ئه‌ڵقه‌ی ون له
ڕاپه‌ڕینی ئه‌م جاره‌ی کورددا
14.05.2011
تا ڕاپه‌ڕینی پێشووی
کوردستان، هێشتا سۆز و خۆشه‌ویستی و ئینتیمایه‌ک بۆ نیشتیمان مابوو. خه‌ڵک ئومێدی
هه‌بوو که تروسکایی ئاینده‌یه‌کی گه‌شتر چاوه‌ڕێی ده‌کات. خۆشه‌ویستی ژیان و
بنیاتنانی به شێوازێکی نوێ، ئه‌و گوڕه به‌هێزه بوو که توانای به‌رده‌وامبوونی
ده‌به‌خشیه کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک. ئه‌وه جگه له سته‌می که‌ڵه‌که‌بووی چه‌ندین ساڵه
که ڕق و نه‌فیکردن و بێبه‌ریکردنی په‌خش ده‌کرد و هه‌تا گوڕوتینی ئه‌و ڕقه ئه‌ستورتر
ده‌بوو، خۆشه‌ویستی بۆ ژیان و بۆ مرۆڤ و بۆ کورد گه‌وره‌تر ده‌بوو.
ساڵانی ژێرده‌سته‌یی
به‌عس، ئه‌و چه‌ند مه‌رگی داده‌باران، ئێمه ده ئه‌وه‌نده ئیشقی ژیانمان لا سه‌وز
ده‌بوو. به‌عس ڕۆژگاری لێده‌کردین به شه‌وه‌زه‌نگ و ئێمه‌ش مۆمی ژیانمان داده‌گیرساند.
ئه‌و دوژمن بوو به هه‌موو شێوه‌یه‌ک ده‌یویست له‌ناومان به‌رێت، ئێمه‌ش له داوای
مافی ڕه‌وای خۆمان هیچی ترمان نه‌ده‌ویست، مافی ژیانمان.
له ماوه‌ی بیست
ساڵی ڕابوردوودا، نه‌ک هه‌ر نه‌مانتوانی ئه‌و خۆشه‌ویستیی ژیانه په‌روه‌رده بکه‌ین،
به‌ڵکو ئه‌و تۆزه سۆزی ژیانه‌ش که تیاماندا مابوه‌وه، وه‌ک قۆناغی یه‌که‌م، بوو
به بێزاری له ژیان. سه‌ره‌تا هێشتا ده‌سه‌ڵاتی کوردی بڕوای له‌لای خه‌ڵکی مابوو،
یه‌که‌م جار بوو کورد فه‌رمانڕه‌وای خۆی ببینێت. له سه‌رده‌مێکی ئاڵۆز و هه‌ڵبه‌زودابه‌زدا
ده‌ژیاین، دواڕۆژ تاریک و لێڵ بوو. ساڵانی سه‌ره‌تا، هاتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس
هێشتا له ئارادا بوو. به‌ناچاری میلله‌تی کورد له ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌سته‌کانی خۆی
زیاتر، هیچ په‌ناوپشتێکی تری نه‌بوو. ده‌سه‌ڵات ئه‌م په‌یوه‌ستبوونه‌وه‌ی له
قازانجی خۆی قۆسته‌وه، دوابه‌دواش پێگه‌ی خۆی پێ قایمکرد و به ته‌واوه‌تی پشتی
له میلله‌ت کرد.
ده‌سه‌ڵاتی به‌کرده‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی کورد له‌دوای ڕوخاندنی ڕژێمی به‌عسه‌وه ده‌ستپێده‌کات، به‌و
مانایای که ئیتر بۆ میلله‌ت ڕونبووه‌وه که ئه‌و ده‌سه‌ڵاتدارێتیه کۆمه‌ڵگاکه‌ی
به‌ڕێوه ده‌بات. له‌و مێژووه‌وه ناشیاویی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له فه‌رمانڕه‌وایه‌تیدا
یه‌کاڵاده‌بێته‌وه و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌کان دێته خودی کۆمه‌ڵگای کوردییه‌وه. میلله‌تی
کورد ماندوو بوو، ئه‌وه‌ی بیری لێنه‌ده‌کرده‌وه، شۆڕش و ڕاپه‌ڕین بوو، به‌ڵکو
هێشتا ئومێدی به هه‌ڵبژاردن و چالاککردنی ده‌سه‌ڵات وچاکسازی مابوو.
شۆڕشی تونس و میسر
له‌لایه‌ک و دزی و به‌تاڵانبردنی سامانێکی زۆری کوردستان له‌ماوه‌ی ده ساڵی
ڕابوردوودا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانه‌وه، له‌لایه‌کی تره‌وه بوو به‌و زه‌مینه‌یه‌ی
که جارێکی تر کورد ڕاچڵه‌کێته‌وه و بیه‌وێت بۆ یه‌که‌م جار به ئازادی بژی. له
ماوه‌ی دوو مانگی خۆپیشانداندا، ده‌سه‌ڵات خۆی پێنه‌گیرا و ڕوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی
ده‌رخست، که ڕه‌نگه نه‌ک هه‌ر زۆربه‌ی دانیشتوانی کوردی توشی شۆک کردبێت، به‌ڵکو
خودی ده‌سه‌ڵاتیش توشی شۆک بوو که بۆی ده‌رکه‌وت چه‌نده به‌رامبه‌ر به میلله‌ته‌که‌ی
خۆی دڕنده‌یه.
ئه‌م قۆناغه
خێرابوو، واته ده‌رکه‌وتنی ڕقی ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ر به میلله‌ت که کاردانه‌وه‌که‌ی
دیسان به ڕق ده‌رده‌بڕدرێته‌وه.
جیاوازی ئێمه له‌گه‌ڵ
ئه‌و میلله‌تانه‌ی له‌م دواییه‌دا ڕاپه‌ڕینیان ئه‌نجامدا، له‌م خاڵه‌وه ده‌ستپێده‌کات.
ئه‌وان ده‌مێک بوو ڕوبه‌ڕوی ڕقی ده‌سه‌ڵات بووبوونه‌وه، ڕقی ده‌سه‌ڵات بووبوو به
خۆشه‌ویستی نیشتیمان و یه‌کتری. ئه‌وه‌ی گره‌ویان له‌سه‌ر برده‌وه ئه‌و خۆشه‌ویستیه بوو که هه‌موویانی
پێکه‌وه گرێدابوو. ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌بێت لێوه‌ی فێربین و تێیبگه‌ین که به ڕق
ناتوانرێت ده‌سه‌ڵاتی ڕق بسڕدرێته‌وه. چونکه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به ڕق ده‌ڕوات،
ڕق له‌جێگه‌ی داده‌نیشێت.
ئێمه له‌مڕۆوه ده‌بێت
ڕاپه‌ڕین ده‌ستپێبکه‌ین که ڕقی ده‌سه‌ڵات بۆ زۆربه ئاشکرا بوو. به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی
ئۆپۆزیسیۆن به پله‌ی یه‌که‌م و جه‌ماوه‌ر به پله‌ی دووه‌م، هه‌تا ئه‌م ساته‌وه‌خته
ڕقاوییه و به‌په‌له‌یه بۆ ڕوخانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته، به‌بێ ئه‌وه‌ی توانیبێتی تۆوی
خۆشه‌ویستی له‌نێوان خه‌ڵکدا بچێنێت و نیشتیمان به ماڵی خۆی بزانێت.
ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا
ونه و ئیشی له‌سه‌ر نه‌کراوه ئه‌و خۆشه‌ویستییه که له دۆخی گه‌ڵاڵه‌بووندایه
و ده‌بێت هه‌وڵی جددی بۆ بدرێت. ساته وه‌ختی ئێستا، ساته‌وه‌ختی گه‌رماوگه‌رمه و
هێشتا له قۆناغی ڕق به‌رامبه‌ر ڕقدا پانتایی بیروهۆشی گه‌نجانی داگیرکردوه.
کۆتایی هاتنی سته‌م، کۆتایی هاتنی ڕقه و کۆتایی هاتنی ڕق، سه‌ره‌تای خۆشه‌ویستییه.
گرفته‌که له‌وه‌دایه که کاتێک خۆشه‌ویستی بواری ئاماده‌بوونی نه‌بێت، ئه‌وا ڕق
ئه‌و بۆشاییه پڕده‌کاته‌وه و ئه‌وه‌ش هه‌ر کاره‌سات به‌دوای خۆیدا دێنێت. په‌یوه‌ستبونه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆی ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌سه‌ر ئه‌و ڕقه‌یه که هه‌ر توندوتیژی و
سته‌می لێده‌که‌وێته‌وه. هاوارکردن "به ئاشتی، به ئاشتی" ئاشتی
ناخاته‌وه، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی ئاشتی ده‌خاته‌وه خۆشه‌ویستییه و ئه‌و نهێنیه بوو
که گه‌لی میسر گره‌وی له ده‌سه‌ڵاتداران پێبرده‌وه و هه‌موو هه‌وڵێکی ده‌سه‌ڵاتداران
بۆ په‌رتکردن و ته‌فره‌دان و بڵاوه‌پێکردنیان، له ئاستی ئه‌و خۆشه‌ویستییه گه‌وره‌یه‌ی
نێوانیاندا بۆ یه‌کتری و بۆ نیشتیمان، شکستی خوارد.
ئه‌وه‌ی ئێمه به
وشه پێی ده‌ڵێین خۆشه‌ویستی، له ڕاستیدا ئه‌و وزه گه‌وره‌یه‌یه که گه‌ردوونی
له‌سه‌ر به‌نده، به خۆڕایی نیه هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌کان، مامۆستا گه‌وره‌کان به
به‌ردی بناغی ژیانی داده‌نێن و مرۆڤی گه‌وره له‌دڵه‌وه له دوژمنه‌کانی خۆشده‌بێت
و لێی ده‌بورێت، چونکه ئه‌و ده‌زانێت که "دوژمن" له ڕق زیاتر نازانێت
و هێشتا فێری خۆشه‌ویستی نه‌بووه.