سومبولی ئازادی شاری
هه‌ولێر
15.05.2011
"ده‌یانه‌وێت
له کوردستان هه‌ڵبێم، من هه‌ولێریشیان بۆ به‌جێناهێڵم" سه‌رده‌شت عوسمان.
زه‌مانی به‌عس، ئه‌گه‌ر
کوردێک چالاکیه‌کی سیاسی هه‌بوایه، ئه‌گه‌ر هه‌ستبکرایه دژی ڕژێم چرپه‌چرپی
کردوه، یاخود ئه‌گه‌ر ڕێکخراوێک، شانه‌یه‌ک که‌شف بوایه، ئه‌وا ئاسایش هه‌ڵیده‌کوتایه
سه‌ری و ده‌ستگیری ده‌کرد و پاش ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زۆر به‌ره‌و "دادگای
شۆڕش" ده‌برا. له‌وێ به تاوانبار له‌قه‌ڵه‌مده‌درا و به ڕه‌سمی ناوی تۆمار
ده‌کرا، ئه‌گه‌ر تاوانه‌که‌ی بۆ ڕژێم مه‌ترسیدار بوایه، فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی
بۆ ده‌رده‌چوو.
ئه‌و پرۆسه‌یه چه‌نده
شکڵیه و چه‌نده نادروست و ناڕه‌وایه، به‌ڵام وه‌ک دامه‌زراوێکی ده‌وڵه‌تیی به‌ڕێوه‌ده‌چوو.
ده‌سه‌ڵاتدارانی
کورد، کوردی دۆ نه‌دیو، له‌جیاتی گرتن و لێپرسینه‌وه و دادگا، ئازادیخوازان ده‌فڕێنێت
و به‌دزیوه ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌دات و هه‌ر به‌دزیشه‌وه ده‌یکوژێت و ده‌یه‌وێت شوێنه‌وا‌ره‌که‌ی
ونبکات و بیشارێته‌وه و خۆی نه‌کات به خاوه‌نی.
ئه‌م هه‌ڵسوکه‌وته
ترسنۆکانه‌یه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی، له مێژوودا ده‌گمه‌نه نمونه‌ی بدۆزرێته‌وه مه‌گه‌ر
له کرداره تیرۆریستیه‌کاندا، یاخود له جیهانی مافیاکاندا شێوه‌ی له‌و هه‌ڵسوکه‌وته
به‌دیبکرێت.
سه‌رده‌شت عوسمان هه‌م
گه‌نج و هه‌م خوێندکار و هه‌م ڕۆژنامه‌نوس بوو. وه‌ک هه‌موو گه‌نجێکی ئازاد، له
وڵاتێکی ئازاد‌دا مافی ژیانی هه‌بوو، به‌ڵام سه‌رده‌شت نه گه‌نجێکی ئازاد بوو، نه
له وڵاتێکی ئازاد‌دا ده‌ژیا، هه‌ربۆیه له‌پای داوای ئازادی‌دا ڕفێنراو کوژراو و
لاشه‌که‌ی له دوور فڕێدرا. وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌م مرۆڤه سه‌ر به‌م شاره، سه‌ربه‌م
نیشتیمانه، ئه‌م وڵاته نه‌بێت و ته‌نێکی نامۆ بێت و ده‌بێت هه‌ڵکه‌ندرێت و له
دوور فڕێبدرێت.
ده‌سه‌ڵات نه‌یوێرا
ته‌رمه‌که‌ی له شاری هه‌ولێردا فڕێبدات، نه‌وه‌ک گومانی لێبکه‌ن. ئه‌مه له ئیشی
کێ ده‌چێت که ئه‌وه‌نده ده‌ترسێت؟
له‌دوای ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی
زۆر، به‌ده‌ستبه‌ستراوی له ژێرخانێکی تاریک‌دا، له‌هۆشخۆچوو، ده‌رگایه‌ک ده‌کرێته‌وه،
دوو جه‌لاد باڵه به‌ستراوه‌کانی ده‌گرن و به‌رزیده‌که‌نه‌وه، ئه‌و هێشتا به‌ئاگانه‌هاتۆته‌وه،
جامێ ئاو ده‌پرژێنه ده‌موچاوی، به‌ئاسته‌م چاوێک ده‌کاته‌وه، ئه‌و تۆزه
ڕوناکیه‌ی له‌ده‌رگاکه‌وه دێته ژورێ، هه‌یکه‌لی مرۆڤێک به‌رده‌می گرتووه، بێده‌نگه،
ده‌مانچه‌یه‌کی به‌ده‌سته‌وه‌یه، به‌ده‌سته‌که‌ی تری قژی ده‌گرێت و ده‌له‌رزێت،
به په‌له کۆمه‌ڵێک جنێوی ناشیرین ده‌دات و ده‌مانچه‌که ده‌نێته نێو ده‌می، په‌نجه‌ی
پیاده‌نێت و چرکه‌ده‌کات، له‌ترساندا فیشه‌کی لێنه‌خوڕیوه.
سه‌رده‌شت بزه‌یه‌کی
وشک ده‌کات و بواری چه‌ند چرکه‌یه‌کی هه‌یه هه‌تا کوڕی ئاغا ده‌مانچه‌که سوار ده‌کات.
سه‌رده‌شت ڕۆشت، ئه‌وه‌تا له کۆڵاندا دوگۆڵی ده‌کات و پاس به برا گه‌وره‌که‌ی ده‌دات.
ئه‌وه باوکی به‌ره‌وه ماڵ گه‌ڕایه‌وه و له‌سه‌ری کوچه‌وه دیاره شوتیه‌کی به‌بن
هه‌نگڵه‌وه‌یه. ئه‌مڕۆ یه‌که‌م ڕۆژی قوتابخانه‌مه، جلکی نوێم له‌به‌ردایه، شه‌و
تا به‌یانی به‌خه‌به‌ربووم له خۆشی ئه‌مڕۆ. دایه‌گیان له کۆلێژی ئاداب به‌شی
ئینگلیزی وه‌رگیرام، ئه‌وه‌ی که ده‌مویست، ئه‌وه‌ی خه‌ونم پێوه ده‌دیت. لێتی
ناشارمه‌وه دایه‌گیان، به‌ڵام تو سه‌ری من به بابم مه‌ڵێ، من ئه‌و کچه‌م خۆشده‌وێت
و ده‌مه‌وێت بیخوازم.
ڕاکێشانی ده‌مانچه‌که
ئه‌مجاره هه‌ردوو چاوی به سه‌رده‌شت کرده‌وه. دیسانه‌وه به ده‌سته له‌رزۆکه‌که‌نیاوه
لوله‌ی ده‌مانچه‌که‌ی خنیه‌وه ده‌می و ......... هه‌تا سه‌عاتێکیش کوڕی ئاغا هه‌ر
ده‌ستی ده‌له‌رزی.
سه‌رده‌شت هه‌تا
ئیستاش بڕوا ناکات له سه‌ر نوسین که‌س بکوژدرێت.