کۆنفیدرالیزم وه‌ک دوا
چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له ئێراقدا
05.05.2011
ئه‌وه‌ی هه‌مانه:
سه‌رزه‌مینێک، میلله‌تێک، سامانی سروشتی سه‌رزه‌مین و ژێرزه‌مین، که‌مێک وشیاری،
مێژوویه‌کی ژێرده‌سته‌یی، که‌لتورێکی خۆماڵی "کورده‌واری".
ئه‌وه‌ی نیمانه: ده‌وڵه‌ت.
ده‌ستورێک مافی مرۆڤی پێ بپارێزرێت، دامه‌زراویی کۆمه‌ڵایه‌تی که ژیانی ڕۆژانه‌مان
ڕێکبخات، یاسا که دادپه‌روه‌ریی بچه‌سپێنێت. هه‌موو ئه‌و بنه‌مایانه‌ی پێویستن بۆ
ژیانێکی هاوچه‌رخ و جیهانی.
له‌جیاتی ئه‌وانه،
ئێمه چیمان هه‌یه که بۆشایی ده‌وڵه‌ت، ده‌ستور، یاسا، دامه‌زراوی کۆمه‌ڵایه‌تی،
په‌یوه‌ستبوونه‌وه به مێژووی جیهانه‌وه‌ی پڕکردبێته‌وه؟
له‌جیاتی ده‌وڵه‌ت،
خاوه‌نی به‌ناو فیدراڵین له‌گه‌ڵ ئێراقدا، که له زه‌مینه‌ی واقیعدا ته‌نها حوکمی
زاتیه، خاوه‌نی ته‌لاری په‌رله‌مانین وه‌ک جێگره‌وه‌ی باره‌گای حیزبه‌کان، له
جیاتی ده‌ستور و یاسا، به‌ڵێن و قسه‌ی سه‌رکرده‌ی دوو حیزبه‌که، له جیاتی دامه‌زراوی
کۆمه‌ڵایه‌تی، کۆمپانیای دوو حیزبه‌که و ڕێکخستنی حیزبایه‌تی و به‌حیزبیکردنی هه‌موو
داموده‌زگا حکومییه‌کان و بواری خوێندن و ته‌ندروستی...... له‌جیاتی په‌یوه‌ستبوونه‌وه
به مێژووی جیهانیه‌وه، نقومبوون له لۆکاڵییه‌تی بیرکردنه‌وه‌ی دوو حیزبه‌که.
به‌مه‌ش دابڕان و به‌لاڕێبردنی مێژووی ئێمه به ئاڕاسته‌یه‌کدا که ته‌نها ئه‌و
دوو حیزبه سودمه‌ندبن و بڕێژێته به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌وه.
به شێوه‌یه‌کی تر،
واته له‌دایکبوون له حیزب‌دا، گه‌وره‌بوون له حیزب‌دا، گۆشکردن به بیروهۆشی
حیزب، هه‌ڵسان و دانیشتن و نانخواردن به فه‌رمانی حیزب. به‌وه‌ش میلله‌ت له هه‌موو
بنه‌مایه‌کی شارستانی داماڵراوه و سنوره‌کانی ژیان و مێژووی بۆ کورتکراوه‌ته‌وه
که ته‌نها له‌خزمه‌تی چینی ده‌سه‌ڵاتداراندا بن.
ئه‌وه‌ی هه‌مانه،
میلله‌ت و سه‌رزه‌مین و سامان، به‌س نیه بۆ دروستبوونی کۆمه‌ڵگایه‌کی مۆدێرن. ئه‌و
تۆزه وشیاریه‌ی هه‌مانه به‌س نیه بۆ پێکهێنانی ناسنامه. ئێمه پێوستمان به
بیرکردنه‌وه‌ی گه‌وره‌تر هه‌یه، پێویستمان به ئۆپۆزیسیۆنێکی به‌گوڕتر و بوێرتر و
چالاک‌تر هه‌یه. ئۆپۆزیسیۆنێک خه‌ونی چه‌ندین نه‌وه له‌خۆبگرێت. بیری ده‌وڵه‌تی
کوردستان به‌خێوکات و په‌روه‌رده‌یکات.
تاکه چاره‌سه‌ری هه‌موو
قه‌یرانه‌کان له‌م ئانوساته‌دا بۆ میلله‌تی کورد له چوارچێوه‌ی ئێراقدا،
کۆنفیدرالیزمه. به کۆنفیدرالیزم ده‌بینه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆمان له سنوری
ئێراقدا. بوون به‌خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت پێویستی به ده‌ستور و یاسا و دانپیانانی نێوده‌وڵه‌تی
هه‌یه. له‌و ڕێگه‌یه‌شه‌وه ده‌به‌سترێینه‌وه به جیهانه‌وه. په‌یوه‌ستده‌بینه‌وه
به مێژووه‌وه، ڕزگارمان ده‌بێت له‌و سنوقه لۆکاڵییه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کورد
بۆیان دروستکردووین، ئێمه‌ش ده‌بینه به‌شداری که‌لتورێکی جیهانی و به ئاسانی له
ماڵه‌کانی خۆماندا ده‌مکوت و سه‌رکوت ناکرێین.
بۆچی ئۆپۆزیسیۆنه‌کانی
ئه‌مڕۆ ناتوانن ئه‌و ئاماده‌ییه‌ی ڕاپه‌ڕینی کوردستان له پڕۆژه‌یه‌کی سیاسی و
چاره‌سه‌رێکی ڕیشه‌یی مه‌سه‌له‌ی کورد له ئێراقدا، گه‌ڵاڵه بکه‌ن ؟
ئایا نا‌وێرن؟
ناتوانن؟ پێیان وتراوه نه‌که‌ن؟ یاخود ته‌نها کێشه‌که‌یان ئه‌وه‌یه که ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانه
بڕۆن و چۆڵی که‌ن و ئه‌مان بچنه جێگایان، ئه‌وسا ڕه‌نگه که‌مێک کرانه‌وه به ئه‌نجام
بگه‌یه‌نن؟ ئه‌ی خه‌ون و ئاوات و دواڕۆژی میلله‌ت له کوێدا جێگه ده‌که‌نه‌وه؟
کورد چۆن ده‌بێت به خاوه‌نی شوناس؟ کورد چۆن له کلکی ئێراق ده‌که‌نه‌وه؟ کورد
چۆن له پله دوویی ده‌که‌وێت؟
ئه‌گه‌ر میلله‌تێک
خاوه‌نی ئیراده و وشیارییه‌کی پێگه‌شتوو بێت، نه‌ک ده‌وڵه‌تان و سیاسه‌تی جیهان
ناتوانێت تێکیبشکێنێت، به‌ڵکو مرۆڤی ئه‌ستێره‌کانی تریش ناتوانن ڕێز له‌و ئیراده‌یه
نه‌گرن. ئۆپۆزیسۆن ناتوانێت بڵێت که هه‌لومه‌رج و بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تی له‌بار نیه
بۆ خستنه‌ڕوی ئاوات و هیوای گه‌لێکی وه‌ک کورد. ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی ئه‌وه هه‌بێت
که نابێت کورد له ئێراق جیابێته‌وه، ئه‌وا وه‌ک وتمان کۆنفیدرالیزم باشترین
چاره‌سه‌ری ئه‌مڕۆیه، نه‌شیش ده‌سوتێ نه که‌باب، واته نه جیاده‌بینه‌وه و نه
پێکه‌وه‌ش ده‌ژین، هه‌ریه‌که له چوارچێوه‌ی ئه‌و سنوره‌دا که ئه‌مڕۆ پێی ده‌وترێت
ئێراق، ده‌بینه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆمان.
بۆ ئێمه‌ی کورد ئه‌و
سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆییه هاتنه‌دی خه‌وێکی هه‌زار ساڵه‌یه، بۆ میلله‌تی عه‌ره‌بیش
له‌ده‌ستدانی به‌شێک له‌و خاکه داگیرکراوه‌یه که به درێژایی چه‌ندین سه‌ده ده‌یڕه‌تێنن.
ململانێکه ده‌بێت لێره‌وه ده‌ستپێبکات که چۆن له چوارچێوه‌ی ده‌ستورێکدا قه‌ناعه‌ت
به‌و به‌شه‌ی ئێراق بهێنرێت که ئه‌وه مه‌حاڵ نیه ئه‌گه‌ر له ڕاستیدا ئێمه بمانه‌وێت، واته ئیراده‌مان هه‌بێت، ئه‌وا وه‌ک
وتمان هه‌موو جیهانیش ده‌گاته ئه‌وه‌ی که ڕێز له‌و ئیراده‌یه بگرێت.
ده‌ستبه‌رداربوون له
دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردستانی گه‌وره، داسه‌پاوێکی مێژووییه که ده‌بێت
قبوڵبکرێت. چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له هه‌ریه‌ک له‌و چوار ده‌وڵه‌ته‌دا به‌جیا
بۆته ئه‌مری واقیع، بۆ زیاتر زانیاری، بگه‌ڕێره‌وه سه‌ر بابه‌تی تایبه‌تمه‌ندێتی
ڕاپه‌ڕینی گه‌لی کوردستان