لاوازی ئیراده‌ی
شۆڕشی کورد
11.05.2011
ئه‌وان ده‌زانن چیان
ده‌وێت، ئه‌وه ئێمه‌ین ناتوانین به‌رپه‌رچیان بده‌ینه‌وه
بۆچی ده‌سه‌ڵات ئێمه
به دوژمنی خۆی سه‌یر ده‌کات؟
تا ئه‌و کاته‌ی
میلله‌ت سه‌ری کز بێت و بێده‌نگ بێت، ده‌سه‌ڵات نه به دۆست، نه به دوژمن میلله‌ت
ناداته قه‌ڵه‌م. ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات نزیک بێته‌وه دۆسته و ئه‌وه‌ی دورکه‌وێته‌وه
دوژمنه. ئه‌وه‌ی ده‌که‌وێته ئه‌و نێوانه شیاوی ئه‌وه‌ی تێدایه که به هه‌ردوو
لا ببێت. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئێمه خاوه‌نی کۆمه‌ڵگایه‌کی هاوئاهه‌نگ نین. ده‌سه‌ڵات
ده‌سه‌ڵاته و میلله‌تیش هه‌ر میلله‌ته. به واتایه‌کی تر کۆمه‌ڵگا دابه‌شکراوه
بۆ دوو چینی به‌رامبه‌ر یه‌ک که له هه‌موو ئانوساتێدا به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان له
یه‌کتر گیرده‌بێت و په‌یوه‌ندی نێوانیان ده‌بێته ململانێ، تا ده‌گاته ڕوبه‌ڕوبونه‌وه
و زۆرجار توندوتیژیی.
ده‌سه‌ڵات بۆ مسۆگه‌رکردنی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی، خاوه‌نی داموده‌زگایه‌کی به‌رفراوانه، هه‌ر له بوونی له‌شکر
و ئاسایش و خاوه‌ندارێتی زیندان و دادگا و چه‌کداری تایبه‌تی و ...هتد. میلله‌ت
خاوه‌نی هیچ یه‌ک له‌و ئامڕازانه نیه له بوونی خۆی زیاتر. هه‌ر ئه‌و بوونه‌یه
که ده‌سه‌ڵات لێیده‌ترسێت، کاتێک خۆپیشاندان ده‌کات.
کورد ئه‌وه‌نده
ژێرده‌سته‌یی بینیوه، فێری سه‌برێکی سه‌یر بووه. ئه‌وه‌نده سه‌رکوتکراوه، بۆته
خاوه‌نی که‌سایه‌تیه‌کی تێکشکاو. ئه‌وه‌نده‌ی دۆڕاندووه، نا‌ئومێد بووه. ئه‌وه‌نده
جه‌رگی بڕاوه، دڵی ناسک بۆته‌وه. ئێمه له شه‌ڕه‌کانماندا سه‌رنه‌کوتووین، له
ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌کانماندا ته‌نها شکستمان هێناوه. هه‌تا ئه‌مڕۆ ته‌نها بۆ جارێکیش
سه‌رنه‌که‌وتووین. ئێمه له خه‌باتدا قاڵ نه‌بووین، به‌ڵکو له بێده‌نگکردندا. له
سه‌رکه‌وتندا ئازاد نه‌بووین، به‌ڵکو له ژێرده‌سته‌یدا سه‌رکزکراوین. پێکهاته‌ی
که‌سایه‌تیمان پێکهاته‌یه‌کی له‌رزۆک و به‌هه‌ڵبه‌زودابه‌زه.
بیری نه‌ته‌واته‌تی،
نیشتیمانپه‌روه‌ری نه‌بۆته ئه‌و لێشاوه‌ی هه‌موومان ببڕێ و سه‌رتاپای کۆمه‌ڵگا له
خه‌وی خه‌فڵه‌ت ڕاچڵه‌کێنێت. ئێمه هه‌تا ئێستاش له بارودۆخی سروشتی‌دا ده‌ژین. کوردبوون،
هاونیشتیمانی بوون، هاووڵاتی بوون هێشتا گه‌لاڵه نه‌بووه. ته‌نها ئاخافتن به
زمانی کوردی به‌س نیه بۆئه‌وه‌ی میلله‌ت و هاونیشتیمانی و هاووڵاتی پێکبهێنێت. هه‌تا
ئێستا له لادێکانماندا مرۆڤ به ساکاری خۆی ده‌ژی، ئه‌گه‌ر وازی لێ بهێنرێت. کێشه‌که
له‌وه‌دایه که وازی لێناهێنرێت. ئێمه قه‌واره‌یه‌کمان نیه دڵنیایی بداته ئه‌و
مرۆڤانه که ده‌توانن له‌و ژیانه سروشتییه‌ی خۆیاندا بژین. ده‌سه‌ڵاتێک نیه له
دوباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌نفال بیپارێزێت. له‌م جیهانه جه‌نگه‌ڵه‌دا ئه‌و ساکاریی و
ساده‌ییه به‌ده‌رد ناخوات. ده‌بێت وشیاریه‌ک هه‌بێت، قه‌واره‌یه‌ک هه‌بێت، ده‌سه‌ڵاتێک
هه‌بێت که خه‌می هه‌موو هاونیشتیمانیان بخوات و ژیانیان له مه‌ترسی بپارێزێت.
هیچ یه‌ک له بزوتنه‌وه‌کانی
کورد نه‌یتوانیوه ئه‌و لێشاوه بێت که هه‌موو کۆمه‌ڵگا ببڕێت و تۆوی هه‌ستکردن
به نیشتیمان بچێنێت. کورد نه‌بووه به کورد، نه‌بووه به هاونیشتیمانی
کوردستان، هه‌ر بۆیه ئاساییه به هه‌موو شتێک ببێت، به هه‌موو میلله‌تێک ببێت،
جگه له کوردبوون. به‌وه‌دا ده‌زانین بۆ کورد هێنده خۆفرۆش و چاشی هه‌بووه و هه‌یه.
چونکه خۆی وجودی نیه. ساغبونه‌وه له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتیه‌کدا، ناسنامه‌یه‌کی
ئاماده‌ی پێده‌دات، جگه له ئیمتیازه مادیه‌کانی.
به هه‌موو شۆڕش و
ڕاپه‌ڕینه‌کان، نه‌بوینه خاوه‌نی ئیراده‌یه‌کی بوێر و ئازا و چه‌سپاو. ئه‌وه‌نده‌ی
له‌و هه‌وڵانه‌دا فه‌شه‌لمان هێناوه، به چاره‌کێکی سه‌رکه‌وتوو نه‌بووین. هه‌ر
بۆیه هه‌تا ئێستا نه ده‌زانین ئازادی چیه، نه ده‌توانین ببینه خاوه‌نی ئیراده‌یه‌کی
نه‌گۆڕ و چه‌سپاو. هێشتا ناتوانین ڕاپه‌ڕین بکه‌ینه شۆڕش. به‌خۆماندا ڕانافه‌رمووین
که ده‌توانین ده‌سه‌ڵات بگۆڕین.
ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی
کورد خۆیان ساغکردۆته‌وه که کێن، که چین. به‌ره‌ی خۆیان، سنوری خۆیان، به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان له میلله‌ت جیاکردۆته‌وه و ده‌زانن که چیان ده‌وێت. ئه‌وه ئێمه‌ین که
دودڵ و ڕاڕاین و هێشتا داوای چاکسازی ده‌که‌ین و به ده‌نگێکی له‌رزۆکه‌وه داوای
مافه سه‌ره‌تاییه‌کانمان ده‌که‌ین. ئه‌وان به به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان وریان و ڕون و
ئاشکرا ده‌زانن چه‌ند له قازانجیانه له‌م بارودۆخه‌دا میلله‌ت ڕاگرن و ده‌توانن
به ژماره و به موڵک سامانه‌کانیان بژمێرن و ڕاسته‌وڕاست بزانن ساڵانه و
مانگانه چه‌ندیان ده‌ستده‌که‌وێت.
ئه‌وان ده‌زانن چیان
ده‌وێت. ئه‌وان نایانه‌وێت که‌س هاوبه‌شی به‌شیان بێت. نایانه‌وێت له‌و پله‌وپایه‌یه‌ی
ژێر ده‌ستیانخستوه بێنه خوارێ.
ئه‌مڕۆ ئه‌وان خۆیان
یه‌کلاکردۆته‌وه که میلله‌ت دژ به به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه، واته دوژمنه. ئه‌وه
میلله‌ته که ناتوانێت پێناسه‌ی خۆی بکات که به ده‌ست ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه چه‌وساوه‌یه
و به کۆیله کراوه و ئازادی لێ زه‌وتکراوه. ئه‌وه‌ی له چاوی میلله‌تدا به‌هه‌ده‌ردانی
سامانی گشتیه و گه‌نده‌ڵی دارایی و سیاسه‌تی نادروستی نه‌ته‌وایه‌تیه، بۆ ئه‌وان
ڕێکوڕه‌وان سیاسه‌تێکه ده‌ڕژێته سود و قازانجی ئێستا و دواڕۆژی خۆیان و خانه‌واده‌که‌یانه‌وه.
ئه‌وان ئه‌وه‌ی خزمه‌تیان ده‌کات پاداشتی ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر پیاوکوژیش بێت، ده‌بێت
وابێت، چونکه ئه‌وان ده‌زانن که چی ده‌که‌ن و کێ په‌روه‌رده ده‌که‌ن. بۆ ئه‌وان
ئه‌وه گه‌نده‌ڵی نیه، به‌ڵکو شانازییه که دارده‌ستێک توانیبێتی قه‌واره‌که‌یان
له "دوژمن" بپارێزێت. هه‌ربۆیه به‌لایانه‌وه زۆر ئاساییه کۆنه موسته‌شار
و ئه‌نفالچی و کۆنه ئه‌من و به‌عسی، ده‌سه‌ڵاتی کوشتن و بڕینی پێ‌بدریت و پاداشتیش
بکرێت.
لیبیا، سوریا و یه‌مه‌ن
سێ ده‌وڵه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستن و به نه‌ته‌وه عه‌ره‌بن. قه‌زافی، به‌شار ئه‌سه‌د
و علی ساڵحیش سێ دیکتاتۆری به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بن، ئه‌مڕۆ میلله‌تی ئه‌و سێ وڵاته
دوژمنی پله یه‌کی ئه‌و سێ ده‌سه‌ڵاته‌ن که به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیانی خستۆته مه‌ترسیه‌وه.
ئه‌و
میلله‌تانه به دوژمنیان ناناسن، به‌ڵکو به دز و سه‌رکوتکه‌ر و له‌ڕێ لابه‌ری
کۆمه‌ڵگا ده‌یانناسن. ئه‌و میلله‌تانه، یاخود ئه‌و به‌شانه‌ی میلله‌تی عه‌ره‌ب،
ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ مێژوو، یاخود بۆ یه‌که‌مجار به‌شداریی ڕه‌وتی مێژوویی
بکه‌ن. ئه‌مڕۆ بوون به سه‌رسه‌خترین دوژمنی ده‌سه‌ڵات که ده‌یه‌وێت وه‌کو
"جاران" ده‌مکوت و سه‌رکوتیانبکات و به‌رده‌وامی به ژیانی خۆی بدات. هه‌ر
بۆیه هه‌تا ده‌توانن به‌زه‌بروزه‌نگ پارێزگاری له پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان ده‌که‌ن.
ئه‌گه‌ر سێ به‌شی میلله‌تیش سه‌رببڕن به خه‌یاڵیاندا نایه‌ت، چونکه ئه‌وان ده‌مێکه
له میلله‌ت و له نه‌ته‌وایه‌تی و له نیشتیمانپه‌روه‌ری بونه‌ته‌وه، ده‌زانن
چیان ده‌وێت و ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ری به‌رده‌وام بن.
ئاخۆ چ جیاوازیه‌کیان
هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی کوردا؟