه‌مریکا پێداویستیه‌کی مێژوویی بوو که میلله‌ته جیاوازه‌کان ده‌ستبه‌رداری نه‌ته‌وه ڕه‌سه‌نه‌کانیان ببن و له د‌وو توێی گه‌لێکدا بتوێنه‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ به‌ئه‌مریکیبوونیش دیسانه‌وه بۆته‌وه به‌و قاوغه‌ی که سنوری گه‌لێک جیاده‌کاته‌وه له باقی جیهان.
ئه‌و سامانه زۆره‌ی ئه‌مریکا ژێرچنگی خستووه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی خۆی له باقی جیهان پێجیابکاته‌وه و هه‌وڵده‌دات هه‌تا بتوانێت خۆی له دابه‌شکردنی ئه‌و سامانه بپارێزێت. دیسانه‌وه ڕێگرێکی تر له‌به‌رده‌م به‌جیهانیبوونی مرۆڤدا، ئه‌وه‌یه که میلله‌تێک یاخود گه‌لێک سامانێکی زۆری پێکه‌وه‌ناوه و نایه‌وێت که‌س به‌شداری بکات. واته ئه‌و به‌جیهانیبوونه‌ی ئه‌مڕۆ باسی لێوه‌ده‌کرێت، له خڵه‌تاندنێکی تری ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی جیهانیی زیاتر نیه بۆ خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردنێکی زیاتر. به‌جیهانیبوونی ئه‌مڕۆ ڕێکردنه‌وه‌یه، یاخود ڕاستتر نه‌هێشتنی به‌ربه‌سته له‌به‌رده‌م سه‌رمایه‌دا بۆ قازانجی زیاتر که له کۆتایدا ده‌ڕژێته به‌رژه‌وه‌ندی سه‌روه‌رێتی میلله‌تێک یاخود گه‌لێکی دیاریکراوه‌وه که ده‌یه‌وێت سه‌رده‌ستێتی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌وانی تر بهێڵێته‌وه.

به‌جیهانیبوون، گه‌وره‌ترین
ڕێگره له‌به‌رده‌م به‌جیهانیبوونی مرۆڤدا. هه‌تا ئێستا مرۆڤ ناتوانێت به‌بێ سنور
بڵێت من سه‌ر به‌جیهانم، به واتایه‌کی تر به‌بێ جیاوازی شوێنی له‌دایکبوون،
هاواربکات و بڵێت من مر‌ۆڤم له‌سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌ویه له‌دایکبووم و ئه‌م جیهانه
نیشتیمانی منه.
ئێمه وه‌ک میلله‌تی
کورد له کوێی جیهاندا وه‌ستاوین؟ ئێمه نه ده‌توانێن خۆمان به میلله‌تانی
جیهانی سه‌رده‌ست، واته ناوه‌ند به‌راورد بکه‌ین، نه ته‌نانه‌ت ده‌توانین خۆمان
به میلله‌تانی چوارده‌ور به‌راورد بکه‌ین. ئێمه هه‌تا ئێستا چوارچێوه‌یه‌کی نه‌ته‌وایه‌تیمان
نیه خۆمانی پێبناسینه‌وه، هه‌تا ئێستا چوارده‌وره‌کانمان دان به بوونماندا
نانێن که له ته‌نیشتیانه‌وه هه‌ین. ئێمه ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی خۆشمان نه‌فیمان
ده‌که‌ن و ده‌یانه‌وێت نه‌بین.
تۆ بڵێیت ئێمه له‌سه‌ر
ئه‌م گۆی زه‌ویه به‌زیاده له‌دایکنه‌بووبین؟ ئێمه تا له سیاسه‌تی خۆماڵی ده‌رده‌چین،
تا له سیاسه‌تی ناوچه‌یی ده‌رده‌چین، تا ده‌گه‌ینه ناوه‌ند، ئیتر که‌س نامێنێت
بمانخوێنێته‌وه.
زه‌مه‌نی به‌زه‌یی
به‌سه‌رچووه، ئه‌وه‌ی ده‌توانێت جێگه‌وڕێگه‌یه‌ک بۆخۆی بکاته‌وه، هه‌موو ئه‌وانی
تر به‌ڕێزه‌وه سه‌یری ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ی ناتوانێت، چه‌رخی سه‌رده‌م ده‌یکات به‌ژێره‌وه
وه‌ک ئه‌وه‌ی که هه‌ر نه‌بووبێت. له‌ونێوانه‌دا شتێک نه‌ماوه که‌س به‌زه‌یی
پیابێته‌وه.
کێشه‌کان له یه‌ک
د‌وو میلله‌ت گه‌وره‌ترن، ئه‌و هاوارانه‌ی ئه‌مڕۆ له جیهانی عه‌ره‌بیه‌وه ده‌گاته
جیهانی ده‌ره‌وه، هاواری به‌شداربوونه، هاواری خۆجێکردنه‌وه‌یه، پێش ئه‌وه‌ی
به‌ته‌واوه‌تی بشێلدرێن. داوای به‌زه‌یی ناکه‌ن، له‌داوای مافی خۆیان زیاتر هیچ
داوایه‌کی تریان نیه، ده‌یانه‌وێت بخوێنرێنه‌وه و پێگه‌یه‌کیان هه‌بێت، ئه‌مڕۆ
بۆ یه‌که‌مجار وه‌ک میلله‌تێک، دوابه‌دواش وه‌ک به‌شێکی مرۆڤایه‌تی و له‌وێوه وه‌ک
مرۆڤی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه. هێشتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌تا ئه‌مڕۆ له جیهانی
ڕۆژئاوادا، چۆته چوارچێوه‌ی سیاسه‌ته‌وه و به‌ئاگایی به‌کارده‌برێت، ڕاسته‌وخۆ
به‌ستراوه‌ته‌وه به‌و ئاسته ماددیه به‌رزه‌وه که ڕۆژئاوا بۆخۆی پێکیهێناوه،
به‌درێژایی مێژووییه‌کی چه‌ندین ساڵه و وه‌ک ده‌رئه‌نجامی سیاسه‌تی
کۆڵۆنیالیستیانه‌ی کۆن و نوێ، واته داگیرکردنی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی وڵاتانی
ده‌ره‌وه‌ی ڕۆژئاوا.
ڕۆژئاوا ته‌نها ئه‌مریکا و ئه‌وروپا نیه، به‌ڵکو یابان و ئوستورالیاشه. لێره‌دا ده‌رده‌که‌وێت ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات چه‌ند دوورییه‌کی جوگرافیایی نیه، به‌ڵکو شێواز و ئاستی ژیان و به‌کارهێنان و به‌رهه‌مهێنانی ته‌کنه‌لۆژیا و زانسته. مه‌ترسی به‌کاربردنی به‌ئاگای بیری نه‌ته‌وایه‌تی له‌لایه‌ن جیهانی یه‌که‌مه‌وه "ڕۆژئاوا"، له ڕێگرتن یاخود به‌ربه‌ستگرتن و خاوکردنه‌وه‌ی گه‌شه‌ی ڕه‌وتی مێژوویی مرۆڤایه‌تیدا خۆی ده‌بینێته‌وه، به‌و مانایه‌ی هه‌تا ده‌ستبگیردرێت به قاوغی نه‌ته‌وایه‌تیه‌وه جه‌خت کردنه‌وه‌یه له بوونی د‌وو جیهانیی. جیهانێک که گه‌شۆته ئاستێکی به‌رزی زانست و ته‌کنه‌لۆژیا و به‌کارهێنانی ئه‌قڵ و خۆشگوزه‌رانیه‌کی ئازادانه و به‌ربڵاو. جیهانێکیش که له هه‌موو ئه‌و ئیمتیازانه بێبه‌شه و به‌ده‌ست نه‌بونیی و نه‌داریی و ژێرده‌سته‌یی و نه‌بونی ئازادییه‌وه ده‌ناڵێنێت. ڕێگرتن له تێکه‌ڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و د‌وو جیهانه، ڕێگرتنه له گه‌شه‌ی مرۆڤایه‌تی له ڕه‌وتی مێژوویه‌کدا که هه‌موو بنه‌ماکان ئاماده‌ن بۆ ئه‌و به‌یه‌کبوونه‌وه‌یه له‌سه‌ر گۆی ئه‌م زه‌ویه، به شێوه‌یه‌کی گشتی، وه‌ک ته‌کنه‌لۆژیا و کامڵ‌بوونی ئه‌قڵی مرۆڤ.

که ده‌ڵێین نه‌ته‌وایه‌تی
بوه به سیاسه‌ت. مه‌به‌ست له‌وه‌یه له ناواخنه که‌لتوری و مرۆڤایه‌تیه‌که‌ی
داماڵراوه و ته‌نها قاوغه‌که‌ی ماوه‌ته‌وه و وه‌ک سیاسه‌تێک به‌کارده‌هێنرێت. به‌کارهێنانی
ئه‌م سیاسه‌ته دووفاقییه، واته پارادۆکساله، له‌لایه‌ک له خزمه‌تی مانه‌وه‌ی
ئاستی ژیانی ڕۆژئاوادایه و له لایه‌کی تره‌وه زیان به گه‌شه‌ی خودی کۆمه‌ڵگای
ڕۆژئاوا ده‌گه‌یه‌نێت که ناتوانێت له‌و دیواره‌ی به چوارده‌وری خۆیدا هه‌ڵیچنیوه،
بێته ده‌ره‌وه. ده‌ستپێوه‌گرتنی نه‌ته‌وایه‌تی له‌به‌ر ئیمتیازه مادییه‌کانی،
به‌ردێکی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر ڕێگه‌ی کرانه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان و هاتنه ده‌ره‌وه‌یان
له قاڵبی نه‌ته‌وه و میلله‌تێکی تایبه‌تی و کۆمه‌ڵگایه‌کی دیاریکراو بۆ ناو
جیهانێک که مرۆڤ تیایدا سه‌ردار و ئازاد بێت. ئه‌مه ده‌بێته کرمی داڕزانی ئه‌و
کۆمه‌ڵگایانه که به‌ئاگاییه‌وه ده‌یانه‌وێت له‌و ئاسته‌دا بوه‌ستن و دواڕۆژی
کۆمه‌ڵگاکانیان به‌ره‌و بۆگه‌نبوونێکی که‌لتوری ده‌به‌ن.
هه‌ڵبه‌ته ده‌ستپێوه‌گرتنی ئه‌و قاوغه‌ش تا زه‌مه‌نێک و تا ڕاده‌یه‌ک ده‌توانرێت ڕابگیردرێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ خۆمانی تیا ده‌بینینه‌وه، ئه‌و بارودۆخه‌یه. وه‌ک ده‌رئه‌نجامی ئه‌و مێژووه‌ش جیهانی دووه‌م هه‌ر به قوربانیکراویی ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌و کاته‌ی به ئیراده و وشیارییه‌وه ده‌ڵێن به‌سه!