ده‌ستبه‌ردارنه‌بوونی
ده‌سه‌ڵاتی کوردی
09.05.2011
بۆچی ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی
کوردستانی ئێراق ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات نابن؟ پێش هه‌موو شتێک ده‌بێت زاراوه‌ی
ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستان، ڕونبکرێته‌وه. کێن ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه؟
ده‌سه‌ڵاتی چیان له‌ژێر ده‌ستدایه؟
لێره‌دا ده‌بێت به‌خێرایی
بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و جیاوازیانه‌ی ده‌که‌وێته نێوان ده‌سته‌واژه‌ی ده‌سه‌ڵات له
سیسته‌می دیموکراتیدا و سه‌رجه‌م سیسته‌مه‌کانی تر که نه‌بونه‌ته دیموکراتی.
سه‌رۆک وه‌زیرانی ده‌وڵه‌تێکی
ئه‌وروپی، له‌دوای ململانێیه‌کی توند و سه‌ختی هه‌ڵبژاردن که ده‌گاته ئه‌و پۆسته،
نابێته خاوه‌نی هیچ، له‌وه‌ی زیاتر ئیمتیازێکی تاکه‌که‌سیه و بۆ ماوه‌یه‌کی
دیاریکراو جڵه‌وی ئه‌و پۆسته ده‌گرێت به‌ده‌سته‌وه، وه‌ک باڵاترین وه‌زیفه‌ی
حکومی. جگه له‌وه‌ی که به‌رپرسیارێتی ته‌واوی حوکمه‌تی له ئه‌ستۆدایه، مانه‌وه‌ی
له‌و پۆسته‌دا که‌وتۆته سه‌ر ئاستی لێهاتوویی و سه‌قامگیری کۆمه‌ڵگا، به شێوه‌یه‌کی
گشتی له ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه‌دا. واته هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئاشکرایه که بۆ
ماوه‌یه‌کی دیاریکراوه و جگه له ئیمتیازێک هیچی تری پیاهه‌ڵنه‌واسراوه.
ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی
که له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی دیموکراتیه‌وه نه‌هاتۆنه‌ته گۆڕێ، ئه‌وا جگه له
ئیمتیازه‌که‌ی که باڵاترین وه‌زیفه‌یه له کۆمه‌ڵگادا، هه‌ڵبه‌ته ناتوانین
بڵێین له حوکمه‌تدا چونکه ئه‌م شێوازی حوکمڕانیانه هه‌موو شتێک ده‌گرێته‌وه، ئه‌وا
خاوه‌ندارێتیه‌کیشی له‌گه‌ڵدایه. له هه‌مووی گرنگتر، ده‌سه‌ڵاتدار ده‌بێته
بڕیاربه‌ده‌ستی یه‌که‌م له هه‌موو ئیشوکاره‌کانی حوکمه‌ت و حیزب و کۆمه‌ڵگادا.
زۆربه‌ی پۆسته باڵاکان، به بڕیاری ده‌سه‌ڵاتدار به‌سه‌ر خزموکه‌سوکاردا دابه‌شده‌کرێت.
سامانی وڵات ده‌خرێته‌گه‌ڕ و ده‌چێته گیرفانی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه. به کورتیه‌که‌ی
کۆمه‌ڵگا به گشتی ده‌کرێت به ماڵێکی گه‌وره و ده‌سه‌ڵاتدار ده‌بێته خاوه‌ن ماڵ
و وه‌ک باوکێکی دڵڕه‌ق ده‌که‌وێته گیانی منداڵه‌کانی بۆ خۆشگوزه‌رانی خۆی و مانه‌وه‌ی
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ژێرچنگی خستوه.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبستین
له میدیاکانه‌وه، له ئۆپۆزیسیۆنه‌وه که هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوکمه‌ت ئنقیلاب نیه،
هه‌ڵه‌یه. سه‌رۆکی هه‌رێم خۆی ده‌زانێت کوێی دێشێت و کورت و کرمانجی ده‌ڵێت
ڕوخاندنی حوکمه‌ت کوده‌تایه و ڕاستیش ده‌کات.
له ئه‌وروپا ئاسایه
حوکمه‌ت هه‌ڵوه‌شێته‌وه و حوکمه‌تێکی تازه ده‌ستبه‌کاربێت، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت
ناڕوخێت. ده‌وڵه‌ت موڵکی که‌س نیه و موڵکی مێژووه، میلله‌ت به چه‌ندین نه‌وه
پێکیهێناوه. هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوکمه‌ت و ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیران،
ته‌نها چه‌ند تاکه که‌سێک پۆسته‌کانیان له‌ده‌ست ده‌چێت و ده‌سته‌یه‌کی کاراتر ده‌سه‌ڵات
ده‌گرنه ده‌ست. هه‌موو داموده‌زگاکانی تر له جێگه‌ی خۆیان ده‌مێننه‌وه و
ئیشوکاری که‌س دواناکه‌وێت.
ئه‌گه‌ر ئێستا بگه‌ڕێنه‌وه
بۆ سه‌ره‌تا و بپرسین ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی کورد کێن؟
سه‌دام حوسه‌ین، سه‌رۆکی
کۆماری ئێراق بوو، سه‌رکرده‌ی حیزب بوو، سه‌رکرده‌ی گشتی سوپای ئێراق بوو. کوڕه‌کانی،
خزمه نزیکه‌کانی هه‌موو پۆسته هه‌ستیار و باڵاکانیان له‌لایه‌ن سه‌دامه‌وه پێبه‌خشرابوو.
سامانی نه‌وت له خزمه‌تی ده‌سته و تاقمه‌که‌یدا بوو. ئایا ده‌کرا سه‌دام حوسه‌ین
به ئاسانی واز له‌و هه‌موو ئیمتیازه بهێنێت؟ یاخود به ئاره‌زوی خۆی ده‌ستله‌کاربکێشێته‌وه؟
ده‌سه‌ڵات لێره‌دا ئیمتیازێکی شخسی نیه، به‌ڵکو خاوه‌ندارێتی وڵاتێکه به میلله‌ته‌که‌یه‌وه.
ئه‌و به ته‌نها خۆی و خێزانه‌که‌ی له تای ته‌رازویه‌کدا و باقی میلله‌تیش له
تاکه‌ی تری‌دا، به‌بێ ئیراده‌ی ژیان و وه‌ک کۆیله هه‌ڵسوکه‌وتیان له‌گه‌ڵدا ده‌کرا.
به نه‌مانی سه‌دام
حوسه‌ین، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته زه‌به‌لاحه داڕما به هه‌موو سوپا و ده‌زگای ئاسایش و
هه‌واڵگری و ....هتد تا ده‌گاته حوکمه‌ت و وه‌زاره‌ت و ده‌وڵه‌ت. واته هه‌مووی
هه‌ر خۆی بوو، یا هاووێنه‌که‌ی. ئه‌م شێوه ده‌سه‌ڵاتدارێتیه میلله‌ت و مێژوو ده‌کاته
قوربانی خواست و ئاره‌زوه‌کانی تاکه که‌سێک. به‌ردێکی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر دڵی خه‌ڵک
و له‌سه‌ر چه‌قی مێژوودا و له‌سه‌ر درۆ و چه‌واشه‌کاری به‌نده.
تۆ بڵێت ده‌سه‌ڵاتبه‌ده‌ستانی
کورد په‌ڕۆیه‌کیان له سه‌رۆکی کۆماری پێشوی ئێراق دانه‌دڕیبێت؟ چۆن ده‌ستبه‌رداری
ده‌سه‌ڵات ده‌بن که خۆیان به خاوه‌نی هه‌موومان بزانن؟ که هه‌موو سامانی
کوردستان له‌ژێر ده‌ستی خۆیاندا بێت؟ که به‌زه‌بری هێز و سه‌رکوتکردن ئیراده‌ی
ئازادی میلله‌تیان داگیرکردبێت؟ که خاوه‌نی حوکمه‌ت و له‌شکر و ده‌زگای ئاسایش
و..هتد بن؟
تۆ بڵێیت ئه‌وه‌نده
تێنه‌گه‌شتبن که هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوکمه‌ت و په‌رله‌مان به‌ڕه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی
تاکڕه‌وایه‌تیان ده‌رده‌هێنێت؟